ئه‌و ناوه‌ى پێى ناسراون ناوى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نییه‌

بزانه‌ ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ سیاسییانه‌ چییه‌ ؟

ئه‌و ناوه‌ى پێى ناسراون ناوى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نییه‌

2867 خوێندراوەتەوە

 به‌شى دووه‌م

ئه‌و ناوه‌ى ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ سیاسیانه‌ى له‌ ژیانى سیاسى‌و كایه‌ى سیاسیدا پێناسراوه‌، ناوى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نییه‌و ناز ناوى ئه‌وانه‌، له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌وان دراوه‌.

د.فواد مه‌عسوم
سه‌رۆكۆمارى عێراق فواد مه‌عسوم، ناوى ( محه‌مه‌د فواد مه‌عسوم)ه‌، ساڵى 1938 له‌ شارى كۆیه‌ له‌دایكبووه‌.
تا ته‌مه‌نى هه‌ژده‌ ساڵى له‌ قوتابخانه‌ ئایینییه‌كانى كوردستان خوێندوویه‌تى، له‌ ساڵى 1958 ده‌چێته‌ قاهیره‌و له‌ زانكۆى ئه‌زهه‌ر بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ر له‌ زانسته‌ ئیسلامیه‌كاندا به‌ ده‌ست دێنێت‌ودواتریش بڕوانامه‌ى دكتۆرا له‌ هه‌مان زانكۆ له‌ فه‌لسه‌فه‌دا وه‌رده‌گرێت.
له‌ ساڵى 1968 ده‌بێته‌ ئه‌ندامى پارتى، له‌ پاش به‌یاننامه‌ى 11ى ئازار ساڵى 1970، ده‌بێته‌ به‌رپرسى ناوچه‌ى پارێزگاى" به‌سره‌" ى پارتى‌و له‌ ساڵى 1973وه‌ تا هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلوول، نوێنه‌رى شۆڕش‌و مه‌لا مسته‌فا بووه‌ له‌ قاهیره‌.

dfc
محەمەد فواد مەعسوم (د.فواد مەعسوم)


فواد مەعسوم، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتییه‌و له‌ ساڵى 1982 تا ساڵى 1992 سكرتێرى ڕێكخراوى ( یه‌كێتى شۆڕشگێڕانى كوردستان) بووه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا.
له‌ پاڵ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌بێته‌ سه‌رۆكى یه‌كه‌مین كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.


كه‌مال كه‌كوكى
ئه‌و ناوى ( محه‌مه‌د قادر عه‌بدوڵا)یه‌، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌پاش هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلوول، له‌گه‌ڵ سامى عه‌بدولڕه‌حمان دا، سه‌ركردایه‌تى كاتى پارتى " قیاده‌ موه‌قه‌ته‌)یان دروستكردو له‌ ئه‌ده‌بیاتى سیاسى یه‌كێتیدا، وه‌ك یه‌كێك له‌تاوانباره‌كانى كاره‌ساتى هه‌كارى ناوى ده‌برێت.
له‌ كۆنگره‌ى ده‌یه‌مى پارتییه‌وه‌ له‌ ساڵى 1989، تا ئێستا له‌سه‌ركردایه‌تى پارتى‌و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حیزبه‌دایه‌.
ئه‌ندامى خوولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان‌و سه‌رۆكى خوولى سێیه‌مى په‌رله‌مان بووه‌.

dfc
محەمەد قادر عەبدوڵا (کەمال کەرکوکی)

دلێرى سه‌ید مه‌جید
ئه‌و ناوى ( ئه‌كره‌م سه‌ید مه‌جید)ه‌، له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى حه‌فتاكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستانه‌وه‌ كردووه‌و له‌ ساڵى 1975دا به‌رپرسى یه‌كێك له‌ هێڵه‌كانى كۆمیته‌ى شاره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌ران بووه‌ له‌ ناو شارى سلێمانى.
هه‌رچه‌نده‌ ناوى به‌كه‌مى دێته‌ به‌رباسان، به‌ڵام ئه‌و یه‌كێك له‌ كاره‌كته‌ره‌ كاریگه‌ره‌كانى ناو یه‌كێتییه‌و به‌هۆى نزیكایه‌تیشى له‌ماڵى تاڵه‌بانییه‌وه‌ به‌ سندوقه‌ ڕه‌شه‌كه‌ى یه‌كێتى ناوى ده‌برێت‌و ماوه‌یه‌كى زۆریشه‌ سه‌رپه‌رشتیارى دارایی یه‌كێتى ده‌كات.
دلێرى سه‌ید مه‌جید، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى، یان سه‌ركردایه‌تى بێت، هه‌ندێكجار به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌كات.

sdc
ئەکرەم سەید مەجید (دلێری سەید مەجید)

مام ڕۆسته‌م
مام ڕۆسته‌م، كه‌ ( ڕۆسته‌م بازیانی)شى پێده‌وترێت، ناوى ( حه‌سه‌ن حه‌مید ڕه‌حیم)ه‌، ساڵى 1949 له‌ دایكبووه‌، ساڵى 1968 بووه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى ئه‌یلوول.
ئه‌و یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان‌و یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانى یه‌كێتى بووه‌و ئه‌ندامى یه‌كه‌مین خوولى په‌رله‌مانى كوردستان بووه‌ له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى‌و چه‌ندینجاریش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌پاڵێوێت.

dfc
حەسەن حەمید (مام رۆستەم)

مامه‌ ڕیشه‌
مامه‌ ڕیشه‌ ناوى ( نه‌جمه‌دین شكور ڕه‌ووف)ه‌، ساڵى 1953 له‌ گوندى تاڵه‌بانى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌كووك له‌ دایكبووه‌و له‌ ساڵانى حه‌فتاكاندا له‌ ڕیزى فه‌له‌ستینییه‌كاندا د1 به‌ ئیسرائیل جه‌نگاوه‌، له‌ ساڵى 1978 بووه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى.
ئه‌و به‌یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ پێشمه‌رگه‌ ئازاكان ناوى ده‌برێت‌و یه‌كێك له‌ سیمبووله‌كانى خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تییه‌ دژ به‌ ڕژێمى به‌عس.
له‌ به‌روارى 24- 1- 1985 له‌ ڕووداوێكى گوماناویداو له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك جاش‌و چه‌كدارى حكومه‌تى عێراقییه‌وه‌ له‌ گوندى " خالۆ بازیانى" نزیكى كه‌ركووك شه‌هید ده‌كرێت.

dfc
نەجمەدین شکور (مامە ڕیشە)

مامۆستا جه‌عفه‌ر
ئه‌و ناوى ( فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د)ه‌، یه‌كێك له‌ كۆنترین كادیره‌كانى یه‌كێتى‌و كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانه‌و ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى بووه‌، لێپرسراوى ناوه‌ندى " بیرو هۆشیارى" یه‌كێتى‌و ئێستاش لێپرسراوى ناوه‌ندى مێژووى یه‌كێتییه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2010ى په‌رله‌مانى عێراقدا، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكیتردا، لیستى ( به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌كان) نیان درووستكردو له‌ هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى 2018ى په‌رله‌مانى عێراقدایشدا كاندیدى ژماره‌ 4 بوو له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى.

sd
فازیل کەریم (مامۆستا جەعفەر)


مامۆستا جەعفەر، كه‌ زۆرتر وه‌كو نووسه‌رو ڕۆشنبیر ناوى ده‌برێت، سه‌ربارى مێژووه‌ درێژه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیداو گه‌شتنى به‌ باڵاترین پۆست له‌و حیزبه‌دا كه‌ مه‌كته‌بى سیاسییه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ نا كاریگه‌رترین‌و نادیارترین كاره‌كته‌رى سیاسى یه‌كێتییه‌.



ئاسۆى ده‌لاك
( حه‌سیب عومه‌ر سابیر)، ناوى ڕاسته‌قینه‌و ته‌واوى ئاسۆى ده‌لاكه‌، ئه‌و له‌ ساڵى 1957 له‌ گه‌ڕه‌كى " ده‌رگه‌زێن"ى شارى سلێمانى له‌ دایكبووه‌و له‌ ساڵى 1963 چووه‌ته‌ قوتابخانه‌ى خالیدییه‌ له‌ سلێمانى‌و تا پۆلى پێنجه‌مى سه‌ره‌تایی خوێندووه‌.
له‌ كۆتایی ساڵى 1976دا ده‌چێته‌ شاخ‌و ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى‌و ئه‌و به‌ داهێنه‌رى ئه‌و چالاكییانه‌ دا ده‌نرێت كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شاخه‌وه‌ بۆ لێدان له‌ پیاوانى ڕژێمى به‌عس هاتوونه‌ته‌وه‌ ناو شارى سلێمانى.
له‌ 6- 9- 1979دا كاتێك بۆ ئه‌نجامدانى چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كى دیكه‌دا دێنه‌وه‌ بۆناو شارى سلێمانى، له‌ لایه‌ن هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كه‌یه‌وه‌ خیانه‌تى لێده‌كرێت‌و ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست مولازم موحسین.

dfc
حەسیب عومەر (ئاسۆی دەلاک)

شوان قه‌ڵادزێیی
شوان قه‌ڵادزێیین ناوى ( عومه‌ر مسته‌فا باوه‌میر)ه‌، له‌ ساڵى 1966 له‌ پشده‌ر له‌دایكبووه‌، له‌ زانكۆى تكریت ماسته‌رى له‌ مێژوودا وه‌ده‌ستهێناو دكتۆرایشى له‌ فه‌لسه‌فه‌ى مێژووى ئیسلامیدا له‌هه‌مان زانكۆ به‌ ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى‌و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى بووه‌و ئه‌ندامى خوولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیش بوو.
له‌ 17- 10- 2017 له‌ ڕووداوى هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ستدا.

dfc
عومەر مستەفا (شوان قەڵادزێی)

مه‌روان گه‌ڵاڵى
ناوى (حسێن ئیسماعیل حسێن)ه‌، له‌ ساڵى 1979 ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى‌و دواى سێ ساڵ واز له‌ پێشمه‌رگایه‌تى دێنێت.
له‌ پاش ڕاپه‌ڕینى به‌هارى 1991وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌وه‌ ده‌كات‌و پاش چه‌ند ساڵێك ده‌بێته‌ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵى ئیسلامیییه‌و ئێستا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى‌و سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان.

fc
حسێن ئیسماعیل (مەروان گەڵاڵی)


عه‌بدولستار مه‌جید
له‌ ساڵى 1970 له‌ هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ( جه‌میل مه‌جید قادر)ه‌، ساڵى 1987 بووه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌و له‌ كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمدا، وه‌زیرى كشتوكاڵ‌و ئاودێرى بوو، هەروها خوشکی عەلی باپیر هاوسەریەتی.

fgv
جەمیل مەجید (عەبدولستار مەجید)

ده‌رباز محه‌مه‌د
ئه‌و، كه‌ وه‌زیرى كۆچ‌و كۆچبه‌رانى عێراقه‌ له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ناوى ( جاسم محه‌مه‌د)ه‌، به‌ر له‌وه‌ى ببێته‌ وه‌زیر، مامۆستاى زانكۆى سلێمانى بووه‌ له‌ كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان‌و به‌رپرسى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو، خەڵکی قەزای کەلارە.

dfc
جاسم محەمەد (دەرباز محەمەد)

هۆشیار عه‌بدوڵا
ئه‌و ناوى ( خالید عه‌بدوڵا ره‌حمان)ه‌، له‌ناوه‌ڕاستى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كاندا ئه‌ندامى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بووه‌، دواتر ده‌بێته‌ یه‌كێتى‌و له‌ ڕاگه‌یاندنى ئه‌و حیزبه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ناڵى كورد سات كار ده‌كات.

dfc
خالید عەبدوڵا رەحمان (هۆشیار عەبدوڵا)


ماوه‌یه‌ك به‌رپرسى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن بووه‌، ئه‌ندامى خوولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بووه‌ له‌ فراكسیۆنى گۆڕان‌و له‌ هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى 2018دا، دووباره‌ له‌سه‌ر لیستى گۆڕان، به‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی