پێش ئەوەی دەستپێ‌ بكات، میدیایەكی سەربە حكومەت ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی توركياى بڵاوكردەوە

پێش ئەوەی دەستپێ‌ بكات، میدیایەكی سەربە حكومەت ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی توركياى بڵاوكردەوە

918 خوێندراوەتەوە

بڵاوكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەهەڵە بە 3 ڕۆژ بەر لە دەستپێكردنی پرۆسەكە لەلایەن ئاژانسی ئەانادۆڵی توركیەوە ناڕەزایی گەورەی بەدوالی خۆیدا هێنا، بەتایبەت كە ئاژانسەكە سەر بە حكومەتە و لە ئێستادا لەلایەن حكومەتەكەی ئاكەپەوە تەمویل دەكرێت.

ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئاژانسی ئەنادۆڵ بە هەڵە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی بڵاوكردەوە لەكاتێكدا هێشتا 3 ڕۆژی مابوو بۆ دەسپێكردنی پرۆسەكە.

ئەنجامەكان بەجۆرێك بون كە تیایدا ئەردۆگان بەربەستی 50 كۆ یەكی بڕیبوو وە سەركەوتوی خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكەبوو بە بەدەستهێنانی 52.7 دەنگەكان و دوای ئەویش موحەرەم ئینجە 26.2 ی دەنگەكان و میراڵ ئەكشنار 11.7 و دەمیرتاش 7.1 ی دەنگەكان.

دوای ئەوەی كە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناڕەزایی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی لێكەوتەوە. ئاژانسی ئەنادۆڵ بەیانامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و دوای لێبوردنی لە خوێنەرەكانی كرد بەهۆی ئەو هەواڵەوە و رایگەیاند ئەوە تەنها تێستێك بوە لە لایەن ئاژانسەكەوە وەك ئامادەكاری بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن و بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكان و ناردنی بۆ راگەیاندنەكان.

بڕیارە بەیانی 56 ملیۆن توركی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی وڵاتەكەیان بدەن