و: ئامانج نیعمەت
هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در و هادی ئه‌لعامری دوو ڕكابه‌ری سه‌رسه‌خت و دژ به‌یه‌كی شیعه‌كانى عێراق هه‌موانیان توشی شوك كرد به ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانیه‌كی سه‌ره‌تایی له نێوان لیسته‌كانى "سائیرون " ئه‌لفه‌تح" ڕاگه‌یاندێك كه هیچ ورده‌كارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كراوه و به‌تایبه‌تی تر كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به پۆستى سه‌رۆكی وه‌زیرانى داهاتووی عێراق نه‌كراوه.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه سه‌رباری شۆككردنی هێزه عێراقیه‌كانى تر به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و بڕوا و پێشبینیانه‌ی وه‌لا نا، كه باسیان له ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونى عێراق و جه‌نگی ناوخۆیی ده‌كرد به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی باڵه سه‌ربازییه‌كانى هێزه شیعه‌كان له یه‌كتره‌وه.
یه‌كگرتنى هه‌ردوو هاوپه‌یمانیى سه‌در و فه‌تح ( كه 101 كورسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات له كۆی 329 كورسی) بووه جێگه‌ی پێشوازی و هیوای كۆمه‌ڵیك و سه‌خڵه‌ت بوون و توڕه‌بوونى كۆمه‌ڵێكی دیكه له ناوه‌ندی سیاسی و شه‌قامى ئاسایی عێراقی.
هه‌ر بۆیه له‌دوای چه‌ن ڕۆژێكی كه‌م له ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له "مه‌دینه سه‌در" ی به‌غدا و گیانله‌ده‌ستدان و ده‌یان قوربانى و سوتان و گڕگرتنى سندوقه‌كانى ده‌نگده‌ران و به ههواداچوونى له ئاسمانى عێراق تاڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ری پێكدادانى سه‌ربازی نێوان لایه‌نه شیعه‌كانى خاوه‌ن باڵی سه‌ربازی پرچه‌ك به جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌متر كردۆته‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌م هێزانه به‌وه ناسرابوون به‌دوای جه‌نگێكی پیرۆزدا ده‌گه‌ڕێن بۆ درێژكردنه‌وه و شه‌رعیه‌تدان به مانه‌وه‌یان به‌تایبه‌ت دوای كۆتایی هێنان به ڕێكخراوی تیرۆرستى داعش له عێراق.
چالاكوانانى مه‌ده‌نی سه‌ر به ڕه‌وته چه‌په‌كان به بێ هیواییه‌وه ده‌یانڕوانیه گۆڕانكاری له هاوپه‌یمانێتى "سائیرون"ی سه‌در و شیوعی و مه‌ده‌نیه‌كان و كه ئاراسته و داواكاریان بریتى بوو "ڕۆشتن به‌ره‌و چاكسازیی" له ژێر دروشمى لابردن و هێنانه خواره‌وه‌ی دم و چاوه كۆنه‌كان، مه‌به‌ستى ئه‌م گروپه خۆی له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتى مه‌زهه‌بگه‌رایی شیعه كه لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانى هێزه شیعه‌كان تیایدا به‌شدار بن ده‌بینیه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانى نێوان سه‌در و عامری له شاری نه‌جه‌ف له باره‌گای تایبه‌تى موقته‌دا سه‌در ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام سه‌رچاوه میدیا عێراقیه‌كان به‌سه‌ركه‌وتنى ئێران و قاسم سوله‌یمانى به‌رپرسی مه‌له‌فى عێراق له سوپای پاسداران لێكیاندایهوه ،چونكه به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان له كاتى ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه قاسم سوله‌یمانى له زیاره‌تگای ئیمام عه‌باس بوو له كه‌ربه‌لا كه ته‌نها 60 كیلۆمه‌تر له نه‌جه‌فه‌وه دووره .
،،
هاوپه‌یمانى نێوان سه‌در و عامری له نه‌جه‌ف له باره‌گای سه‌در ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام سه‌رچاوه میدیا عێراقیه‌كان به سه‌ركه‌وتنى ئێران و قاسم سوله‌یمان لێكیاندایهوه ،چونكه له كاتى ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه قاسم سوله‌یمانى له زیاره‌تگای ئیمام عه‌باس بوو له كه‌ربه‌لا كه ته‌نها 60 كیلۆمه‌تر له نه‌جه‌فه‌وه دووره .
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه قاسم سوله‌یمانى له‌ڕیگه‌ی ژماره‌یه‌ك نێوه‌ند گیره‌وه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بووه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له پێناو دروستكردن و ته‌واو كردنى كاروباری هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی نێوان "سائیرون" و "فه‌تح"، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌در دانه‌نیشتووه ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ناوبانگى سه‌در كه نازناوی "سه‌ركرده‌ی عێراقی" هه‌ڵگرتووه كه به ئاشكرا دژی" هه‌ژموونی ئێرانه " له كاروبار و بریاره‌كانى عێراقدا.
موقتەدا سەدر
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆمبه چینراوهكانی هاوپه‌یمانێتی ناوبراو له ووردهكاریهكانن، به‌ڵام دوور نییه ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه ناڕوونه ڕوبه‌ڕوی گه‌لێك ئاسته‌گ و گرفت ببێته‌وه به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست به دابه‌ش كردنى پۆسته‌كان و چونێتى ناونانى سه‌رۆك وه‌زیران و دابه‌ش كردنى پۆسته وزاریهكانى عێراق له سایه‌ی زۆر بوونى داواكاریی و كه‌می خستنه‌رووی لایه‌نه‌كان.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه سنوری بۆ هیوای ئه‌و لایه‌نانه دانا كه پێانوابوو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك دروست ده‌بێت كه تایفه‌گه‌ریی و نه‌ته‌وه‌یی تێ ده‌په‌ڕێنێت ، هه‌ر دوای هاوپه‌یمانى نوسراوی نێوان سه‌در و هه‌ردوو لیستى عه‌لاویی و حه‌كیم، لایه‌نگرانی نزیك له فه‌تح ئاماژه‌یان بۆ كۆتایی هاتنى تاپۆ كردنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن حزبی ده‌عوه كرد كه له‌ساڵى 2005 وه ئه‌و پۆسته‌یان بۆ خۆیان قۆرغكردوه
هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ك له مالیكى و عه‌بادی له هه‌ناوی ئه‌م حزبه خاوه‌ن مێژووه"حزبی ده‌عوه" له دایكبوون و كار بۆ مانه‌وه‌ی بنه‌ماكانى ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌م بوونه‌وه‌ی كورسیه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق و دوركه‌وتنه‌وه‌ی هاوادار و متمانه به‌ده‌ست نه‌هێنانى گه‌وره به‌رپرسانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه، هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌رژه‌وندی لایه‌نه شیعه تازه ههلكهوتووهكاندا شكایه‌وه، له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه حه‌شدی شه‌عبی كه لیسته‌كه‌یان توانى پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به 47 كورسی له‌دوای لیستى موقته‌دا سه‌دری خاوه‌ن 54 كورسی .
سه‌رباری هاوسه‌نگى لایه‌نه شیعیه‌كان و ڕۆڵى ئێران له نزیك كردنه‌وه‌ی لانه سیاسیه شیعه‌كان به‌ڵام ترس و دڵه‌راوكێ بۆ له‌ده‌ستدانى كورسیه‌كانیان به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری په‌رله‌مانى عێراق به‌لابردنى ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و دانانى چه‌ند دادوه‌رێك له جێگه‌یان و دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیى ده‌نگه‌كان، كاریگه‌ری هه‌بوو له نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه شیعه‌یه كه سور بوون له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ههژمارهكردنهوهی هه‌موو ده‌نگی ده‌نگده‌ران و داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد له‌بری ئه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی گونجاو به‌شێك له ده‌نگه‌كان بژمێردرێته‌وه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانى لایه‌نه‌كان.
سه‌رباری ڕۆڵی كاریگه‌ری ئێران له‌جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ سه‌رخستنى ناوه‌ند و لایه‌نه سیاسیه شیعه‌كان ،به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت" وێنه‌ی كێـكی حكومه‌تی داهاتووی عێراق تائیستا ته‌واو نییه".
هێشتا باس له ڕۆڵ و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئه‌مریكا نه‌كراوه له كۆكردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی داهاتووی عێراق ،ئه‌وه‌ی پێویسته بزانرێت ئه‌وه‌یه هه‌تاوه‌كو پێكهێنانى حكومه‌تی داهاتووی عێراق میدیا عێراقیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له هاندانی نه‌وعیی و ده‌ستوه‌ردان و په‌یوه‌ندی نه‌پچڕاوی ئێران له‌گه‌ڵ شیعه‌كان به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ یه‌كێك له لایه‌نه شیعه‌كان، دوای ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌نێوان لایه‌نه زۆره‌كانى شیعه و كه‌م بونه‌وه‌ی كورسیهكانیانى لایه‌نه به‌هێزه‌كانی جاران !.
چاودێران و سیاسییه‌كان پێش بینى ده‌كه‌ن كه هاوپه‌یمانێتى له‌ناكاوی نوێی شیعه وا له سوننه‌كان بكات بكه‌ونه خۆ و بۆ یه‌كگرتن یان دروست كردنى هاوپه‌یمانێتیه‌ك كه بتوانى به‌رانبه‌ر كوتله گه‌وره‌كه‌ی شیعه بوه‌ستى.
قاسم سولەیمانی و هادی عامریی
ئه‌مه جگه‌له لێدوانى به‌رده‌وامى كورد بۆ پێویستى یه‌ك گرتن و یه‌ك هه‌ڵوێستى و له بیركردنى ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان پیش رۆشتیان بۆ به‌غدا، سه‌ره‌ڕای قورسی بارودخی ناخۆیی كورد له ئیستادا.
هه‌موو ئه‌م كار و كاردانه‌وانه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی داهاتوو كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى هاوپهیمانێنتى تایفى و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات كه هه‌مووان ده‌خاته به‌رده‌م رێگایه‌ك كه ده‌بیت خۆیانى لێ ده‌رباز بكه‌ن و له دروشمی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه بیكه‌نه كردار،بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانن خۆیان له فشاری دابه‌ش بوون ڕزگار بكه‌ن.
،،
"پارتى دیموكرات و یه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان " به‌خێرایی پێشوازیان له‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در و هادی عامری كرد، له‌گه‌ڵ ئاماژه كردن به‌ئه‌گه‌ری نزیكی په‌یوه‌ندی كردنیان به‌م هاوپه‌یمانێتیه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی دانوستانه ئیقلیهكانى پێشوو هه‌روه‌ها بۆ ریگه‌گرتن له ركابه‌ره‌كانیان له ئۆپۆزسیون له ناوخۆی كوردستان.
شیوعیه‌كانى هاوپه‌یمانى سه‌در پاساوی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌یان بۆ " ڕێگه‌گرتن له توشبوونی وڵات له مه‌ترسیه گه‌وره جدیهكان" هێناوه‌ته‌وه ،كه ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت هه‌رچه‌نده ناكۆكی سیاسیى لایه‌نه‌كانیان نه‌شارده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ردوو حزبی كوردی "پارتى دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان " به‌خێرایی پێشوازیان له‌م هه‌نگاوه‌ی موقه‌تدا سه‌در و هادی عامری كرد، له‌گه‌ڵ ئاماژه كردن به‌ئه‌گه‌ری نزیكی په‌یوه‌ندی كردنیان به‌م هاوپه‌یمانێتیه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی دانوستانه ئیقلیهكانى پێشوو هه‌روه‌ها بۆ ریگه‌گرتن له ركابه‌ره‌كانیان له ئۆپۆزسیون له ناوخۆی كوردستان.
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندی هاوپه‌یمانێتیه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی،به‌ڵام ناوه‌نده میدیایی و سیاسیه‌كان هێشتا گومانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به چونێتى چاره‌سه‌ركردنی كیشه ناوخۆییه‌كانى لایه‌نه شیعه‌كان له‌ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كی مه‌زهه‌بى، به‌تایبه‌ت قورسى نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له مالیكی و سه‌در دوای 10 ساڵ له پچرانی په‌یوه‌ندی نێوانیان.
ئه‌مه جگه له ئاڵۆزی و گرانى كۆبوونه‌وه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لى جیابوه‌وه له سه‌در و دامه‌زرێنه‌ری گروپی "عه‌سائیب ئه‌هل هه‌ق" به ئێستاشه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی خراپدان و كارێكی قورسه له‌یه‌ك پاپۆڕدا جێگه‌یان ببێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بابه‌تى دڵنیابوونه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و داواكردنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كاری زۆری ده‌وێت.
له‌سایه‌ی شكستی هاوپه‌یمانێتى شیعه‌كان له پێش هه‌ڵبژاردن، نه‌ریتى سیاسی عێراقی له چه‌ند ساڵى ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تى به‌رژوه‌ندیی و بابه‌تى كه‌سی و ده‌ستێوه‌ردانى ئیقلیمیی دامه‌زراوه، ناسراوه به‌شێوازی كلاسیكی بیركردنه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی فكریی و دروشمی سیاسیی هه‌ڵبژاردنى راسته‌قینه‌ی تێدا نییه وه‌ك چۆن له وڵاته دیموكراتیه‌كاندا هه‌یه.