"لە كونجی زیندانەوە بانگەشەی سەرۆكایەتی دەكەم"

نوێترین وتاری سەلآحەدین دەمیرتاش لە نیۆرك تایمز

"لە كونجی زیندانەوە بانگەشەی سەرۆكایەتی دەكەم"

2486 خوێندراوەتەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش - نیۆرك تایمز

و: بەهمەن ئەحمەد


رۆژی 24 ی حوزەیران توركیا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆمار ئەنجامدەدات و منیش یەكێكم لەو شەش كاندیدەی كە بۆ سەرۆكایەتی توركیا خۆم كاندید كردووە، بەڵام من لەكوچی زیندانەوە بانگەشەی سەرۆكایەتی دەكەم.


ئەم نامەیە لەزیندانێكی تەواو ئاسایش و دەورەدراوەوە دەنوسم كەدەكەوێتە شاری (ئادێرن) لەبەشی باكوری رۆژئاوای توركیا و نزیك سنورەكانی بولگاریا. ساڵێك و هەشت مانگ بەرلەئێستا دەستگیركرام لەكاتێكدا ئەندامی پەرلەمانی توركیا و هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی خەڵك بووم كە بە (هەدەپە) ناسراوە و لەهەڵبژاردنی پێشوودا نزیكەی شەش ملیۆن خەڵك دەنگی پێداوە.


زیندانیكەران بریاریانداوە لەم شوێنە من زیندانی بكەن كە شاری ئادێرنەیە تەنها لەبەرئەوەی دوورە لەكەسوكارو هاوڕێ و هاوخەباتەكانمەوە لەباشوری رۆژهەڵات و هەرێمی كوردستانی وڵاتەكە. ئەو كەسەش كە لەگەڵم زیندانە بەهەمان شێوە ئەندامێكی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی توركیایە.

،،

حكومەتی توركیا بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئۆردوغان كە سەرۆكایەتی پارتێكیش دەكات بەناوی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) پشتی كردۆتە بەهاكانی دیموكراسی و وڵاتی بەرەو لێواری قەیرانی سیاسی و ئابوری پاڵناوە.


لەماوەی رابردوودا بەردەوام گوێمان لەدەنگی دروستكردنی بینا و تەقەتەقی دارو دیوار بووە، لەتەنیشتمان زیندانییەكی زۆر گەورە دروستدەكرێت، پاش كودەتاكەی 2016 باری نائاسایی لەتوركیا راگەیەنراوە و زیندانەكانی توركیاش بەوهۆیەوە زیاد لەتوانای خۆیان خەڵكیان تێخزێنراوە. مافی ئازادی رادەربرین و كۆبونەوەی جەماوەری خراوتەوە لاوە و رۆژ بەڕۆژ ژمارەی دەستگیركراوەكان كە خەڵكی بێتاوانن لەزیادبووندایە.


حكومەتی توركیا بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئۆردوغان كە سەرۆكایەتی پارتێكیش دەكات بەناوی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) پشتی كردۆتە بەهاكانی دیموكراسی و وڵاتی بەرەو لێواری قەیرانی سیاسی و ئابوری پاڵناوە.


جگەلە ئۆردوغان، هەموو كاندیدەكانی دیكەی سەرۆكایەتی داوایان كردووە كە پێویستە من ئازادكردبكرێم. ئەوانی تر هەموو جیاوازییە ئایدۆلۆژییەكانیان وەلاناوە چونكە دەزانن حكومەت منی تەنها لەبەر جیاوازی ئایدۆلۆژی زیندانی كردووە نەك لەبەر ئەوەی كە تاوانێكم كردبێت. تێگەشتوون لەوەی كە ئەگەر من ئازادبم ئەوە چانسی هەلبژاردنی ئۆردوغان وەك سەرۆكی توركیا زۆر كەمدەبێتەوە. لەوەش تێدەگەن كە گرنگ نیە كێ دەیباتەوە بەڵام زیندانی كردنی كاندیدێكی سەرۆكایەتی پەڵەیەكی رەش دەبێت بەسەر شەرعیەتی هەڵبژاردنەكانەوە.


من یەكێكم لەو دەیان هەزار كەسە ناڕازییەی كە لەژێر پەردەی راگەیاندنی باری نائاسایدا سزای زیندانیكردنمان ئاسایكراوەتەوە. حكومەت دەستی بە 102 پرسی لێكۆڵینەوە كردووە لەگەڵم و نزیكەی 34 كەیسی دادگایشی لەدژم جوڵاندووە كە ئەگەر ئەو سكاڵایانە جێگەی خۆیان بگرن، من رووبەرووی 183 ساڵ زیندانیكردن دەبمەوە.


ئەو تۆمەتانەی كە خراونەتە پاڵ من لەلایەن سكاڵاكارانەوە بەتەواوەتی پشتبەستراوە بەو لێدوان و راگەیاندنانەی كە لە زاری منەوە وتراون. ئەگەر دادگاو یەكەی دادوەری توركیا بێلایەن بێت و لەژێر فشاری حكومەتی توركیادا نەبێت چۆن من بەبێ دادگایكردن بۆماوەی زیاتر لەساڵێك لەناو زینداندا دەهێڵرێمەوە. ئەو بریارانەی لەدادگا لەدژی من دراون نادادییە، بریاری دەستگیركردنەكەشم بڕیارێكی سیاسی بوو، من وەك دەستبەسەركراوێكی سیاسی دەمێنمەوە.

،،

تەنها ئامێرێكی زیرەك كە دۆزییانەوە لەژووری زیندانەكەم ئەو كترییە ئەلیكترۆنییە بوو كە ئاوی پێدەكوڵێنم، پاش تێگەشتن لەوەش پاسەوانەكان چیتر رێگەیان نەدا ئەو كترییە ئەلیكترۆنییەش بەكاربهێنم بۆ تویتكردن و ئەویشیان برد.


تەنها ململانێ و خەباتی دیموكراتییانەی خەڵك لەپێناوی ئازادی خۆیان توركیا و دامەزراوەكانی لەدەسەڵاتی پاوانخوازی و ترسی دەسەڵاتی تاكەكەسی رزگاردەكات، بەتایبەتی دامەزراوەی دادوەری و راگەیاندن كە بەتەواوەتی لەلایەن حكومەتەوە كۆنترۆڵكراون.


من بەتەواوەتی دابڕێنراوم لەكۆبوونەوەی جەماوەری و رێگەم پێنادرێت لەگەڵ خەڵك لەپەیوەندی و گفتوگۆی راستەوخۆدابم، ژنان و پیاوانی هەدەپە بەوپەڕی ئاگاییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن. من لەرێگەی ئەو نامانەوە دەگەمە ئێوە و دونیای دەرەوە كە لەرێگەی پارێزەرەكانمەوە دەگوازرێنەوە. داوا لەخەڵك دەكەم لەڕێگای سۆشیال میدیا و راوێژكارەكانمەوە یارمەتیم بدەن ئەم بانگەشەی سەرۆكایەتییە بەسەركەوتوویی ئەنجامبدەم.


پێگەی تویتەرە تایبەتییەكەم پاش دەستگیركردنم بۆ ماوەیەكی زۆرە سڕكراوە، كاتێك پێگەی تویتە تایبەتییەكەم لەمانگی سێپتێمبەری 2017 دەستی بەدەركەوتن كردەوە و چەند پەیامێكی بڵاوكردەوە دەستبەجێ پاسەوانەكانی زیندان هاتنە ژوورەوە و پشكنینی وردی شوێنەكەیان كرد تا بزانن ئەو تویتانە چۆن كراون. پشكنینەكانیان بەتەواوەتی هەڕەشەئامێزبوو. كاتێك پرسیم بۆچی دەگەڕێن وتیان بۆ سەرچاوەی تویتەكەت دەگەڕێین.


تەنها ئامێرێكی زیرەك كە دۆزییانەوە لەژووری زیندانەكەم ئەو كترییە ئەلیكترۆنییە بوو كە ئاوی پێدەكوڵێنم، پاش تێگەشتن لەوەش پاسەوانەكان چیتر رێگەیان نەدا ئەو كترییە ئەلیكترۆنییەش بەكاربهێنم بۆ تویتكردن و ئەویشیان برد. سەڕەڕای گاڵتەجاڕی رووداوەكە، ئەوەی بۆمن ئاشكرابوو ئەوەیە كە تا چ ئاستێكی زۆر سەركردەكانی دەسەڵاتی پاوانخوازی ترسیان لەو نەیارانەیان هەیە كە دەستگیریشیان دەكەن و تەنانەت سزای توندیشیان بەسەردا سەپاندوون. ئێبێت ئەو ترسەی ئۆردوغان چەند جوان و ناسك بێت؟


لەماوەی سێ ساڵی رابدوودا ئاكەپە بەبەردەوام و بەبێ وەستان لەرێگای میدیا سێبەرەكانییەوە هەوڵی شكاندنی پارتی دیموكراتی خەڵك (هەدەپە)ی داوە و سەركردەكانی وەك هاوكاری تیرۆرستان وێناكردووە، بەڵام تا ئێستاش دەنگدەران و پشتیوانەكانمان بەجێگیری ماونەتەوە.

،،

هەزاران وێستگەی دەنگدان لەناوچەكانی باشوری خۆرهەڵات لەناوچەی كوردییەكان كراونەتەوە، كە بەوەش هەزاران دەنگدەری ناوچە گوندنشینەكان ناچاردەكرێن بەسەر بازگە سەربازییەكاندا چەندین میل ببرن تا دەگەنە شوێنی دەنگدان و دەنگەكانیان دەدەن، ئەوەش بۆئەوەی لەگەندەكانی خۆیان دەنگنەدەن.


پاش ئەوەی لەهاوینی 2015 پرۆسەی ئاشتەوایی تێكشكێنراو ململانێ و ئاڵۆزی چەكداری سەریهەڵدایەوە پارتەكەی من هەموو هەوڵەكانی خۆی خستەگەڕ تا لەرێگای دیالۆگەوە رێگری لەململانێ و رووبەرووبونەوەی خراپ بگرین و پێشمانوایە دەمانتوانی زۆر رێگەی دیكەی كاریگەر بگرینەبەر بۆ راگرتنی شەڕ.


بەڵام پاش هەڵبژاردنەكانی مانگی حوزەیرانی 2015 هەموو شتێك گۆڕا و پارتەكەی بەڕێز ئۆردوغانیش چیتر وەك زۆرینەی پەرلەمانی نەمایەوە، كحومەتەكەشی سوربوو لەسەر دەستێوەردانی سەربازی و هێزی سوپای توركیاش دژی هێزە كوردییەكان جوڵێنرا كە لەچەندین شارو شارۆچكە بەربەستی سەربازییان دانابوو.
بەڕێز ئۆردوغان دەیویست سزای ئەو كوردانە بدات كە شەرعیەتی زۆرینەی پەرلەمانیان لەپارتەكەی ئەو سەندبووەوە و دەیانویت رۆحیەتی دەنگدانی نیشتیمانی باشتربكەن.


پارتەكەی ئۆردوغان هەلبژاردنەكەی نۆڤەمبەری 2015 ی بردەوە و دوای ئەوەش ململانێكانی چڕتركردەوە.


هەڵبژاردنەكانی ئایندە داهاتووی توركیا دیاریدەكات، بەپێی سەرژمێرییەكان پێناچێت ئەو كاندیدانەی كە رێگری لەپشتیوانی جەماوەری كوردی دەكەن كە پێنج یەكی رێژەی دانیشتوانی 81 ملیۆنی توركیان سەركەوتن بەدەستبهێنن. بەشێوەیەكی سروشتی یاسایەك لەتوركیا هەیە كە رێگری دەكات لەبەشداری هەر پارتێكی سیاسی ئەگەر بەربەستی لەسەدا 10 تێكنەشكێنێت و رێژەی لەسەدا 10 ی دەنگەكانی هەڵبژاردنێكی نیشتیمانی بەدەستنەهێنێت.

،،

ئێستا توركیا لەوە تێدەگات ئەو هەموو سزادانەی كوردەكان لەبەشی باشوری رۆژهەڵات زیان بەكولتوری دیموكراسی و ئازادی وڵاتەكەیان دەگەیەنێت. ئەوەی لەسەر كوردەكان قەدەغەكرا لەناوچەكانی تریش بەرامبەر نەیارەكانی ئۆردوغان كرا و بوە بەشێك لەكولتوری ئەو پارتە بەرامبەر هەموو لایەنەكانی تر


بەپێچەوانەوە هەر پارتێكی سیاسی ئەو بەربەستی لەسەدا 10 یە تێنەپەڕێنێت كورسییەكانی دەچن بۆ پارتێكی دیكەی سیاسی كە ئەو رێژەیە تێپەڕێنێت یاخود دووەمی رێژەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.


هەرچەندە ئێمە باوەڕی تەواومان بەتێپەڕاندنی بەربەستی لەسەدا 10 هەیە، بەڵام ئەگەر ئەو رێژەیە بەدەستنەهێنین نزیكەی لەسەدا 80 ی كورسییەكانمان دەچێت بۆ پارتەكەی ئۆردوغان و ئەویش دەبێتەوە حزبی زۆرینە و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی توركیا جێبەجێدەكات. بەوشێوەیەش ئاكەپە بە ملیۆنان دەنگی كوردی ناڕێكخراو زیاتر دەپارێزرێت.


ئۆردوغان و حزبەكەی كە حكومڕانی دەكات لەپاڵ راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی لەوڵاتدا لەگەڵ ئەو رێكارە كۆنترۆڵكراوانەی كە بۆ دروستكردنی فشار گیراونەتە بەر هەوڵی ئەوەدەدات كە هەدەپە نەتوانێت بەربەستی لەسەدا 10 تێپەڕێنێت.


هەزاران وێستگەی دەنگدان لەناوچەكانی باشوری خۆرهەڵات لەناوچەی كوردییەكان كراونەتەوە، كە بەوەش هەزاران دەنگدەری ناوچە گوندنشینەكان ناچاردەكرێن بەسەر بازگە سەربازییەكاندا چەندین میل ببرن تا دەگەنە شوێنی دەنگدان و دەنگەكانیان دەدەن، ئەوەش بۆئەوەی لەگەندەكانی خۆیان دەنگنەدەن.

جگەلەوە ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ئاسایش رەوانەی وێستگەكانی دەنگدان دەكرێن تا لەنزیك ئەو وێستگانە چاودێری دەنگدەران بكەن بەوەش مەترسی بۆسەر دەنگدەرەكانمان دروستدەبێت.


لەوێنەیەكی ڤیدیۆیشدا كە هەفتەی رابردوو دزەی كردۆتە میدیاكان ئۆردوغان داوا لەپیاوانی پارتەكەی دەكات چییان پێدەكرێت بیكەن تا رێگری بكەن لەوەی هەدەپە بەربەستی لەسەدا 10 تێپەرێنێت، ئۆردوغان ئەوەی زۆر بەگرنگ زانیوە.


ئێستا توركیا لەوە تێدەگات ئەو هەموو سزادانەی كوردەكان لەبەشی باشوری رۆژهەڵات زیان بەكولتوری دیموكراسی و ئازادی وڵاتەكەیان دەگەیەنێت. ئەوەی لەسەر كوردەكان قەدەغەكرا لەناوچەكانی تریش بەرامبەر نەیارەكانی ئۆردوغان كرا و بوە بەشێك لەكولتوری ئەو پارتە بەرامبەر هەموو لایەنەكانی تر.تەنها هیوایەك بۆ ئایندەیەكی ئازادیخوازانەی دیموكراسییانە پێكەوە كاركردنە لەپێناوی شكستهێنان بەو رژێمە دەسەڵاتخوازە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك