تۆم ئینگڵهاردت
و:به‌همه‌ن كه‌ریم
ئه‌وانه توندڕه‌وه‌كانن،ئه‌گه‌ر سه‌لماندنت ده‌وێت كه كێ توندڕه‌وه، ئه‌وا دوور مه‌ڕوانه بۆ پایته‌ختى ئه‌فغانستان كه" كابوڵ "ه و به‌مدواییانه شهپۆلیكى خۆكوژى ڕووی تێكرد، به‌نمونه توندڕه‌وێك له‌ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كه بۆ تۆماركردنى ناوه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌و وڵاته له ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى ڕیزیان به‌ستبوو خۆى ته‌قانده‌وه‌و 57 كه‌سى كوشت له نێویشاندا 22 ژن 8 مناڵی تێدا بوو.
ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامى داعش باڵى ئه‌فغانستان به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆى خۆى،له‌وانه‌یه كه‌س له‌وه دڵڕه‌قتر نه‌بێت كه له مانگى ئابى 2016 له ناو ئاهه‌نگێكى بوك و زاواى كورده‌كانى توركیا خۆى ته‌قانده‌وه كه جگه له بوك و زاوا، 54 كه‌سى تر‌ى كوشت و 66 ى دیكه‌ى بریندار كرد له نێویشیاندا 22 مناڵ هه‌بوون،كه ڕه‌نگه خۆكوژه‌كه‌ش بۆ خۆى هه‌ر منداڵێك بووبێت.
ئه‌مانه كرده‌وه‌ى توندڕه‌ویین و ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م جۆره كارانه‌وه ده‌گلێن ده‌بن به توندڕه‌و، هه‌مان شت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى به خه‌لیفه ده‌زانی و ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌برد (ئه‌بوبكر به‌غدادى)، ڕاسته كه فه‌رمانى ده‌رده‌كرد و هانى خه‌ڵكى ده‌داو چوارچێوه‌ى ئایدۆلۆژیی بۆ ئه‌م جۆره كرده‌وانه ده‌دۆزییه‌وه ئه‌وه ڕاسته،بیرمان نه‌چێت كه ئه‌م جۆره كرده‌وانه ته‌نها له گروپه تیرۆریستییه‌كان و سپى پێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌ندێک شێتۆكه كه له قوتابخانه‌و ڕێستۆرانت و شوێنه گشتییه‌كان خه‌ڵكى بێ‌تاوان ده‌كوژن كورت ناكرێته‌وه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د بوو كه چه‌كى كیمیاویی قه‌ده‌غه‌كراوى له ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق كه له ژێر كۆنترۆڵى ئۆپۆزسیۆنى سوریادا بوو به‌كارهێنا و كۆمه‌ڵى خه‌ڵكى كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرد.
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ى به‌شار ئه‌سه‌د باس بكرێت یان نا، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌كى ڕێكخراو هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى ڕه‌شه‌كوژ ده‌كات له ڕێگه‌ى چه‌كى كیمیاویی و به‌رمیلى پڕتهقهمهنى و بۆردومانى ئاسمانى كه هه‌ندێك جار ڕوسیا ئه‌نجامى ده‌دات و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و بازاڕه‌كان وێران ده‌كات.
ئه‌م جۆره كارانه رۆژ به ڕۆژۆژ له سه‌رانسه‌رى جیهاندا روو له هه‌ڵكشانه، له میانماره‌وه ده‌ستپێبكه كه به شێوه‌یه‌كى وه‌حشیانه پاكتاوى نه‌ژادى له دژى كه‌مینه‌ى رۆهینگای موسڵمان ئه‌نجام ده‌دات تا ده‌گات به ره‌فتارى تۆقێنهرانهى ده‌وڵه‌ت له باشورى سودان و كۆنگۆ.
به دڵنیاییه‌وه ئێمه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ژین له ناخه‌وه توشى شۆك ده‌بین به دڵره‌قى و بێباكى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌ڵكى بێ‌تاوان ده‌كوژن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گروپه ئیسلامییه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن له هێرشه‌كانى 11ى سێبته‌مبه‌رى ئه‌مریكاوه بیگره تا ده‌گات به تاوانه تازه‌كانى داعش به‌مدواییانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راستیه‌كى روون هه‌یه كه پێیوایه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كى توندوتیژو بكوژن نین ،به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى به ته‌واوى راسته، ئێمه‌ش هه‌ڵه ده‌كه‌ین و هه‌ندێكجار خه‌ڵكى بێ‌تاوان ده‌كوژین، چه‌ندین ساڵه سیاسیه‌كان و سه‌رۆكه‌كانمان پێمان ده‌ڵین ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كى جیاواز و ده‌وڵمه‌ند و مه‌زنین.
ته‌نها شتێك له‌م وڵاته ئه‌وه‌یه كه ره‌نگه سه‌رۆكى ئێمه وه‌كو قاعیده‌و داعش و ئه‌سه‌د توندڕه‌و نه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه لێره كه‌س بیر له‌وه ناكاته‌وه كه بڵێت ئێمه‌ش توندڕه‌وین، وه‌رن با بۆ ساتێك وه‌ك ئه‌زمونێك ئه‌وه له مێشكى خۆمان ده‌ربێنین كه ئێمه نه‌ته‌وه‌ى جیاواز‌و دهوڵمهندو مه‌زنین و بهێنینه به‌رچاوى خۆمان كه نه‌ته‌وه‌یه‌كى توندڕه‌وین، ئه‌م بابه‌ته به‌مدواییانه به‌هۆى چیرۆكى كوشتنى بوك و زاوایه‌ك مێشكى داگیركردم كه ئه‌مه‌یان داعش ئه‌نجامى نه‌داوه، به‌ڵكو به‌هۆى هێرشى هه‌وایى سعودیه بۆ سه‌ر ئاهه‌نگێكى گواستنه‌وه‌ى بوك له یه‌مه‌ن ئه‌نجامدرا كه جگه له بوك و زاوا 31 كه‌سى تر كه مناڵ‌یش له نێویاندایه كوژران.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه سعودیه له‌و كاته‌وه‌ى له ساڵى 2015 وه شه‌ڕى له دژى یه‌مه‌ن راگه‌یاندوه هێرش بكاته سه‌ر ئاهه‌نگى بوك و زاواكان، له‌و بڕوایه‌دام كه هه‌موومان كۆكبین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م جۆره كارانه كرده‌وه‌ى توندوتیژو توندڕه‌ویین.
ئەبوبەکر بەغدادیی
به دڵنیاییه‌وه سعودیه به‌یه‌كێك له وڵاته توندڕه‌وه‌كان هه‌ژمارد ده‌كرێت له سه‌ر ئاستى جیهان، كاتێك باسى هێرشى سعودیه بۆ سه‌ر ئاهه‌نگێك له یه‌مه‌ن ده‌كه‌ین ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت كه وڵاتێك به‌وپه‌ڕى توانایه‌وه هاوكارى خێزانى شاهانه‌ى فه‌رمانڕه‌واى سعودیه ده‌كات له شه‌ڕى دژى یه‌مه‌ن كه ئه‌ویش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه.
واشنتۆن به هه‌موو رێگایه‌ك پاڵپشتى سعودیه له‌و شه‌ڕه ده‌كات چ به دابینكردنى سوته‌مه‌نى بۆ فڕۆكه‌كان له ئاسمان تا ده‌گات به زانیارى هه‌واڵگریی و فرۆشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى جه‌نگ به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه به به‌هاى ملێونان دۆلار كه له‌م جه‌نگه‌دا به‌كارده‌هێنرێت، كه‌س نییه له ئێمه بارودۆخى خراپى خه‌ڵكى یه‌مه‌ن نه‌زانێت، ئایا یارمه‌تى ئه‌مریكا بۆ سعودیه له‌م جه‌نگه‌دا سیاسه‌تێكى توندڕه‌وانه نیه؟
،،
له نێوان دیسه‌مبه‌رى 2001 كه فڕۆكه B52كانى ئه‌مریكا زیاتر له 100 كه‌سیان له ئاهه‌نگێكى بوك و زاوا له گوندێكى ئه‌فغانستان كوشت تا دیسه‌مبه‌رى 2014 كه فڕۆكه بێفرۆكهوانهكانى دسی ئای ئەی موشه‌كبارانى ئاهه‌نگێكى تریان له یه‌مه‌ن كرد، هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌شت جار هێرشیان بۆسه‌ر ئاهه‌نگى بوك و زاوا له سێ وڵاتى جیاواز ئه‌نجامداوه كه به‌سه‌دان كوژراو بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه و ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تیان داواى لێبوردنى كردووه.
له بیرمان نه‌چێت له نێوان دیسه‌مبه‌رى 2001 كه فڕۆكه B52كانى ئه‌مریكا زیاتر له 100 كه‌سیان له ئاهه‌نگێكى بوك و زاوا له گوندێكى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان كوشت تا دیسه‌مبه‌رى 2014 كه فڕۆكه بێفرۆكهوانهكانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا موشه‌كبارانى ئاهه‌نگێكى تریان له یه‌مه‌ن كرد، هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌شت جار هێرشیان بۆسه‌ر ئاهه‌نگى بوك و زاوا له سێ وڵاتى جیاواز ئه‌نجامداوه كه به‌سه‌دان كوژراو بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه و ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تیان داواى لێبوردنى كردووه.
پاسه‌وانه‌كانى وه‌زیرى به‌رگرى (جه‌یمس ماتیس ) كه ئه‌وكات فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى یه‌كى ئه‌مریكا بوو له عێراق له ساڵى 2014 به‌رپرسن له یه‌كێك له‌و قهسابخانهنهى كه له رۆژئاواى عێراق رویدا‌و نزیكه‌ى 14 مناڵ له نێو كوژراوه‌كاندا بوون.
له‌و كاته‌دا كه پرسیاریان له جه‌یمس ماتیس سه‌باره‌ت به‌م ڕوداوه كردبوو له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "كێ ده‌چێت بۆ ناوه‌ڕاستى بیابان له دوورى 80 كم له ئاوه‌دانییه‌وه ئاهه‌نگى بوك و زاوا بگێڕێت".
بۆ ساتێك بهێننه پێش چاوى خۆتان كه ئاهه‌نگێكى بوك و زاوا له لادێیه‌كى ئه‌مریكادا به فڕۆكه‌یه‌كى عێراقى بۆمبا‌باران بكرێت و به‌رپرسێكى سه‌ربازى عێراق هه‌مان قسه‌كه‌ى جه‌یمس ماتیس بكات، زۆرقورسه بڕوا به‌وه بكه‌ى كه ده‌بێت كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌مریكا چۆن بێت، با راستیه‌كى بچوكى تر باس بكه‌م كه ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم ته‌نها رۆژنامه‌نوس (تۆم دیسپاچ) ئه‌و قهسابخانانهى تۆماركردوه كه ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئاهه‌نگه‌كانى بوك و زاوا ئه‌نجامیداوه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌ر زۆر به‌زووى له بیردهكرا.
تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ـ ٢٠١٨.٤.٣٠
ئێستا پێم بڵێن ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى دڵڕه‌قى نییه كه هه‌ستى پێده‌كه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌شه‌كوژیانه قاعیده‌و داعش به‌رامبه‌ر بوك و زاوایه‌كى ئه‌مریكى ئه‌نجامیان بدایه و میوزسیان و مناڵان له نێو كوژراوه‌كاندا بوایه گومان له‌وه‌دا نییه كه ئێمه چیمان به‌وان ده‌وت.
ئێستا با بڕوانینه توندوتیژیه‌كانى واشنتۆن به شێوه‌یه‌كى رێكخراو كه به شه‌ش جۆر پۆلێنكاریم بۆ كردوه،كه من به دوا ڕاده‌ى توند‌و تیژى ده‌زانم له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
یه‌كه‌م/ بنكه سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا:
ئه‌مریكا نزیكه‌ى 800 بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه،له زۆربه‌ى شوێنه‌كانى جیهان بڵاوه‌یان كردووه له ئه‌وروپا،كۆریاى باشور، ژاپۆن، ئوسترالیا، روژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكاى لاتین،جگه له گوانتانامۆ له كوبا كه وڵاتێكه به دوژمنى ئه‌مریكا داده‌نرێت. له ئێستادا به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌كى كه‌م بنكه‌ى سه‌ربازیان هه‌یه كه زۆربه‌یان له‌و وڵاتانه‌ن كه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیاندا بوون.
زلهێزێكى گه‌وره‌ى وه‌ك چین ته‌نها یه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازى ده‌ریایى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى هه‌یه ئه‌ویش له جیبۆتیه له قاڕه‌ى ئه‌فریقا،كه پسپۆڕانى سه‌ربازى ئه‌مریكاى نیگه‌ران كردووه.
روسیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه له وڵاتانه‌ى كه سه‌رده‌مانێك سه‌ر به یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بوون، وه یه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازى تر كه له سوریایه (ئه‌م بنكه‌یه پلاندانه‌ران و پسپۆڕانى سه‌ربازى ئه‌مریكاى نیگه‌ران كردووه).
ئه‌مریكا وه‌ك باسمكرد 800 بنكه‌ى سه‌ربازى و 450 هه‌زار سه‌ربازى له ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆى جێگیر كردووه،هه‌تا ئه‌وه‌ى له بۆشایى ئاسمانیش 2 بنكه‌ى تر‌ى هه‌یه، ئایا هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك توندڕه‌ویی ئه‌ژمارد ناكرێن؟
دووه‌م/ تێچوى سه‌ربازیی:
ئه‌مریكا به نزیكه‌ى یه‌ك تریلیۆن دۆلار ساڵانه له سوپا و 17 ده‌زگاى سیخوڕ‌ى و ئه‌وه‌ى پێیده‌وترێت ئاسایشى ناوخۆی خه‌رج ده‌كات،كه ده‌كاته نزیكه‌ى بودجه‌ى هه‌شت وڵات، وه ساڵانه ئه‌مه روو له زیاد بوونه، هێشتا زۆر له سیاسیه‌كان پێیانوایه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى توشى كورتهێنان بوون له بودجه‌ى ساڵانه‌ى سهربازیداو ده‌بێت دیسانه‌وه بنیاتبنرێته‌وه، ئێستا به راشكاوى پێت وانیه ئه‌مه جۆرێكه له توندڕه‌وه‌ى ؟
سێیه‌م/ شهر ِو جه‌نگه‌كان:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌ڕێكى به‌رده‌وامدایه له‌و كاته‌وه‌ى ئه‌فغانستانى داگیركردووه له ئۆكتۆبه‌رى 2001 وه كه ده‌كاته 17 ساڵ له داگیركاریی، هێرشى هه‌وایى، هێرشى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان، ئۆپراسیۆنى تایبه‌ت،هێرشى ده‌ریایى و موشه‌كى و شتى ت.
له فلیپینه‌وه بۆ پاكستان و له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ سوریا، له لیبیاوه بۆ نه‌یجیریا و له هیچ كام له‌م شوێنانه شه‌ڕ كۆتایى نه‌هاتووه، هیچ وڵاتێك له‌م جیهانه‌دا نییه به‌م شێوه‌یه شه‌ڕ دروست بكات، بۆ نمونه ئه‌مریكییه‌كان نیگه‌رانن و ئیدانه‌ى ڕوسیا ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى هێزى ناردووه بۆ وڵاتێكى دراوسێى كه ئۆكرانیایه و نیوه دورگه‌ى كریمای داگیركردووه و ئه‌م كاره به توندوتیژى ناویدهبرێت و ئیدانه ده‌كرێت، كه‌چى ئه‌مریكا له دوورى هه‌زاران میللهوه وڵاتان داگیر ده‌كات و سه‌رۆكه‌كه‌ى بووه به بكوژێكى جیهانى به ده‌گمه‌ن باسى ده‌كرێت یان ههربیرشى لێ ده‌كرێته‌وه، ئایا ئه‌مه توندوتیژیه‌كى بچوكه؟
چواره‌م/ وێرانكردنى شاره‌كان:
له هزرى ئه‌مریكییه‌كاندا گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ى توندوتیژیی له‌م سه‌ده‌یه‌دا هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌رى نیویۆرك و به‌شێك له بیناى پنتاگۆنه له واشنتۆن كه نزیكه‌ى 3 هه‌زار هاوڵاتى بێتاوانى تێدا كوژرا و له لایه‌ن كۆمه‌ڵیك تونڕهوهوه ئه‌نجامدرا.
ئه‌ى ڕه‌چاوى وه‌ڵامى ئهمریكاتان كردووه له به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌مریكا ده‌ستى باڵاى هه‌بووه نه‌ك له ڕوخاندنى تاوه‌ر به تاوه‌ر به‌ڵكو شار به شار فه‌لوجه،رومادی و موسڵ له عێراق، ڕه‌قه له سوریا، سیرت له لیبیا، یه‌ك به دواى یه‌ك به‌شێك یان هه‌مووى بووه به سوتماك.
،،
ئه‌مریكا ده‌ستى باڵاى هه‌بووه نه‌ك له ڕوخاندنى تاوه‌ر به تاوه‌ر به‌ڵكو شار به شار فه‌لوجه،رومادی و موسڵ له عێراق، ڕه‌قه له سوریا، سیرت له لیبیا، یه‌ك به دواى یه‌ك به‌شێك یان هه‌مووى بووه به سوتماك.
ترەمپ لەگەڵ ژەنراڵەکانی سوپا ـ واشنتۆن
20 هه‌زار پارچه ته‌قه‌مه‌نى به‌سه‌ر شارى ره‌قه‌ی پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تی داعشدا باریووه له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه، نزیكه‌ى هه‌زار و چوارسه‌د هاوڵاتى مه‌ده‌نى كوژراون، هه‌تا ئێستاش له لایه‌ن ئیداره‌ى تره‌مپه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى ئه‌م شاره ته‌رخاننه‌كراوه، ئایا هیچ توندوتیژیه‌ك له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه؟
پێنجه‌م/ ئاواره‌بوونى خه‌ڵك:
له میانه‌ى جه‌نگه‌كانیدا ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌ر بووه له شكاندنى ریكۆردێكى جیهانى له ئاواره كردنى خه‌ڵك له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه،ته‌نها له عێراق له ساڵى 2003 وه كه ئه‌مریكا داگیرى كردووه تا سه‌رده‌مى داعش نزیكه‌ى یه‌ك ملێون و نیو مناڵ ئاواره‌و بێلانه بووه،ئایا ئه‌مه توندوتیژى نیه؟
شه‌شه‌م/ پڕچهكردنى جیهان و (هاوڵاتیانى ئه‌مریكا):
ئه‌و جۆره چه‌كه‌ى تۆ به خه‌یاڵدا بێت به وڵاتانى تر فرۆشراوه، كۆمپانیاكانى دروستكردنى چه‌ك به هاوكارى حكومه‌تى ئه‌مریكا،باڵاده‌سترین وڵات بووه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ململانێى فرۆشتنى چه‌ك ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه له ساڵى 2016 به رێژه‌ى سه‌دا 58 له‌سه‌ر ئاستى جیهان چه‌كى فرۆشتووه،له نێوان ساڵانى 2002 تا 2016 ئه‌مریكا چه‌كى بۆ 167 ده‌وڵه‌ت ناردووه كه ده‌كاته نزیكه‌ى سه‌دا 85ی كۆى دانیشتوانى جیهان.
زۆرێك له‌م چه‌كانه بۆمبى هێشویی، فڕۆكه‌ى جه‌نگى پێشكه‌وتوو، تانك و شمه‌كى جه‌نگى به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه بۆ ناوچه گه‌رمه‌كانى جیهان به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نێردراوه، له هه‌مان كاتدا هاوڵاتیانى ئه‌مریكا زۆرترین چه‌كیان له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌یه و زۆرترین تاوانى ره‌شه‌كوژى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به مه‌سه‌له‌ى چه‌كه‌وه هه‌یه ئایا ناتوانین ئه‌مه ناوبنێین توندوتیژیی له‌سه‌ر ئاستى جیهانیی و ناوخۆیی ؟
له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌م توندوتیژیانه‌وه ئێمه ئێستا سهرۆكێكمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ى كه له‌ژێر ناوى ( یاساى ڕێگریی) ئه‌و مناڵه ساوایانه له دایك و باوكى جیا ده‌كاته‌وه كه سنوره‌كانى باشورى وڵاته‌كه‌مان ده‌به‌زێنن،یان خواردنیان لێده‌گرنه‌وه و پاره‌ى كرێ خانووى خانه‌واده هه‌ژاره‌كانى ئه‌مریكا ده‌بڕن، له یاساى پاراستنى ژینگه دهكشێَتهوه كه ده‌بێته هۆى وێرانكردنى دوور مه‌وداى ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه هه‌زاران ساڵه مرۆڤایه‌تى پاراستووه.
بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه ئه‌مه جۆرێكى تره له كلتورى كوشتن،به‌و مانایه‌ى ده‌توانین واى دابنێین دۆناڵد تره‌مپ هاوشێوه گه‌وره‌كه‌ى ئه‌بوبكر به‌غدادییه،ئه‌م كلتوره تازه له شوێنێكى تره‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو لهسهرزهمینى گه‌شه‌كردووى توندوتیژیه‌وه په‌یدا بووه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها شاره‌كان به‌ڵكو له‌وه‌دایه هه‌موو جیهان وێران بكات،ئایا ئه‌مه توندوتیژى نییه به‌لاى تۆوه؟