ڕاپۆرتی ئەلمۆنیتۆر
و: بەهمەن کەریم
كۆمه‌ڵێك روژنامه‌نووس له‌و شوێنه بوون كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدرا، به‌ره‌به‌یانى 30 نیسان له كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان خۆكوژێك كه باجى رۆژنامه‌وانى هه‌ڵگرتبوو به‌ناو پۆلیسدا تێپه‌ڕى و خۆى گه‌یانده ناو رۆژنامه‌نووسه‌كان، له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه 7 كه‌س له شوێنى ڕوداوه‌كه و 2 له برینداره‌كانیش دواتر گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامى باڵى ئه‌فغانستان كه به ویلایه‌تى خۆراسان ناسراوه، به‌رپرسیارێتى خۆى له هێرشه‌كه راِگهیاندو وێنه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه هه‌ردوو خۆكوژه‌كه شانبه‌شانى یه‌كتر وه‌ستاون و ده‌موچاویان هه‌ڵبه‌ستراوه.
یه‌كێكیان به قاقا ئه‌لكوردى ده‌ناسرێت كه نازانرێت خه‌ڵكى چ به‌شێكى كوردستانه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌كى زۆر له كوردى باشور و ڕۆژهه‌ڵات بۆ "جیهادكردن " " كۆچیان كردووه بۆ ئه‌فغانستان.
موختار هۆشمه‌ند، پسپۆڕ له به‌دواداچونى بزوتنه‌وه جیهادییه‌كان له ئێران و عێراق به ئێمه‌ى ڕاگه‌یاند، كه ئه‌و قاقا ئه‌لكوردى ناسیووهتهوه و ته‌مه‌نى 29 ساڵه‌و خه‌ڵكى پارێزگاى كرماشانه.
به‌مدوایانه ئه‌م شاره ناوبانگێكى خراپى په‌یداكرد به‌هۆى چوونى سه‌دان گه‌نجى كورد لێیەوە بۆ ناو سوریا و عێراق و په‌یوه‌ندى كردنیان به ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت و گروپهكانى تر‌ى وه‌ك به‌ره‌ى نوسره.
له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و خۆكوژانهى هێرشیان كرده سه‌ر گڵكۆى ئایه‌توڵا خومه‌ینى و په‌ڕله‌مانى ئێران خه‌ڵكى كرماشان بوون، وا پێده‌چێت ئێران له مه‌ترسى جیهادییه‌كان بهخهبهرهاتبێت و به‌سه‌دان گه‌نجى له ناوچه كوردییه‌كان ده‌ستگیركرد، به‌ڵام كاتێك پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت له عێراق و سوریا شكستیهێنا، جیهادییه كورده‌كانى ئێران ئاراسته‌یان گۆڕى به‌ره‌و ویلایه‌تى خۆراسانی داعش له ئه‌فغانستان.
ئێران پێیوایه كه ڕۆژئاواى ئه‌فغانستان ناوچه‌یه‌كى گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت و وڵاتانى دژه ئێران به‌كاریبهێنن، له‌م ڕوانگه‌وه ئێران هه‌وڵده‌دات له ڕێگه‌ى پشتگیریكردنى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان دژایه‌تى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت و هێزه‌كانى ناتۆNATO بكات.
،،
هه‌موو ئه‌و خۆكوژانهى هێرشیان كرده سه‌ر گڵكۆى ئایه‌توڵا خومه‌ینى و په‌ڕله‌مانى ئێران خه‌ڵكى كرماشان بوون، وا پێده‌چێت ئێران له مه‌ترسى جیهادییه‌كان بهخهبهرهاتبێت و به‌سه‌دان گه‌نجى له ناوچه كوردییه‌كان ده‌ستگیركرد، به‌ڵام كاتێك پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت له عێراق و سوریا شكستیهێنا، جیهادییه كورده‌كانى ئێران ئاراسته‌یان گۆڕى به‌ره‌و ویلایه‌تى خۆراسانی داعش له ئه‌فغانستان.
تەقینەوە خۆکۆکوژییەکەی کابوڵ ـ ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨
ئێران سنورێكى 500 میلى له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان هه‌یه.ژماره‌یه‌ك گروپى ئیسلامى سوننه‌ى ناوخۆیى ئێران له‌و ناوچه سنوریانه بوونیان هه‌یه، وا پێده‌چێت ئێران نیگه‌ران بێت له‌م سنوره به تایبه‌ت له سیستان و بلوجستان، كه له هه‌ژارترین پارێزگاكانى ئێرانن.
له مانگى ئایاردا باڵوێزى ئێران له كابوڵ (محه‌مه‌د ره‌زا به‌هرامى) بوونى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى له ئه‌فغانستان به جێگه‌ى نیگه‌رانى هاوبه‌شى نێوان تاران و كابوڵ له قه‌ڵه‌مدا.
وتاره‌كانى تره‌مپ دژى ئێران ترسى لاى ئێران دروستكردووه، كه ئه‌مریكا و وڵاتانى دژ به كۆمارى ئیسلام ئێران هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێى ئێران به تایبه‌تى ئه‌فغانستان بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى ئێران به‌كاربهێنن.
بۆیە له به‌رامبه‌ردا ئێران كورده‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ژێر چه‌ترى خۆى ڕاكێشاوه و له گفتوگۆكانى ئه‌مدواییه‌دا هۆشدارى پێداون كه له لایه‌ن دوژمنانى ئێرانه‌وه به‌كارنه‌هێنرێن.
ئاژانسى هەواڵی ته‌سنیم كه هی سوپای پاسدارانی كۆمارى ئیسلامى ئێرانه، ڕ‌اپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى كه ڕوبه‌ڕوى ئێران ده‌بێته‌وه له ویلایه‌تى فه‌ره‌ح له ئه‌فغانستان، له ڕاپۆرته‌كه‌ى ته‌سنیم بنكه سه‌ربازییه‌كانى ناتۆ، گروپهكانى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت و جموجوڵه‌كانى وڵاتانى كه‌نداو به تایبه‌تى شانشینى سعودیه باسكراوه.
فه‌ره‌ح وه‌ك ویلایه‌تێكى هاوسنورى ئێران گرنگى تایبه‌تى هه‌یه به‌لاى ئه‌مریكاوه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ له‌و كاته‌وه‌ى بووه به سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه هه‌میشه ته‌پڵى شه‌ڕ له دژى ئێران لێده‌دات، بیه‌وێت كرده‌یه‌كى سه‌ربازى دژى كۆمارى ئیسلامى ئه‌نجام بدات، ئه‌وا بنكه‌ى سه‌ربازیی و فڕوكهخانهى فه‌ره‌ح وه‌ك بنكه‌ى ستراتیژیی به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام له كاتێكدا كه هێزه‌كانى ناتۆ له ئه‌فغانستان مه‌ترسین بۆسه‌ر ئێران، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌كانى سوننه پشتگوێخراوه‌كان و كورده‌كان و جیهادیه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به گروپه جیهادییه‌كانه‌وه كردووه مه‌ترسیه‌كه له‌سه‌ر ئێران گه‌وره‌تر ده‌كات.
له‌و كاته‌وه‌ى ئه‌مریكا له سه‌ره‌تاى ساڵانى ٢٠٠٣ بنكه‌كانى قاعیده و ناوه‌نده سه‌ربازیه‌كانى جوندولئیسلامی له باكوری عێراق ده‌كرده ئامانج، بیرى سه‌له‌فیزمى جیهادى له نێو سوننه‌كانى ئێران و به‌تایبه‌ت كورده‌كان زیاتر گه‌شه‌ى كرد,
له ڕاستیدا له دواى لێدانیان له هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، سه‌له‌فیه جیهادییه‌كان به لێشاو ڕوویان له ئێران ده‌كرد، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه لایان بۆ شلكراو ورده ورده بیر‌و ئایدۆلۆژیاى توندڕه‌ویان بڵاو ده‌كرده‌وه.
شاری کابوڵ ـ پایتەختی ئەفغانستان
به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ره‌تاى هه‌زاره‌ى دووه‌م، هه‌زاران كوردى ئێران بوون به هه‌ڵگرى بیرى سه‌له‌فیزمى جیهادى و به سه‌دانیان ڕوویان له گروپه توندڕه‌وه جیاوازه‌كان له ئه‌فغانستان، سوریا و عێراق كرد، هه‌ندێكیان ئه‌و گروپانه‌یان له ناوه‌ڕاستى ساڵانی 2000 به‌جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ئێران وه‌ك گروپى ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى .بۆ خۆیان له ناوخۆى ئێران بزوتنهوهیهكیان دروستكرد به ناوى بزوتنه‌وه‌ى ته‌وحید و جیهاد و چه‌ند چالاكسیهكیان له ناوخۆى ئێران ئه‌نجامدا.
،،
كورده‌كان به سێ شه‌پۆل ڕوویان له ئه‌فغانستان كرد، شه‌پۆلى یه‌كه‌م كه زیاتر كورده‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوون له ساڵى 1980 دا بوو كه به شداریان له شه‌ڕى دژ به سۆڤیه‌ت كرد.
كورده‌كان به سێ شه‌پۆل ڕوویان له ئه‌فغانستان كرد، شه‌پۆلى یه‌كه‌م كه زیاتر كورده‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوون له ساڵى 1980 دا بوو كه به شداریان له شه‌ڕى دژ به سۆڤیه‌ت كرد.
شه‌پۆلى دووه‌م كه هه‌ریه‌ك له كورده‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوریان تێدا بوو، له دواى ساڵى 2002 وه ده‌ركه‌وتن كه به‌شدارى شه‌ڕیان له دژى هێزه‌كانى ناتۆ له ئەفغانستان ده‌كرد.
شه‌پۆلى سێیه‌م له دواى دروستبوونى ویلایه‌تى خۆراسانی داعش لە ئەفغانستان له ساڵى 2015 ڕوویان له وڵاته كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران به‌مدوایانه هه‌وڵده‌دات كه گۆڕه‌پانى شه‌ڕ له سنوره‌كانى دوور بخاته‌وه، له ڕێگه‌ى هێزه بریكاره‌كان به تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان.
هه‌رچه‌نده ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه له جڵه‌وكردنى جیهادییه‌كان له سنوره‌كانیدا تا ئێستا، به‌ڵام زیادبوونى كورده جیهادییه‌كان له ئه‌فغانستان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى مه‌ترسی جیهادییه تازه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ئێرانەوە ته‌نها په‌یوه‌ندى به كاته‌وه هه‌یه.