و: عومه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د
ئه‌حلام، كچه خوێندكارێكیقوتابخانهیهكی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نه، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، شۆك ده‌بێت، كاتێك گروپێك ژنی چه‌كدار دێنه ناو ئه‌و هۆڵه‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.... داوایان لێده‌كه‌ن هۆڵه‌كه جێبهێڵن و به زیندانیكردن هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو هۆڵه‌كه چۆڵ نه‌كه‌ن و گۆرانییه‌كه نه‌وه‌ستێنن.
ئه‌حلام ده‌ڵێت:" من و هاوڕێكانم هه‌ستمان به‌ترس كرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌رمان، ژنه‌كان به وتنه‌وه‌ی دروشمي حوسیه‌كان هاتنه ژووره‌وه".(وروت)، كه یه‌كێكه له‌هاوڕێكانی،كاتێك له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خوێندكاره‌كان ئاهه‌نگه‌كه‌یان جێهێشت، كه‌وته سه‌ر زه‌ویه‌كه و بورایه‌وه.
ژنه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی زه‌ینه‌بیه‌ی حوسیه‌كان، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه به بیانووی بوونی دۆخی ماته‌مینی گشتی له وڵات‌دا، به‌هۆی كوشتنی(ساڵح سه‌ماد)ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی پاشكۆی بزوتنه‌وه‌ی ئەنساروڵای حوسیەکان، ئه‌وان رایانگه‌یاندبوو، ئه‌و له(23) نیساندا و له‌شاری حه‌دیده‌ی رۆژئاوای یه‌مه‌ن له‌یه‌كێك له هێرشه ئاسمانیه‌كانی فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی سعودییه، ،كوژراوه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستا و خوێندكاران، ره‌تیان كرده‌وه ئاهه‌نگه‌كه جێبهێڵن، ئه‌حلام ده‌گێڕێته‌وه، كه هاوڕێیه‌كیان گرتووه و بردوویانه بۆ شوێنێكی نادیار،دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیكردبۆوه ئاهه‌نگه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
زهینهبیهكان كێن؟
گروپێك ژنن لهكهتیبهیهكدا رێكخراون، حوسیه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه و سه‌ركوتكردنی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كان بهسهربازییان كردن.
به‌گوته‌ی كومه‌ڵێك ژن كه بۆ (ره‌سیف22) دواوون و له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م گرووپه په‌لامار دراوون، زهینهبیهكان له‌خێزان و بنەماڵه‌ی هاشمیهكانن و به‌ره‌هایی مه‌یلیان بۆ حوسیه‌كان هه‌یه، له ساڵی(2015)وه حوسیه‌كان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی هه‌ر بزاوتێكی نه‌یاری ژنان و هه‌وه‌ها بۆ پشكنین و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان درووستیان كردوون،ئه‌مه له كاتێكدایه نه‌ریته‌كانى یەمەن رێگه به پیاوان نادات هه‌ڵكوتنه سه‌ر ماڵان.
،،
زهینهبیهكان له خێزان و بنةماڵهی هاشمیهكانن و به‌ره‌هایی مه‌یلیان بۆ حوسیه‌كان هه‌یه، له ساڵی(2015)وه حوسیه‌كان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی هه‌ر بزاوتێكی نه‌یاری ژنان و هه‌وه‌ها بۆ پشكنین و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان درووستیان كردوون،ئه‌مه له كاتێكدایه نه‌ریته‌كانى یەمەن رێگه به پیاوان نادات هه‌ڵكوتنه سه‌ر ماڵان.
عه‌لی به‌خیت، سه‌ركرده‌ی جیابووه له حوسیه‌كان له(19)ی تشرینی یه‌كه‌می(2015)دا، رووبه‌ڕووی یه‌كه‌م ده‌ستدرێژی زهینهبیهكان ده‌بێته‌وه له‌ماوه‌ی به‌شداریكردنی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، كه داوای ئازادكردنی گیراوه‌كانیان ده‌كرد له زیندانه‌كانی خۆیان، به‌گوێره‌ی قسه‌كانی، عه‌لی به‌خیتی، به دار و به‌رد له لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه لێدراوه و بۆته هۆیی پێكانێكی سه‌خت له سه‌ر و جومگه‌كانیدا.
وه‌لید حه‌میمی، چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ(ره‌سیف22) رایگه‌یاند" زهینهبیهكان نازناوێكه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی كارده‌كه‌ن، ئینتیمایان بۆ گروپی حوسیه‌كان هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای پاشكۆیه‌تی تایفی، فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ".
هه‌روه‌ها وتی" له كۆتاییه‌كانی ساڵی(2014)دا، ئه‌و كاته‌ی حوسیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، ئه‌م ناولێنانه بڵاوه‌ی كرد، له‌و كاته‌دا ئه‌م ژنانه به‌كارده‌هێنران بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی ژنان له دژی كودێتای حوسیه‌كان به‌سه‌ر ده‌زگا شه‌رعیه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانیان، ئه‌م كاره بۆ هێزی حوسیه‌كان قورس بوو كه رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و سه‌ركوتیان بكه‌ن، پشتپێبه‌ستنیان بۆ بڵاوه‌پێكردن و كۆتایهێنان به‌هه‌ر مانگرتن و خۆپیشاندانێكی ژنان".
ژنە چەکدارەکانی کەتیبەی زەینەبییەکان
حه‌میمی له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت" حوسیه‌كان له ده‌مداخستن و گه‌یاندنی په‌یامی ترس و تۆقاندن به كۆمه‌ڵگه، سه‌ركه‌وتوو بوون، ئەو په‌یامه‌یان گه‌یاند ده‌توانن هه‌ر ماڵێكیان بوێت بیپشكنن و هه‌ڵبكوتنه سه‌ری، هه‌ركه‌سێك(ئەگه‌ر ژن بێت یا خوێندكاری كچ) سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانیان بكات، ده‌سگیری بكه‌ن".
پشتبه‌ستن به زهینهبییهكان، له‌كاتی ههڵكوتینه سه‌ر ماڵان و ره‌شبگیری ژنان له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، توانی حوسیه‌كان له هه‌ر لۆمه و سه‌رزه‌نشتێك رزگار بكات و كه‌س نه‌یتوانی رووبه‌ڕوویان بێته‌وه له‌وه‌ی كه دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌یان شكاندووه، چونكه دابونه‌ریت به لێدان و په‌لاماردانی ژنان له لایه‌نی پیاوانه‌وه رێگه نادات .
به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێشێلكارییه‌كان
له‌م دوایانه‌دا تێبینیكراوه ، رێژه‌ی پێشێلكاری زهینهبییهكان به‌رامبه‌ر ژنانی یه‌مه‌ن رووی له‌زیادبوون كردووه، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر دایكی زیندانیه‌كان و برینداره‌كان و بێسهروشوێنهكانی نێو زیندان.
هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا، چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاره كچه‌كان رووبه‌ڕووی شێوه‌ی جیا جیا له پێشێلكاری و په‌لاماردان بوونه‌ته‌وه، وه‌ك فهلاقهكردن و سوكایهتیپێكردن و قسه‌ی ناشرین و دهسهبسهركردنی نایاسایی.
كۆمه‌ڵه ئۆتۆمبیلێک هاتن، پڕبوون له‌ژن، كوته‌ك و چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو، سه‌ره‌تا هێرشیانكرده سه‌ر خۆپیشانده‌ره ژنه یه‌مه‌نیه‌كان، به لێدانی راسته‌وخۆ و گوله ته‌قاندن به ئاسماندا بۆ بڵاوه‌پێكردنیان، ئەوەش له لایه‌ن زهینهبیهكانهوه كه‌تیبه‌ی حوسیه‌كان.
كه‌تیبه‌ی زه‌ینه‌بیه حوسییه‌كان. له‌لایه‌ن راهێنه‌ره نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه، خولی ده‌روونی و راهێنانی جه‌نگ و كوشتاریان پێده‌كرێت، له‌سه‌ر چه‌ندین جۆر چه‌كی سوك و مامناوه‌ند مه‌شقیان پێده‌كرێت و رایانده‌هێنن چۆن بتوانن له‌كاتی هه‌ڵگیرساندنی خۆپیشاندانه‌كاندا كۆنتڕۆڵی شه‌قام بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له كانونی یه‌كه‌می2017 به‌دواوه، ئه‌م كه‌تیبه ژنه زیاتر له (71) حاڵه‌تی ده‌ستدرێژییان ئه‌نجامداوه، لێدان له پێشه‌كی كاره‌كانیانه.
،،
كه‌تیبه‌ی زه‌ینه‌بیه حوسییه‌كان. له‌لایه‌ن راهێنه‌ره نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه، خولی ده‌روونی و راهێنانی جه‌نگ و كوشتاریان پێده‌كرێت، له‌سه‌ر چه‌ندین جۆر چه‌كی سوك و مامناوه‌ند مه‌شقیان پێده‌كرێت و رایانده‌هێنن چۆن بتوانن له‌كاتی هه‌ڵگیرساندنی خۆپیشاندانه‌كاندا كۆنتڕۆڵی شه‌قام بكه‌ن.
كوشتنی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن(عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح)، له 3ی كانوونی یه‌كه‌می2017دا، بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی كه‌تیبه‌ی ژنه حوسییه‌كان، چه‌ندین جۆر كاری سه‌ركوتكردنیان ئه‌نجامدا، له‌سه‌رەتادا ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان سه‌ركوت كرد، كه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی ژن له پارتی كۆنگره‌ی میللی گشتی له مزگه‌وتی ساڵح له سه‌نعای پایته‌خت رێكیان خستبوو، داوای ناشتنی ته‌رمی ساڵحیان ده‌كرد، هێرشیان كرده سه‌ر به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه و لێیاندان و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌سگیركردن.
وه‌فا عه‌بدوڵڵای تەمەن 31 ساڵ، یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه لێیدراوە ئەوەی گێڕایه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌م، ئه‌و و كۆمه‌ڵێك ژن له مزگه‌وتی(ساڵح) گردبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی داواكاری ناشتنی ته‌رمی عەلی عەبدوڵا ساڵح ئه‌نجامدا، نه به‌بیری ئه‌و نه به‌بیری هاوڕێكانیدا نه‌هاتووه، رۆژێك بێت به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه هێرشبكرێته سه‌ر ژن و په‌لاماری بدرێت، ئه‌و له‌چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ساڵح و ته‌نانه‌ت ویلایه‌تی سه‌رۆك (عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادی)یش به‌شداری كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س رووبه‌ڕووی په‌لاماردان بێته‌وه.
وه‌فا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی پهلاماردانهكهیان و ده‌ڵێت:"سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵه ئۆتۆمبیلێک هاتن، پڕبوون له ژن، كوته‌ك و چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو، به په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌ستیانپێكرد، به لێدانی راسته‌وخۆ و گوله ته‌قاندن به ئاسماندا بۆ بڵاوهپێكردنمان، له كاتی هه‌ڵاتنی هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ره‌كان، له‌ناو و ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه، شوێنیان كه‌وتن و كۆمه‌ڵێكیان لێ ده‌سگیر كردن".
وه‌فا یه‌كێك بوو له دهسبهسهرهكان، جه‌ختیكرده‌وه له وه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك خێڵه‌كان هاتن بۆ ئازادكردنیان، مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵدا كراوه، نه‌ك به‌ته‌نها له لایه‌نی ژنه‌كانه‌وه به‌ڵكو له لایه‌نی پیاوهكانیشهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ستێكی هه‌بوو كه پێشتر هه‌ستی له‌و جۆره‌ی نه‌بووه و وتی" لێدان و په‌لاماردانی ژن وه‌ك كولتورێكی نوێ، به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ی رابردوو له كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌مه‌نیدا په‌سه‌ندكراو نه‌بووه ".
ئه‌مه كۆتا روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان زهینهبیهكان و ژنانی یه‌مه‌ن نه‌بوو، له 21ی مارسی 2018 دا، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كی ساڵح روبهروبوونهوهیهكی دیكه روویدا، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك له پیاوان و ژنان له‌یادی له دایكبوونیدا گردببونه‌وه و داوای ناشتنیان ده‌كرد، له پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌دا، جێگری ئه‌مینداری گشتی پارتی كۆنگره‌ی میللی (فائیقه سه‌ید) ده‌بینرا، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ لێیدراو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ناو بازاری شاری سەنعای پایتەختی یەمەن
ئیبتیهال عه‌بدولڕه‌حمان له پێشه‌نگی ئه‌و ژنانه بوو، ئه‌و به‌یانییه گه‌یشتبووه ماڵی ساڵح، بۆ(ره‌سیف22) دواو وتی" پێشوه‌خت من گه‌یشتمه جێگاكه، شۆك بووم كاتێ بینیم ده‌یان ژنی لێیه به‌ردو داریان هه‌ڵگرتووه و پیاوه‌كانیش به‌چه‌كه‌وه له پشتیانه‌وه وه‌ستاوون".
سه‌ره‌تا ده‌یان ژن و پیاو گه‌یشتنه ناوچه‌كه، زهینهبیهكان بێ دوودڵی و ترس و شه‌رم و حه‌یا، هێرشیانكرده سه‌ر ژن وپیاوهكان، به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئیبتیهال، ئه‌و له‌و كاته‌دا چه‌پكێ گوڵی به‌ده‌سته‌وه بووه و له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ساڵح دایناوه ،زهینهبیهكان په‌لاماریان داوه و گوڵه‌كه‌یان خستۆته ژێرپێیان و قسه‌ی ناشرین و برینداركهریان پێ وتووه و به‌دار و كوته‌ك لێانداوه، زیاد له‌دوو هه‌فته و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، ئیبتیهال چاره‌سه‌ری وه‌گرت بۆ ئه‌و لێدانه.
،،
" مه‌رجی وه‌رگرتن بۆ هه‌ر كچێك له كه‌تیبه‌ی زهینهبیات زۆر قورس و مه‌حاڵه و ده‌بێت ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕ و یه‌قینی ته‌واوه‌تی به هزری گروپه‌كه هه‌بێت، جگه له خانمه هاشمییه‌كان ئه‌م مه‌رجه به‌سه‌ر كه‌سدا جێبه‌جێ ناكرێت ".
ماوه‌ی دوو ساڵه حوسییه‌كان كه‌تیبه‌ی زهینهبییهكان به‌هه‌ڵگرتنی چه‌كی سوك و مامناوه‌ند له مانۆڕی گه‌وره‌دا نمایش ده‌كه‌ن، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی خۆیاندا، حوسیه‌كان شانازی به‌م كهتیبانهوه ده‌كه‌ن و به شه‌ڕكه‌ر دژی دوژمنه سعودییه‌كان ناوزه‌ندیان ده‌كه‌ن، حوسییه‌كان به‌رامبه‌ر به ژنه‌كان كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون به‌هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ر به پیاوه‌كانیش له چه‌كداركردنیان، رووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه ئه‌ركی ئه‌م كه‌تیبانه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه دژی سیاسه‌تی حوسیهكانن له ناوخۆدا.
پارێزه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی(تۆفیق حه‌میدی) بۆ (ره‌سیف22) وتی" مه‌رجی وه‌رگرتن بۆ هه‌ر كچێك له كه‌تیبه‌ی زهینهبیات زۆر قورس و مه‌حاڵه و ده‌بێت ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕ و یه‌قینی ته‌واوه‌تی به هزری گروپه‌كه هه‌بێت، جگه له خانمه هاشمییه‌كان ئه‌م مه‌رجه به‌سه‌ر كه‌سدا جێبه‌جێ ناكرێت ".
ئه‌و پێێ وابوو له‌م دوایانه‌دا به سه‌ربازكردنی ژنه‌كان له لایه‌نی حوسییه‌كانه‌وه، كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه، ده‌بێته گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای ململانێی به‌رده‌وام له یه‌مه‌ن.