و: ئامانج نیعمه‌ت
خه‌رجی یه‌ك خوله‌كی كوشكی ئه‌ردۆغان یه‌كسانه به‌موچه‌ی مانگێكی كرێكارێكی خاوه‌ن چوار منداڵ له‌و وڵاته ،به‌وته‌ی" بۆلنت تزجان" جێگری سه‌رۆكی پاراتى گه‌لى كۆماری توركیا" كۆی خه‌رجیه‌كانى كۆشك ده‌گاته 348$ دۆلاری ئه‌مریكی له كاتێكدا كه‌مترین كرێی كرێكاران بۆ مانگێك ده‌گاته 347$ "
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له نێوان سوڵتان ئه‌ردۆگان و سوڵتانه‌كانى دیكه‌ی عوسمانى،كۆشكه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر شێوازی سه‌لجوقیه‌كان دروست كراوه و ڕوبهرهكهی به درێژایی 200 هه‌زار مه‌تری چوار گۆشه‌یه و 1150 ژوری تێدایه و ئه‌مه جگه له كوشكهكانى" چانكایه و هوبه‌ر و بیلربی " وچه‌ندین كۆشكی تر،به‌ڵام هه‌موو سوڵتانه‌كانى عوسمانى به‌درێژایی 600 ساڵ حكوم كردن ته‌نها كۆشكی "توبكابی"یان هه‌بوو.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ڕۆژنامه‌ی" فاینانیشیال تامیز"ی به‌ریتانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "ئه‌ردۆگان هه‌وڵى گۆڕانكاری له‌داب و نه‌ریتى عه‌لمانى ده‌دات له كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا كه پێشتر له بیروباوه‌ڕه‌كانى مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه وه‌ریان گرتووه"
ئاژانسی جیهانى توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت " خه‌رجی كۆشكی ئه‌ردۆگان له بوجه‌ی تایبه‌ت مه‌ند كرا‌و بۆ كه‌رتى نیشته‌جێكردن و هه‌ژارانى تورك بونیاد نراوه " ئه‌و كات تێچونه‌كه‌ی نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بوو ".
له‌ناوه‌نده‌كانى توركیا ڕاوبۆچونى جیا له‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان دروست بووه ته‌نانه‌ت خودی ئه‌ردۆگانى هێنایه قسه و ڕایگه‌یاند"ئه‌م كۆشكه خاوهنداریتى تایبه‌تى نییه و مه‌به‌ست لێی گێرانه‌وه‌ی شان و شكۆی توركیایه "به‌ڵام هه‌ندێك له‌شاره‌زایان ته‌نها بۆ خۆ به‌گه‌وره‌زانین و خه‌ونی سوڵتانى ئهردوگانى ئه‌زانن.
،،
ئه‌م كۆشكه ڕوبهرهكهی سی ئه‌وه‌نده‌ی كۆشكی سپی ئه‌مریكا و چوار ئه‌وه‌نده‌ی كۆشكی ڤێرساى فه‌ره‌نسایه و له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك دروست كراوه كه پێشتر ئه‌تاتورك كڕیبوی به‌مه‌به‌ستى دروست كردنی باخێك كه دوای مردنی ئه‌تاتورك به "دارستانه پارێزراوهكانى ئه‌تاتورك" ناوی دركردبوو.
کۆشکەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان
ئه‌م كۆشكه ڕوبهرهكهی سی ئه‌وه‌نده‌ی كۆشكی سپی ئه‌مریكا و چوار ئه‌وه‌نده‌ی كۆشكی ڤێرساى فه‌ره‌نسایه و له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك دروست كراوه كه پێشتر ئه‌تاتورك كڕیبوی به‌مه‌به‌ستى دروست كردنی باخێك كه دوای مردنی ئه‌تاتورك به "دارستانه پارێزراوهكانى ئه‌تاتورك" ناوی دركردبوو ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆماره‌كه‌ی ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری عه‌لمانى له توركیا تێك بشكێنێت،رۆژنامه‌ی "نیویورك تامیز" ده‌ڵێت" ئه‌ردۆگان له‌سه‌ره‌تایی ژیانى سیاسی‌دا ئه‌وكات سه‌رۆكی شاره‌وانى ئه‌سته‌نبول بوولهساڵى 1997 به‌هۆی باس كردنی چیرۆكێكی ئایینى بۆ جهمارێكی زۆر به‌چه‌ند سالًێك زیندانى كراوه".
به‌رپرسێكی پێشوی توركیا بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه داوه " ئه‌ردۆگان پێش ئه‌وه‌ی پۆستى سه‌رۆك کۆمار وه‌ربگرێت هه‌موو شتێكی ئاماده كردوه و داوای فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تى دژه تانكی كردوه بۆ سه‌رۆك كۆمار"
،،
مه‌حه‌مه‌د جۆنال جێگری سه‌رۆكی پارتی نەتەوەپەرست ـ مەهەپە ده‌پرسێت " ئه‌ردۆگان كه خاوه‌نی نازناوی پیاوی گه‌له چۆن ده‌بێ له كۆشكێكی هه‌زار ژووری‌دا بێت و چه‌ندین كۆشكی تریشی له هه‌ندێك ناوچه‌دا هه‌بێت ؟ ئه‌مه له ڕوی یاساییه‌وه چۆن ده‌بێت له بوجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كوشك بۆ سه‌رۆك كۆمار دهورست بكرێت؟"
پاسەوانەکانی ئەردۆغان بە جلوبەرگی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە
مه‌حه‌مه‌د جۆنال جێگری سه‌رۆكی "پارتى نه‌ته‌وایه‌تى " ده‌پرسێت " ئه‌ردۆگان كه خاوه‌نی نازناوی پیاوی گه‌له چۆن ده‌بێ له كۆشكێكی هه‌زار ژووری‌دا بێت و چه‌ندین كۆشكی تریشی له هه‌ندێك ناوچه‌دا هه‌بێت ؟ ئه‌مه له ڕوی یاساییه‌وه چۆن ده‌بێت له بوجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كوشك بۆ سه‌رۆك كۆمار دهورست بكرێت؟"
لای خۆشیه‌وه مه‌حه‌مه‌د عه‌لى شاهین جێگری سه‌رۆكی پارتى " دادا و گه‌شه پێدان" به‌رگری له" كۆشكی ئه‌ردۆگان" ده‌كات و ده‌ڵێت " ئه‌م جۆره كۆشك و باڵه‌خانانه بۆ مانه‌وه‌ی شكۆی توركیایه ،بۆیه گرنگ نییه چه‌ند پاره‌ی تێدا خه‌رج كراوه" چونكه به وته‌ی ناوبراو" ئه‌مه له پێناو ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه و گه‌له‌كه‌مانه"
هه‌روه‌ها شاهین راشیده‌گه‌یه‌نێت " ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوه ئه‌م كۆشكه سپیه به‌كار ده‌هێنێ، كاتێك سه‌رۆكی هه‌لبژێردراو له كوشك بێت واته ئه‌م كۆشكه خاوهنههكهی خه‌ڵكه نه‌ك كه‌سێك"