چاودێران داخستنی گه‌روی هورمز له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته داده‌نێن كه ئێران ئاماده‌ی كردووه بۆ وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا گه‌ر بیكاته سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران له سوریادا، چی ڕووده‌دات گه‌ر گه‌روی هورمز دابخرێت؟
هه‌تا كاتی ( گورزی سه‌ربازی سنووردار)ی ئه‌مریكی بۆ سه‌ر سوریا نزیك ببێته‌وه، ئه‌وا چاوه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر داخستنی گه‌روی هورمز كه به گرنگترین شاده‌مار داده‌نرێت كه( خوێنی ڕه‌ش) ده‌نێرێت بۆ جه‌سته‌ی جیهان، ئێران شمشێری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌روه داناوه، جارێك به كهشتیهگهلی جه‌نگی ئێرانی و جارێكیش به بۆردومانكردنی هه‌ر شتێك گه‌ر به‌و گه‌روه‌دا تێپه‌ڕ بێت.
ماوه‌یه‌كی چه‌ند ڕۆژێكه زانیاریه‌كان دزە پێكراوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كه ئێران هه‌نگاوی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت بكاته ناو ئاوی گه‌روه‌كه‌وه.
یەکێک لە ڕێڕەوە ستراتیجیەکانی جیهان
نەوت دەكرێتە ناو ئاوەكەوە یان ناكرێت:
له‌و باره‌یه‌وه جه‌واد كه‌ریمی په‌رله‌مانتاری ئێران ئاشكرای كرد كه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پشتگیری له پرۆژه‌ی داخستنی گه‌روی هورمز ده‌كه‌ن له به‌به‌رده‌م گوازەرەوانی نه‌وتدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێكی ئێران دەبێت بۆ ئه‌و سزا سه‌پێندراوانه‌ی كه وڵاتانی ئه‌وروپا خستویانه‌ته سه‌ر نه‌وتی خاوی ئێران، له كۆی 290 په‌رله‌مانتار 150 په‌رله‌مانتار ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه، زیاتر ئه‌و بڕیارانه بۆ ڕێبه‌ری ئاینی (ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌ركردنی یاساكه پشتگیریه‌كی سیاسی ده‌بێت بۆ بڕیاری داخستنی گه‌روه‌كه.
گۆڤاری ( دێرشبیگڵ) ی ئه‌ڵمانی كه گۆڤارێكی هه‌فتانه‌یه بڵاوی كرده‌وه كه محمد علی جه‌عفه‌ری فەرماندەی هێزی پاسەوانی شۆرشی ئیسلامی ئێران پلانێكی بۆ ڕوودانی كاره‌ساتی ژینگه‌یی له گه‌روی هورمز داناوه ، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێگه‌ی ده‌ریایی دابخات له گواستنه‌وه‌ی نه‌وتدا،ئامانج له‌م پلانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه سزا ئابووریه‌كانی سه‌ر ته‌هران هه‌ڵبگیرێت.
،،
پلانه‌كه وا دانراوه كه كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان به‌ر به‌ردی گه‌وره بكه‌ون له گه‌روه‌كه‌دا – گرنگترین شوێنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته- به‌مه‌ش به‌هۆی پیس بوونی ئاوه‌كه‌وه گواستنه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت، ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی سزادانی ئه‌و وڵاته عهربیانهی كه له ده‌وروپشتی گهروهكهدان و دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پلانه‌كه وا دانراوه كه كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان به‌ر به‌ردی گه‌وره بكه‌ون له گه‌روه‌كه‌دا – گرنگترین شوێنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته- به‌مه‌ش به‌هۆی پیس بوونی ئاوه‌كه‌وه گواستنه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت، ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی سزادانی ئه‌و وڵاته عهربیانهی كه له ده‌وروپشتی گهروهكهدان و دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن، دوای پیس بوونی ئاوه‌كه وڵاتانی ئه‌وروپا به ناچاری و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری له پاك كردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش پێده‌چێت سزا ئابووریه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵپه‌سێردرێت.
به‌ڵام میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكردته‌وه كه‌ئاراسته‌ی هێزی پاسه‌وانی شۆڕش كراوه، كه ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و هێزه پلانی بۆ كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی لە گه‌روی هورمز داناوه و ده‌یه‌وێت بۆ لابردنی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی ئه‌م پیس كردنه به‌كاربهێنێت، ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆڤاره ئه‌ڵمانیه‌كه هات.
ئەگەر گەرووەكە دابخرێت:
ئەگەر بە كردار گەروەكە دابخرێت، ئەوا ڕێڕەوی ناردنی نەوتی سعودیە بە ڕێژەی لە %40 توشی كێشەو لەمپەر دەبێتەوە، هەروەها ڕێڕەوی ناردنەكە درێژتر دەبێتەوە.
عصام خەلیفە ئەندامی كۆمەڵەی ئابووری سعودیە پێشبینی ئەوا دەكات كە گورزی سەربازی بۆ سەر سوریا بە نەرێنی بۆ سەر ئابوری جیهان بە گشتی و ئابووری ناوچەكە بە تایبەت دەشكێتەوە،كاریگەرە نزیك مەوداو دوور مەودا دەبێت، بازاری دارایی لە ماوەی چەند ڕۆژێكە چەند زیانێكی لێدەكەوێت.
ئەگەر برۆین بۆ ئەو ڕایۆرتەی كە كۆمپانیای ( ئەلشال)ی كوەیتی بۆ ڕاوێژكاری بڵاوی كردۆتەوە، دەبینین كە ( هەڕەشەی داخستنی گەروەكە دووبارە دەبێتەوە، بەڵام داخستنی بە كرداریی تەنها یەك جاریش لە مێژوودا ڕووی نەداوە، ئەگەر دابخرێت- ئەوا ڕوو نادات- ئەوا بۆ ماوەیەكی كورت دەخایەنێت و كاریگەریەكی زۆریشی نابێت لەسەر داهاتی نەوت.
ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات گەر گەرووەكە دابخرێت، ئەوا زیانی گەورەی بۆ بەكارهێنەرانی نەوت دەبێت، ئەگەر لە گەرووەكەدا ڕێگری بكرێت لە ناردنی 17 ملیۆن بەرمیلی نەوتی رۆژانە بۆ بازاڕەكانی جیهان، ئەوا دەكاتە لە %20ی نەوتی هەموو جیهان و نزیكەی لە %40ی نەوتی نێردراو یان بازرگانی نەوتی جیهان.
،،
زیانمەندانی بەكارهێنەرانی نەوت ، زیاتر ئەو دەوڵەتانەن كە لە ئاسیادان و نەوتی كەنداو بەكاردەهێنن، وەك چین و ژاپۆن و هند و كۆریای باشوور، هەندێك لەو وڵاتانە هاوپەیمانی ئێرانن،بۆیە زیانەكە بۆ خودی ئێران پاشان بۆ سەر عێراق دەشكێتەوە.
ڕاپۆرتە ئەوەشی ڕوون كردۆتەوە كە زیانمەندانی بەكارهێنەرانی نەوت ، زیاتر ئەو دەوڵەتانەن كە لە ئاسیادان و نەوتی كەنداو بەكاردەهێنن، وەك چین و ژاپۆن و هند و كۆریای باشوور، هەندێك لەو وڵاتانە هاوپەیمانی ئێرانن،بۆیە زیانەكە بۆ خودی ئێران پاشان بۆ سەر عێراق دەشكێتەوە، بەڵام دەوڵەتانی تری كەنداو بەهۆی ئابوریە جۆراوجۆرەكانیانەوە دەتوانن قەرەبووی ئەو نەوتە بكەنەوە كە ڕێگری لە ناردنی دەكرێت، بۆیە كەمتر زیانیان بەردەكەوێت.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە ئێران گەروەكە داناخات و هەوڵی داخستنیشی نادات، چونكە لە ماوەی جەنگی هەشت ساڵەی لەگەڵ عێراقدا، هەروەها ئەو بەریەككەوتنەی كە لە ڕێژەوەكەدا لە سالی 1988 لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا توشی هات، هیچ بەڵگەیەك بەردەست نەكەوت كە ئێران ویستی داخستنی ئەو گەروەی هەبووبێت، هەرچەندە لە لێدوانەكانیاندا چەندین جار باسی ئەگەری داخستنی گەرووەكەیان دەكرد.

وڵاتان نەوت یەدەگ دەكەن‌و خۆیان بۆ داخستنی گەرووەكە ئامادە دەكەن:
جێگەی باسە هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی خۆیان بۆ داخستنی گەروەكە ئامادە كردووە و چەندین ڕێكاریان لەو بوارەدا گرتۆتە بەر.
لەو لایانەوە ناصر ئەلجشمی سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی كۆمپانیای نەوتی عمان ئاشكرای كرد كە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی تاوتوێی كۆگایەكی هەڵگرتنی نەوت دەكەن كە توانای هەڵگرتنی دەگاتە 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو، بەشێوەیەك كە ئەو شوێنە پارێزراو بێت و دوور بێت لە گەرووی هورمز، بەمەش دەبێتە گەورەترین كۆگای هەڵگرتنی نەوت لە جیهاندا، بە دروستكردنی ئەم كۆگایە ئەو وڵاتە بە دوور دەبێت لە هەر هەڕەشەیەكی داخستنی گەرووەكە كە سێیەكی نەوتی جیهانی پێدا دەگوازرێتەوە.
وڵاتی ئیماراتیش لەلای خۆیەوە ، پێش ئەوەی ئێران دەست بكات بە داخستنی گەروەكە، ئەوا ئەو ڕێگەكەی لەسەر داخستووە، ئەو چەكەی لە دەستی بەرداوەتەوە كە ئێران دەیەوێت وەك فشارێك بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوریەكان بەكاریبهێنێت.
،،
وڵاتی ئیماراتیش لەلای خۆیەوە ، پێش ئەوەی ئێران دەست بكات بە داخستنی گەروەكە، ئەوا ئەو ڕێگەكەی لەسەر داخستووە، ئەو چەكەی لە دەستی بەرداوەتەوە كە ئێران دەیەوێت وەك فشارێك بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوریەكان بەكاریبهێنێت.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئیمارت ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی دەستی كردوە بە نارندنی یەكەم كەشتی نەوت لە ڕێگەی بەندەری ( امارە الفجیرە) كە دەكەوێتە كەنارە ئاویەكانی رۆژهەڵاتی وڵات و لەگەڵ سنوری عمان درێژ دەبێتەوە، كەشتیەكە 500 هەزار بەرمیلی بە ئاڕاستەی پاكستان هەڵگرتووە.
بەڕێكردنی ئەم بارهەڵگرە دوای بەكارخستنی بۆری هێڵی(حبشان) دێت كە ماوەی چوار ساڵ كاری تێدا كراوە و درێژ دەبێتەوە بۆ كەنداوی عەرەبی،وەك : ئیمارات، دوبەی، شارقە، راس الخیمە و ئەبو زەبی.بەمەش سەرچاوەی سەرەكی ناردنی نەوتی وڵاتەكە بە دوور دەبێت لە گەروی هورموز.
ئەو پرۆژەیەی ئیمارات لایەنی ئابوری و ئەمنی و سیاسی هەیە،كە ئێستا حكومەتی ئەبوزەبی بە گوژمەی نزیكەی 4.2 ملیار دۆلار جێبەجێ كردووە، ئیماراتی دەوڵەمەند بە نەوت ( نزیكەی لە %90ی نەوتی ولات بەرهەمدەهێنێت)، وەزیری نەوتی ئەو وڵاتەش ئاشكرای كرد كە ئامانج لەو پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە كە ئیمارات زیاتر لە بژاردەیەكی هەبێت بۆ ناردنی نەوت بۆ دەرەوەی وڵات.

داخستنی گەرووی هورمز
بە هەست كردن بەوەی كە ئێران دەیەوێت گەروەكە دابخات، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەستاوە بە پاڵپشتی كردنی كەشتیگەلی پێنجەمی خۆی بە ناردنی چوار تانكی هەڵگرتنەوەی لوغم هەڵگرەوە بۆ كەنداوی عەرەبی.
چاودێران كۆكن لەسەر ئەوەی كە گەرووەكە گرنگترین ڕێڕەوی گواستنەوەی نەوتە لە جیهاندا، بەشێوەیەك رۆژانە 17 میلۆن بەرمیلی پێدا تێدەپەڕێت، پانی گەروەكە 50كیلۆ مەترە( تەسكترین شوێنی 43 كیلۆ مەترە) رۆژانە نزیكەی 20 بۆ 30 كەشتیگەلی نەوتی پێدا تێپەر دەبێت.