و: ئامانج نيعمەت
له ساڵى 1922 ئه‌نیشتاین خه‌ڵاتى نۆبڵی له‌بواری زانستى فیزیا به‌ده‌ست هێنا و له‌هه‌مان ساڵدا به یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی " ئه‌لیسا" ده‌ستیان به‌گه‌شتێكی پێنج مانگ و نیوی كرد بۆئه‌وه‌ی جیهانێكی نوێ بدۆزنه‌وه ( ڕۆژهه‌ڵاتى دوور و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست).
له‌م گه‌شته‌دا كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1922 بۆ مانگی مارتى 1923 ی خایاند، زانا فیزیاییه‌كه یاده‌وه‌ری رۆژانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌نوسیه‌وه كه سه‌ردانى كردبوون بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ی هه‌بێت له داهاتوودا بڵاویبكاته‌وه، ئه‌م تۆماره ڕۆژانه‌ی ئه‌نیشتاین له‌ناو یادگاریبه تایبه‌تیه‌كانى مانه‌وه تاوه‌كو به‌م دواییانه خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانكۆی "برینستۆن" له ژیر ناونیشانى " یادهوهریيهكانى ئه‌نیشتان له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئاسیا و فه‌له‌ستین و ئیسپانیا له نێوان ساڵانى 1922 -1923" بڵاویكرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نیشتاین ده‌یگه‌ڕێته‌وه ڕوویه‌كی تری ئه‌و زانایه ئاشكرا ده‌كات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ناسرێت له " به‌ریگاری سه‌ختى مافه مه‌ده‌نییه‌كان له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا" ئه‌و كات ڕه‌گه‌زپه‌رستى به "نه‌خوشی بێ چاره‌سه‌ر لای سپی پێسته‌كان" وه‌سف كرد بوو.
له تۆماری ڕۆژانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵات ئه‌نیشتاین وه‌ك كه‌سێكی "ڕه‌گه‌ز په‌رست" و دوژمنى بێگانه ده‌رده‌كه‌وێت.
" خراپ وناشرین و وڵاته‌كه‌ی"........ ئه‌نیشتاین چی بینى له گه‌شته‌كه‌ی؟
له‌گه‌شته‌كه‌یدا ئه‌نیشتاین له ئیسپانیاوه تێپه‌ڕی و دواتر هاته ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چووه سریلانكا كه ئه‌و كات ناوی "سیلان" بوو، له‌پاش ئه‌وه ڕووی كرده چین و ژاپۆن.
له كاتى گه‌شته‌كه‌ی زیاتر لایه‌نه خراپه گشتگیرهكانى تۆمار ده‌كرد، به‌شێكی تایبه‌ت كرد بوو به گه‌لی چین و به "زه‌حمه‌تكێش به‌ڵام خراپ و ناشیرین" وه‌سفی كردبوون، له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌نده‌ری پورسهعیدی میسره‌وه بینیبوونى كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هاتبوون نوسیویهتى " ئه‌ڵێی هه‌موویان له دۆزه‌خه‌وه هاتوون" و" ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان خراپن".
له باره‌ی شێوازی ژیان لە كۆلۆمبۆی پایته‌ختى سریلانكا" سیلانى ئه‌وكات" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات " دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ناو خراپه و بۆنى ناخۆشدا ده‌ژین" و ده‌ڵێت " زۆر شت نازانن و پێداویستییه‌كانیان زۆر كه‌من".
،،
له كاتى گه‌شته‌كه‌ی زیاتر لایه‌نه خراپه گشتگیرهكانى تۆمار ده‌كرد، به‌شێكی تایبه‌ت كرد بوو به گه‌لی چین و به "زه‌حمه‌تكێش به‌ڵام خراپ و ناشیرین" وه‌سفی كردبوون، له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌نده‌ری پورسهعیدی میسره‌وه بینیبوونى كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هاتبوون نوسیویهتى " ئه‌ڵێی هه‌موویان له دۆزه‌خه‌وه هاتوون" و" ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان خراپن".
دووباره باس له چین ده‌كات ، ئه‌نیشتاین منداڵانى ئه‌و وڵاته به كۆمه‌ڵێك بونه‌وه‌ری بێ هه‌ست و بێ نه‌وا وه‌سف ده‌كات و له‌باره‌ی گه‌لى چینه‌وه ده‌ڵێت " گه‌لێكی نیمچه دابڕِاون" ئاماژه‌ش به جیاوازی نێوان پیاوان و ژنانى چین ده‌كات و ده‌پرسێت نازانم پیاوانى چین چۆن ده‌توانن خۆیان "له سه‌رنج راكێشی ژنه بكوژه‌كانى وڵاته‌كه‌یان " راِبگرن؟
مه‌راسیمی مردووناشتنی شاری شهنگەهای به هه‌ڵسوكه‌وتێكی دواکەتووی به‌ربه‌ری وه‌سف ده‌كات به‌راورد به ئه‌وروپیه‌كان دەڵێت " به شێوه‌یه‌ك شه‌قامه‌كان پڕ ده‌بن له پیاده‌ڕه‌و".
له‌باره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و كرداری زۆربوونی چینیيهكان ده‌ڵێت" جێی داخه چینیه‌كان جێگه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانى دیكه بگرنه‌وه" بۆ ئێمه بیركردنه‌وه له‌م بابه‌ته بێتاقه‌تى دروست ده‌كات".
ئەنیشتاین و ئەلیسای هاوسەری
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ئاماژه به ڕاستى بیروبۆچونى مامۆستا پورتوگالییه‌كان ده‌كات ده‌رباره‌ی چینییه‌كان كه ڕایانوایه " كه‌م توانان له بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكی و به‌تایبه‌ت خاوه‌ن هیچ لێهاتوویه‌ك نین له‌زانستى بیركاریدا".
به پێچه‌وانه‌ی چین، ژاپۆن جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نیشتاین بووە، سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌ی داوای لێكرا وتارێك پێشكه‌ش بكات به‌هۆی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتى نو‌بڵ و وتى " هیچ كه‌س ناتوانێت ژاپۆنى خوش نه‌وێت" به‌ڵام تێبینیه‌كی نووسی بوو كه گومانى له‌سه‌ر دروست ده‌كات كه تیایدا هاتووه " پێداویستیه فیكرییه‌كانى ئه‌م وڵاته پێده‌چێت كه‌متر بێت له پێدوایستیه هونه‌ریه‌كانیان" ئایا ئه‌مه هه‌ڵسوكه‌وتێكی سروشتیه ؟
هه‌رچی فه‌له‌ستینه یه‌كێك بووه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نیشتاین به‌ڵام شتێكی هاوشێوه‌ی وڵاتانى دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كردووه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بە جۆرێكی تر بووه.
پێش ده‌ست پێكردنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ فه‌ڵه‌ستین، حاییم وازیمان سه‌رۆكی ڕێكخراوی سههیۆنیهتى جیهانى ئامۆژگاری كرد " هیچ پێویست ناكات له‌م وڵاته بمێنیته‌وه" به‌ڵام ناوبراو له به‌رلین پێش ئه‌وه‌ی بچێته ژاپۆن به "كۆرتبلامنفد"ی ئه‌ڵمانى - سه‌هیۆنى ڕاگه‌یاندبوو " بانگهێشتنامه‌كه‌ی "ئارسه‌ر رابینی" سه‌رۆكی نوسینگه‌ی فه‌له‌ستینى قبوڵ كردووه بۆ سه‌ردان كردنی ئه‌و وڵاته‌وه و مانه‌وه بۆ ماوه‌ی ده رۆژ تیایدا"
ئه‌نیشتاین گه‌یشته فه‌ڵه‌ستین، ئه‌وكات له‌ژێر داگیركاری به‌ریتانیا بووه، هه‌ر بۆیه له لایه‌ن "هیبهر ساموێل"ی حاكمى به‌ریتانى له فه‌ڵه‌ستنین پێشوازی لێكراوه، هه‌ر له‌وێ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شاری گرنگی وه‌ك " ته‌لئه‌بیب"ی كردووه و زۆر گاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه ئاماژه‌ی به : كۆشش و هه‌وڵه‌كانى جوله‌كه كردووه " بۆ پێشخستنى كه‌رته‌كانى په‌روه‌رده و كشتوكاڵ و ئابووری و پیشه‌سازی".
ئه‌نیشتاین پێیوابووه" ڕاگه‌یاندن و میدیا بنه‌مای یه‌كه‌می جوڵانه‌وه‌ی سههیۆنیهتن، ههڵوێستهكهشی له‌سه‌ر بونیادنانى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وتۆته‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌ته‌واوی پشتگیری جوله‌كه‌ی كردووه و هه‌ندێكیش پێیانوایه ناوبراو دژی ده‌وڵه‌تێك بووه كه "سنور و سوپا و ده‌سه‌ڵاتى" هه‌بێت له‌وناوچانه، به‌ڵام گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نیشتاین بۆ فه‌ڵه‌ستین جێی مشت و مڕی زۆر بووه.
چ شتێك ڕووه "ڕه‌گه‌ز په‌ستی"یه‌كه‌ی ئهنیشتاینى ده‌رخست
زیئیف رۆزكانز سه‌رنوسه‌ر و جێگری به‌ڕێوەبه‌ری پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كانى ئه‌نیشتاین له په‌یمانگەی كالیفۆرنیاى ته‌كنه‌لۆژی بۆ "ڕۆژنامه‌ی گاردیان" ڕایوایه "زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ئه‌نیشتاین كردوزویهتى له تۆماری رۆژانه‌كه‌ی به‌نیسبه‌ت ئێمەوە خراپن"، به‌تایبه‌ت ئه‌و وتانه‌ی له‌سه‌ر چیینهیهكان وتویهتى.
ڕۆزنكانز ده‌شڵێت: " ئه‌م یاده‌وریانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه گشتى و مرۆڤایه‌تییه مه‌زنه‌یه كه ئه‌نیشتاین پێی ناسرابوو، ڕاستتر وایه ئه‌م یاده‌وریانه بخوێنرێته‌وه به لێدوانه ئاشكراكانى به‌راورد بكرێت، هه‌رچه‌نده ناوبراو خۆی ویستى ئه‌وه‌ی نه‌بووه تۆماری گه‌شته‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو " پێده‌چێت ئه‌وه ڕوون بووبێته‌وه كه ئه‌نیشتاین ڕاستگۆ بووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌سه‌ر "مه‌ترسی زه‌رد" له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به پروپاگه‌نده‌ی داگیركاری ڕاگه‌یه‌نراو كه " گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ئه‌بنه مه‌ترسی بۆسه‌ر جیهانى ڕۆژئاوا".
به پێی" ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز" تۆمار و وته‌كانى ئه‌نیشتاین له‌باره‌ی چین، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه و گفتوگۆی توندی لێ كه‌وتۆته‌وه په‌یوه‌ندی به ڕه‌گه‌زه‌كانى ئه‌مرۆوه هه‌یه له باره‌ی پێناسه و شێوازی رهگهزپهستى و ڕۆڵی ناوداران له به‌رجه‌سته كردنی ئه‌م چه‌مكه، ته‌نانه‌ت ڕاده‌ی تۆمه‌تبار كردنیان، هه‌موو ئه‌مانه گفتۆگۆی زۆری له‌سه‌ر كراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەنیشتاین لەگەڵ تاگوری فەیلەسوفی هیندی
،،
"شاندا بریسكۆد" ژنه زانا و چالاكوانى مافه‌كانى مرۆڤ و یه‌كسانى پێیوایه "وته‌كانى ئه‌نیشتاین شۆككهرن و بێ هیوای ده‌به‌خشێته‌وه..... سه‌ركه‌وتنى زانستى مانای سه‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتنى زانستى ڕه‌گه‌زپه‌رستى له‌خۆی گرتبێت".
له‌م باریه‌وه یه‌كێك لە ئەوان ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی ئه‌نیشتاین نوسیوویه‌تى له‌سه‌ر چین بریتى بووه له‌و سروشته‌ی ئه‌وكات له چین هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئێستا بووایه ئه‌نیشتاین ئه‌و شتانه‌ی نه‌ده‌نووسی، ئاماژ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات " یاده‌وه‌ری ڕۆژانه شتێكی تایبه‌ته و هه‌ڵه بیركردنه‌وه نییه، گرنگ نییه كه‌سێك چۆن بیر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به ئاشكرا چی ده‌ڵێت، بۆیه نابێت ئه‌و كه‌سه سه‌رزه‌نشت بكرێت هه‌تاكو به ئاشكرا باس له ڕه‌گه‌ز په‌رستى نه‌كات یان به شیوازی ڕه‌گه‌ز په‌رستى هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات".
به‌ڵام هه‌ندێكی تر ڕای جیاوازیان له‌سه‌ر تۆمار و وته‌كانى ئه‌نیشتاین هه‌یه و وڵامی كه‌سی یه‌كه‌م ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن" به‌م قسانه تۆ پاسا و بۆ ئه‌نیشتاین و ڕهگهزپهرستییهكهی به‌رانبه‌ر به چینییه‌كان ده‌هێنیته‌وه و ده‌ته‌وێت په‌رده پۆشی بكه‌ی".
هاوڕا له‌گه‌ڵ رای دووه‌م "شاندا بریسكۆد" ژنه زانا و چالاكوانى مافه‌كانى مرۆڤ و یه‌كسانى پێیوایه "وته‌كانى ئه‌نیشتاین شۆككهرن و بێ هیوای ده‌به‌خشێته‌وه..... سه‌ركه‌وتنى زانستى مانای سه‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتنى زانستى ڕه‌گه‌زپه‌رستى له‌خۆی گرتبێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه "رۆزنكرانز" داواده‌كات "به‌شێوه‌یه‌كی زانستى وته‌كانى ئه‌نیشتان لێك بدرێته‌وه و دور بكه‌نه‌وه له حوكمی پێش وه‌خته"
له پێشه‌كی ئه‌و كتێبه‌ی یه‌كه‌مجار به زمانى ئینگلیزی له باره‌ی یادهوەرییهكانى ئه‌نیشتاینه‌وه بڵاوكرایه‌وه رۆزنكانز پێیوایه " ده‌بێت گرنگی بدرێت به دۆرزینه‌وه‌ی ڕووه جۆربه‌جۆره‌كانى بابه‌تى مرۆڤایه‌تى لاى ئه‌نیشتاین"
ده‌شڵێت : كۆمسیونى په‌نابه‌رانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووەكان وێنه‌یه‌كی ئهنیشتاینیان له‌گه‌ڵ دروشمى " كه‌ره‌سته تاكه شت نییه كه په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێن بۆ وڵاته تازه‌كه‌یان" به‌كارهێناوه، (ئه‌نیشتاین خودی خۆی په‌نابه‌رێكی جوله‌كه بووه، له ترسی نازییه‌كان بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵهاتووه)، ئه‌مه‌ش به مانای توانای په‌نابه‌ر بۆ نه‌خشه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی کە میوانداری ده‌كات ده‌رده‌خات.
لێرده‌ا پرسیارێك دهێته پێشه‌وه؟ چۆن كه‌سێكی وه‌ك ئه‌نیشتاین وته‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستى له‌سه‌ر كه‌سانێك بڵێت كه چاوی پێیان كه‌وتووه، رۆزنكرانز ده‌ڵێت" وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندی توندی هه‌یه به جیهانى ئه‌مڕۆمانه‌وه، چونكه ئێستا له زۆرێك له وڵاتانى جیهان رقوكینه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات" هه‌ندێك جار به گرانى و له‌كاتى بینینى كه‌سێكی جیاواز خۆی ده‌ناساند"، بۆیە لێره‌وه پێویسته گفتوگۆ ده‌ست پێ بكات.