سیناریۆكانی پشت گڕگرتنی كۆگاكانی تەقەمەنی

"رەنگە ترسناكترین سیناریۆ لە ئارادا بێت"

سیناریۆكانی پشت گڕگرتنی كۆگاكانی تەقەمەنی

4955 خوێندراوەتەوە

 هەرچەندە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەرێمی كوردستان دەڵێن: تاكە هۆكاری سوتاندن و گڕ گرتنی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لەهەولێر و سلێمانی و دهۆك تەنها پلەكانی گەرمایە، بەڵام زانیارییە نارەسمیەكان ئەمە دووپات ناكەنەوە پێ دەچێت سیناریۆی تر لەپشت ئەم رووداوانەوە هەبێت.

 

هەر ئەوەی كە لەیەك هەفتەدا چەند كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی دەسوتێن گەورەترین گومان درووست دەكات كە ئایا بۆچی لە نزیكترین كاتدا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەم رووداوە دووبارە دەبێتەوە.؟

 

،،

پێ دەچێت سوتاندنی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە تەصفیە حساباتەوە هەبێت كە ناوەند لەدوای ریفراندۆمەوە بریاریدا لەگەڵ هەرێم ئەنجامی بدات.

 

 

ساتی گڕگرتنی كۆگایەكی تەقەمەنی لە هەولێر

 

 

سیناریۆی یەكەم:

 

پێ دەچێت سوتاندنی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە تەصفیە حساباتەوە هەبێت كە ناوەند لەدوای ریفراندۆمەوە بریاریدا لەگەڵ هەرێم ئەنجامی بدات.

 

هەندێ‌ ئاماژە هەن كە بەغدا لەهەوڵی ئەوەدابێت لەڕێگەی گەڵاڵەكردنی پرۆژەیەكەوە داوای رادەستكردنەوەی ئەو چەك و تەقەمەنییە زیادانە بكات كە لە میانەی شەڕی داعش لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكاوە بە پێشمەرگەی كوردستان دران.

 
چی دی عێراق نایەوێت كورد خاوەنی چەكی قورس بێت كە بەغدا نەتوانێ‌ بیبەزێنێ، وەك لە شەری پردێ بینرا، حكومەتی عێراق توشی شۆك بوو، كاتێك بینی دژە تانكی ئەمبرامز لەدەستی پێشمەرگەدایە.

 

تانكی ئەمبرامز
،،

ئەگەر سبەی ناوەند لیژنەیەكی ناردە هەرێم تاكو بەدواداچون بۆ چەكی زیادە و چەكی قورس بكات، سەرەداوێكی ئەوتۆیان دەست نەكەوێت و دەسەڵاتدارانی كوردیش (یەكێتی و پارتی) خۆیان بۆ ئەو وەڵامە ئامادە كردبێت كە ئەو شەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی سوتان زۆرێك لە چەكەكان فەوتان.!

 

 

 
هەربۆیە دەشێ یەكێك لە بەهێزترین سیناریۆكان لەپشتی گڕگرتنی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنیەوە ئەوە بێت، كاتێك بەغداد داوای چەكی بەهێز و زیادەی كردەوە لە هەرێم، وەك چۆن سندووقەكانی دەنگدان لە كۆگاكانی بەغداد ئاگریان تێ بەردرا تاكو دەنگی راستی ون بێت، بەهەمانشێوەش ئاگر لە ئەو كۆگایانە بەردەدرێت كە هەندێ چەكی تێدایە تاكو ژمارەی درووستی چەكەكان لەم نێوەندەدا ون بن.

 

سوتاندنی یەكێك لە كۆگای سندووقەكانی دەنگدان لە بەغداد

 

 

 

 ئەگەر سبەی ناوەند لیژنەیەكی ناردە هەرێم تاكو بەدواداچون بۆ چەكی زیادە و چەكی قورس بكات، سەرەداوێكی ئەوتۆیان دەست نەكەوێت و دەسەڵاتدارانی كوردیش (یەكێتی و پارتی) خۆیان بۆ ئەو وەڵامە ئامادە كردبێت كە ئەو شەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی سوتان زۆرێك لە چەكەكان فەوتان.!

 

 

سیناریۆی دووەم:

سیناریۆیەكی دیكەش كە سیناریۆی یەكەم بەهێز دەكات لەوانەیە پەیوەندی بە نیگەرانییەكانی گۆرانەوە هەبێـت، دوای ئەوەی شەوی 12 ئایار هێرش كرایە سەر گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان.

 

،،

دەكرێت ئەو هەوڵانەی گۆڕان ئەو پەیامەی گەیاندبێت ئەو چەكەی بۆ جەنگی دژە تیرۆر بە پێشمەرگەیاندا ئەمرۆ لە ململانێی ناوخۆیدا بەكاردێت .

 

 
لەدوای ئەو هێرشەی كرایە سەر گردی زەرگەتە بزوتنەوەی گۆڕان وێنەو بەیانامەی لەسەر ئەو هێرشە ناردە كونسوڵخانەی وڵاتانی بیانی و هەندێكیشیان بە مەیدانی سەردانی گردەكەیان كرد و لە نزیكەوە ئاسەواری هێرشەكەیان بینی. لەسەرو هەموشیانەوە كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر.

 
دەكرێت ئەو هەوڵانەی گۆڕان ئەو پەیامەی گەیاندبێت ئەو چەكەی بۆ جەنگی دژە تیرۆر بە پێشمەرگەیاندا ئەمرۆ لە ململانێی ناوخۆیدا بەكاردێت .

 

پێشتریش ڕۆژنامە ئەڵمانیەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕیبوو كە چەكە ئەڵمانیەكان لە سەركوتكردنی خۆپیشاندانە ناوخۆیەكانی هەرێمی كوردستان بەكارهاتون.

 

 

هێزەكانی پێشمەرگە لەكاتی جەنگی دژ بە داعش

 

 

  

،،

زۆرجار باس لەوەش دەكرێت، پێ دەچی ئەو وڵاتانەی كە چەكیان بە پێشمەرگە داوە بۆ جەنگی دژ بەداعش گومانیان بردبێت یاخود زانیارییان بەدەست گەشتبێت كە لەرێگەی چەند بازرگانێكی سیاسیەوە هەندێ لەو چەكانە فرۆشرابن.

 

 


هەندێ‌ زانیاریش هەن باس لەوە دەكەن لە ماوەیەكی نزیكدا چەند سیناتۆرێك دەگەنە عێراق و هەرێمی كوردستان و داوای چارەنوسی ئەو چەك و تەقەمەنیانە بكەن كە لە جەنگی دژی تیرۆر ماونەتەوە و ئیدی دوای جەنگ بەكارهێنانیان سوودێكی ئەوتۆی نییە.هەر بۆیە لەرێگەی سووتاندنی كۆگاكانەوە دووبارە ئەو راستیانە ون دەبن و هەر سیناتۆرێكیش بیەوێ بێتە كوردستان بۆ لێكۆلێنەوە لە چەكی زیادە بەدەستی بەتاڵ دەگەرێتەوە.

  

 

سیناریۆی سێیەم:

زۆرجار باس لەوەش دەكرێت، پێ دەچی ئەو وڵاتانەی كە چەكیان بە پێشمەرگە داوە بۆ جەنگی دژ بەداعش گومانیان بردبێت یاخود زانیارییان بەدەست گەشتبێت كە لەرێگەی چەند بازرگانێكی سیاسیەوە هەندێ لەو چەكانە فرۆشرابن.

كەواتە ئەوەی سیناریۆی پشتی سوتاندنی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنیە لەهەرێمی كوردستان، بەرز بوونەوەی پلەی گەرما نییە چونكە وەك شارەزایانیش دەڵێن: ئەگەر پلەی گەرما كاری خۆی بكات لە تەقەمەنی بە رۆژی رووناك و بە گەرمای نیوەرۆ دەبێت نەك شەوان.

 

گڕگرتنی كۆگایەكی تەقەمەنی لە سلێمانی شەوی رابردوو

،،

 لەوانەیە سیناریۆی راست و لەهەموو ئەمانەش ترسناك تربێت و پەیوەندی بە سیناریۆیەكەوە هەبێت كە بەمێشكی هیچ كەسدا نەچێت.

 

 

سیناریۆی چوارەم:

یەكێكی دیكە لە سیناریۆكان بریتیە لەو نیگەرانیانەی سەبارەت بە دەست ڕاگەیشتنی پەكەكە بەو چەكانە دوای فرۆشتنەوەی لە بازاڕی ڕەش و باس لەوەش دەكرێت هەندێ‌ لەو چەكانە گەیشتبنە خۆرئاوای كوردستانیش.


هەربۆیە بیانوو دەدا بە وڵاتانی ئەوروپی كە داوای چەكەكانیان بكەن، بەڵام بەهۆی سوتانی كۆكاگانەوە پێ ناچێ داواكەیان بێـتە دی.

 

یەكێك لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی

 

سیناریۆی راست و درووست:

 لەوانەیە سیناریۆی راست و لەهەموو ئەمانەش ترسناك تربێت و پەیوەندی بە سیناریۆیەكەوە هەبێت كە بەمێشكی هیچ كەسدا نەچێت.

 

هەرچۆنێك بێت لەحاڵەتی نەبونی زانیاری راست و دروست، خەڵك مافی خۆیەتی خراپترین سیناریۆ لەبەرچاوبگرێت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان