بەشی یەکەم
له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كه زۆرێكیان پاشگرو نازناویان هه‌یه، ئه‌و ناوه‌ى كه زۆرێك له كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانى پێناسراوه، ناوى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نییه‌و له‌به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ناوى ڕاسته‌قینه‌ى پازده كه‌س له‌و سیاسییانه خراوه‌ته ڕوو.
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ
ناوى ( عه‌بدوڵا ڕه‌سوڵ عه‌لی)یه، ساڵى 1952 له گوندى شیواشۆكى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه له‌دایكبووه، ساڵى 1974 په‌یوه‌ندى به شۆڕشى ئه‌یلووله‌وه ده‌كات، ساڵێك دواتر ده‌بێته ئه‌ندامى ( كۆمه‌ڵه‌ى ڕMنجدهرانى كوردستان)، ساڵى 1984 ده‌بێته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌ران، ئێستا جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتییه.
عەبدوڵا رەسوڵ (کۆسرەت رەسوڵ)
سامى عه‌بدولڕه‌حمان
ناوى ( محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان)ه، ساڵى 1932 له دایكبووه، ده‌رچووى كۆلێژى ئه‌ندازیارى بووه له به‌ریتانیا، ژیانى سیاسى ئه‌و له حیزبى شیوعى عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له كۆنگره‌ى 6ى پارتى له ساڵى 1966 به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى هه‌ڵبژێردراوه‌و دواتر بووه‌ته ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى.
له ساڵى 1970 تا 1974 له‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا، وه‌زیر بووه له حكومه‌تى عێراق، ساڵى 1981 له پارتى جیابووه‌ته‌وه‌و حیزبێكى به‌ناوى ( پارتى گه‌لى دیمو‌كراتى كوردستان) ( پارتى گه‌ل) دامه‌زراندووه.
له ساڵى 1993 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناو پارتى‌و بووه‌ته ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى، له 1ى شوباتى ساڵى 2004دا له كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستی‌دا له هه‌ولێر گیاى له ده‌ستداوه.
سامی عەبدولرەحمان ( محەمەد مەحمود عەبدولرەحمان)
شه‌هید ئارام
( شاسوار جه‌لال سه‌عید) ساڵى 1946 له گه‌ڕه‌كى مه‌ڵكه‌ندى شارى سلێمانى له دایكبووه، ساڵى 1970 كۆلێژى بازرگانى زانكۆى به‌غدادى ته‌واو كردووه، ساڵى 1974 په‌یوه‌ندى به شۆڕشى ئه‌یلووله‌وه كردووه.
ئه‌و یه‌كێك له گه‌وره ڕێبه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان بووه، له 31ى كانونى دووه‌مى ساڵى 1978 له گوندى تهنگیسهرى قه‌ره‌داغ شه‌هید كراوه.
شاسوار جەلال (شەهید ئارام) لەگەڵ هاوسەرەکەی
شاخه‌وان عه‌باس
ناوى ( محه‌مه‌د عه‌باس عه‌بدوڵا)یه، ساڵى 1952 له هه‌ولێر له دایكبووه، ساڵێك به‌ر له هه‌ره‌س، چووه‌ته ڕیزى شۆڕشى ئه‌یلووله‌وه، له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندى به‌و ڕێكخراوه‌وه دهكاتو ماوه‌یه‌ك به‌رپرسى ڕێكخستنه‌كانى ناو شارى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵه بووه.
ساڵى 1977 ده‌چێته شاخ، له ساڵى 1980 ده‌بێته فه‌رمانده‌ى تیپى 86ى ده‌شتى هه‌ولێر، پاش ڕاپه‌ڕین ده‌بێته به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى چوارى هه‌ولێرى یه‌كێتى، له‌كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى یه‌كێتى ده‌بێته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى‌و له خوولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا له‌سه‌ر لیستى سه‌وز ده‌بێته په‌رله‌مانتار.
له 1ى شووباتى ساڵى 2004 له كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستی‌دا له هه‌ولێر گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
محەمەد عەباس (شاخەوان عەباس)
مه‌لا به‌ختیار
( حیكمه‌ت محه‌مه‌د كه‌ریم) ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ناوى ڕاسته‌قینه‌ى مه‌لا به‌ختیاره.
ئه‌و له ساڵى 1954 له خانه‌قین له دایكبووه، له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستانه‌وه له ساڵى 1970 په‌یوه‌ندى به‌و ڕێكخراوه‌وه كردووه، ساڵى 1978 ده‌بێته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه.
پاش ئه‌وه‌ى كه ڕێكخراوى ( ئاڵاى شۆڕش) له‌ناو یه‌كێتیدا دروستده‌كات، له ساڵى 1985وه تا ساڵى 1989 له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه زیندانى ده‌كرێت.
ساڵى 1993 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو یه‌كێتى‌و ده‌كرێته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌ت، ئێستا لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى یه‌كێتییه.
حیکمەت محەمەد کەریم (مەلا بەختیار)
سالار عه‌زیز
ناوى ( نه‌جمه‌دین عه‌زیز)ه، له‌سه‌رده‌مى شاخدا، ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى ڕهنجدهرانو یه‌كێتى نیشتیمانى بووه، له‌ساڵى 1985 له گه‌ڵ مه‌لا بهختیارو عیماد ئهحمهدو چه‌ند كهسێكیتردا ڕێكخراوى ( ئاڵاى شۆڕش) دروستده‌كه‌ن، ساڵى 1993 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو یه‌كێتى‌و ده‌بێته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى.
له پاش ڕاپهڕینو له‌ناوه‌ڕاستى ساڵانى نه‌وه‌ته‌كاندا پارێزگارى سلێمانى بووه‌و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مستهفاو هاوڕێكانیدا له‌یه‌كێتى جیابوویه‌وه‌و له‌مانگى 4ى ساڵى 2014دا وازى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هێنا.
نەجمەدین عەزیز (سالار عەزیز)
شێروان شێروهندى
ناوى ( ساڵح عوسمان كاكه خان)ه، ساڵى 1946 له گوندى ( شێره‌وه‌ن)ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین له دایكبووه، ساڵى 1979 بووه‌ته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حیزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان.
له ساڵى 1993 بووه‌ته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، به‌ر له‌وه‌ى له ساڵى 2013 كۆچى دوایی بكات، یاریده‌ده‌رى مام جه‌لال بووه بۆ كاروبارى چاودێرى‌و به‌دوادا چوون.
زه‌عیم عه‌لى
ئه‌و یه‌كێك له به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانى پارتییه، ناوى ( عومه‌ر عوسمان)هو له ساڵى 1949 له هه‌ولێر له دایكبووه‌و ساڵى 1973 كۆلێژى سه‌ربازى له به‌غداد ته‌واو كردووه، ئێستا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتییه.
عومەر عوسمان (زەعیم عەلی)
ئازاد هه‌ورامى
( عادل عه‌بدولمه‌جید عه‌بدولغه‌فار) ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ئازاد هه‌ورامییه، ئه‌و له ساڵى 1954 له گه‌ڕه‌كى ئیمام قاسم ى شارى كه‌ركووك له دایكبووه، ساڵى 1977 بووه‌ته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى‌و ساڵى 1986 بووه‌ته به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى بادینانى یه‌كێتى.
له 30ى ئابى ساڵى 1988 به بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى عێراق بریندار دهبێتو دواتر شه‌هید ده‌بێت.
عادل عەبدولمەجید (ئازاد هەورامی)
مه‌لا كرێكار
ناوى ( نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د)ه، ساڵى 1956 له سلێمانى له دایكبووه، له سه‌روه‌ختى ڕێكه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى ئهیلوول.
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى‌و به‌رپرسى مه‌كته‌بى عهسكهرىو یه‌كێك له كاره‌كته‌ره سیاسییه دیاره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى بووه‌و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكى گروپى ئه‌نسارولئیسلام بووه.
ساڵى 2004 له نه‌رویج ده‌ستگیركرا، له 23ى ئازارى 2012 له لایه‌ن دادگاى ئۆسلۆوه به 5 ساڵ زیندانى سزا درا.
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد (مەلا کرێکار)
ئارام قادر
ناوى ( ئه‌یوب نیعمه‌ت قادر)ه، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى‌و به‌رپرسى مه‌كته‌بى ڕێكخستنى بزوتنه‌وه‌ى ڕاپه‌ڕینى ئیسلامى بووه( نه‌هزه)، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى‌و به‌رپرسى مه‌كته‌بى ڕێكخستنى بزووتنه‌وه‌ى یه‌كبوونى ئیسلامى بووه، به‌رپرسى مه‌كته‌بى ڕێكخستن‌و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بووه‌و ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان بووه له‌سه‌ر لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامىj یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى قه‌واره‌ى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى‌و دادپه‌روه‌ریی.
ئەیوب نیعمەت قادر (ئارام قادر)
كاوه مه‌حمود
ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ( هادى مه‌حمود شاكر)ه، ساڵى 1958 له كه‌ركووك له دایكبووه، ساڵى 1979 كۆلێژى یاسا‌و سیاسه‌تى له زانكۆى به‌غداد ته‌واو كردووه، ماسته‌رى له زانسته ئیسلامییه‌كان له هۆڵه‌ندا به ده‌ستهێناوه.
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى‌و جێگرى سكرتێرى حیزبى شیوعى بووه، له كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى ئه‌و حیزبه‌دا بووه‌ته سكرتێرى حیزبى شیوعى كوردستانه، له كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمدا وه‌زیرى ڕۆشنبیرىو لاوان بووه.
هادی مەحمود شاکر (کاوە مەحمود)
ئه‌بو كاروان
یه‌كێك له كاره‌كته‌ره دیاره‌كانى حیزبى شیوعى كوردستانه، ناوى ( عه‌بدولڕه‌حمان فارس عه‌بدولڕه‌حمانه، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستانه له لیستى حیزبى شیوعى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبى شیوعییه‌و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ڕیفراندۆمیش بوو.
عەبدولرەحمان فارس عەبدولرەحمان (ئەبو کاروان)
ئه‌بو تارا
یه‌كێك له به‌ته‌مه‌نترین كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانى حیزبى شیوعى كوردستانه‌و ناوى ( ئیبراهیم سۆفى مه‌حمود)ه، خەڵکی شاری هەڵەبجەیە، لە دوا کۆنگرەی حزبەکەی خۆی بۆ سکرتێری حزب کاندید کرد، ئێستا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبى شیوعی کوردستانە.
ئیبراهیم سۆفی مەحمود (ئەبو تارا)
حاجى كاروان
ناوى ( كه‌نعان نه‌جمه‌دین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)ه، بانگخوازى ئیسلامى‌و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه‌و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستانیشه، له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیشدا كاندیدى لیستى یه‌كگرتوو بوو.
کەنعان نەجمەدین (حاجی کاروان)
تێبینی/ بەمزوانە بەشی دووەمی ئەم راپۆرتە لە دیپلۆماتیک مەگەزینەوە بڵاودەکرێتەوە.