بەرەو باکوری عێراق

بەرەو باکوری عێراق

2240 خوێندراوەتەوە

یەكێتی نیشتمانی چەند ساڵێكە لەبەردەم چوارەمین كۆنگرەیدا وەستاوەو ناتوانێ وەڵامی ئەو دەنگۆیانە بداتەوە كە لە غیابی مام جەلالدا كۆنگرەی پێ نابەسترێ، هەندێ لە سەركردەكانی یەكێتیش پێیانوایە، پیرەكانی ناو یەكێتی تاقەتی كۆنگرەیان نەماوە. گەنجەكانیش دەیانەوێ بە ئیحترامەوە جوابیان بكەن.

 

پلنیۆم یان كۆنگرە؟


كۆتا كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ساڵی 2010 بوو بە ئامادەبوونی كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی، دەبوو دوای سێ ساڵ واتە 2013 یەكێتی كۆنگرەیەكی دیكەی ببەستایە بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك ئەم حزبە نەیتوانی كۆنگرە لە كاتی خۆیدا ببەستێ، هەر بۆیە لە پلنیۆمێكدا بریاردرا كە 31/1/2014 كۆنگرە ببەسترێ بەڵام جارێكی دیكە ئەم حزبە نەیتوانی كۆنگرە ببەستێ هەتاكو ئەمرۆ كە باس و خواسی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی لە ئارادایە.

 

یەكەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی ساڵی 1992

 

،،

لەم رۆژانەدا یەكێك لە ئەندامەكانی لیژنەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی یەكێتی ئەوەی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرا كردبوو كە " بریاری بەستنی كۆنگرە چەسپاوە و هەموان رێك كەوتوون لەسەری."

 

 

سەرەتا باس لەوە دەكرا كە یەكێتی بە كۆنگرە نەوێرێت، چونكە پێ دەچو كۆنگرە حاڵی حزبەكە خراپتر بكات و بەرەو ئاقارێكی دیكەی ببات، ببێتە هۆی ئەوەی باڵ وحزبی دیكەی لێ جیا ببێتەوە.

 


هەرچەندە هەندێ لە سەركردەی حزبەكە ئاماژەیان بەوە دەكرد یەكێتی دەتوانێ لەبری كۆنگرە پلنیۆم ببەستێ هەندێ سەركردەی دیكەش كۆنگرەیان پێ باشبو و سوور بوون لەسەر بەستنی كۆنگرە، بەڵام لەم رۆژانەدا یەكێك لە ئەندامەكانی لیژنەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی یەكێتی ئەوەی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرا كردبوو كە " بریاری بەستنی كۆنگرە چەسپاوە و هەموان رێك كەوتوون لەسەری."

 

،،

كەمكردنی دەنگەكانی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی 2014و خراپتر بوونی بارودۆخی نێوخۆی حزبەكە وایكرد لەبری بیكردنەوە لە كۆنگرە سەرقاڵی چارەسەكردنی كێشە ناوخۆییەكان و یەكدی تۆمەتبار كردن بن.

 

 

هۆكارە سەرەكییەكانی دواكەوتنی كۆنگرەی یەكێتی:

 

یەكەم: هۆكاری دەرەكی


هەندێ‌ هۆكاری بابەتی كاریگەریان هەبوو لەسەر دواكەوتنی كۆنگرەی یەكێتی وەك هاتنی داعش و كەڵەكەبوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند.

 

دووەم: کەمکردنی دەنگەکانی یەکێتی


كەمكردنی دەنگەكانی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی 2014و خراپتر بوونی بارودۆخی نێوخۆی حزبەكە وایكرد لەبری بیكردنەوە لە كۆنگرە سەرقاڵی چارەسەكردنی كێشە ناوخۆییەكان و یەكدی تۆمەتبار كردن بن.

 

 

 

،،

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرە لەو سەركردە و پیاوە پیرانەی كە لەسەرەتاوە لەگەڵ حزبەكەدا هاتوون، ئەمرۆ تاقەتی ئەوەیان نەماوە كۆنگرەیەكی دیكە ببەستن و حزبەكە نوێ بكەنەوە، هەر بۆیە ئەو گەنجانەی كە لەناو ماڵباتی تاڵەبانیدا پێگەیشتون دەیانەوێ جێگەی مەكتەب سیاسیە بەتەمەنەكانی ناو حیزبەكەیان بگرنەوە و بە ئیحترامەوە پیرەكان جواب بكرێن و خانەنشین بكرێن.

 
سێیەم: نەخۆشكەوتنی مام جەلال


نەخۆش كەوتنی كەسی یەكەمی حزبەكە ((جەلال تاڵەبانی)) وایكرد لە غیابیدا بە ئاسانی سەركردەكانی نێو یەكێتی نەتوانن بریار لەبارەی رۆژو كاتی كۆنگرەیەكەوە بدەن.

 

چوارەم: بێ تاقەتی پیرەكان لە كۆنگرە


مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرە لەو سەركردە و پیاوە پیرانەی كە لەسەرەتاوە لەگەڵ حزبەكەدا هاتوون، ئەمرۆ تاقەتی ئەوەیان نەماوە كۆنگرەیەكی دیكە ببەستن و حزبەكە نوێ بكەنەوە، هەر بۆیە ئەو گەنجانەی كە لەناو ماڵباتی تاڵەبانیدا پێگەیشتون دەیانەوێ جێگەی مەكتەب سیاسیە بەتەمەنەكانی ناو حیزبەكەیان بگرنەوە و بە ئیحترامەوە پیرەكان جواب بكرێن و خانەنشین بكرێن.

 

 

پێنجەم: بێ متمانەیی نێوان سەركردەكان


ئەو سەركردانەی لەگەڵ كۆنگرەدان پێیانوایە بەرژەوەندی ئەوان لە بەستنی كۆنگرەدایە و بێ منەتانە دەمێننەوەو پشتگیری ماڵی تاڵەبانیش بەدەست دەهێنن بەڵام لەبەرامبەردا ئەوانەشی كە لەگەڵ بەستنی كۆنگرەدا نین گوومان دەبەن دوا كۆنگرەیان بێت لەنێو یەكێتدا و خۆریان بەرەو ئاوا بوون بچێت، بۆیە بێ متمانەیی نێوان ئەم دوو بەرەیە وایكردووە بریاردان لەسەر كۆنگرە ئاسان نەبێت.

 

 

 

،،

رەنگە رێكەوتنێك هەبێت لەنێوان كورەكانی تاڵەبانی كە قوباد تاڵەبانی بە حوكمی سەروكاری چەند ساڵەی لە سلكی حوكمی، یەكلایی ببێتەوە بۆ كاری دەوڵەت لەسەر پشكی یەكێتی و واز لە پۆست و پلەی نێو حزب بهێنێت. 

 

 


"كەسی یەكەمی حزب بۆ ماڵی تاڵەبانییە"

پێ ناچێ هەڵبژاردنی كەسی یەكەمی حزبەكە ئەمرۆ یەكێك بێت لەو هۆكارانەی كە بەستنی كۆنگرە دوا دەخات و دەبێتە رێگر، بەپێی پێشبینییەكان پێ ناچێ لە كۆنگرەدا دەنگ بەكەسێك بدرێت بۆ سكرتێری گشتی یەكێتی لە ماڵی تاڵەبانی نەبێت.

 

 

 

 

رەنگە رێكەوتنێك هەبێت لەنێوان كورەكانی تاڵەبانی كە قوباد تاڵەبانی بە حوكمی سەروكاری چەند ساڵەی لە سلكی حوكمی، یەكلایی ببێتەوە بۆ كاری دەوڵەت لەسەر پشكی یەكێتی و واز لە پۆست و پلەی نێو حزب بهێنێت و لەبەرامبەردا پافڵ تاڵەبانیش ئامادە بكرێت بۆ ئەوەی جێگەی باوكی بگرێتەوە و ببێت بەكەسی یەكەم، بەمەش ماڵی مام جەلال هەم یەكێتی بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكەن و هەم لە حكومەتیش پێگەیان بەهێز دەبێت.

 

 

،،

كۆسرەت رەسول ماڵە گەورەكەی هەڵبژاردەوە و دەیەوێ لە كۆنگرە ئەسپی خۆی تاو بداتەوە بەڵام پێ ناچێت چی دی بەرهەم ساڵح بتوانێ ببێتەوە ئەندامی كۆنگرە و بێتە ناو هۆڵی كۆنگرەو لەنێو حزبەكەدا پۆست و پلە وەربگرێت.

 

 

 

چارەنووسی ناوەندی بریارو و خەتی بەرهەم ساڵح:


ئەو ناوەندی بریارەی لەبەرامبەر رەخنەكان لە دواكەوتنی كۆنگرەی حزب درووستكرا لە نێوان بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵدا، ئەمرۆ یەكلای بوویەوە كە ئەم دوو جێگرەی سكرتێری گشتی هەریەكەیان بەڕێگەیەكی جیاوازدا ڕۆشتن.

 
كۆسرەت رەسول ماڵە گەورەكەی هەڵبژاردەوە و دەیەوێ لە كۆنگرە ئەسپی خۆی تاو بداتەوە بەڵام پێ ناچێت چی دی بەرهەم ساڵح بتوانێ ببێتەوە ئەندامی كۆنگرە و بێتە ناو هۆڵی كۆنگرەو لەنێو حزبەكەدا پۆست و پلە وەربگرێت، چونكە ساڵح رێكخراو یاخود حزبی دیكەی راگەیاندووە و دەست لەكاركێشانەوەشی پێشكەشی جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێـتی كردووە و ئەوانەشی لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحدان و بانگەشەیان بۆ ئەو حزبە كردووە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری پێ دەچێت لە كۆنگرە هەمان چارەنووسی بەرهەم ساڵحیان هەبێت.

 

 

 

بەڵام ئەوانەی تەنها دڵیان لای پارتەكەی دكتۆر بەرهەم بوو و بەرەسمی نەچوونە پاڵی پێ ناچێت ئەگەر مەرجەكانی بوون بە ئەندامێـتی كۆنگرەیان تێدا بێت بێ بەش بكرێن لە كۆنگرە.

 

یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە ساڵی 1975 دامەزراوە، لە ساڵی 1992 یەكەم كۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە، و ساڵی 2010 كۆتا كۆنگرەی ئەنجامداوە كە سێیەمین كۆنگرە بووە، بۆ كۆنگرەی چوارەم تا ئێستا بریار لە كات وشوێنی نەدراوە كە هەندێ لە سەركردەكانی حزبەكە ئاماژە بەوە دەكەن رەنگە ساڵی 2018 كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان