شه‌رقولئه‌وسه‌ت: بارزانى و مالیكی ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنەوه‌ى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان

كێبڕکێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ نێوان تارق نـه‌جـم و فالـح فـه‌یازدایه‌

شه‌رقولئه‌وسه‌ت: بارزانى و مالیكی ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنەوه‌ى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان

1187 خوێندراوەتەوە

 شه‌رقولئه‌وسه‌ت
و: هێمن باقر

سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى نزیك له‌ كێبه‌ركێكانى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى له‌ عێراق، به‌ ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاندووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ تارق نه‌جم سه‌ركرده‌ له‌ حزبى ده‌عوه‌ و فالح فه‌یازى راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانیدایه‌، دواى ئه‌وه‌ى چانسى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته‌ ڕووى له‌ پاشه‌كشه‌ كرد.


سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە، لە کاتێکدا تارق نەجم کاندیدی تەوافوقیە و بەلای زۆربەی لایەنەکانەوە لە نێویاندا قاسم سولەیمانی، كه‌سێكى قبوڵكراوه‌، بەڵام فەیاز له‌یه‌ك كاتدا کەسێکی قبوڵکراوە لای ئێرانی و ئەمریکییەکان، بەڵام تارق نەجم چانسی زۆری لای ئەمریکییەکان نییە.

سەرچاوە ئاگادارەکە وتی"مەرجەعیەتی ئاینیی نەجەف هەڵوێستێکی ئەرێنیان هەیە بەرامبەر تارق نەجم و پەیوەندی بەردەوامی هەیە لە گەڵیاندا بەڵام فەیاز پەیوەندی سنورداری لەگەڵ مەرجەعیەتی نەجەف هەیە، ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.

سەرەرای ئەمانەش تارق نەجم لە تاراوگە بووە و ئۆپۆزسیۆنی رژێمی سەدام بووە، بەڵام فەیاز هەر لە ناوخۆی عێراقدا بووە، ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆ تارق نەجم.

لە سەروو ئەمانەشەوە، هەندێک تایبەتمەدی کەسی كاندیده‌كان له‌وانه‌یه‌ ڕۆڵى هه‌بێت، تارق نەجم بە کەسێکی رەق و سازشنەکار دادەنرێت، بەڵام فەیاز نەرمیی و سازشی تێدایە.

 

dfc
مەسعود بارزانی و فالح فەیاز

 

سەبارەت بە رێوشوێنەکانی یەکلاکردنەوەی پۆستەکە لە نێوانیاندا، سەرچاوەکە دەڵێت تارق نەجم تەنها پێویستی بە یەکلاکردنەوەی بابەتەکە هەیە لە ناو حزبی دەعوەدا، بەڵام فەیاز کە هاوپەیمانی عەبادییە و خاوەنی ٩ کورسییە، پێویستی بە رێکەوتنی سیاسیی لێرە و لەوێ هەیە، لە کاتێکدا بۆ دابەشکردنی پۆستەکان، پۆستی سەرۆک وەزیران ٤٠ خاڵی لەسەر هەژمار دەکرێت.

سەبارەت بە لایەنەکانی دیکەی دەرەوەی ماڵی شیعەکان، سەرچاوەکە دەڵێت هەماهەنگی هەیە لە نێوان هاوپەیمانی بەغداد بە سەرۆکایەتی جەمال کەربولی حزبی دەعوە، سەرەرای بوونی ئەگەری هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا کوتلەی قەراری عێراق بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجێفی كه‌ خەمیس خەنجەریشی لەگەڵدایە، زیاتر حه‌ز به‌ فەلاح فەیاز دەکەن.

هه‌رچى چانسی عەبادیی و عامرییه‌ بەستراوە بە ململانێکانی ناوخۆ و دەرەوە، عەبادی پشتیوانی ئەمریکیی و عەرەبیی هەیە و ئەمەش وایکردووە تائێستا ژمارەیەکی قورس بێت.به‌ڵام هادی عامریی گرەو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتییە ناوخۆییەکان دەکات تاوەکو چانسی زیاتر بێت بۆ پۆستەکە، لەکاتێکدا بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکی لەسەرسى چانسی لاوازە.

dfc
تارق نەجم، یەکێک لە سەرکردە دەسترۆیشتووەکانی حزبی دەعوە

 

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکە باسی لە سەردانی ئەمداوییەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و فەتح کرد بۆ هەولێر، کە سەردانێکی بەرهەمدار بووە و نزیکبوونەوە بەجۆرێک روویداوە کە دەوڵەتی یاسا چاوەرێی ئەوەی نەکردووە، بەتایبەت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی مەسعود بارزانی.

سەرچاوەکە باسی ئەوەی کردووە، ئەو نوسراوه‌ی وه‌ك ڕێكه‌وتن بڵاوکرایەوە بە ناوی هاوپەیمانێتی یاسا و فەتح لەگەڵ بارزانی، ساختە بووە، بەڵام لێکتێگەیشتی گەورە لە نێوانیاندا روویداوە.

جەختیشی کردەوە، بارزانیی ئامادەیی دەربڕبووە کە کاریان لەگەڵ بکات بە مەبەستی داخستنی لاپەرە کۆنەکان و هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ بەو کاردانەوە و کێشانەشی دوای ریفراندۆم دروست بوون.

،،

سەرچاوەکە باسی لە سەردانی ئەمداوییەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و فەتح کرد بۆ هەولێر، کە سەردانێکی بەرهەمدار بووە و نزیکبوونەوە بەجۆرێک روویداوە کە دەوڵەتی یاسا چاوەرێی ئەوەی نەکردووە، بەتایبەت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی مەسعود بارزانی.

 

dfc
کۆبوونەوەی وەفدی پارتی لەگەڵ وەفدی هاوبەشی  هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا ـ پیرمام ـ ٢٠١٨.٧.٧

 

دەشڵێت: بارزانی تورەیی و نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەو رێوشوێنانەی عەبادی لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئەنجامیداوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، کە بووەتە هۆی ئەوەی نزیکبوونەوە لە عەبادی ببێتە ئەگەرێکی دوور.

ئاماژەشی بەوە کردووە، یەکێک لەو پرسانەی ڕێکەوتنی لەسەر کراوە وەک بەشێک لە پێویستیەکانی کارکردنی هاوبەش لە قۆناغی داهاتوودا بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سەرۆکایەتی لە هەرێمی کوردستان و گۆرینی بە سیستمی پەرلەمانی کە سەرۆک وەزیران لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان بەرپرسیار بێت.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، جاسم محەمەد جەعفەر سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامیی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە سەدر داوای لە عەبادی کردووە واز لە حزبی دەعوە بهێنێت دوورن لە راستییەوە و سەدر داوایەکی وەهای لە عەبادی نەکردووە و هەردوو لایەنیش مەسەلەی ویلایەتی  دووەمی عەبادی یان پۆستی سەرۆک وەزیرانیان تاوتوێ نەکردووە.

دەشڵێت:"ئەگەر موقتەدا سەدر دوایەکی وەها لە حەیدەر عەبادی بکات، بە دڵنیاییەوە وەڵامی عەبادی رەتکردنەوە دەبێت، لە کۆبوونەوە حزبیەکانیشماندا زیاتر لە جارێک عەبادی جەختی لەسەر ئەمە کردووەتەوە".

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك