بڕوا کەمال - کۆژین سدیق
له كتێبى دیدارى تهمهن"دا كه دیدارێكى دوورو درێژه لهگهڵ مام جهلالدا، جیا له وێستگه سیساییهكانى ژیانىو ههڵووێستو كارو پرۆژه سیاسییهكانى، بهشێكیشى تایبهته به ژیانى تایبهتو كۆمهڵایهتى مام جهلال.
مام جەلال کوڕی شێخ حوسامەدینی کوڕی نورەڵا نوریە، کوڕی شێخ غفوری تاڵەبانیە، لەدێی کەلکان سەربەشارۆچکەی کۆیە لەدایک بووە.
سەبارەت بەوەی نازناوی (مام ) لەچییە وەهاتووە، مام جەلال وتوویهتى:" من هەرلەمنداڵیمەوە ناوم مام جەلالە، پێش ئەوەی لەدایک ببم باوکم مامێکی هەبوو ناوی مام جەلال بووهو شێخ جەلالیان پێگوتووە، ئەومامەم زوو بەگەنجێتی عەمری خوای کردووە، پێش ئەوەی من لەدایک ببم باوکم ئەومامەمی لەخەویادیوەو سێوێکی داوەتێ، مەلای گوندەکەی خۆمان، خەونەکەی بەوەلێک داوەتەوە کەکورێک تان دەبێ، باوکم گوتوێتی کەکوڕمان بوو ناوی لێدەنێم (مام جەلال ). هەرلەمنداڵیەوە ناوم مام جەلالە، واتا وەک یەکێک ناوی عبدولکەریمە، من ناوم مام جەلالە، ئەوناوە هیچ پەیوەندی بەسیاسەت و نیشتیمان پەروەرییەوەنییە، لەمنداڵیەوە باوکیشم پێیووتوم مام جەلال".
وهكو مام جهلال خۆى باسیكردووه، باوکى شێخی تەریقەی قادری بووە لەکۆیەو دهشڵێت:" لەگەنجیدا موعجەبی هەندێک کەسایەتی کوردستانو عێراقو جیهان بووم، لەسەرەتای ژیانمدا ئەگەر لەکۆیەوە دەست پێبکەم زۆر بە عومەر دەبابە موعجەب بووم، هەروەها بەیەکێک لەمامۆستاکانم، ناوی : حەمید ئەمین معروف بوو لەسەرئاستی کوردستان، ئەوکاتە موعجەب بووم بە قازی محمەد ومەلامستەفا، وەک دوو شەخسیەتی خۆشەویست و گەورەی کورد، لەسەر ئاستی عێراق زۆر موعجەب بووم بە جەواهیری و عەزیز شەریف و کامیل چادرچی بەهەندێکیان موعجەب بووم بێئەوەی بیان ناسم، لەناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی جیهانیدا موعجەب بوم بەستالین و ماوتسی تۆنگ وهۆشی مینەو دیمیترۆف" .
سەبارەت بەدڵداریو پرۆسهى خۆشهویستى مام جەلال وتوویهتى:" دڵداریشم کردووە، نامەشم بۆکچ نوسیوەو هەموو ئەوشتانەشم بۆهێرۆ گێڕاوەتەوە ، بۆزانیاری خۆت من لەژیانمدا دوسێ جار توشی دڵداری بووم ، بەڵام لەهیچیانا سەرکەوتنم بەدەست نەهێناوە. یەکێک لەوان کچێک بوو کەدڵداریشم لەگەڵ کردبوو نامەشم بۆنوسیبوو، بەڵام بۆم دەرکەوت حەزی لەکوڕێکی تر کردووەو ئەوکوڕەیش هات بۆلام پێیگوتم، هاتوویت یەکێک خۆش دەوێ کەمن خۆشم ویستوە پهیوەندیمان هەبووە، تۆهاتووی لێمی داگیربکەیت، بەڕاستی ئەوقسەیە زۆر تەئسیری لێکردم ، بۆیە گوتم مادام ئێوە پەیوەندیتان هەبوە واتێدەگەیت کەمن داگیرم کردوە ئەوامن وازم لێهێناو کشامەوە لەومەسەلەیە، دهشڵێت:" دڵداری زەمانی ئێمە وەک دڵداری ئێستە نەبوو، دڵداری زەمانی ئێمە سیفەتێکی ڕۆحانی هەبوو، نابێ لەتەوقە زیاتر لەگەڵ دڵدارەکەت بکەیت".
،،
لەسەر ئاستی کوردستان، ئەوکاتە موعجەب بووم بە قازی محمەد ومەلامستەفا، وەک دوو شەخسیەتی خۆشەویست و گەورەی کورد، لەسەر ئاستی عێراق زۆر موعجەب بووم بە جەواهیری و عەزیز شەریف و کامیل چادرچی بەهەندێکیان موعجەب بووم بێئەوەی بیان ناسم، لەناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی جیهانیدا موعجەب بوم بەستالین و ماوتسی تۆنگ وهۆشی مینەو دیمیترۆف" .
مام جەلال سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق
مام جەلال دەڵێت:" ئەگەر سیاسەتم نەکردایە پێمخۆشبوو ببومایە بە مامۆستای زانکۆ، من خەونم بەوەوە دەدی دکتۆراوەربگرم و ببم بەمامۆستای زانکۆ".
ئهو سهبارهت به تهمهنى منداڵىو لاوى زۆرتر دواوهو وتوویهتى:" ئارەوەڵا شەڕم کردووە، جارێکیان شەڕە گەڕەکمان دەکرد بەردێکیان کێشا بەسەرماو سەرم شکا".
مام جەلال سەبارەت به نێوانى لەگەڵ گۆرانی و مۆسیقا دەڵیت:" لەکوردیدا حەزم به دەنگی سێوەومریەم خان و حەسەن زیرەک و عەلی ئەزغەری کوردستانی و تایەر تۆفیق و حەیرانەکان و چەند دەنگ خۆشێکی تریش ههیه. لە عەرەبی دا حەزم لەدەنگی ئوم کەلسوم و عەبدول وەهاب و فەیروزه".
سەبارەت بەوەی قەت گۆرانی لەناو خەڵک وتووە، مام جەلال دەڵێت:" ئەرێ وەڵا کە قوتابی بووم زۆرجار سرودی نیشتیمانیم گوتووە ، لەناوزەنگ هەندێکجار بەتایبەتی لەیادەکاندا ، بۆنمونە، یادی سەری ساڵمان دەکردهوە گۆرانییان پیدەگوتین و منیش دەمگوت، بەڵام دەنگم خۆش نییە".
مام جەلال دەڵێت ئەگەر لەشوێنێک بم کەسی لێنەبێ و بە تەنهاخۆم بم بڵێن سێ کتێب بەرە ئەوا ( دیوانی جەواهیری و موختاراتی ماوتسیتۆنگ وکتێبێک لەسەر کورد دهبهم.
سەبارەت بەشیعر ئهو دەڵێت :" زۆر حەزلەشیعر دەکەم، بەڵام زۆرتر حەزبەشیعری کلاسیکی دەکەم، شیعرەکانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و فایەق بێکەس و پیرەمێردم زۆر پێخۆشە، لەشیعری نوێدا ڕەنگە هەرشیعری شێرکۆبێکەسم پێخۆشبێت، ئەگینا بەگشتی من لایەنگیری شیعری کلاسیکیم، بیگومان لەعەرەبیدا شیعری جەواهیریم زۆرپێخۆشه".
دهرباهى ئهوهى كه هیچ کات خۆى شیعرى نوسیووە، مام جەلال دەڵێت:" وەڵا جارێکیان هەوڵم داوە دوسێ بەیت بنووسم، ئیتر وازم لێهێنا، بۆم نەهات".
،،
سەبارەت بەشیعر مام جەلال دەڵێت: " زۆر حەزلەشیعر دەکەم، بەڵام زۆرتر حەزبەشیعری کلاسیکی دەکەم، شیعرەکانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و فایەق بێکەس و پیرەمێردم زۆر پێخۆشە، لەشیعری نوێدا ڕەنگە هەرشیعری شێرکۆبێکەسم پێخۆشبێت، ئەگینا بەگشتی من لایەنگیری شیعری کلاسیکیم، بیگومان لەعەرەبیدا شیعری جەواهیریم زۆرپێخۆشه".
مام جەلال و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی هاوسەری
مام جهلال بهمشێوه پێناسهى مارکسیزمى كردووهو وتوویهتى:" مارکسیزم فەلسەفەیەکی عیلمییە، عیلمێکی باشە بۆلێکدانەوەی کۆمەڵایەتی و مەتریالیزم و دیالێکتیک، كه بۆشیتەڵکردنەوەی چینەکانی کۆمەڵ و ئابوری وسیاسی دووڕێگەو بۆچونی زۆر باشن و پێموایە مارکسییەت سەرەڕای هەموئەوشکستانەی بەسەرئەو وڵاتانەدا هاتوە مارکسیەت هێشتا ترۆپکی فکری شۆڕشی شۆڕشگێڕانە و سۆسیالیستی دنیایە، مارکسیزم عیلمە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن پەیڕەوەکانیەوە کرا بەدین، کرابەدۆگما، ئەوگیانە زیندوەی پێویست بو تێیدابێت، نەهێڵدڕایەوە ، لەجیاتی ئەوەی ئەوگیانە زیندووەی مارکسیزم وەک عیلمیک گەشەی پێبدرێت و پێش بخرێت بۆ پێشەوە، کرابە دۆگماو بەکڵێشەو ئەو شکستانەش لەوەوە دەبینم" .
دەبارەی ئهوهى كه بۆچی نەبووهته بئەندامی حیزبی شیوعی چونکە لەسەرەتای ژیانی سیاسیدا ئهو چەپ بوووه، مام جەلال دەڵێت: "من یەکەم کارم کە لەسیاستدا دەستم پێکرد ، کارکردن بوو لەشانەیەکەی لایەنگرانی حیزبی شیوعیدا، فاتیح ڕەسوڵ مامۆستامان بوو، بەڵام ئەو منی لەحیزبی شیوعی دورخستەوە بەوەی کەدەیگوت کورد نەتەوەنییەو هەروەها کورد مافی چارەنوسی نییە، منیش پێموابوو کورد هەم نەتەوەیەو هەم مافی چارەنوسی هەیە".