یه‌كه‌مه‌کەى سلێمانى ‌و دووه‌مه‌كه‌ى هه‌ولێر

بۆچی وەزارەتی پەروەردە داوای لێبووردنی نەکرد؟

یه‌كه‌مه‌کەى سلێمانى ‌و دووه‌مه‌كه‌ى هه‌ولێر

1789 خوێندراوەتەوە

كاتێك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ناوى یه‌كه‌مه‌كانى پۆلى دوازده‌یه‌مى ئاماده‌یی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ " به‌سته‌ یاسین"دا"په‌یام نایف" یشى وه‌كو یه‌كه‌مى دووباره‌ هاوتاى یه‌كه‌مه‌كه‌ى سه‌ر ئاستى هه‌رێمی کوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌پاش ڕاگه‌یاندنى ناوى یه‌كه‌مه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌و وه‌زیرى په‌روه‌ده‌وه‌، هه‌رزوو ئاشكرا بوو كه‌ ته‌نها یه‌ك یه‌كه‌م هه‌یه‌و ئه‌و خوێندكاره‌ى ترى پۆلى دوازده‌ كه‌ وه‌زاره‌ت وه‌كو یه‌كه‌م ناوه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند به‌ تێكڕاى دوو نمره‌ له‌پاش "به‌سته‌ یاسین"ه‌وه‌یه‌.

به‌سته‌ یاسین حه‌مید، له‌ پۆلى دوازده‌ى زانستى له‌ ئاماده‌یی " شیرین"ى نموونه‌یی له‌ پارێزگاى سلێمانى كۆنمره‌كه‌ى( 694)، واته‌ تێكڕاى 99.14، به‌ڵام، په‌یام نایف جه‌مال له‌ پارێزگاى هه‌ولێر، كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ وه‌كو یه‌كه‌م ناوه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، كۆ نمره‌كه‌ى ( 692)، واته‌ تێكڕاى 98.85، به‌مه‌ش به‌ دوو نمره‌ له‌پاش " به‌سته‌ یاسین"ه‌وه‌یه‌.
ئه‌و كۆنمره‌یه‌ى كه‌ ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ كۆنمره‌ى " په‌یام نایف" خوێندییه‌وه‌و هاوتاى " به‌سته‌ یاسین"ى كرد، ته‌واو له‌ كۆنمره‌ى ئه‌و خوێندكاره‌ جیاوازه‌ كه‌ لیژنه‌ى باڵاى تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌و، هه‌ر لێره‌وه‌ گومانه‌كان ده‌چێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك نییه‌و ڕوویدا بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ درێژكراوه‌و به‌رهه‌مى ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ى پارتى‌و یه‌كێتییه‌ كه‌ له‌ كوردستاندا به‌ " فیفتى به‌ فیفتى" ناسراوه‌.
به‌ ڕاگه‌یاندنى دوو یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم له‌ پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یی، یه‌كێك له‌ سلێمانى‌و ئه‌وى دیكه‌ له‌ هه‌ولێرو به‌ر له‌ ئاشكرابوونى ئه‌وه‌ى كه‌ خوێندكار " به‌سته‌ یاسین" له‌ ئاماده‌یی شیرینى كچان له‌ سلێمانى به‌ دوو نمره‌ له‌ پێش " په‌یام نایف"ه‌وه‌یه‌، ده‌سته‌به‌جێ گوزارشتى " فیفتى به‌ فیفتى" هاته‌وه‌ گۆڕێ.

،، 

به‌ ڕاگه‌یاندنى دوو یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم له‌ پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یی، یه‌كێك له‌ سلێمانى‌و ئه‌وى دیكه‌ له‌ هه‌ولێرو به‌ر له‌ ئاشكرابوونى ئه‌وه‌ى كه‌ خوێندكار " به‌سته‌ یاسین" له‌ ئاماده‌یی شیرینى كچان له‌ سلێمانى به‌ دوو نمره‌ له‌ پێش " په‌یام نایف"ه‌وه‌یه‌، ده‌سته‌به‌جێ گوزارشتى " فیفتى به‌ فیفتى" هاته‌وه‌ گۆڕێ.

dfr
Caption


پاش ئاشكرابوونى ئه‌وه‌ش كه‌ په‌یام نایف، خوێندكاره‌كه‌ى هه‌ولێر دووه‌مه‌ نه‌ك یه‌كه‌م، نیگه‌رانى‌و گازنده‌ لاى مامۆستایان‌و به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌رز بوویه‌وه‌و ئه‌وان داواى ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌وه‌زیرو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كرد.
ئه‌وه‌ى كه‌ گومانه‌كه‌ تۆخ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ هه‌ڵه‌ نییه‌و به‌ ئه‌نقه‌ست كراوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ لیژنه‌ى باڵاى تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه‌ نمره‌كان وه‌رده‌گیرێت‌و وه‌زاره‌تیش له‌و لیژنه‌یه‌وه‌ نمره‌كانى به‌ده‌ست گه‌شتووه‌، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت، كۆنمره‌ى (694) بۆ خوێندكار په‌یام نایف ڕاگه‌یاندو هاوتاى كۆنمره‌ى خوێندكار" به‌سته‌ یاسین"ى كرد.

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان‌و ڕاگه‌یاندنى دوو یه‌كه‌م له‌ پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یی له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم، دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، داواى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كرد كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بدات‌و ئه‌و ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌نها یه‌ك خوێندكار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم، یه‌كه‌مى پۆلى دوزاده‌ى ئاماده‌یی بووه‌و ئه‌و خوێندكاره‌ش له‌ پارێزگاى سلێمانى بووه‌و ئه‌و خوێندكاره‌ى هه‌ولێریش كه‌ وه‌كو یه‌كه‌م ناوى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ خوێندكاره‌كه‌ى سلێمانى نمره‌ى كه‌متره‌و ئه‌و دووه‌مه‌.

bnb
لیستی ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێم  بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ ـ ٢٠١٨


هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌ى نافه‌رمى ده‌وترێت ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكى بووه‌و به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌ نه‌كراوه‌و دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش په‌روین محه‌مه‌د، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى وتى كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌ ته‌كنیكییه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ لێدوان‌و بڵاوكراوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ نه‌دراوه‌و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ى فه‌رمى له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دروستكردن‌و داتاشینى یه‌كه‌مێكى دووباره‌ له‌پاڵ یه‌كه‌مه‌كه‌ى سه‌ر ئاستى هه‌رێمدا له‌ پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یی، ئاماژه‌ى ڕوونى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ى ته‌كنیكى‌و چاپ نه‌بووه‌و به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌ كراوه‌و ئه‌وه‌ش درێژكراوه‌و به‌رهه‌مى ئه‌و دۆخه‌یه‌ كه‌ له‌ڕووى ئیدارییه‌وه‌ به‌ ئیداره‌ى سلێمانى‌و ئیداره‌ى هه‌ولێرو له‌ڕووى سیاسیشه‌وه‌ به‌ زۆنى سه‌وزو زه‌رد ناوزه‌د كراوه‌.

،، 

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەی لەسەر یەكەمی دووبارەی زانستی داوە، كە هەڵەیەكی تەكنیكی بووەو یەكەمی زانستی تەنیا یەك خوێندكارە، ئەویش لەپارێزگای سلێمانییە.

dfc
هۆڵێکی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان لە هەرێمی کوردستان


پەروین محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەی لەسەر یەكەمی دووبارەی زانستی داوە، كە هەڵەیەكی تەكنیكی بووەو یەكەمی زانستی تەنیا یەك خوێندكارە، ئەویش لەپارێزگای سلێمانییە.

وتیشی: "لەڕێوڕەسمەكەدا وتیان یەكەمی زانستی دووبارە هەیە، بەڵام بەئێمە وتراوە ئەوە هەڵەیەك بووە لەچاپی وەرقەكان كە نمرەی یەكەمی زانستی بۆ دووەمیش دانراوە، بۆیە هەڵەیەكی چاپ بووە".

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی