Kani Xulam ـ American Kurdish Information Network
و: بەهمەن کەریم
ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌ك به ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق بكه‌یت و پرسیار له خه‌ڵكى ئاسایى بكه‌یت، كه ئایا (بێن رۆدس) ئه‌ناسن ،ئه‌وا هیچ وه‌ڵامێك ده‌ستناكه‌وێت و ده‌ڵێن" نه‌خێر"هه‌رگیز ناوى وامان نه‌بیستووه.
ئه‌گه‌ر هه‌مان پرسیار له شنگال كه شارۆچكه‌یه‌كى ئێزدی نشینه دووباره بكه‌یته‌وه، ئه‌وا سوپاس و پێزانینى زۆریان هه‌یه بۆى و ده‌ڵین "رۆدس ئهمریكیهكى دڵئاواو میهره‌بانه، كاتێك له مانگى ئابى 2014 پێشمه‌رگه ئێمه‌یان به‌جێهێشت و خستینیانه ژێر ڕه‌حمه‌تى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت، ئه‌و له كۆشكى سپى پێشوازى له سه‌ركرده‌كانى ئێمه كرد و ڕۆڵیكى كاریگه‌رى هه‌بوو له ڕزگاركردنى ژیانى ئێزدییه‌كان".
من له دواى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و سه‌ركرده ئێزدیانه كرد و له ڕێگه‌ى میدیاكانه‌وه به دواداچوونم بۆ به‌ڕێز ڕۆدس ده‌كرد له‌و كاته‌دا.
به‌نه‌مانى ئۆباما له كۆشكى سپى، ڕۆدسیش ئیتر له‌به‌رچاوان نه‌ما، به‌ڵام مانگى پێشوو كاتێك بیرهوهریهكانى به ناوى "جیهان وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه" بڵاو كرایه‌وه جارێكى تر هاته‌وه ناو هه‌واڵ و باس و خواس، من هه‌ستم به ئیره‌یى ده‌كرد له‌و ڕۆڵه‌ى ئه‌و كه سه‌باره‌ت به كورد گێڕایى و هه‌رزوو ئه‌و كتێبه‌م بۆ ناو ئایپادەكهم داونلۆد کرد، ئه‌م كتێبه لێوان لێوه له چیرۆكى سه‌رنجراكێش .
ئه‌و ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كورده ئیزدییه‌كان نوسیویهتى كه ئه‌وان باسى هیوا بڕاوى خۆیان له دواى داگیر كردنى عێراق له ساڵى 2003 كردووه، كه چۆن میرى ئێزدیه‌كان بهڕیشى سپی و چاوى پڕ فرمێسك باسى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرد كه كراونه‌ته سه‌ر كچ و ژنانى ئێزدى .
،،
به‌نه‌مانى ئۆباما له كۆشكى سپى، ڕۆدسیش ئیتر له‌به‌رچاوان نه‌ما، به‌ڵام مانگى پێشوو كاتێك بیرهوهریهكانى به ناوى "جیهان وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه" بڵاو كرایه‌وه جارێكى تر هاته‌وه ناو هه‌واڵ و باس و خواس.
ئایا ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه ئێزدییەکان له ژێر ده‌ستى سه‌دام دڵخۆش بووبن؟
ڕۆدس ده‌ڵێت ئه‌و میره‌ى ئێزدییەکان پێیوتم كه كه‌س ناتوانێت یارمه‌تیمان بدات نه مالیكى و نه بارزانى، ته‌نها تۆ و به هێزترین وڵات كه ئه‌مریكایه ده‌توانن به هانامانه‌وه بێن.
ڕۆدس ده‌ڵێت منیش چاوم پڕ بوو له فرمێسك به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى مۆراڵ و ووره‌ى ئه‌وان به‌رزبكه‌مه‌وه پێموتن كه "گه‌لى ئێزدی گه‌لێكى ئارامگرن و هه‌زاران ساڵه به‌رگه‌ى ئێش و ئازارتان گرتووه به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره‌ش ده‌گرن".
بەرگی کتێبی (جیهان وەک ئەوەی هەیە) نوسینی: بین رۆدیس
دواى ڕۆیشتنى ئه‌وان منیش چوومه ئۆفیسه‌كه‌م و به‌سه‌ر كورسیهكهمدا كه‌وتم وه‌ك چۆن ملیۆنان كوردى نیشتمان په‌روه‌ر و دۆسته‌كانیان به بیستنى ئه‌م هه‌واڵه ئه‌ژنۆیان شكا، سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانى به هێزى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى كرد كه ڕێگرى بكه‌ن له‌به‌ره‌و پێشچونى زیاترى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 7 هه‌زار له خوشكه‌كانمان به‌دیل گیران و كران به كۆیله.
ڕۆدس به‌راوردی پێناسه‌ى جۆ بایدنى جێگرى سه‌رۆك بۆ په‌یوه‌ندى نێوان وڵاتان دەکات كه ده‌ڵێت "سیاسه‌تى ده‌ره‌وه درێژكراوه‌ى په‌یوه‌ندیه شهخسیهكانه"به قسه‌یه‌كى بێمانای دادەنێت، بایدن ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه بۆى دیاریكراوه بۆ نمونه ناوى هه‌موو كوڕ و كورهزاكانى مه‌سعود بارزانى ده‌زانێت .
ئه‌ى سه‌باره‌ت به كچهزاكانیان ؟ ئایا بیروبۆچوونى بارزانى هه‌مان بیروبۆچوونى ئه‌مریكیه‌كانه سه‌باره‌ت به جیاوازى ره‌گه‌زى ؟ ئایا ده‌توانین ڕۆڵى 20 ملیۆن ژنى كورد له ڕێگه‌ى ئازادى كوردستان نادیده‌بگرین ؟ ئایا رۆدس به بایدنى وتووه كه به‌یه‌كچاو سه‌یرى هه‌موو نه‌وه‌كانى دونیا بكات ؟
ڕۆدس له‌ماوه‌ى ئه‌و 2920 ڕۆژه‌ى له كۆشكى سپى بوو، ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ دروست ده‌كات كه هه‌موو وتاره‌كانى ئۆباما ئه‌و نوسیبێتى جگه له دوو وتاریان نەبێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ى كه ئۆباما له فیلادلفیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى ڕه‌گه‌زى خوێندییه‌وه، ئه‌ویتریان ئه‌وه‌ى كه له كاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى له ئۆسلۆ بوو.
ئەم دۆسته‌ى ئێزدییەکان كاتێك كارى بۆ ئۆباما ده‌كرد ته‌مه‌نى 27 ساڵ بوو، وه‌كاتێك چووه ناو كۆشكى سپى ته‌مه‌نى 29 ساڵ بوو.
ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه عێراق سیناتۆر ئۆباماى كرد به‌سه‌رۆك ئۆباما، سه‌دام حسێن وایكرد كه ڕۆدسى گه‌نج ببێت به جێگرى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا، ئۆباما دژى داگیركردنى عێراق بوو، ئه‌و نه‌یده‌ویست که ئه‌مریكا له شه‌ڕێكى دۆڕاوه‌وه بگلێت .
ئه‌گه‌ر شه‌ڕى عێراق شكستى سه‌رۆك بوش بووبێت، ئه‌وا شه‌ڕى سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئۆباما.
،،
ئۆباما ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووى ئه‌م هه‌ڵه‌یه بكاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌وه بدات كه ئێستا مه‌لاكان وه‌ك سه‌رده‌مى شا مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، ئه‌م قوتابیه‌ى دكتۆر كینگ واتە (ئۆباما) هیچ سۆز و به‌زه‌ییه‌ك ده‌رنابڕێت بۆ ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ى كه به كرێن له ناو شاردا هه‌ڵده‌واسرێن.
بێن رۆدس و باراک ئۆباما ـ کۆشکی سپی ـ ئابی ٢٠١٤
ئۆباما ڕه‌خنه‌ى له كلینتۆن ده‌گرت كه نه‌یتوانیووه رێگرى له جینۆساید بگرێت له وڵاتی ڕواندای کیشوەری ئەفریقا، وه‌ك كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌ڵێنیدابوو به ئه‌مریكییه‌كان كه "ئێمه ئه‌و كه‌سه‌ین كه ئێوه چاوه‌ڕێتان ده‌كرد".
كاتێك چووه نوسینگه‌ى له كۆشكى سپى فه‌رمانیدا كه وته‌یه‌كى مارتن لۆسه‌ر كینگ هه‌ڵبواسن كه باس له گه‌وره‌یى دادپه‌روه‌ریی ده‌كات .
به‌ڵام ئه‌م دادپه‌روه‌ریه بۆ ئازادیخوازانى كورد نییه، وا نییه ؟
كاتێك ئه‌م كتێبه‌ى ڕۆدس ده‌خوێنیته‌وه ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ دروست ده‌كات كه ئیداره‌ى ئۆباما ده‌یه‌وێت هه‌ڵه‌كانى رابردوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، پێشوازى له بڕیارێكى وڵاتى كوبا ده‌كات بۆ دژایه‌تیكردنى جیاوازى ڕه‌گه‌زى له‌به‌رخاترى ئاسایكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان، به‌ڵام دیكاتۆریهتى كاسترۆ و براكه‌ى هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى تاكڕهوهى حزبه‌كه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى لێنه‌كراوه .
هه‌روه‌ها ئێران مامه‌ڵه‌یه‌كى باشى له‌گه‌ڵدا كراوه، ره‌خنه‌ى زۆر له ئیداره‌ى ئایزنهاوه‌ر ده‌گیرا كه كۆتایى به حكومه‌تێكى هه‌ڵبژێراو له تاران هێنا (جکومەتی دکتۆر محەمەد موسەدیق).
ئۆباما ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووى ئه‌م هه‌ڵه‌یه بكاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌وه بدات كه ئێستا مه‌لاكان وه‌ك سه‌رده‌مى شا مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، ئه‌م قوتابیه‌ى دكتۆر كینگ واتە (ئۆباما) هیچ سۆز و به‌زه‌ییه‌ك ده‌رنابڕێت بۆ ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ى كه به كرێن له ناو شاردا هه‌ڵده‌واسرێن.
ئه‌و ئه‌مریكییه‌ى ده‌یتوانى یارمه‌تى كورد و كوبییه‌كان بدات بینجامین فرانكلینه، كه له سه‌ره‌تاى بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكادا ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ئازادییه بنچینەییهكان ده‌بنه‌وه بۆ به ده‌ستهێنانى ئارامى و ئاسایشى كاتى، ئه‌وا نه شایه‌نى ئازادین و نه شایه‌نى ئارامى و ئاسایشن، "له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت كورده‌كان و كوبییه‌كان ناو ماڵى خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و نه‌ته‌وه‌كانیان بنیاتبنێنه‌وه به بێ ڕه‌چاوكردنى یارمه‌تى فه‌ره‌نسى و ئه‌مریكییه‌كان".