ئەلمۆنیتۆر: بزوتنەوەی گۆڕان ڕووبەڕووی یاخیبوونی ناوخۆیی دەبێتەوە

ئەلمۆنیتۆر: بزوتنەوەی گۆڕان ڕووبەڕووی یاخیبوونی ناوخۆیی دەبێتەوە

3825 خوێندراوەتەوە

ڕاپۆرتی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی /  ٩ی تەموزی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە

وەرگێرانی دیپلۆماتیک مەگەزین

دەیەیەک پاش ئەوەی نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی یاخیبوونێکی کرد لە ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دژی خزمایەتی و گەندەڵی و سیاسەتی بنەماڵە، بزووتنەوەی گۆڕان کە دواتر دایمەزراند  بە ئاراستەی ڕیفۆرمخوازیی، ئێستا ڕووبەڕووی هەمان کێشەی هاوشێوە دەبێتەوە.

بەشێکی زۆر لە بەرپرسە پلە ناوەند و پلە باڵاکان و زۆرێک لە لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆران، دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ ئەو دەنگەی لە ناو بزووتنەوەکەدا هەیە سەبارەت  بە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا کە لە وڵاتانی خۆرئاوا پەروەردەکراون و تۆمەتبار دەکرێن بە قۆرخکردنی هێز و دەسەڵاتی بزوتنەوەکە، ئەوان دارایی بزووتنەوەیەکەیان بۆ بە میرات بۆماوەتەوە دوای کۆچی دوایی باوکیان لە ١٧ی ئایاری ساڵی ٢٠١٧.

بەرپرسێکی پلە باڵای بزوتنەوەکە بە مەرجی ناونەهێنانی بە ئەلمۆنیتۆری ڕاگەیاند:"گۆڕان بووەتە بارمتەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا چونکە ئێستا دارایی بزووتنەوەیەکەیان کۆنترۆڵ کردوە و هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانن لە گردەکە بمانکەنە دەرەوە چونکە کۆنترۆڵی هەموو شتێکیان کردوە".

ئەگەر کێشەکە بەردەوام بێت، دەرەنجامی نەرێنی ترسناکی دەبێت لەسەر بزوتنەوەی گۆران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

لە ساڵی ٢٠٠٩، کە نەوشیروان مستەفا لیستی گۆڕانی ڕاگەیاند بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاسایی کە کاریگەربوو بوون بە پەیامە چاکسازییەکانی، خۆیان توشی سەرکێشییەکی گەورەکرد بە دەنگدان بە لیستەکەی، گۆڕان ٢٥ کورسی لە کۆی ١١١ کورسی مسۆگەرکرد و هەمووانی توشی سەرسوڕمانکرد.

یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش تۆڵەی کردەوە بە شەپۆلێک لە تۆقاندن و بە سەدان پێشمەرگە و مەدەنی دەرکرد کە گومانی دەنگدان بە گۆڕانیان لەسەربوو، لەگەڵ ئەوەشدا، بزووتنەوەکە گەشەی کرد تا ببێت بە هێزێکی بەهێز بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی کوردیدا.

،،

بەرپرسێکی پلە باڵای بزوتنەوەکە بۆ ئەلمۆنیتۆر: گۆڕان بووەتە بارمتەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا چونکە ئێستا دارایی بزووتنەوەیەکەیان کۆنترۆڵ کردوە و هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانن لە گردەکە بمانکەنە دەرەوە چونکە کۆنترۆڵی هەموو شتێکیان کردوە.

 

DFC
نما و چیا نەوشیروان مستەفا

 

لەدوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، نەوشیروان مستەفا زیاتر بێهیوا بوو لە شێوازی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەو ملیۆنان دۆلارەی دوو حزبەکە وەریان دەگرت لە حکومەتی ناوەندیەوە.

یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد لە تەموزی ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکخستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان کە لە نێوان خەڵکدا بە ڕێککەوتنی ٥٠ بە ٥٠ ناسرابوو کە دوو لایەنەکە هەموو شتێکیان لە نێوان خۆیان دابەش کردبوو لە هەرێمی کوردستان، بەڵام نەوشیروان مستەفا پارێزگاری لە خۆی کرد لە تەواوی ئەو ماوەدا.

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٩ لە بارەگای سەرۆکی عێراقی جلال تاڵەبانی بە دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکانی ڕاگەیاندبوو:" نەوشیروان خاوەنی ڕێزێکی گەورەیە وەک بیریارێکی ستراتیژیی کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ئەنجامدانی کارەکان لەناو یەکێتی نیشتمانیدا، لەگەڵ ناوبانگێکی پاک خاڵی لە هەر گەندەڵییەک".

ساڵی ٢٠٠٦، نەوشیروان مستەفا بڕیاریدا دژی قۆرغکارییەکانی یەکێتی و پارتی ببێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستی بە پارە بوو بۆ کارەکەی، نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی لە یەکێتی نیشتمانی ئامادەکرد و لە ٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە بەغداد پێشکەشی تاڵەبانی کرد، کاتێک گەورە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی لە ماڵی تاڵەبانی کۆبووبوونەوە لە ناوچەی سەوز بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەیەکدا، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکان بۆ دوو کاتژمێر، مستەفا و تاڵەبانی گفتوگۆیەکی چڕیانکرد لە باخچەی شوێنی مانەوەیان دوور لە بەرپرسەکانی تر.

 

FCV
نەوشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆران (١٩٤٤ ـ ٢٠١٧)

پێویستە تاڵەبانی تووشی سەرسوڕمان بووبێت کاتێک نەوشیروان مستەفا داوای ١٠ ملیۆن دۆلار و پارچە زەوییەکی کردووە لە سلێمانی، تاڵەبانی ڕەزامەندی دەربڕیوە، تاڵەبانی دواتر بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە ئەو نەیزانیووە کە جێگری پێشووی بە نیازی دانانی بنکەیەکی تەلەڤزیۆنی و حزبێکی سیاسی بووە.

شاری سلێمانی چەندەها گردی تێدایە کە لەلایەن بازرگان و سیاسییە بەهێزەکانەوە هەروەها هێزی دەرەکییەوە داگیر کراوە، وەزارەتی کشتوکاڵ پارچە زەوییەکی هەبوو کە موڵکی گشتی بوو بە ناوی گردی ( زەرگەتە) کە بە درەختی سنەوبەر داپۆشرابوو لە ناوەڕاستی سلێمانیدا، ئەم گردە بووە بارەگای سەرەکی بزوتنەوەکە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە تا کاتی کۆچی دوایی مستەفا لە ساڵی ٢٠١٧، هەوڵیدا بۆ دروستکردنی بزوتنەوەیەکی جەماوەریی کە هیوایەکی نوێی بەخشی بە خەڵکی کوردستان کە ماندوو بووبوون لەدەست سیستمی گەندەڵ لە هەرێمی کوردستان، وە کۆمپانیای ووشەی دامەزراند بۆ بەڕێوەبردنی گردەکە و بەشێک لە کارگەیەکی چیمەنتۆ لە دەرەوەی شاری سلێمانی و پشکی سۆپەر مارکێتێکی گەورە (میترۆ) لە شارەکەدا و بنکەی تەلەڤزیۆن و چەند بازرگانییەکی بچوکی دیکە، لەم کاتانەدا دوو کوڕەکەی و کچەکەی سەرقاڵی خوێندن بوون لە زانکۆکانی ئەمریکا و بەریتانیا.

،،

لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە تا کاتی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ٢٠١٧، هەوڵیدا بۆ دروستکردنی بزوتنەوەیەکی جەماوەریی کە هیوایەکی نوێی بەخشی بە خەڵکی کوردستان کە ماندوو بووبوون لەدەست سیستمی گەندەڵ لە هەرێمی کوردستان.

 

نەوشیروان مستەفا موڵکە داراییەکانی گواستووەتەوە بۆ کوڕەکانی لە ڕێگەی کۆمپانیای ووشەوە، کاتێک هەواڵی گواستنەوەی موڵکەکان بڵاوکرایەوە لە سەرەتای ئەمساڵدا، کوڕەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئەم موڵکانە هەمیشە لە خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕاندا دەبێت

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک پێیانوایە کە لە کۆتاییدا، جیاواز نەبوو لە سەرکردە کوردەکانی دیکە وەک تاڵەبانی و بارزانی، دوای ئەمانەش  نزیکەی شەش بەرپرسی پلە مامناوەند  دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە لە بزوتنەوەی گۆڕان.

بەرپرسێکی گەورە لە بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:`"لە ڕاستییدا، ئەوەی کە کردوویەتی خراپترە، چونکە مانەوەی گۆڕان ئێستا بەندە لەسەر گردەکە و کارگەی چیمەنتۆ و یارمەتییە داراییەکانی دیکە".

 

DFC
عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و چەند سەرکردەیەکی بزوتنەوەی گۆران ـ سلێمانی

 

عەلی حەمە ساڵح، کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانەو بە نزیک لە کوڕەکانی مستەفا دادەنرێت، لە ٦ ی مانگی تەموز رەتیکردەوە کە کێشەی گرنگ هەبووبێت لەناو حزبکەی، یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی تۆمەتبارکرد بە تێوەگلان لە پیلان بۆ لاوازکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی خۆیانەوە. حەمە ساڵح ڕاشیگەیاند کە سەرچاوەی داراییان نەبووە و سواڵ و قەرزیان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان.

یەکێک لە تۆمەتە گرنگەکان دژی سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیە، کە بزووتنەوەکە لە کاتێکدا بە ئاشکرا ڕەخنەی لە یەکێتی نیشتمانی دەگرت،  ٢٥٠،٠٠٠ دۆلاریان لە یەکێتی نیشتمانی وەرگرتووە لە دوای ڕێککەوتننامەی نێوانیان لە مانگی ئایاری ٢٠١٧، بڕەکە ئاشکرا نەکرا تا ئەم دواییانە، وە بەپێی هەندێک ڕاپۆرت گۆڕان هێشتا پارەی کاش وەردەگرێت، ئەمەش پرسیار دروست دەکات لەبارەی شەفافییەتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنگرانیدا.

هۆشیار عەبدوڵا، شوێنکەوتوویەکی بەوەفای نەوشیروان مستەفا و ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، ئینکاری بوونی کێشەی نەکرد کە پێویستە چارەسەر بکرێت لە ناو حزبەکەیدا، لە پۆستێکیشدا لە فەیسبووک لە ٦ی تەموز نوسیویەتی:"مەترسن لە باسکردنی کێشەکانی گۆڕان، بەڵکو بترسن لە شاردنەوەیان".

عەبدوڵا وتیشی کە بابەتی ناوخۆیی هەیە وەک هەر حزبێکی دیکە و پێویستە ئەم بابەتانە لەڕێگەی گونجاوی خۆیەوە باسبکرێن " بە بۆچوونی من، گۆڕان بوەستێت لە بوون باشترە وەک لەوەی ببێت بە حزبی بنەماڵە".

هؤشيار عەبدوڵا ئەوەشی بۆ زیادکردووە کە "کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا مافی خۆیانە  وەک هەڵسوڕاو لە بزوتنەوەی گۆڕاندا ئیش بکەن و پێشبکەون بەڵام پێویستە دەسەڵات قۆرخ نەکەن".

عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامێکی کاریگەری بزوتنەوەی گۆڕان و ڕەخنەگرە لە سەرکردایەتی ئێستای بزوتنەوەکە، کێشەی سەرەکی حزبەکەی ئاشکراکرد لە ٧ی تەموز، ئەو لە پۆستێکدا لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی "ڕاستە کە نەوشیروان مستەفا ١٠ ملیۆن دۆلاری لە پارەی گشتی دراوەتێ و مۆڵکێکی گشتی پێدراوە، بەڵام جیاواز لە هەموو سەرکردەکانی دیکە، ئەو یارمەتییەکانی بەکارهێنا بۆ دەستپێکردنی شۆڕشێک دژی گەندەڵی لە کوردستان".

دەشڵێت داهات و یارمەتییەکانی گۆران " پێویستە لەژێر چاودێری و بەڕێوەبردنی گۆڕاندابێت بۆ خزمەتی گۆڕان نەک خاوەنداری بکرێت لە لایەن کوڕ و خزمەکانیيەوە".

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك