مسته‌فا سه‌عدون
و : ئامانج نیعمه‌ت
ئێران دەڵێت:" پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه مه‌زهه‌به نه‌ك هه‌موو شیعه" له‌باره‌ی ئه‌م وتانه‌وه "ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز " لێكۆڵه‌رێكی عێراقی وا لێكیده‌داته‌وه" كه مه‌به‌ستى ئێران له "كه‌سایه‌تى شیعه " ئه‌وه‌یه كه شوێنه‌كه‌وته‌ی ئێران و ولایه‌تى فهفیهی له ئێران‌دا په‌یڕه‌و كرا‌و مه‌رجه نه‌ك هاو مه‌زهه‌ب بوون بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته له عێراقدا".
مه‌رجه‌عی شیعی "ئایه‌توڵا عه‌لى سیستانى" كه باره‌گاكه‌ى له شاری نه‌جه‌فه "به‌وه ناسراوه دژی هه‌ژموونی ئێرانه له عێراقدا"، به‌تایبه‌ت له چوار ساڵى ڕابردوودا ئه‌م دژایه‌تیه به ته‌واوی ده‌ركه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆڵى گه‌وره‌ی بینی له نه‌گه‌یشتنى نوری مالیكى نزیك له ئێران بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ جاری سێیه‌م.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌رچه‌نده له ساڵى 2014 به فتوایه‌كی سیستانى حه‌شدى شه‌عبى هاته پێكهاتن، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا كه‌وته هه‌وڵدان بۆ سنورداركردنیان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر به‌رفراوان نه‌بن، چونكه به‌شێك له لایه‌نه‌كانى حه‌شدی شه‌عبى به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بوون به ئێرانه‌وه.
له مڕۆشدا عه‌لى سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینى شیعه مه‌زهه‌به‌كان كار ده‌كات بۆ بڕینى ڕێگه له نێوان به‌غدا و تاران له پێناو ڕێگریكردنی ئیرانییه‌كان بۆ دیاری كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی عیراق، به‌پێی پێشبینیه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، چونكه جێی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه ناوخۆیی و نێودوڵهتیهكانیشه.
له نێوان نه‌جه‌ف و قوم دا
ڕكابه‌ری نێوان نه‌جه‌ف و قوم ته‌نها له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووی عێراق نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف به‌هه‌موو شێوه‌ك ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئێران ده‌ستوه‌ربدات له دیاریكردنى شێوه‌ی نیزامی عێراق به جۆرێك كه نایانه‌وێت كۆپیه‌ك بێت له ولایه‌تى فه‌قیهى په‌یره‌وكراو له ئێران.
سیستانى پێیوایه ئێستا بواره‌كه ڕه‌خساوه تاوەکو سنوردابنرێت بۆ ده‌ستوه‌ردان و هه‌ژموونی ئێرانى له عێراقدا، به‌تایبه‌ت له دوای ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لایه‌نه نزیكه‌كانى ئێران هێنایان له هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا، کە ناتوانن قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى یاسای سه‌ربه نوری مالیكی و هاوپه‌یمانى "فه‌تح"ی سه‌ر به هادی عامری.
،،
سیستانى پێیوایه ئێستا بواره‌كه ڕه‌خساوه تاوەکو سنوردابنرێت بۆ ده‌ستوه‌ردان و هه‌ژموونی ئێرانى له عێراقدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لایه‌نه نزیكه‌كانى ئێران هێنایان له هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا، کە ناتوانن قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى یاسای مالیكی و "فه‌تح"ی عامری.
منداڵێکی عێراقی وێنەی سیستانی ماچ دەکات
ئەوەش له كاتێكدایە هاوپهیمانیهتیەكهی موقته‌دا سه‌دری نه‌یاری سیاسه‌تی ئێران ده‌نگی یه‌كه‌می هێناوه له ههلًبژارنهكانى 12 ی مانگى پێنجی ڕابردوو به به‌ده‌ست هێنانى 54 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق.
ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز لێکۆڵەر لە کاروباریی عێراقی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو " ململانێه‌كی گه‌وره له نێوان نه‌جه‌ف و قوم‌دا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك تاران چه‌ندین ساڵه له هه‌وڵدایه حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف ببێته شوێنكه‌وته‌ی قوم، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه و ناشبێت، به‌هۆی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌ری و ئایینیه‌ی كه گه‌وره مه‌رجه‌ع عه‌لى سیستانى هه‌یه‌تى".
ده‌شلێت " هه‌ریه‌ك له سه‌در و سیستانى به‌ڕووی ئێران‌دا وه‌ستاونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ش هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رانبه‌ر ئه‌و ڵاته ، له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌ردووكیان نایانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زیرانێك له عێراق بێته حوكم كه سه‌ر به ئێران بێت و هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ن ڕێگری بكه‌ن له سه‌رله‌نوێ گه‌یشتنه‌وه‌ی حزبی "ده‌عوه" به حوكم چونكه پێیانوایه یه‌كێكه له لایه‌نه هه‌ره نزیكه‌كان له تارانه‌وه.
هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در و عه‌لى سیستانى هاوهه‌ڵوێستن له دژایه‌تى كردنی هه‌وڵه‌كانى جێبه‌جێكردنى ولایه‌تى فه‌قیهــ له عێراق و هه‌ردوو كه‌سایه‌تى ناشیانه‌وێت كاندیدێكی سه‌پێنراو بە سه‌ر عێراقیه‌كان بێته سه‌رۆك وه‌زێران.
به‌وته‌ی ئه‌بیه‌ز" هه‌ردوولا كۆكن له هه‌ماهه‌نگی و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لاى وڵاتى ئێران دروست كردووه، چونكه ئه‌مه‌ی ناوێت".
ئه‌گه‌رچی عه‌بادی ئه‌ندامه له حزبی ده‌عوه به‌ڵام له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و حیزبه هه‌ژمار ناكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی نوری مالیكی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری لایه‌نگری ئێران نه‌بووه .
سیستانى مالیكی دوورده‌خاته‌وه
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانى 30 نیسانى 2014 نوری مالیكی سور بوو له‌سه‌ر ئەوەی بۆ سێیه‌م جار پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وەربگرێتەوە و ڕوبه‌ڕوی دژایه‌تى كوتله سیاسیه‌كان بوەوە، له‌مه‌شیاندا سیستانى ڕۆڵى به‌رچاوی بینى له دوورخستنه‌وه‌ی نوری مالیكى له‌و پۆسته.
عه‌لى سیستانى بڕیاری ئاشكرای نییه له باره‌ی بارودۆخه سیاسیه‌كانى عێراقه‌وه و ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆش باس له هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانى ناكات، چونكه ئه‌و وه‌لى فه‌قیهــ نییه، به‌ڵام چه‌ندین كه‌ناڵى جیاجیاى هه‌یه ده‌توانێت چی بوێت له رێگەیانەوە جێبه‌جێی بكات، کە ئەمەی بە باشی بەکارهێنا لە کاتی مه‌سه‌له‌ی دورخستنه‌وه‌ی نوری مالیكى له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ جاری سێیه‌م.
هەڵواسینی وێنەی سیستانی لە چایخانەیەکدا ـ نەجەف ـ ٢٠٠٥.١.١٣ ـ فۆتۆ: رۆیتەرز
،،
عه‌لى سیستانى بڕیاری ئاشكرای نییه له باره‌ی بارودۆخه سیاسیه‌كانى عێراقه‌وه و ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆش باس له هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانى ناكات، چونكه ئه‌و وه‌لى فه‌قیهــ نییه، به‌ڵام چه‌ندین كه‌ناڵى جیاجیاى هه‌یه ده‌توانێت چی بوێت له رێگەیانەوە جێبه‌جێی بكات.
فه‌لاح مشعه‌ل سه‌رنوسه‌ری پێشوی رۆژنامه‌ی" سه‌باح" له سه‌رده‌می حوكمی نوری مالیكی ده‌ڵێت: " سیستاتى ِرۆڵى هه‌بوو له ڕێگریكردن له مالیكى بۆ وه‌رگرتنه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ جاری سێیه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دووه‌می حوكمیدا مالیكى توشی چه‌ندین شكست بوویه‌وه له‌ناویاندا شكستى ئابوری و ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها عێراق ڕوبه‌ڕوی شكست گه‌لێك بوه‌یه‌وه له رابردویدا شتى وایه به‌خۆیه‌وه نه‌بینی بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش مالیكى داوای ده‌كرد بۆ جاری سێیه‌م ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه له عێراقدا".
ئاماژه‌شی به‌وه كردووه" سیستانى ڕۆلى به‌رچا و كاریگه‌ری هه‌بووه له بریاره‌كانى ئێران و به‌تایبه‌ت له بڕیاره‌كانى عه‌لى خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵاى شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كاتێك سیستانى وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى له لایه‌ن مالیكیه‌وه ڕه‌تكرده‌وه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن مه‌رجه‌عی یه‌كه‌می نه‌جه‌ف داوای له خامنەیی كردووه كه واز له پاڵپشتیكردنى نوری مالیكى بهێنێت، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی ده‌ركه‌وت كاتێك ئێران زۆر سور نه‌بوو له سێباره كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و ته‌نانه‌ت كاریشی بۆ نه‌كرد".
سیستانى سه‌رۆك وه‌زیرانێكی وابەستەی ئێران ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌مه دوا هه‌لمانه یان عێراق له ده‌ستى عێراقییه‌كاندا ده‌بێت یان ئه‌وه‌تا به‌ته‌وای ده‌كه‌وێته ده‌ستى ئیران "ئه‌مه قسه‌ی سیستانى بووه له كاتى كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و خۆپیشانده‌رانى مه‌یدانى "ته‌حریر" له به‌غدای پایته‌خت له ساڵى 2015.
ئایەتوڵا سیستانى به ئاراسته‌ی شیعه‌گه‌رایی نیشتیمانى ده‌ڕوات به بێ پشتگوێخستنى شیعه‌گه‌رایی جیهانى، به‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌یه‌وێت شیعه‌ی عێراق په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی هه‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نیشتیمانیه‌كانیان هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت كه بوونیان به ناسنامه‌ی نیشتیمانى عێراقی لاواز بكات و ناسنامه‌ی شیعه‌گه‌رایی نیشتیمانى به‌هێز بكات.
له به‌رانبه‌ردا ئێران ده‌یه‌وێت شیعه‌ی عێراق ببێت به به‌شێك بێت له سیسته‌مى شیعه‌ی ئێران (شیعەی فارسیی) و كار بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانى بكات، هه‌ر بۆیه له عێراقدا دوو ڕه‌وتى شیعه‌گه‌را هه‌یه: یه‌كه‌میان په‌یوه‌ست به عێراق و مه‌رجه‌عیه‌تى نه‌جه‌ف، دووه‌میشیان ئه‌و سنوره‌ی به‌زاندووه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ست بێت به ولایه‌تى فه‌قیهه‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ره‌ت كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نزیك له ئێران له عێراقدا ترسی عەلی سیستانییه لە قوتدانى به‌غداد له لایه‌ن تارانه‌وه.
،،
ئه‌مه دوا هه‌لمانه یان عێراق له ده‌ستى عێراقییه‌كاندا ده‌بێت یان ئه‌وه‌تا به‌ته‌وای ده‌كه‌وێته ده‌ستى ئیران "ئه‌مه قسه‌ی سیستانى بووه له كاتى كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و خۆپیشانده‌رانى مه‌یدانى "ته‌حریر" له به‌غدای پایته‌خت.
چەکدارێکی حەشد وێنەیەکی سیستانی بەرزکردووەتەوە ـ بەسرە ــ ٢٠١٧.١٢.١٠
یوسف ئیبراهیم شاره‌زا و لێكۆڵه‌ر له‌كاروباری عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: " بوونى سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نزیكی ئێران له عێراقدا و سیاسه‌ته گشتیه‌كانی ئابوری و ده‌ره‌وه و هه‌رێمایه‌تى له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌مه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی سیستانى له هاتنى سه‌رۆك وه‌زیرانى شوێنه‌كه‌وته‌ی ئێران".
باس له‌وه‌ش ده‌كات" نیگه‌رانى شه‌قامی شیعه‌ی عێراق له هه‌ندێ لهسیاسهتهكانى ئێران له‌م وڵاته واى له مه‌رجه‌عیه‌تی نەجەف كردووه كه هه‌ڵوێستى دژبه‌ری هه‌بێت له هەبوونى هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك كه نزیكایه‌تى هه‌بێت له له‌گه‌ڵ ئێران‌دا".
ئاماژه‌كان كه له وتاری هه‌ینى نوێنه‌رانى سیستانى بڵاوبوونەته‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، ئایەتوڵا عەلی سیستانى بڕیارێكی جێگری هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، کە ده‌بێت دوور بێت له سیاسه‌تى ئێران.
به‌تایبه‌ت له ساڵى ڕابردووش‌دا کاتێک مەحمود شاهرودی نوێنه‌ری خامنه‌یی سەردانی عێراق و نەجەفی کرد لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ سیستانی ئامادە نەبوو پێشوازی لێبکات و بیبینێت.
عەلی سیستانی به‌رده‌وامیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه کە" نابێت ئه‌و تاوانبارانه هه‌ڵبژێردرێنه‌وه كه خۆیان و حیزبه‌كانیان به ده‌وڵه‌تانى تره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه".