Semih Idiz ـ ئەلمۆنیتۆر
و: بەهمەن کەریم
به‌درۆخستنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه به‌رپرسانى توركیا ده‌یكه‌ن سه‌باره‌ت به هاوكارى ئۆپراسیۆنى قه‌ندیل دژ به پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له‌لایه‌ن تارانه‌وه، توره‌یى ئه‌نكه‌ره‌ى دژ به تاران زیاد كردووه، له به‌یاننامه‌ى هه‌فته‌ى پێشووى سوپادا "ئه‌بولفه‌زڵ شیكارچى "وته‌بێژى سه‌ربازى سوپاى كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕه‌تیكرده‌وه كه ئێران دیراسه‌ى پێشنیاره‌كانى توركیاى كردبێت سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش له دژى په‌كه‌كه له عێراقدا.
له 11ى حوزه‌یران ئه‌ردۆغان له شارێكى ناوه‌ڕاستى ئه‌نادۆڵ و له ناو ئاپۆڕاى لایه‌نگرانى پارته‌كه‌ى (ئاكه‌په) بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی 24ی حوزه‌یران وتى:"دوێنى ئۆپراسیۆنى توركیا له دژى بنكه‌كانى په‌كه‌كه له قه‌ندیل ده‌ستیپێكردووه"، ئه‌مه‌ش به دواى لێدوانێكى ته‌له‌ڤزیۆنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ دێت كه ئاماژه‌ى به‌وه كردبوو "توركیا له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ تاران ده‌رباره‌ى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش له قه‌ندیل".
وه‌زیرى به‌رگرى توركیاش نورهتیین جانیكلى پێش ماوه‌یه‌ك له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه وتى: "تاران هاوكارى ئه‌نكه‌ره ده‌كات بۆ ئه‌م هه‌نگاوه"، زیاتر له‌وه‌ش جانیكلى ده‌ڵێت: "ئێمه داوامان له ئێران كردووه پێكه‌وه ئه‌م كاره بكه‌ین".
ئه‌بولفه‌زڵ شیكارچى له گهشبینیهكانى ئه‌نكه‌ره كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "كۆمارى ئیسلامى ئێران باوه‌ڕى وایه هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى له ناو خاكى وڵاتێكى تر به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى شه‌رعى ئه‌و وڵاته به بیانوى شه‌ڕى دژ به تیرۆریزم نایاسایی"، زیاتر له‌وه‌ش ده‌ڵێت:" ئێران پشتگیرى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه ناكات كه زیان به سه‌روه‌ریی خاكى وڵاتێكى دراوسێ ده‌گه‌یه‌نن".
لێدوانى به‌رپرسانى ئێران ئه‌نكه‌ره‌ى توشى هه‌ڵوه‌سته و شه‌رمه‌زارى كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ئێران ئه‌نكه‌ره‌ى نیگه‌ران كردبێت به هۆى كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانى له دژى په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له عێراق و سوریا.
حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌رپرسانى توركیاى نیگه‌رانكرد كاتێك له مانگى نیسان بوونى سه‌ربازى توركیاى له سوریا به هه‌ڕه‌شه و پێشێلكردنى یه‌كپارچه‌یى خاكى سوریا زانى و داوای له سه‌ربازانى توركیا كرد كه له عه‌فرین بكشێنه‌وه و راده‌ستى حكومه‌تى سوریاى بكه‌نه‌وه.
عه‌فرین له 18ی ئازاری ئهمسالأ له لایه‌ن توركیاوه داگیركرا كه له ژێر كۆنترۆلى هێزه‌كانى په‌یه‌ده بوو، كه توركیا ئه‌م هێزه به گرێدراوى په‌كه‌كه ده‌زانێت.
،،
كۆمارى ئیسلامى ئێران باوه‌ڕى وایه هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى له ناو خاكى وڵاتێكى تر به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى شه‌رعى ئه‌و وڵاته به بیانوى شه‌ڕى دژ به تیرۆریزم نایاسایی"، ئێران پشتگیرى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ش ناكات كه زیان به سه‌روه‌ریی خاكى وڵاتێكى دراوسێ ده‌گه‌یه‌نن.
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەردۆغان و رۆحانی ـ ئەنکەرە ـ ٢٠١٤.٦.٩
ڕوسیا - توركیا - ئێران له ڕێكهوتنى ئه‌ستانه شه‌ریكن، ئێران پێیوایه ئه‌و هێزانه یاسایین كه له‌سه‌ر بانگهێشتى عێراق و سوریا بوونیان له‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه، ئه‌نكه‌ره له به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت كه به‌غداد و دیمه‌شق كۆنترۆڵى به‌شێك له خاكى وڵاته‌كانیان له ده‌ستداوه له به‌رژه‌وه‌ندى په‌كه‌كه و یه‌په‌گه، ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت توركیا هیچ بژارهیهكى له‌به‌رده‌ستدا نییه جگه له جوڵه‌كردن له دژى ئه‌و دوو ڕێكخراوه كه بوونه‌ته هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى وڵاته‌كه‌ى.
له چاوپێكهتنێكى ئاژانسى هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ جانیكلى ده‌ڵێت:" له‌گه‌ڵ به‌غداد به ته‌واوى ڕێكه‌وتوون سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنى سه‌ر قه‌ندیل". هه‌رچه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات ئه‌نكه‌ره ڕێز له سه‌روه‌ریی خاكی وڵاته‌كه‌ى بگرێت.
زیاتر له‌وه‌ش عه‌بادى ده‌ڵێت كه هیچ ههماههنگیهكى سه‌ربازیى له نێوان به‌غداد و ئه‌نكه‌ره نییه سه‌باره‌ت به‌م ئۆپراسیۆنه و ئه‌مه ته‌نها به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاڵپشتى ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ى پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى 24 ى حوزه‌یران.
ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ئه‌و لێدوانانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن عێراق و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیاوه سه‌باره‌ت به گرێدانى ئۆپراسیۆنى قه‌ندیل به هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانرێت ڕێگرى بكرێت له به‌كارهێنانى ئه‌م ئۆپراسیۆنه و ئۆپراسیۆنى عه‌فرین بۆ لێدان له نه‌یاره سیاسییه‌كانى ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یران (سبه‌ینێ)، وته‌كانى ئه‌ردۆغان له نێو لایه‌نگرانى پارته‌كه‌ى له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن.
ئومێدى لێكنزیكبوونه‌وه‌ى سه‌ربازیی له نێوان تاران و ئه‌نكه‌ره له توركیا سه‌باره‌ت به دۆزى كورد له زیادبووندایه، به تایبه‌ت له دواى دژایه‌تیكردنى هه‌ردوولا بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمی كورده‌كان له عێراق كه له 25 ى ئه‌یلولی 2017 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م ئومێده به هێزتر ده‌بێت به شه‌ڕی ئێران له دژى پارتی ژیانی ئازاد (پژاك)كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه.
جانیكلى له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له هه‌رێمى كوردستان ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه له په‌كه‌كه پاك ده‌نه‌وه، ئه‌م لێدوانانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ى كه ئۆپراسیۆنى قه‌ندیل بیانووى به توركیا داوه تا ماوه‌یه‌كى درێژتر له‌م ناوچه‌یه بمێننه‌وه.
به‌هۆى په‌یوه‌ندى سیاسیی و ئابوریی و هاوكارى به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ تاران و مۆسكۆ له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سوریا، وایكردووه كه ئه‌نكه‌ره كه‌متر گوێ له ڕه‌خنه‌كانى ئێران بگرێت سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنى قه‌ندیل.
بورهانه‌دین دۆران به‌رپرسى گشتى ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى SETAV)) ده‌نوسێت "به‌رپرسانى ئێران هانى دوژمنایه‌تى توركیا ده‌ده‌ن له لایه‌ن عێراقه‌وه، ئه‌وان له‌وه نیگه‌رانن كه مانه‌وه‌ى توركیا له قه‌ندیل و به شێوه‌یه‌كى فراوان له هه‌رێمى كوردستان دوورخایه‌ن بێت".
کچە گەریلایەکی پەکەکە ـ گوندێکی بناری قەندیل
،،
به لاى ئێرانیه‌كانه‌وه بوونى توركیا له عێراق ده‌بێته هۆى لاوازبونى هێڵى به‌رگرى ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه له دواى شۆڕشى 1979ى ئێران و بهدیاریكراوتر له دواى شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه نه‌خشه‌ى بۆ كێشراوه.
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت" پێویست به‌وه ناكات كه بڵین ئه‌م شێوازه له مانه‌وه‌ى سه‌ربازیی، توركیا ده‌كات به یاریزانێكى سه‌ره‌كى له عێراق، به لاى ئێرانیه‌كانه‌وه بوونى توركیا له عێراق ده‌بێته هۆى لاوازبونى هێڵى به‌رگرى ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه له دواى شۆڕشى 1979ى ئێران و بهدیاریكراوتر له دواى شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه نه‌خشه‌ى بۆ كێشراوه.
ئوفوك ئولوتاس به‌ڕێوه‌به‌رى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌ى SETAV)) ئاماژه به زیادبوونى فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر تاران ده‌كات و ده‌ڵێت له كاتێكدا هاوڕێیه‌تی به‌ره‌و ڕووى ئێران نا ڕوون و ئاڵۆزه ئه‌وا دژایه‌تیكردن و دوژمنایه‌تیكردنى زیاترى ئێران ڕوو له هه‌ڵكشانه.
ئه‌م جۆره تێروانینه به روونى كاردانه‌وه‌ى توڕه‌یى توركی به‌رامبه‌ر تاران له ئه‌نكه‌ره ده‌رده‌خات، ئه‌گه‌رچى به‌رپرسانى توركیا له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكار به ئاشكرا باسى ناكه‌ن.
هه‌رچه‌نده له رووى پراگماتیكیهوه هاوههڵویستى تاران و ئه‌نكه‌ره به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا وا ده‌كات له ڕووكه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستێكى باش‌دا بێت، به‌ڵام زۆرێك پێشبینى زیادبوونى ناكۆكیى ئه‌م دوو وڵاته ده‌كه‌ن له مه‌سه‌له‌ى عێراق و سوریادا، له‌به‌رئه‌وه‌ى توركیا و ئێران له‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ى جیاوازى تایفى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كارده‌كه‌ن و هه‌ڵوێسته دژه‌كانى تاران به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنی قه‌ندیل و عه‌فرین گه‌واهیده‌رى ئه‌م راستیه‌ن.