داعش سه‌ر ده‌رده‌هێنێته‌وه‌و عێراقیش په‌نا بۆ شێوازی میسری ده‌بات بۆ سه‌ركوتكردنی

داعش سه‌ر ده‌رده‌هێنێته‌وه‌و عێراقیش په‌نا بۆ شێوازی میسری ده‌بات بۆ سه‌ركوتكردنی

1128 خوێندراوەتەوە

  سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا كه‌ خۆی له‌ ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كان و پانتاییه‌كانی بنده‌ستی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا ده‌بیننێته‌وه‌، له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ موسڵ، ده‌سكه‌وتی سه‌ره‌كیی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و بانگه‌شه‌ی گه‌وره‌ی لیسته‌كه‌ی بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی 12 ئایاری 2018.

 به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ بۆ چالاكی له‌ باشووری كه‌ركوك و رۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه‌، حكومه‌تی به‌غدای خستۆته‌ ئیحراجییه‌كی گه‌وره‌وه،‌ چونكه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌‌ كه‌وتۆته‌ به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ناوچوون، ئه‌مه‌ش به‌مانا دروستبوونی مه‌ترسی دێت له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ی كه‌ ده‌شێت عه‌بادی لێوه‌ی بپه‌رێته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌م، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف له‌ وتاری هه‌ینیدا رایگه‌یاند كه‌ گه‌شتۆته‌ بێهیوایی له‌ بوونی گوێی بیستن بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك.

،،

ئه‌مه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازیی به‌سه‌ر داعش له‌سه‌ر زه‌ویی، به‌مانای ئاوابوونی خۆری ئه‌م رێكخراوه‌ نایه‌ت و كۆتایی به‌ ره‌گ و ڕیشه‌ی ناهێنێت كه‌ وا دیاره‌ به‌سستی له‌ گه‌شه‌كردنه‌وه‌دایه‌، له‌ سایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ بوونی قه‌یرانه‌كانی وڵاتی عێراق.

 

 چالاكییه‌كانی داعش له‌م دواییانه‌دا بەچەند شێوازێک بوون لەوانەش: بڕینى رێگا، رفاندن، تەقاندنەوەى سەیارەى بۆمب رێژکراو لەدەوروبەرى کەرکوک، دانانی زاڵگه‌ی وه‌همی، پشت به‌ستن به‌ گروپی گه‌ڕۆك، شه‌ڕی پارتیزانی، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی چه‌كداره‌كانی له‌ناو بنكه‌و باره‌گای خۆیان له‌ و جێگایانه‌ی ناویان ناوه‌ ”ویلایه‌تی كه‌ركوك“.

 ئه‌مه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازیی به‌سه‌ر داعش له‌سه‌ر زه‌ویی، به‌مانای ئاوابوونی خۆری ئه‌م رێكخراوه‌ نایه‌ت و كۆتایی به‌ ره‌گ و ڕیشه‌ی ناهێنێت كه‌ وا دیاره‌ به‌سستی له‌ گه‌شه‌كردنه‌وه‌دایه‌، له‌ سایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ بوونی قه‌یرانه‌كانی وڵاتی عێراق، به‌ جۆرێك كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یراندا به‌ ته‌نها و سه‌رباری راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن 76 مه‌ده‌نی له‌ عێراق كوژراون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 129 كه‌سیتر به‌هۆی كاری تیرۆریستییه‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌كانی یۆنامی.

،،

 ئه‌م دیمه‌نه‌ش شێوازه‌كانی كاری ئه‌م رێكخراوه‌ی هێنایه‌وه‌ یاد كه‌ له‌ قاعیده‌وه‌ به‌ میرات بۆی ماوه‌ته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی خۆی ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ملكه‌چكردنی بۆ ئه‌م مه‌رجه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕازیی نه‌بوو دانوستان له‌گه‌ڵ داعش بكات.

 

 

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر چالاكی گروپی ”ئاڵا سپییه‌كان“ له‌ ده‌وروبه‌ری دووزخورماتوو، خروقاته‌ ئه‌منییه‌كانی داعش بوونه‌ مانشێتی سه‌ره‌كیی هه‌واڵه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، هه‌ر له‌ ناچاركردنی گونده‌ كاكه‌ییه‌كانه‌وه‌ به‌ چۆڵكردن له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌، تا ده‌گاته‌ ڕفاندنی 6 كه‌س له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك _ به‌غدا و دواتر كوشتنیان، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ رێی ماڵپه‌ڕی ئه‌عماقی داعشه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی تێدابوو، ئه‌وانه‌ له‌سێداره‌ ده‌درێن، ئه‌گه‌ر بێت ژنه‌ گیراوه‌كانی ”ئه‌هلی سوننه‌“ له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ئازاد نه‌كرێن.

.

 ئه‌م دیمه‌نه‌ش شێوازه‌كانی كاری ئه‌م رێكخراوه‌ی هێنایه‌وه‌ یاد كه‌ له‌ قاعیده‌وه‌ به‌ میرات بۆی ماوه‌ته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی خۆی ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ملكه‌چكردنی بۆ ئه‌م مه‌رجه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕازیی نه‌بوو دانوستان له‌گه‌ڵ داعش بكات، كه‌یسه‌كه‌ش به‌ كوشتنی ڕفێنراوه‌كان كۆتاییهات و دواتر فرێدانیان له‌ زه‌وییه‌كی چۆڵ پاش ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌ناو چاوه‌ڕوانی و به‌دواداچوونێكی زۆری جه‌ماوه‌ریدا بۆ زانینی چاره‌نووس و دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ ئازادكردنیان، به‌ دوای ئه‌مه‌شدا هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگای ده‌نگدانی كۆمسیۆن هات له‌ ناوه‌ڕاستی كه‌ركوك، كه‌ جێ په‌نجه‌ی داعشی پێوه‌ دیاره‌ بوو.

 ئەم سەرهەڵدانەوەیەی داعش له‌ قووڵایی خاكی عێراق و دروستكردنی ”سێگۆشه‌ی مه‌رگ“ له‌ نێوان سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك و دیاله‌دا، شۆکێکى گەورەیه‌ بۆ چاودێران و شیکاروانانى ئەمنى، چونکە ئەوان بڕوایان وابوو، گرژییەکانى داعش دیسان و جارێکیتر دەشێت لەبیابانى ئەنبارەوە سەرهەڵبدەن کە بەرانبەر شارۆچکەى بوکەمال و رۆژهەڵاتى سوریان کە داعش توند دەستى پێوە گرتوون، بەو پێیەى دوا وێستگەو دوا مەڵبەندى ئه‌و پانتاییه‌یه‌ كه‌ ناویان نابوو ”أرض التمكين“.

،،

هه‌موو شاره‌زا ئه‌منییه‌كانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ زۆر شاره‌زایه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌كان، له‌گه‌ڵ پشتێنه‌ كشتوكاڵییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك تا متمانه‌یان پێ بكات ببنه‌ به‌شێك له‌ ئامڕازی پڕوپاگه‌نده.

 

  هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی عێراق ئاشكرایان كرد كه‌ بەپێى زانیارییە موخابەراتییەکان، نزیکەى 700 چەکدارى داعش لەحاڵەتى ئامادەباشیدان لەناو خاکى عێراق لەهەریەک لە پارێزگاکانى نەینەواو سەلاحەدین، ئەو چەکدارانە لەچەند بنکەو پێگەیەکدان کە لەم دوو پارێزگایەى سنورى کەرکوکدا پەرش و بڵاو بوون، پەیوەندى و هاو ئاهەنگیشیان لەگەڵ هاوکارەکانیاندا هەیە لەناو سوریا، ئەمە جگە لەشانە نوستووەکانیان لەناو شارەکانیترى عێراق.

 هه‌موو شاره‌زا ئه‌منییه‌كانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ زۆر شاره‌زایه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌كان، له‌گه‌ڵ پشتێنه‌ كشتوكاڵییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك تا متمانه‌یان پێ بكات ببنه‌ به‌شێك له‌ ئامڕازی پڕوپاگه‌نده،‌ بۆ سه‌ر له‌نوێ ژیاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌نێه‌ ژینگه‌یه‌كدا كه‌ پێكهاته‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سه‌رجه‌میان له‌ كێشمه‌كێش و ململانێدان له‌سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌ندارێتی زه‌وی و دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان.

،،

 وەک پەرچە کردارێک بەرانبەر کوشتنى رفێنراوەکان، له‌گه‌ڵ ناردنی فڕۆكه‌ بۆ بۆمبارانی سوریا وه‌ك چۆن میسر وای كرد له‌ لیبیا، پاش ئەوەى داعش هێرشیان کردە سەر پاسێکى قیبتییە میسرییەکان لەحوزەیرانى 2017، به‌ڵام چاودێرانی ئه‌منی گومان و قسەى زۆریان هه‌یه‌ لەسەر کاریگەریی شێوازە پەیڕەوکراوەکانى حکومەتى عێراق بۆ کۆتاییپێهێنانى مه‌ترسی داعش.

  به‌رامبه‌ر به‌م ژیانه‌وه‌ی داعش، حكومه‌تی عه‌بادی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی گرته‌ به‌ر كه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی شێوازی میسرییه‌ بۆ رێگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌م شێوازه‌ش خۆی له‌وه‌دا بینییه‌وه‌ كه‌ وەزارەتى دادى عێراق 13 حوکمدراوى تیرۆری لەسێدارە دا، هەروەها حکومەت تەنسیقى کرد لەگەڵ هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش بۆ هێرشکردنە سەر بنەکەو بارەگاکانى رێکخراوەکە لە زجیره‌ بەرزاییەکانى حەمرین كه‌ بوونه‌ته‌ مۆڵگه‌ی داعش.

 

 وەک پەرچە کردارێک بەرانبەر کوشتنى رفێنراوەکان، له‌گه‌ڵ ناردنی فڕۆكه‌ بۆ بۆمبارانی سوریا وه‌ك چۆن میسر وای كرد له‌ لیبیا، پاش ئەوەى داعش هێرشیان کردە سەر پاسێکى قیبتییە میسرییەکان لەحوزەیرانى 2017، به‌ڵام چاودێرانی ئه‌منی گومان و قسەى زۆریان هه‌یه‌ لەسەر کاریگەریی شێوازە پەیڕەوکراوەکانى حکومەتى عێراق بۆ کۆتاییپێهێنانى مه‌ترسی داعش ئەگەر بێت و خەڵکى ناوچەکە هاوکاریی نەکەن به‌تایبه‌ت له‌و پانتاییه‌ چڕانه‌ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كه‌ نزیكه‌ی 230 گوند ده‌بێت و له‌ نزیكه‌ی 15 هه‌زار دانیشتوان پێكدێت و دوای 2014 له‌ ژێر چه‌پۆكی داعشدا بوون، ئێستاش پڕن له‌ سیخوڕو چاوی ئه‌م رێكخراوه‌و چه‌ك هه‌ڵگرتنیان لێ مه‌نعه‌ تا خۆیان بپارێزن.

 

author photo

نوسەر و ڕۆژنامەنوس