صابر گل عنبرى
و: ئەنور حسێن کاکە
پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (Akp) كاتێك له ساڵى 2001 دا هاته نێو دونیاى سیاسه‌ته‌وه به‌رنامه‌ى دوور مه‌وداى هه‌بوو بۆ ئاینده‌ى توركیا، له‌و باوه‌ڕه‌دابوو به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد ئه‌و وڵاته ناتوانێت به‌ره‌و پێش بچێت و بوونى خۆى بسه‌لمێنێت، له‌م ڕووه‌وه هه‌وڵیدا به كرانه‌وه‌یه‌كى ته‌واو گفتوگۆى دیموكراتیانه و پاڵپشت به (برایه‌تى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یی )، ڕه‌زامه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌ده‌ست بهێنێ و قۆناغ به قۆناغ به‌سه‌ر ئاریشه‌ى له مێژینه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
كورده‌كانیش ورده ورده كرانه‌وه و ڕەزامهندیان به‌رامبه‌ر ئه‌م پارته له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ربڕى، به‌شێوه‌یه‌ك نوێنه‌ره كورده‌كانى ناو حزبى داد و گه‌شه‌پێدان له ناوچه كوردییه‌كاندا به‌به‌راورد به نوێنه‌رانى دیكه‌ى كورد (چ سه‌ربه‌خۆكان و چ نوێنه‌رى حزبه كوردییه‌كانى تر ) زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
پشتگیرى كورده‌كان له حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چوو، له‌م نێوانه‌شدا لێدوانه‌كانى خودى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان زۆر كاریگه‌ر بوون و ئه‌مه‌ش زیاتر لاى كورده‌كان خۆشه‌ویستى كرد بوو.
له‌میانى وته‌یه‌كیدا كه له شاری ئامەد له ساڵى 2005 دا پێشكه‌شى كرد ڕایگه‌یاند (چاره‌سه‌ر كردنى مه‌سه‌له‌ى كورد ئاواتى منیشه ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناوى ده‌وڵه‌تى توركیاوه و به‌هۆى كوشتارى ده‌رسیم له‌ساڵى 1938 كه به وته‌ى خۆى 14 هه‌زار كورد به‌هۆى ڕاپهڕینیانهوه خه‌ڵتانى خوێن كران داواى لێبوردنى كرد، وته‌كانى ئۆردوگان ساڕێژێك بوو بۆسه‌ر برینێكى كۆنى كورده‌كان كه كوردانى باكور پاش تێپه‌ڕینى چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له قوڵاى وجودیانه‌وه هه‌ستیان پێ ده‌كرد.
،،
ئۆجه‌لان له ئازارى 2013 له جه‌ژنى نه‌ورۆزى ئه‌و ساڵه‌دا نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌و داواى له هێزه‌كانى په‌كه‌كه كرد كه چه‌كه‌كانیان دابنێن و مه‌سه‌له‌ى كورد له ڕێگه‌ى ئاشتیيهوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌م نامه‌یه به وهرچهرخانیكى مێژووى له مه‌سه‌له‌ى كورد له قه‌ڵه‌م دراو له دواى ئه‌مه‌وه په‌كه‌كه ئاگربه‌ستى ڕاگه‌یاند.
حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان له پاڵ ئه‌م تێڕوانینانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى كورد ده‌ستى به كۆمه‌ڵێك چالاكى كرد كه وه‌ك به‌شێك له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى هه‌ر هاوڵاتیه‌كه و كورده‌كان هه‌ر له‌كاتى دروست بوونى كۆمارى توركیا له لایه‌ن ئه‌تاتوركه‌وه له ساڵى 1924 له‌و مافانه بی به‌ش بوو، له‌وانەش:
1-مۆڵه‌تى به‌ڕێوه چوونى خولى فێربوونى زمانه غه‌یره توركیه‌كان به‌تایبه‌تى كوردى له ساڵى 2003.
2-كردنه‌وه‌ى گروپى زمانه‌كانى غه‌یره تورك له زانكۆكاندا.
3-په‌سه‌ند كردنى مافى بڵاوكراوه به زمانى كوردى.
4-ڕێگه‌دان به كردنه‌وه‌ى ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى به زمانى كوردى له ساڵى 2009.
5-خوێندنى زمان و ئه‌ده‌بیاتى كوردى وه‌ك بابه‌تێكى ئیختیارى له قوتابخانه‌كاندا.
6-به‌كارهێنانى زمانى دایك له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى كه كوردن له دانشتنهكانى دادگاكان‌دا له ساڵى 2013.
7-بڵاوكردنه‌وه‌ى پاكێجێكى چاكسازى له كانونى یه‌كه‌مى 2013 له لایه‌ن خودى ئۆردوگانه‌وه كه كۆمه‌ڵه بابه‌تێكى تر‌ى له‌خۆ گرتبوو.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا بارودۆخى نائاسایی له ناوچه كوردییه‌كاندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌رنامه‌ى چاكسازى گه‌وره‌ى ئابورى له ناوچه كورد نشینه‌كاندا خسته ڕوو، له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تى توركیا گفتوگۆى ژێر به‌ژێرى له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندان و ڕابه‌رانى په‌كه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌تایبه‌تى له نه‌رویژ ده‌ستپێكرد.
ئیبراهیم تاتڵیساس، ئەردۆغان، شڤان پەروەر ـ شاری ئامەد ـ ٢٠١٣
ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركى ئه‌م گفتوگۆیانه‌ى ئه‌نجام ده‌دا، كاتێك له ساڵى 2012 دا ئاشكرا بوو ده‌زگاى دادوه‌رى توركیا هاكان فیدان سه‌رۆكى ده‌زگاى میتى به‌تاوانى بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ "ده‌زگایه‌كى تیرۆرستى" بانگیهێشت كرد، ئاشكرا بوونى ئه‌م په‌یوه‌ندیه وا ده‌رده‌كه‌وت كه سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه شكست پێ بێنێت به‌ڵام ئۆردوگان ده‌ست تێوه‌ردانى كرد و كۆتاى به ئاڵۆزیه‌كه هێنا .
گفتوگۆكان له چوارچێوه‌ى (یه‌كگرتن و برایه‌تى ) به‌رده‌وام بوو، تا لێك تێگه‌شتنێكى په‌نهانى به‌ده‌ست هات، ئۆجه‌لان سه‌رۆكى زیندانى كراوى په‌كه‌كه له ئازارى 2013 له جه‌ژنى نه‌ورۆزى ئه‌و ساڵه‌دا نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌و داواى له هێزه‌كانى په‌كه‌كه كرد كه چه‌كه‌كانیان دابنێن و مه‌سه‌له‌ى كورد له ڕێگه‌ى ئاشتیه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌م نامه‌یه به وهرچهرخانیكى مێژووى له مه‌سه‌له‌ى كورد له قه‌ڵه‌م دراو له دوا ئه‌مه‌وه په‌كه‌كه ئاگربه‌ستى ڕاگه‌یاند.
له‌هه‌مان ساڵدا ئۆردوگان، مه‌سعود بارزانى سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستانی عێراق و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى كوردى له‌وانه ئیبراهیم تاتلیساز و شوان په‌روه‌رى بۆ ئامەد بانگهێشت كرد, له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا ده‌ستى به پیاهه‌ڵدانى كورده‌كان كرد,
نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكرێت مه‌سعود بارزانى ڕۆڵێكى كاریگه‌رى له به‌ره‌و پێش بردنى گفتوگۆكانى ئاشتیدا هه‌بوو، گفتوگۆكان له ژێركاریگه‌رى هۆكارگه‌لى وه‌ك گۆڕانكاریه‌كانى كورد له سوریا له‌وانه به‌هێزبوونى باڵى سوریاى په‌كه‌كه به‌رده‌وام بوو.
هه‌ردوولا له كۆتایدا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك كه باڵجشین ئهكدۆغان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران (به‌رپرسى پرۆسه‌ى ئاشتى ) و لیژنه‌یه‌ك له پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یان ئاشكرا كرد.
عەبدوڵا ئۆجالان له نامه‌یه‌كدا له نه‌ورۆزى 2015 دا، ١٠ ماده‌ى ڕێكهوتنامهكهى په‌سه‌ند كرد، زۆرى پێنه‌چوو هه‌ردوولا ئاماژه‌ى نه‌رێنیان ده‌ربڕى و له كۆتایدا پرۆسه‌ى ئاشتى ڕووبه‌ڕووى شكست بوەوە.
ئه‌و ڕێكه‌وتنه ١٠ خاڵیه به دڵى ئۆردوگان نه‌بوو ڕه‌خنه‌ى لێ گرتبوو ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وت به‌هۆى جیاوازى بۆچوونى نێوان ئۆردوگان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاته‌وه بوو.
،،
عەبدوڵا ئۆجالان له نامه‌یه‌كدا له نه‌ورۆزى 2015 دا، ١٠ ماده‌ى ڕێكهوتنامهكهى په‌سه‌ند كرد، ئه‌و ڕێكه‌وتنه ١٠ خاڵیه به دڵى ئۆردوگان نه‌بوو ڕه‌خنه‌ى لێ گرتبوو ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وت به‌هۆى جیاوازى بۆچوونى نێوان ئۆردوگان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاته‌وه بوو.
له لایه‌كى تره‌وه پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان سیاسه‌تێكى دژه ئۆردوگانى په‌یڕه‌و ده‌كرد و له بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردندا بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له حوزه‌یرانى 2015 دا به دروشمى (ناهێڵین سه‌رۆك كۆمار بیت ) بانگه‌شه‌یان ده‌ست پێ كرد.
یه‌ك مانگ دواى ئه‌وه په‌كه‌كه له 12 ته‌موزى 2015 كۆتاى به ئاگربه‌ست هێناو پرۆسه‌ى ئاشتى هه‌ڵپه‌سارد، هۆكارگه‌لى زۆر ڕۆڵیان له شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵ نه‌دانى هه‌ردوولا بۆ به‌رده‌وام بوونى هه‌بوو .
هۆكاره‌كانى شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى
هۆكارى نێوخۆى و ده‌ره‌كى له شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا كاریگه‌ریان هه‌بوو:
1-ئاشتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا په‌ڕینه‌وه بوو له هێڵى سورى حزبه نه‌ژاد په‌رسته‌كانى توركیا:
كه ئه‌مه‌ش باجێكى زۆرى سیاسى بۆ حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان و ئۆردوگان هێنایه‌كایه‌وه كه ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ته‌موزى 2015 دا ده‌ركه‌وت كه تێدا حزبى دادوگه‌شه پێدان ته‌نها 41% ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێنا و نه‌یتوانى به‌ته‌نها حكومه‌ت پێك بێنێت.
ئه‌مه بۆ ئاك پارتى و خودى ئۆردوگان شكستێكى سه‌نگین بوو، له لایه‌كه‌وه ئۆردوگان ده‌یبینى كه ئاشتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر ته‌نها نه‌بووه‌ته هۆى په‌یداكردنى سه‌نگ و قورساى ئاك پارتى لاى كورده‌كان به‌ڵكو له دڵى ئه‌م دۆخه‌دا پارتى چه‌پى (دیمو‌كراتى گه‌لان ) ده‌ركه‌وتووه كه پێکدادانى ئایدۆلۆژى له‌گه‌ڵ حزبى ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه، ده‌نگى به‌شێكى زۆرى كورده‌كانى بۆلاى خۆى ڕاكێشاوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ڵبژاردنى حوزه‌یراندا بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووى توركیادا حزبێكى كوردى (هه‌ڵبه‌ت به‌شێك له ڕابه‌رانى ئه‌م حزبه له توركه چهپهكانن ) توانى زیاتر له 80 كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست بهێنێ، جگه له‌مه‌ش حزبى ده‌سه‌ڵات واتە ئاك پارتى ده‌یبینى به هۆى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا ده‌نگه‌كانى ڕووى له لێژى كردووه .
به‌كورتى ئاك پارتى و ئۆردوگان خۆیان له‌به‌رامبه‌ر دۆڕانێكدا ده‌بینیه‌وه، ته‌نانه‌ت پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئاماده‌ى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان نه‌بوو دژایه‌تى له‌گه‌ڵدا كرد.
له‌لایه‌كى تره‌وه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانى تر‌ى توركیا بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه مه‌رجى زۆریان دانا، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى ناسیونالیستى بزاوتى میلى مه‌رجى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى بۆ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه ئه‌وه بوو كه ده‌بێت ئۆردوگان له ئاشتى (خیانه‌تكارانه ) له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا بكشێته‌وه,
ئاك پارتى دژى مه‌رجه‌كانى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان وه‌ستایه‌وه‌و دووباره هه‌ڵبژاردن له تشرینى دووه‌مى 2015 ئەنجامدرا ئه‌م جاره‌یان له سایه‌ى شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئاگربه‌ستدا توانى ده‌نگێكى باش به‌ده‌ست بهێنێ، توانى به‌ته‌نیا به 317 كورسى له كۆى 550 كورسى په‌رله‌مان بباته‌وه و حكومه‌ت پێك بهێنێ.
له‌سایه‌ى ئه‌م ڕه‌وشه‌وه پارتى ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ك ته‌نها ئاگربه‌ستى تاك لایه‌نه‌ى له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به‌هه‌لزانى به‌ڵكو چیدى په‌رۆشى بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى پشان نه‌دا .
2-گۆڕانكارییه‌كانى سوریا كاریگه‌رى چه‌ند لایه‌نه‌ى به‌سه‌ر ڕه‌وشى نێوخۆى توركیا و شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى دانا:
بۆچوونى سه‌رسه‌ختانه‌ى حكومه‌تى ئۆردوگان له باره‌ى سوریا و خودى به‌شار ئه‌سه‌د و پشتگیرى هه‌مه‌لایه‌نه له ئۆپۆزسیۆنى سوریا واى له دیمه‌شق كرد بۆ تۆڵه كردنه‌وه له‌م جۆره له سیاسه‌تى ئه‌نقه‌ره به مه‌رجه‌كانى كورد له‌و وڵاته ڕ‌ازى بێت، سوپاى سوریا به كشانه‌وه‌ى ئارام و له‌سه‌رخۆ له ناوچه كوردییه‌كان جگه له ههندى ناوچه نه‌بێت ئه‌ركى پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌ى به په‌یه‌ده باڵى سوریاى په‌كه‌كه سپارد و تێڕوانینى توندى توركیاى له دیمه‌شقه‌وه بۆلاى كورده‌كان گواسته‌وه.
گۆڕانكاریه‌كانى كوردانى سوریا و به‌هێز بوونى ئه‌و پارته‌و كورده‌كان بوو به‌هۆى كاریگه‌ریان له هاوكێشه نێوخۆیهكانى سوریا و له‌لایه‌كى تره‌وه دوو كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ڕه‌وشى توركیا دانا.
یه‌كه‌م ئه‌وه‌ى كه ئه‌م جۆره بارودۆخه لێكدانه‌وه‌ى تازه‌ى لاى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان و په‌كه‌كه هێنایه‌كایه‌وه كه هاوشێوه‌ى هه‌ڵه‌كانى لێكدانه‌وه‌كانى ئیخوان موسلیمین له‌دواى شۆڕشى میسرى 2011 نه‌بوو، هه‌ده‌په ده‌یبینى كه هه‌م پێگه سیاسیه‌كه‌ى له ناوخۆى توركیادا له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه به هێز بووه و هه‌م له وڵاته دراوسێ كه‌یه‌وه (سوریا ) پارتى نزیك له خۆى بووه‌ته وهزنێكى قورس كه چاوه‌ڕوانیه‌كانى ئه‌م حزبه‌ى بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى زیاد كردوه.
،،
له ڕاستیدا پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ قه‌یرانى سوریا و گۆڕانكاریه‌كانى كورد له‌و ناوچه‌یه هاوكات نه‌ده‌بوو ڕه‌نگه چارهنوسێكى تر‌ى هه‌بوایه .
هه‌روه‌ها جیۆپۆلتیكى باكورى سوریا پارتى باڵاده‌ستى له توركیادا خستۆته بارێكى ناله‌باره‌وه كه تێدا له سایه‌ى په‌كه‌كه و چه‌ك و چالاكیه سه‌ربازیه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى پێگه‌ى سیاسى هه‌ده‌په له نێوخۆى توركیا خۆیدا به مهترسیهكى جدى بۆسه‌ر خۆى هه‌ژمار ده‌كات، ئه‌م گۆڕانكارییانه بوو به‌هۆى گۆڕانكارى هه‌ڵوێستى توركیا له باره‌ى سوریا و نزیك بوونه‌وه له ڕوسیا.
له ڕاستى دا پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ قه‌یرانى سوریا و گۆڕانكاریه‌كانى كورد له‌و ناوچه‌یه هاوكات نه‌ده‌بوو ڕه‌نگه چارهنوسێكى تر‌ى هه‌بوایه .
3-فهكتهرێكى تر‌ى تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ر له شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى گۆڕانكاریه‌كانى ناوخۆى په‌كه‌كه بوو كه له ژێر كاریگه‌رى لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كاندا ڕوویدا:
ئه‌م گۆڕانكارى و كاریگه‌ریانه له دواى ده‌ستگیر كردنى ئۆجالانه‌وه له ساڵى 1999 ده‌ستى پێ كرد، هه‌رچه‌ند په‌كه‌كه پابه‌ند بوو به فهرمایشتهكانى ئۆجالان له نامه‌و داواكاریه‌كانى له میانه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى به‌ڵام هه‌ندێك پێیانوایه بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نه له ته‌موزى 2015 ئامانجامى ئه‌و گۆڕانكاریه ناوخۆیانه بووه و به پێچه‌وانه‌ى خواسته‌كانى ئۆجه‌لانه‌وه بووه.
شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى به‌هۆى ئه‌م هۆكارانه و چه‌ند فاكته‌رێكى بچوكى تره‌وه بوو، له ئه‌نجامى ئه‌م جۆره بارودۆخه‌وه له ئێستادا ئه‌م دۆخه چه‌قى به‌ستووه‌و ڕێڕهوێكى پێچه‌وانه له توركیادا له دروستبوون دایه كه ده‌رهاویشته‌ى كێشه‌كانى نێوخۆى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له پاش كوده‌تاكه‌ى توركیایهوهیه، ئه‌م كێشانه بووه‌ته هۆى نزیك بوونه‌وه‌ى ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ پارتى نەتەوەپەرستی تورک مەهەپە ئه‌و پارته‌ى كه ڕێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا به خیانه‌ت ده‌زانێت.
مردنى پرۆسه‌ى ئاشتى:
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه بوو به‌هۆى شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى كاریگه‌رى زۆریشى له‌سه‌ر پێكهێنانى ڕه‌وشى پاش خۆى هه‌بوو، ئه‌و فاكته‌رانه كه‌لێنه‌كانیان زیاتر كردوو ورده ورده ڕه‌وشێك په‌یدا بوو كه به‌ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى بارى پێشوو بوو.
له دۆخى تازه‌دا پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان و خودى ئۆردوگان هه‌وڵیانده‌دا به چڕكردنه‌وه‌ى دژایه‌تیان بۆ پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان وه‌ك پارتێكى چه‌پ ده‌یانویست دور بكه‌ونه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی هاندان دژى كورده‌كان و له‌م ڕوهشهوه ڕایانده‌گه‌یاند كه كورده‌كان میله‌تێكى دیندارن و هه‌ده‌په نوێنه‌رى ئه‌م میلله‌ته نییه.
ته‌نانه‌ت ئۆردوگان له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2015 دا قورئانێك كه وهرگێڕدابووه سه‌ر زمانى كوردى به‌ده‌سته‌وه گرت بوو ده‌یویست سه‌رنجى كورده‌كان بۆلاى خۆى ڕابكێشێ و له هه‌ده‌په دووریان بخاته‌وه .
له ئه‌نجامى دژایه‌تى كردنى ڕابه‌رانى هه‌ده‌په‌و ڕووبه‌ڕ بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كورده‌كانى سوریا ئاكەپە ورده ورده له ئه‌ده‌بیاتى سیاسى دانوستان و ئاشتى دوور كه‌وته‌وه و له ئه‌ده‌بیاتى كه‌مالى (كه‌مال ئه‌تاتورك ) و پارتى ڕه‌وتى ناسیونالستى به ڕابه‌رایه‌تى باغچهلى كه به‌رهه‌ڵستكارى سه‌رسه‌ختى هه‌ر جۆره دانوستانێكه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا نزیك بوویه‌وه.
له‌م ڕووكاره‌وه ئۆردوگان كه‌پێشتر مه‌سه‌له‌ى كورده‌كانى به دروشمى خۆى ده‌زانى ئێستا ده‌ڵێت دروشمێكى له‌و جۆره‌م نییه و ته‌نها (برا كورده‌كانمان ) كێشه‌یان هه‌یه .
له‌م نێوه‌نده‌دا كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى 15 ته‌موزى 2016 ڕێڕهوێكى تازه‌ى له سیاسه‌تى ناوخۆى توركیادا هێنایه كایه‌وه، ئه‌م بابه‌ته مه‌ودایه‌كى فراوانترى له به‌رامبه‌ر كورده‌كاندا كه ته‌نانه‌ت له دواى شكستى ئاشتیه‌وه به‌سستى به‌ڕێوه ده‌چوو كرده‌وه.
هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ئاك پارتى له‌سه‌ر دژایه‌تى كردنى جه‌ماعه‌تى فه‌تحولا گوله‌ن چڕبوویه‌وه، له‌م باردۆخه‌دا و له‌میانه‌ى دژایه‌تیكردنى ئاشكراى كوده‌تا له‌لایه‌ن پارتى مەهەپەوە په‌یوه‌ندى زۆر نزیك له نێوان ئه‌و پارته‌و پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان دروست بوو.
زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیه‌ش كورده‌كان و پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان بوون، به‌پته‌و بوونى په‌یوه‌ندى نێوان ئاك پارتى و پارتى مەهەپە ئه‌ده‌بیاتى حزبى ده‌سه‌ڵات توند‌و تیژ تر ده‌بوو، هه‌ر له‌م ڕەوشهی كودهتایهدابوو كه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ یانزه ئه‌ندامى تر‌ى ئه‌م پارته لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافى ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانیان ده‌ستى پێ كرد.
نزیك بوونه‌وه هه‌ردوو پارتى داد‌و گەشه پێدان و مەهەپە به‌رده‌وام بوو تا بوو به‌هۆى دروستبوونى هاوپه‌یمانێتیه‌كى به‌هێز له نێوان هه‌ردوولادا له نیسانى 2017 له سه‌ر به‌رگیرى كردن له ریفراندۆم بۆ ده‌ستورى ئه‌و وڵاته.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر مەهەپە پشتگیرى له‌م ریفراندۆمە و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئاك پارتى نه‌ده‌كرد، ڕیفراندۆم چارهنوسێكى تر‌ى ده‌بوو ئاره‌زوى ئۆردوگان بۆ گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى له‌ناو ده‌چوو، ئه‌مڕۆ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه یه‌كگرتووه تا ئه‌و ڕاده‌یه به‌هێزه كه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له 24 حوزه‌یرانى 2018 به هاوده‌نگى ته‌واوى نیوان ئۆردوگان و باغچهلى ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوولا به‌ڕێوه ده‌چێت.
،،
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر مەهەپە پشتگیرى له‌م ریفراندۆمە و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئاك پارتى نه‌ده‌كرد، ڕیفراندۆم چارهنوسێكى تر‌ى ده‌بوو ئاره‌زوى ئۆردوگان بۆ گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى له‌ناو ده‌چوو.
له‌پاڵ ئه‌و بابه‌ته نێو خۆیانهى كه باس كرا بابه‌تى ریفراندۆمی هه‌رێمى كوردستانى عێراق، هه‌م له نێوخۆى توركیادا تێڕوانینه‌كانى له باره‌ى كورده‌كانه‌وه هه‌ستیارتر كرد و بێ متمانه‌یی زیاتر كرد، هه‌م هه‌ڵوێستى توركیا له‌سه‌ر ئه‌و ریفراندۆمە و ڕێوشوێنه‌كانى سه‌پاندنى سزا داراییه‌كان له‌سه‌ر كوردستان بوو به‌هۆى توڕه‌بوونى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانى كوردى نێو ئاك پارتى، بابه‌تێكى تر كه زیاتر ڕهوشهكهى ئاڵۆزتر كرد هێرشى توركیا بوو بۆ سه‌ر عه‌فرین .
ئه‌و ڕهوشانهى كه‌باسكران پرۆسه‌ى دووباره‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا زۆر دژوار كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكى تر هه‌یه كه ڕه‌نگه له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه جارێكى تر پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له توركیادا به‌هه‌مان ئامانجى پێشوتره‌وه كه پرۆسه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر دامه‌زرا به‌ڵام به میكانیزمێكى زۆر جیاوازتر بڕوانێته مه‌سه‌له‌ى ئاشته‌وایی كورده‌كان.
پالًنهرێكى گرنگ كه له پێشتردا ئاك پارتى به‌ره‌و ئاشتى له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌برد، ئێسته‌ش به‌هه‌مان به‌هێزى پێشویه‌وه ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه دوورمهوداكانى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار بۆ شۆڕشى ئابوورى و گه‌یاندنى توركیا به پێگه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ناوچه‌یى و جیهانى به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌مه بابه‌تێكه كه سیاسه‌تمه‌دارانى نێو خودى ئاك پارتیش بڕوایان پێیه‌تى.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌لنور چافیك ڕاوێژكارى سه‌رۆك وهزریرانى توركیا له‌م دوایانه‌دا له لێدوانێكى دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (خبر تورك ) باسى له ئه‌گه‌رى دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى پرۆسه‌ى نوێى ئاشتى له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا له دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه كرد، ڕه‌نگه ئه‌م وته‌یه وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن بێت به‌ڵام ده‌شتوانێت وه‌ك پاڵنه‌رێكى له پێشینه‌ش بێت له ئه‌گه‌رى دووباره بوژانه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتی دا به دڵنیایه‌وه ئه‌و مۆدێله‌ى كه ئۆردوگان له‌سه‌رى ده‌چێت جیاوازیه‌كى بنه‌ڕه‌تى له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى پێشوودا ده‌بێت، ئه‌گه‌رى زۆره ده‌وڵه‌تى توركیا له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه دوو ڕێگه بگرێته به‌ر :
یه‌كه‌م: بوژانه‌وه‌ى سنوردار‌و قۆناغ به قۆناغى كرانه‌وه‌ى پێشووى له چوارچێوه‌ى پێدانى ئازادى زیاترى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى به كورده‌كان و دانانى پلانى ئابوورى تۆكمه ِبۆ ناوچه‌كوردییه‌كان .
دووه‌م: توركیا به‌رده‌وامى ده‌دات به فشاره سه‌ربازییه‌كان بۆسه‌ر په‌كه‌كه به‌تایبه‌تى له قه‌ندیل تا له‌سایه‌ى هه‌لومه‌رجى تازه‌ى مه‌یدانیه‌وه بتوانێت په‌كه‌كه بۆ نێو دانوساندنى جیاوازتر له پێشوو په‌لكێش بكات، ئایا په‌كه‌كه به‌مه ڕ‌ازى ده‌بێت ؟
هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردانى توركیا له ماوه‌ى 16 ساڵى ڕابردوودا كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره‌ى له به‌ده‌سته‌ڵات گه‌یاندنى حزبى ئاك پارتى له هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌كاندا هه‌بووه، له دواى شكستى پرۆسه‌ى ئاشتییه‌وه ئه‌م پشتیوانیه له‌گه‌ڵ بوونى ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا هه‌ر به‌رده‌وام بووه و ئه‌گه‌ر ده‌نگى كورده‌كان نه‌ده‌بوو ریفراندۆمی ده‌ستورى به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا و ئه‌و ئه‌نجامه تێكشكاوه 51.4% ى به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا.
هۆكارگه‌لێكى زۆر كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر تێڕوانینى كورده‌كانى توركیا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به پارتى ده‌سه‌ڵاتدار، له شكستى پرۆسه‌ى ئاشتیه‌وه بگره تا هێرش بۆسه‌ر عه‌فرین و دژایه‌تى توند به‌رامبه‌ر به ڕیفراندۆمى كوردستانى عێراق,
سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا
ئه‌م ڕووداوانه دۆخێكى نوێى له توركیادا هێنایه كایه‌وه به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه وه‌رگێڕانى ئه‌مانه له سندوقه‌كانى ده‌نگداندا به‌رجه‌سته ده‌بێت. به‌راوردى هه‌ڵبژاردنه‌كانى حوزه‌یران و تشرینى دووه‌مى 2015 له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی نیسانى 2017 ئه‌وه پیشان ده‌دات كه ڕووداوه ئاماژه بۆكراوهكانى پێشوو ته‌نها بووه‌ته هۆى سه‌قامگیر بوونى پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان و نه‌ك ته‌نها گۆڕانكاریه‌كى ئه‌وتۆى له تێڕوانینى سه‌رجه‌م كوردانى توركیا بۆ پارتى ده‌سه‌ڵاتدار دروست نه‌كردووه به‌ڵكو هه‌م له تشرینى دووه‌مى 2015 (پاش شكستى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه) و هه‌م له گشت پرسى 2017 ده‌نگى كوردانى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان ڕووى له هه‌ڵكشان كردووه.
بۆنمونه پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى تشرینى دووه‌مى 2015 له ئامەد سه‌ره‌كى ترین پێگه‌ى هه‌ده‌په ته‌نها 22.3% ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له ریفراندۆمی ده‌ستوردا ئه‌م ڕێژه‌یه ههڵكشانێكى 10% ى كردوو 32.4% ى ئامەدییەکان به‌ڵێیان بۆ كرد‌و و پاڵپشتیان له ئۆردوگان كرد، به‌راوردى ده‌نگى نه‌خێر بۆ ریفراندۆم له ناوچه كوردیه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى تشرینى دووه‌مى 2015 ش ئه‌وه پیشان ده‌دات كه ئه‌م پارته به گشتى له نێوان 7% بۆ 10% داكشانى ده‌نگى هه‌بووه .
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامه ئاماژه بۆ كراوانه ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردنشینى وه‌كو ئه‌رزرۆم، شانلى اوروا، بینگول، العزیز وه غازى عه‌نتاب ده‌نگه‌كانى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان ڕووى له زیاد بوون كردووه .
ئێستا ئه‌م پرسیاره لۆژیكیه ده‌خرێته ڕوو كه بۆچى نزیكى پارتى داد‌و گه‌شه پێدان له مەهەپە و هێرش بۆسه‌ر عه‌فرین و دژایه‌تى كردنى ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان نه‌بووه‌ته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له نێو كورده‌كاندا ؟
له وه‌ڵامدا ده‌بێت بگوترێت كه ئه‌م ڕووداوانه كاریگه‌رى بۆسه‌ر تێڕوانینى كورده‌كان و ته‌نانه‌ت كوردانى نێو ئاك پارتى هه‌بووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه خۆى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژارنه‌كاندا نه‌خستوه‌ته‌ڕوو كاریگه‌رى ئه‌وتۆى نه‌بووه :
1-هه‌ندێك له كورده‌كان سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له‌سیاسه‌تى ئاك پارتى له سێ ساڵى ڕابردوودا هێشتا ئه‌و حزبه‌یان له زۆرێك له پارته كوردى و توركیه‌كان پێ باشتره.
گرنگترین فاكته‌رى كاریگه‌ر له‌م نێوه‌نده‌دا (ئابوورییه)، ئه‌م فاكته‌ره له‌سه‌رانسه‌رى توركیادا جێى بایهخهبهڵام له ناوچه كوردیه‌كاندا زیاتر جێى بایه‌خدانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ته‌كه‌ى ئۆردوگان به هۆكارى زۆر له 2002 وه گرنگیهگى تایبه‌ت به‌م ناوچانه ده‌دات و پلانى ئابوورى گه‌وره‌ى خستۆته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه ، ئه‌م به‌شه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌و باوه‌ڕه‌دان كه پارته توركه‌كانى تر‌ى وه‌ك پارتى كۆمارى گه‌لان و مەهەپە هیچ كاتێك به‌م شێوه‌ى ئاك پارتى ئاوڕ له ناوچه كوردییه‌كان ناده‌نه‌وه
2-پارته كوردیه‌كان چ ئیسلامگه‌راكان وه‌كو هدى پار (ده‌عوه‌تى ئازاد ) چ چه‌پ گه‌راكان وه‌كو هه‌ده‌په تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ى كه زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له ده‌ورى خۆیان كۆبكه‌نه‌وه.
ململانێى ئایدۆلۆژى نێوان ئه‌م پارتانه كاریگه‌رى نه‌رێنى لهسهرتێڕوانینى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى توركیا جێ هێشتووه، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا له ئه‌مڕۆدا به‌شێك له كورده‌كان هه‌ده‌په به پارتێكى ته‌واو كوردى نازانن، له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م پارته به‌هۆى زاڵبوونى ڕه‌وتى چهپگهراى توركى له نێویدا ناسنامه‌ى كوردى پێشوى له ده‌ست داوه,
له هه‌ڵبژاردنى حوزه‌یرانى 2015 دا له ده‌نگى كوردانى نێو ئاك پارتى كه‌مبوویه‌وه و بۆ هه‌ده‌په ڕۆیشت و 80 كورسى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانى ئه‌م پارته له دواى دورگرتن له ڕۆیشتنه نێو هاوپه‌یمانێتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و بوون به ئۆپۆزسیون لاى نیوه‌ى كورده ده‌نگده‌ره‌كان په‌سه‌ند نه‌بوو، هه‌ر بۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى تشرینى دووه‌مى هه‌مان ساڵدا ژماره‌ى كورسیه‌كانى بۆ نیوه دابه‌زى.
3-باكگراوه‌ندى ئاینى ئۆردوگان و ئاك پارتى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا له‌م سێ ساڵه‌ى ڕابردوودا تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامدار بووه، له به‌رامبه‌ردا به‌هۆى نه‌گونجانى دیدگاكانى پارتى دیمكورتى گه‌لان له‌گه‌ڵ كلتورى خۆپارێزى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا یارمه‌تى ده‌ربووه بۆ سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار .
تازه‌ترین ڕاپرسی ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ده‌نگه پێشبینیكراوهكانى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان كه گه‌وره‌ترین پارتى كوردیه له نێوان 9 بۆ 11 له‌سه‌ددایه.
ئه‌م پارته ئه‌گه‌ر نه‌توانێت سنورى 10% سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێ ناتوانێت بچێته نێو په‌رله‌مانه‌وه و له‌م ڕووه‌وه ده‌نگه به‌ده‌ست هاتووه‌كانى ئه‌م پارته كوردیه ده‌چێته سه‌به‌ته‌ى ئاك پارتیه‌وه وه‌ك پارتى زۆرینه له ناوچه كوردییه‌كاندا .
ئاك پارتى پڕوپاگهندهیهكى به‌رفراوانى بۆ سڕینه‌وه و لادانى هه‌ده‌په ده‌ست پێ كردووه، كه به هۆى بوونى رێبەرانی ئه‌م پارته (هه‌ده‌په ) له زینداندا ململانێیه‌كى نابه‌رامبه‌ر ده‌روست بووه.
ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په ته‌نها له ڕێگه‌ى تویته‌ره‌وه بانگەشەی هه‌ڵبژاردنى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێت هه‌ستى كورده‌كان به‌سودى ئه‌م پارته بجوڵێنێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كرێت كه پارتى كوردى (هدى پار) پاڵپشتى له ئۆردوگان كردووه و (موسته‌فا مسلم) براى صالح مسلم هاوسه‌رۆكى پێشوى پارتى یه‌كێتى دیمو‌كراتى سوریه (په‌یه‌ده ) داواى له كورده‌كان كردووه كه ده‌نگ به ئۆردوگان بده‌ن.