شیعەكان رێك دەكەون و كوردیش دەبێت بە دوو بەرە

"ئەمشەو لە ماڵی عەبادی، نارازییەكانی هەڵبژاردن بێ هیوا دەكرێن"

شیعەكان رێك دەكەون و كوردیش دەبێت بە دوو بەرە

702 خوێندراوەتەوە

وا بریارە هێزە شیعەكان لەماڵی عەبادی كۆببنەوە، و هەرچەندە هەندێك لایەن هیوایەكیان لەسەر ئەم كۆبوونەوەیە هەڵچنیوە كە ببێتە هۆی دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن، بەڵام ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق پێی وایە : " ئەم كۆبوونەوەیە لەنێوان شیعە براوەكان دەكرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت نەك هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن."

 
د.ئەمین بەكر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆران سەبارەت بە كۆبوونەوەی هێزە شیعەكان لەماڵی عەبادی بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەدوێت و دەڵێت: "هەرچەندە بریارە ئەمشەو هێزە شیعەكان لەماڵی عەبادی كۆببنەوە بەڵام پێ ناچێت باس و خواس بكەن لەبارەی ئەنجامدانی تەزویرو هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن."

ئەمین بەكر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

 

،،

پێ دەچێت سائیرون و فەتح یەك بگرن و هاوپەیمانەتییەكی نوێ بە بەرگرێكی نوێوەوە رابگەیەنن و ببن بە كوتلەیەكی بەهێزی پەرلەمانی، دواتر جومگە هەستیارەكانی دەسەڵات لە دەستی ئەواندا بێت.

 
ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆران سەبارەت بەهۆكاری كۆبوونەوەی هێزە شیعەكان ئەوەش ئاشكرا دەكات كە ئەم كۆبوونەوەی ئەمشەو لەماڵی عەبادی لەنێوان هێزە شیعە براوەكان دەكرێت وەك (سائیرون و فەتح و حكمە و نەصر و قانون) بەمەبەستی ئەوەی چۆن كوتلەیەكی پەرلەمانی بەهێز درووست بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

 

ئەمین بەكر وردتر قسەكانی دەكات و دەڵێت: پێ دەچێت سائیرون و فەتح یەك بگرن و هاوپەیمانەتییەكی نوێ بە بەرگرێكی نوێوەوە رابگەیەنن و ببن بە كوتلەیەكی بەهێزی پەرلەمانی، دواتر جومگە هەستیارەكانی دەسەڵات لە دەستی ئەواندا بێت.

 


"سەركەوتنی كۆبوونەوەكەیان، لەبیر بردنەوەی تەزویرە"

ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆران ئەوەشی بۆ دیپلۆماتیك خستە روو كە سەركەوتنی كۆبوونەوەكەیان و پێكهێنانی هەر هاوپەیمانەتییەك و نزیكبوونەوەیەك لە بەرژەوەندی لایەنە نارازییەكانی دەنگدان نابێت، و بگرە ئەو لایەنانەش بێ هیوا دەكەن كە رەخنەی جدیان لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن هەبوو، چونكە دەبێـتە هۆی ئەوەی بابەتی تەزویرو ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان فەرامۆش بكرێت و ئیدی باسی پێكهێنانی حكومەت دێتە ئاراوە.

 
دكتۆر ئەمین زۆر بێهوایە لەوەی كە ئەم كۆبوونەوەی ئەمشەو ببێتە هۆی ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە چونكە پێی وایە ئەوانەی كەوا براوەن هیچ قسەیەك و گللەیەكیان نییە لەبارەی دەرەنجامەكانەوە و ئەوانەشی كە تەزویریان كردووە پێی رازین.

،،

تەنانەت عامری و مالیكی و هەندێ سەركردەی دیكە دان بەوەدا دەنێن كە تەزویر كراوە بەڵام پێیان باش نییە دەنگدان دووبارە بكرێتەوە و چاویان لەوەیە چۆن دەست بكەن بە كۆبوونەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت.

 

 
لەبەرامبەردا ئەوانەشی كە لە سەرەتاوە نارازی بوون و دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنیان رەفز دەكرد ئێستە بەبیانووی بۆشایی دەستووری و یاسایی بێ دەنگن و هیچ قسەیەكیان نییە، چونكە دەڵێن: "ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە كاتی زۆر دەوێت و وڵات رووبەری و قەیران و بۆشایی یاسایی دەبێتەوە."

 

ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت:

تەنانەت عامری و مالیكی و هەندێ سەركردەی دیكە دان بەوەدا دەنێن كە تەزویر كراوە بەڵام پێیان باش نییە دەنگدان دووبارە بكرێتەوە و چاویان لەوەیە چۆن دەست بكەن بە كۆبوونەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت.

 

 

،،

ەبارەت بە بەرەی یەكەم كە یەكێتی و پارتین، وەكو شیعەكان چاوەروانی كۆبوونەوەكان و پێكهێنانی هاوپەیمانی و دروستكردنی حكومەتی نوێی عێراقن، بەرەی دووەمیش كە نارازییەكانن وەك سەرەتا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەكەن.

 

 

 كورد لەكوێی كۆبوونەوەكەی ماڵی عەبادییە؟

سەبارەت بە بوونی كورد لە گۆرانكارییە سیاسییەكانی ئەمرۆی عێراق و چاوەروانی لە تەواوبوونی كۆبوونەوەكەی ماڵی عەبادی، ئەمین بەكر دەڵێت: كورد دابەش بووە بەسەر دوو بەرەدا، یەكەمیان بەرەی دەسەڵات و تەزویر چییەكانن كە رازین بە دەنگدان و دەرەنجامەكانی، و بەرەی دووەم ئەوانەی كە نارازین و دەرەنجامەكان رەفز دەكەنەوە.

 
سەبارەت بە بەرەی یەكەم كە یەكێتی و پارتین، وەكو شیعەكان چاوەروانی كۆبوونەوەكان و پێكهێنانی هاوپەیمانی و دروستكردنی حكومەتی نوێی عێراقن، بەرەی دووەمیش كە نارازییەكانن وەك سەرەتا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەكەن یاخود لانی كەم ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست.

 
لە 12ی ئایاری مانگی رابردوو هاوڵاتیانی عێراق چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان تاكو نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری بكەن و لەسەر ئەو بنەمایە حكومەتی نوێی عێراقیش پێك بهێنرێت.

 

،،

كوردیش لەبەرامبەردا  بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە و دیار نییە بەچ هێز و هاوپەیمانەتییەك بەشداری لە حكومەتی داهاتووی عێراق دەكات.

 

بەڵام بەهۆكاری درووستبوونی دەنگی نارازی لەبارەی ئەنجامدانی ساختەكاری لە پرۆسەی دەنگداندا، تاكو ئەمرۆ نە كۆبوونەی جدی لە نێوان لایەنەكاندا كراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و نە بە رەسمی بریاری دووبارە هەڵبژاردن دراوە، تەنها چەند رێكارێكی یاسایی و پەرلەمانی نەبن لەبارەی دووبارە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان.

كە ئەمەش رێی لە هێزە باڵا دەست و گەورەكانى عێراق نەگرت تاكو بوەستن، هەر بۆیە بە بیانووی درووستبوونی بۆشایی یاسایی لە وڵات پەلە دەكەن لە كۆبوونەوە و درووستكردنی هاوپەیمانی و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

و كوردیش لەبەرامبەردا تا ئەمرۆ بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە و دیار نییە بەچ هێز و هاوپەیمانەتییەك بەشداری لە حكومەتی داهاتووی عێراق دەكات.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان