و: گۆران قادر ئەحمەد
هیچ شتێك ناتوانێت ڕێگری له‌و خۆپیشاندانه ناڕازییانە بگرێت، كه له به‌سره‌ی باشوری عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فراوان بێت و شاره‌كانی تریش بگرێته‌وه كه دۆخیان له ڕووی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیه‌وه له شاری به‌سره باشتر نیه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی به‌غدا لێیده‌ترسێت و ده‌یه‌وێت پێش ڕووداوه‌كان بكه‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به خۆپیشانده‌ران داوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی هه‌ینی 13ی تهمووز به په‌له سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌ی له باشووری عێراق كرد، كه به‌هۆی بارودۆخی خراپی پارێزگاكه‌وه شه‌پۆلێكی خۆپیشاندانی توند به خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام به وته‌ی چاودێرانی بارودۆخی عێراق، ئه‌م خۆپیشاندانه له توڕه‌یی په‌نگ خواردووی جه‌ماوه‌ریی سه‌رانسه‌ری عێراق جیا ناكرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌زمونی حوكمداریهوه دروست بووه، كه خراپی دۆخه‌كه ئه‌وپه‌ڕی سنووری به‌زاندووه و جه‌ماوه‌ر نا‌ئومێد بووه له‌وه‌ی چاكسازی بكرێت، ئه‌م هه‌سته‌ش دوای ئه‌وه دروست بوو، كه سیاسه‌تی ئێستای عیراق بارودۆخێكی دروست كردووه كه نزیك بۆته‌وه له ڕوودانی كاره‌سات له بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئه‌منی.
ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره هه‌ڵوێستی ئیحراجی به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌وه‌یه كه خۆپیشاندانه‌كان له باشوری عێراقه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كه شوێنی سه‌ره‌كی پارته شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، كه پێش پێكهێنانی حكومه‌ت شوێن و پێگه‌ی به‌هێزی جه‌ماوه‌ریان بوو، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌نجه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ساخته‌كاریان بۆ حزبه‌كان كرد، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه سه‌رله‌نوێ چینێكی نوێی سیاسی گه‌نده‌ڵ قوت بوونه‌وه و لكان به سیاسه‌ته‌وه،بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند، لای حكومه‌ت ترسێكی جدی هه‌یه له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ناوه‌ڕاست و باشور و باكوری وڵات بگرێته‌وه، چونكه بارودۆخی ئه‌وان له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و ڕێژه‌ی بێكاری له هاوڵاتیانی به‌سره باشتر نیه.
،،
عه‌بادی به گه‌یشتنی به شاری به‌سره كۆمه‌ڵێك بهڵێنیدا، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی توڕه‌یی هاوڵاتیان بدات، ته‌نانه‌ت عه‌بادی هێنده به‌په‌له به‌ڵێنەکانی وت، بیری له چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی نه‌كرده‌وه، وه‌ك بیركردنه‌وه له چۆنیه‌تی دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
خۆپیشاندانەکانی شاری بەسرە ـ ٢٠١٨.٧.٩
عه‌بادی به گه‌یشتنی به شاری به‌سره كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی به دانیشتوانی پارێزگاكه دا، به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تدایه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی توڕه‌یی هاوڵاتیان بدات، ته‌نانه‌ت عه‌بادی هێنده به‌په‌له به‌ڵێنی دا، بیری له چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی نه‌كرده‌وه، وه‌ك بیركردنه‌وه له چۆنیه‌تی دابین كردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
عه‌بادی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری بۆ چاودێری كردنی بارودۆخی به‌سره پێكهێنا و چه‌ند ڕێكارێكیش بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه و ووزه‌ی كاره‌با گیرانه به‌ر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕی دابین كردنی هه‌لی كار بۆ 10 هه‌زار بێكاری شاره‌كه.
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕێكارانه، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه فراوانتر بوو، رۆژی هه‌ینی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتنه ناوچه‌ی ئوم قه‌سر له دوورترین شوێنی باشووری عیراق. خۆپیشانده‌ران ڕێگای گه‌یشتن به به‌نده‌ره ئاوییه‌كانیان داخست و جوڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانیان به هه‌ردوو ئاڕاستهكهدا په‌كخست.
فراوان بوونی خۆپیشاندانه‌كه به‌هۆی كوشتنی گه‌نجێكی پارێزگاكه‌وه بوو، كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ڕابردوو كاتێك هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران درا، له نزیك كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت به گولله‌ی پۆلیس كوژرا.
ڕۆژی هه‌ینی خۆپیشاندان له به‌رده‌م كێڵگه‌ی نه‌وتی قورنه به‌رده‌وامی هه‌بوو،هه‌روه‌ها له ناوه‌ندی شاریش له به‌رده‌م بینای پارێزگا خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا.
شه‌وی پێنج شه‌ممه – هه‌ینی خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان كرد به سوتانی تایه‌و هه‌وڵی له‌مپه‌ر و داخستنی ڕێگاكانیان دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به په‌له له برۆكسله‌وه كه بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ره‌وه بوو خۆی گه‌یانده به‌سره، دوای گه‌یشتنی به په‌له له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی پارێزگاری به‌سره و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ووزه كۆبوه‌وه.
خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته، داوای هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌ت كاره‌با بۆ شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراق به به‌رپرس ده‌زانن له خراپ بوونی بارودۆخه‌یان، چونكه هیچ كات چاره‌سه‌ری بۆ كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان پێنه‌بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌رجه‌عی باڵای شیعه هاوسۆزی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی، داوای له حكومه‌ت كرد به په‌له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
سەردانی عەبادی بۆ شاری بەسرە ـ ٢٠١٨.٧.١٢
شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجی باڵای شیعه‌كان له وتاری هه‌ینیدا وتی: (زۆر بێ ویژدانیه و هه‌رگیز جێگه‌ی قبوڵ نیه، ئه‌و شاره به‌خشنده‌یه( مه‌به‌ستی زۆری سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یه‌تی) له ناوچه‌كانی تری عێراق بێ به‌شتر بێت له خزمه‌تگوزارییه‌كان).
له به‌رامبه‌ریشدا داوای له هاوڵاتیان كرد كه (شێوازی نائاشتی نه‌گرنه‌به‌ر، ڕێگه به كه‌سانی گێره شێوێن و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست نه‌ده‌ن كاری تێكده‌رانه بكه‌ن، چونكه دواتر به پاره‌ی گه‌ل ئه‌و شوێنانه چاك ده‌كرێنه‌وه.)
،،
محەمەد مه‌هدی ئه‌لخالسی مه‌رجه‌عی ئاینی كه به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی و داواكانی به ڕه‌وا ناوزه‌ند كرد، داواشی كرد ڕێگه به هیچ كوتله‌یه‌كی سیاسی گه‌نده‌ڵ نه‌درێت خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی به‌كاربهێنێت.
جه‌بار لعێبی رۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی چوونه ناو یه‌كێك له ناوچه نه‌وتیه‌كانی كێڵگه‌ی قورنهیان داوه ، له به‌رده‌رگای ده‌ره‌وه چه‌ند شتێكیان سوتاندووه.
کۆمپانیای نەوتی باشور لەسەر داوای خۆپیشاندەران ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناوەکەی گۆری بە کۆمپانیای نەوتی بەسرە
محەمەد مه‌هدی ئه‌لخالسی مه‌رجه‌عی ئاینی كه به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی و داواكانی خۆپیشانده‌رانی به ڕه‌وا ناوزه‌ند كرد، هه‌روه‌ها داواشی كرد كه ڕێگه به هیچ كوتله‌یه‌كی سیاسی گه‌نده‌ڵ نه‌درێت خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی به‌كاربهێنێت.
له وتاری هه‌ینیدا وتی: ( هیچ هیوایه‌ك نیه بۆ چاكسازی جدی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی نیشتیمانیی عێراقیه‌وه نه‌بێت، كه هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی عێراقیه‌كان بێت بۆ هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانی و كه‌رامه‌ته‌وه، كه هێزی خۆی بۆ دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه و پاراستنی سه‌روه‌ری به‌كاربهێنێت).
دوور له‌و بواره،ڕۆژی هه‌ینی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی ( نیشتمیانیی) ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له به‌سره ڕووده‌دات به‌هۆی كێشه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی ڕابردووه‌وه‌یه، له توێتێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وتی:( ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌سره به ساتێك دروست له دایك نه‌بووه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی خراپ ئیداره‌دانی وڵات و شكستهێنان له‌گه‌ڵ ساناترین داوای خۆپیشاندانه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه، كه حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌و حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق په‌یڕه‌ویان كردووه).
ده‌شڵێت:( به‌سره پێویستی به ده‌رمان نییه، به‌ڵكو پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی ڕیشه‌یی هه‌یه بۆ دانانی سنورێك بۆ نه‌هامه‌تیه‌كانی دانیشتووانی شاره‌كه، ئه‌میش به پێی به‌رنامه و پلانێكی ڕاسته‌قینه‌وه ده‌بێت) عه‌لاوی ده‌پرسێت ( چۆن هه‌مان ده‌رمان بۆ نه‌خۆشێك ده‌نوسیت كه پێشتر ئه‌و چاره‌سه‌ره بۆته هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی؟).