ماكگۆرگ بۆچی لەهەولێره؟

وتوێژی هۆشیار عومەر عەلی لەگەڵ دیبلۆماتیك مەگەزین

ماكگۆرگ بۆچی لەهەولێره؟

13496 خوێندراوەتەوە

برێت ماكگۆرگ، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش، لە دوو ڕۆژی رابردوو لە ئاستی باڵادا لەگەڵ پارتە سیاسیەكانی كوردستان كۆبویەوە، لەو كۆبونەوانەدا ماكگۆرگ دوو راسپاردەی هەبوە بۆ هەرێمی كوردستان و پارتەسیاسەكان.


بەپێی زانیارییەكانی "دیپلۆماتیك" ماكگۆرگ لە 48 كاتژمێری رابردوودا لەگەڵ هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ و سەركردەی چەندین پارتی سیاسی تر كۆبوەتەوە.


هۆشیار عومەر عەلی، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە "دیپلۆماتیك"ی راگەیاند، برێت ماكگۆرگ، دوو پەیامی هەبوو پەیامێك بۆ دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیامێك بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق.


سەبارەت بە هەرێمی كوردستان ماكگۆرگ تەئكیدی كردۆتەوە كە پشتیوانی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان بەمەرجی ئەنجامدانی چاكسازییە و پێویستە چاكسازی ریشەیی بكرێت و كەرتی نەوت شەفاف بكرێت و لەرێگای سۆمۆوە نەوت

بفرۆشرێت، بەوەش سەرچاوەی داهاتەكەی و بڕی فرۆشراوی روون دەبێت و دۆخی ئابوری هەرێم و ژیانی خەڵك باش ئەبێت.


هۆشیار عومەر عەلی ئاشكراشیكرد، سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی عێراق، ماكگۆرگ داوای لە پارتە سیاسیەكانی هەرێم كردوە، یەكریز و یەكگرتوو بن و بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق پەرت نەبن، بە یەكگرتوی دەتوانن رۆڵیان هەبێت لە دانانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقدا.

 

author photo

بەكالۆریۆس لە ڕاگەیاندن 

ئەزمونی ١٢ ساڵ كاركردن لە میدیای نوسراو، بینراو و بیسراو