پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا.. گرنگترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی‌ و په‌رله‌مان

ئایا ده‌توانرێت سه‌رۆك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت؟ كه‌ی‌ و چۆن ؟

پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا.. گرنگترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی‌ و په‌رله‌مان

1618 خوێندراوەتەوە

پاش ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌مواركراوی توركیا‌و دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی‌و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ لە ٢٤ی حوزەیراندا، سه‌رۆكی نوێی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئوردوگان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نوێیانه‌ی ده‌بێت‌و بۆ ماوه‌ی 5 ساڵیش فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، هه‌روه‌ك ماده‌ی (104) له‌ده‌ستووری توركیا ده‌ڵێت:"سه‌رۆكی كۆمار بریتیه‌ له‌سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، به‌و سیفه‌ته‌ش نوێنه‌رایه‌تی كۆماری توركیا‌و یه‌كێتی گه‌لی توركیی ده‌كات، ئه‌ركی گره‌نتی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری له‌ئه‌ستۆدایه‌، هه‌روه‌ك گره‌نتی كاركردنی دامو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك‌و له‌پێكه‌وه‌ گرێدراوی‌و تێروته‌واوی".

دەسەڵاتەکانی سەرۆک چین ؟

ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش به‌پێی ده‌ستووری هه‌مواركراو په‌سه‌ندكراو له‌راپرسیه‌ میللییه‌كه‌دا بریتین له‌:
1- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌و پێیه‌ی خۆی له‌هه‌مانكاتا سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌بێت.
2- دانان‌و دامه‌زراندنی وه‌زیره‌كان‌و گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌رانی میریی‌و هه‌ڵبژاردنی جێگرێك یان زیاتر بۆ خۆی.
3- دانان‌و دامه‌زراندنی 6 دادوه‌ر له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای داده‌وه‌ریی، داواكارێكی گشتی، كه‌ دامه‌زراندن‌و ده‌ست پێله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌بواری دادوه‌ریدا ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.
4- دانانی 7 پارله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی نوێی توركیا.
5- راگه‌یاندنی باری نائاسایی پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌كاتی رودانی شۆڕش‌و راپه‌ڕینی ناوخۆیی یان كاری توندوتیژی، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌دابه‌شبوونی گه‌لی توركی بكات، به‌ڵام نابێت باری نائاسایی زیاتر له‌ 6 مانگ بێت بۆ جاری یه‌كه‌م، به‌ڵام ده‌توانرێ درێژ بكرێته‌وه‌ بۆ 4 مانگ بۆ زیاتر له‌جارێك.
6- ده‌ركردنی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی، كه‌په‌یوه‌ستن به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بێ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی، كه‌ یاسا رێكیخستوون.
7- سه‌رۆكی نوێ ده‌توانێ له‌یه‌ك كاتدا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت‌و سه‌رۆكی پارته‌ سیاسیه‌كه‌شی بێت‌و ده‌توانێ په‌یوه‌ندی سیاسی به‌پارته‌كه‌یه‌وه‌ بپارێزێت.

،،

 راگه‌یاندنی باری نائاسایی پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌كاتی رودانی شۆڕش‌و راپه‌ڕینی ناوخۆیی یان كاری توندوتیژی، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌دابه‌شبوونی گه‌لی توركی بكات، به‌ڵام نابێت باری نائاسایی زیاتر له‌ 6 مانگ بێت بۆ جاری یه‌كه‌م، به‌ڵام ده‌توانرێ درێژ بكرێته‌وه‌ بۆ 4 مانگ بۆ زیاتر له‌جارێك، ئەمە لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکە.

 

sdx
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی تورکیا


8- ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی سه‌رۆك 5 ساڵه‌‌و مافی خۆكاندیدكردنی هه‌یه‌ ته‌نها بۆجاری دووه‌م.
9- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی‌و په‌رله‌مانی 5 ساڵ جارێك پێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن.
10- ئاراسته‌كردنی بوجه‌ی گشتی بۆ په‌رله‌مان.
11- ئه‌و یاسانه‌ی، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌گۆڕینی ده‌ستووره‌وه‌ ئاراسته‌ی گه‌ل ده‌كات بۆ راپرسی.
12- ئیمزاكردن‌و گشتاندنی په‌یماننامه‌كان.
13- نوێنه‌رایه‌تیكردنی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا له‌جیاتی په‌رله‌مان.
14- بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌جوڵاندن‌و به‌كارهێنانی سوپای توركیا.
15- دانانی نوێنه‌ری توركیا له‌وڵاتانی تر‌و پێشوازیكردنی له‌نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی.
16- دانان‌و دامه‌زراندنی سوپاسالاری توركیا.
17- سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا.
18- دانان‌و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای خوێندن.
19- دانان‌و دامه‌زراندنی سه‌رۆكی زانكۆكان.
20- راسپاردنی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆچاودێری به‌هه‌ستان به‌ئه‌ركی چاوێریكردن‌و لێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دواداچوون.
21- دانان‌و دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری، چواریه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت‌و داواكاری گشتی‌و جێگری داواكاری گشتی له‌دادگای باڵای ئیستئتاف و ئه‌ندامانی دادگای باڵای ئیستئنافی سه‌ربازیی‌و ئه‌ندامانی دادگای باڵای كارگێری سه‌ربازیی‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی‌و بریكاره‌كان به‌وه‌كاله‌ت.

،،

دانان‌و دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری، چواریه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت‌و داواكاری گشتی‌و جێگری داواكاری گشتی له‌دادگای باڵای ئیستئناف و ئه‌ندامانی دادگای باڵای ئیستئنافی سه‌ربازیی‌و ئه‌ندامانی دادگای باڵای كارگێری سه‌ربازیی‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی‌و بریكاره‌كان به‌وه‌كاله‌ت لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکە.

 

dfc
ئەردۆغان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ـ حوزەیرانی ٢٠١٨


ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان كامانه‌ن؟
1- په‌رله‌مان پارێزگاری له‌ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌هه‌موار‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسا‌و ته‌شریعاته‌كانی هه‌یه‌‌و سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی سه‌رۆك ده‌كات.
2- ده‌سه‌ڵاتی چاودێری‌و پشكنین‌و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌رێگه‌ی (به‌دواداچوونی په‌رله‌مانی) یان (كۆبوونه‌وه‌ی گشتی) یان (لێكۆلێنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی) یا (پرسیاری نوسراو).
3- په‌رله‌مانی مافی كردنه‌وه‌ی دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رۆك‌و جێگره‌كانی‌و وه‌زیره‌كان هه‌یه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌رۆك ناتوانێ داوای هه‌ڵبژاردنی گشتی بكات.
4- په‌رله‌مان ده‌توانێ به‌ده‌نگی سێ له‌سه‌ر پێنجی كۆی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران بڕیاری هه‌ڵبژاردنی نوێ بدات.

ئایا لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆك ده‌كرێت؟ چۆن‌و له‌چ كاتێكدا ده‌بێت؟
ماده‌ی (105) له‌ده‌ستووری توركیا ده‌ڵێت:"سه‌رجه‌م مه‌راسیمه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كان، جگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ سه‌رۆك خۆی سه‌لاحیاتی جێبه‌جێكردنیانی هه‌یه‌ به‌بێ ئیمزای سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ده‌ستوور‌و یاسای تر، سه‌رۆك وه‌زیر‌و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئیمزایان ده‌كه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیرو وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و مه‌راسیمه‌ به‌رپرسیار ده‌بن."
هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری‌و له‌نێویشیدا دادگای ده‌ستووری ناتوانێ پێداچوونه‌وه‌‌و ئیستئناف دژی ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمانانه‌ بكات، كه‌سه‌رۆك خۆی ئیمزایان له‌سه‌ر ده‌كات.
كاتێك ده‌توانرێ ده‌نك له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌سه‌رۆكی كۆمار بكرێت به‌هۆی ناپاكی نیشتیمانیه‌وه‌، كه‌ به‌راسپارده‌ی لانیكه‌م سێیه‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بێت ‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌كه‌ش به‌ده‌نگدان ده‌بێت، به‌جۆرێك نابێت له‌ چوار یه‌كی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کەمتر بێت.

 

author photo

دكتۆرا لە مێژوو

پسپۆڕ لە پەیوەندییەكانی كورد و توركیا