کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کێن ؟

٦ کاندید ململانێ لەسەر چوونە ناو کۆشکی چان کایا دەکەن

کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کێن ؟

810 خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنەکانی ئەمرۆی تورکیا دەبێتە قۆناغێکی نوێ و یەکلاکەرەوە بۆ دەوڵەتی تورکیا، سەرەتای سەردەمێکی نوێ دەبێت کە تێێدا سیستەمی لە مێژینەی حوکمرانیی لە پەرلەمانییەوە دەگۆردرێت بۆ سەرۆکایەتی، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە تورکیا ریفراندۆمی گشتی بۆ گۆرینی سیستمی سیاسیی بەرێوەچوو، کە پرۆژەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە بوو.

ئەنجامی ریفراندۆمەکە، بریاربوو لە تشرینی دووەمی ٢٠١١ کە وادەی یاسایی هەڵبژاردنەکان بوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەردۆغان بانگەشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد بۆ سەرۆکایەتی و پەرلەمان، بەوشێوەیە رۆژی ٢٤ی حوزەیران بۆ وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرا.

 ١ ــ  رەجەب تەیب ئەردۆغان

 ساڵی 1954 لە ئەستەنبوڵ لە دایكبووە.

ساڵی ١٩٧٨ هاوسەرگیریی لەگەڵ ئامینە ئەردۆغان کردووە
دامەزرێنەر و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانە (ئاکەپە)

بەشی ئابوریی زانکۆی مەرمەرەی تەواو کردووە.

سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بووە ل ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٨

لە ساڵی ٢٠٠٣ وە بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی گرتە دەست

تا ساڵی ٢٠١٤ لە سەرجەم هەڵبژاردنەکاندا حزبەکەی لە پلەی یەکەمدابووە و ئەردۆغانیش لە پۆستی سەرۆک وەزیران بەردەوام بوو.

لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ بووە 12 یەمین سەرۆک کۆماری تورکیا، یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیایە بە دەنگدانی راستەوخۆی گەڵ هەڵبژێردرا.

بەپێێ پێشبینیەکان بە پلەی یەکەمی ناو کاندیدەکان سەردەکەوێت بەڵام مەرج نییە لە خولی یەکەم پەنجا کۆ یەکی دەنگەکان بباتەوە.

df
رەجەب تەیب ئەردۆغان

 

 ٢ــ سەڵاحەدین دەمیرتاش

کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلانە (هەدەپە)

واتە تاکە کاندیدی کوردە.

ساڵی 1973 لە دایكبووە.

لە ئەنكەرە كۆلێژی یاسای تەواو كردووە.

ساڵی ٢٠٠٧ لە پشکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی (دەتەپە) بووە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا

ساڵی ٢٠١٤ کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بوو

لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەسگیرکراوە.

لە زیندانەوە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی خۆی بەرێوەبرد.

پشتیوانی لە گەراندنەوەی سیستمی پەرلەمانیی و لامەرکەزیی بەرێوەبردنی تورکیا دەکات.

dfc
سەڵاحەدین دەمیرتاش

 

 ٣ــ میراڵ ئەکشینار

ساڵی 1956 لەدایكبووە.

ماستەر و دکتۆرای لە مێژووا وەرگرتووە و مامۆستای زانکۆ بووە.

کاندیدی پارتی باش و خۆشی دامەزرێنەری پارتەکەیە.

ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ چەند کەسێکی جیابووە لە بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) جیابوونەوە و پارتی باش (ئیی پارتی) یان دامەزراند.

ساڵی ١٩٩٦ بووەتە وەزیری ناوخۆی تورکیا  کە نەجمەدین ئەربەکان سەرۆک وەزیر بوو.

یەکەم ژنە لە مێژووی تورکیا ببێتە وەزیری ناوخۆ.

هەندێک لە شوێنکەوتووانی بە گورگی مێینە ناوی دبەن

بەشداری لە دامەزراندنی پارتی داد و گەشەپێدان کردووە.

پاشان چووەتە ریزەکانی پارتی مەهەپە.

یەکێکە لە نەیارەکانی گۆرانی سیستمی سیاسی تورکیا بۆ سەرۆکایەتی.

dfc
میراڵ ئەکشینار

 

 ٣ــ موحەڕەم ئینجە
 
ساڵی 1964 لەدایكبووە.

کاندید پارتی گەلی کۆمارییە (جەهەپە).

پشتیوانی گەرانەوەی سیستمی پەرلەمانیی دەکات.
چوار خولی لەسەر یەك بووەتە پەرلەمانتار بووە لە ساڵی ٢٠٠٢ وە.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە بوو لە پەرلەمانی تورکیا لە ماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤.
مامۆستای فیزیا بووە.

بانگەشەی دانانی سیستمێکی خوێندنی دیموکراتیی خۆرایی دەکات.

dfc
موحەرەم ئینجە

 

 ٥ ــ تەمەل كەرەم ئەڵڵا ئۆغلۆ
ساڵی 1941 لەدایكبووە.

کاندیدی پارتی سەعادەتە

بروانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە بەریتانیا وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٧٧ بووەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا
پێشتر ئەندامی حزبەكانی (ڕەفاه) و (فەزیلە) بووە.

پارتی سەعادەت بە میراتگریی نەجمەدین ئەربەکان دادەنرێت.

پشتیوانی بیرۆکەی کاندیدێکی هاوبەشی کرد بەرامبەر ئەردۆغان بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو
لە ساڵی 2016ەوە سەرۆكی پارتی سەعادەتە.

dfc
تەمەل کەرەم ئەڵڵا ئۆغلۆ

 

 ٦ـ  دۆغو بارینچاک
ساڵی 1942 لەدایكبووە.

کاندید پارتی (نیشتیمان)ی چەپرەوە.

ساڵی ١٩٦٤ بەشی یاسای زانکۆی ئەنقەرەی تەواو کردووە.
لە كودەتاكانی ساڵانی 1971 و 1980 زیندانیكراوە.
لە ساڵی 2008 لەسەر دۆسیەی ئەرگەنەگۆن دەستگیرکرا
ئێستا سەرۆكی (پارتی نیشتمان)ی چەپڕەوە.

dfc
دۆغۆ بارینچاک

لەگەڵ داخڵبوونی تورکیا بۆ ناو سیستمی سەرۆکایەتی، دەستبەجێ پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵدەوەشێتەوە و دەسەڵاتەکانی دەگوازرێنەوە بۆ سەرۆک کۆمارێک کە دوو جێگری دەبێت.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی