جیهان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پۆتین و ترەمپ

سازشکردنی ترەمپ لە ئۆکرانیا و دەستهەڵگرتنی پۆتین لە سوریا

جیهان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پۆتین و ترەمپ

838 خوێندراوەتەوە

و : ئامانج نیعمه‌ت
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ڤلادمێر پۆتینى سه‌رۆكی ڕوسیا كۆبویه‌وه‌، پێشتر دووجار به‌شێوه‌یه‌كی نا ڕه‌سمی له‌ دوو بۆنه‌ی جیاوازدا چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه‌، جاری یه‌كه‌م له‌ مانگى یۆنیوی ئه‌مساڵ هه‌ردوو سه‌رۆك له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی G20 له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ مانگى نۆڤه‌مبه‌ری ڕابردووش له‌ كۆنگره‌ی ڕێكخراوی هاوكاری ئابووری ئه‌سیا و زه‌ریای هادی له‌ وڵاتى ڤێتنام دیدار و كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌.


دیدار و كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌مجاره‌ له‌سه‌روبه‌ندی كۆبونه‌وه‌كانى هاوپه‌یمانى ناتۆ كه‌ له‌ برۆكسل ئه‌نجام داده‌رێت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌رۆك ترەمپ ئه‌م جاره‌یان به‌خێرایی پشتى به‌ شێوازی ڕوبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌ستووه‌، بۆیه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستى به‌ كۆمه‌ڵى هاوپه‌یمانى ناتۆی كردووه‌ له‌ به‌رگری نه‌كردن له‌ ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌ڵمانیاشی هێنا به‌وه‌ی "خراپترین تاوانباره‌""، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا دۆناڵد تره‌مپ جارێكی تر مانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیشی له‌گه‌ڵ واژوور كردن.

كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاڵۆز له‌ برۆكسل دروست بووه‌، بۆیه‌ ئه‌وروپیه‌كان به‌ دڵه‌ ڕاوكێوه‌ چاودێری كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان و تره‌مپ و پۆتنیان ده‌كرد، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دیدار و كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك ئاسایی بوو بۆ زانینی ڕای تره‌مپ بوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ و هه‌وڵوێستى وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر داهاتووی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌.
زۆرجار ڕێكخستنی كۆبونه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می نێوان دوو وڵاتى ڕكابه‌ر به‌ وریاییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌رێت، هه‌نگاونانه‌ بۆ پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژی دانوستان، بۆیه‌ وه‌ك تێبینى كرا له‌ دیداری مانگی پێشووی هه‌ریه‌ك له‌ ترمپ و كیم جۆن ئۆنى سه‌رۆكی كۆریاى باكور، ئیداره‌ی ترەمپ هه‌ندێک به‌ندی پرۆتۆكۆلی پیشێل كرد.

تره‌مپ كاره‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تره‌مپ و ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌ندی سازش بۆ ڕوسیا ده‌خاته‌ سه‌ر مێزی گفتۆگۆكان جیاواز له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن كه‌ ئیداره‌ی سه‌رۆك هه‌ندی ئامانجی هه‌بوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ترمپ له‌گه‌ڵ پۆتین نه‌خشه‌رێگا و ئه‌نجامی به‌ده‌ست هاتوو بۆ ئه‌مریكا نا ئاشكرابوون، به‌ڵام جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ مانگی یۆلیۆ ده‌ڵێت: " ئه‌نجام دانى كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پۆتین بۆخۆی ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست هاتووه‌ و بێگومان ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرێت بێ بنه‌مان".

 

dfg
کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و روسیا بە سەرۆکایەتی ترەمپ و پۆتین ـ فینلەندا ـ ٢٠١٨.٧.١٦


له‌ڕاستیدا چه‌ند مانگێكه‌ ڕوسیا فشاری زۆری كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌، چونكه‌ زۆر شت هه‌یه‌ به‌ده‌ستى بهێنێت و هیچیشی نییه‌ له‌ ده‌ستى بدات، بەمشێوەیە:

 
یه‌كه‌م: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌رفه‌تێك بوو بۆ به‌یه‌كسانى وه‌ستانى پۆتین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ ڕاستیدا تێروانینى وڵاتان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دوو زلهێز بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی جیهان بۆخۆی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ ڕای روسه‌كان، وەک چاوه‌ڕوانیش کرا  ترەمپ وته‌یه‌كی نه‌رمی ئاراسته‌ی پۆتین کرد به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وتانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی وڵاتانى دیكه‌ی ئه‌وروپای كردبوو.

،،

تاكه‌ پێشنیاری ئەمریکا بۆ روسیا بریتی بوو له‌ فشارخسته‌ سه‌ر ئێران بۆ سنوردانان بۆ باڵاده‌ستى ئێران له‌ سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌م جوڵه‌یه‌ ڕێگه‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بدات بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ له‌مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌یه‌كی تری سه‌ربازی له‌ وڵاتى سوریادا، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ تره‌مپ له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا به‌ خه‌ڵكی دابوو.


دووه‌م: پۆتین و ڕاوێژكاره‌كانى له‌ دیدار و كۆونه‌وه‌ی نێوان هه‌ریه‌ك له‌ تره‌مپ و كیم جونگ ئون وانه‌ی زۆر فێر بوون و پێیان وایه‌ ئێستا له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی مه‌زندان بۆ به‌ده‌ست هێنانى زۆرترین سازش به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێك، ته‌نانه‌ت بارودۆخی پۆتین له‌كیم جۆنگ ئۆن زۆر باشتره‌، داواكارییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕوسیا ڕوون نییه‌ له‌ راستیدا پۆتین ده‌زانێت كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌توانى شتێكی زۆر كه‌م پێشكه‌ش به‌ ئه‌مریكا بدات.

 

dfc
کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان پۆتین و ترەمپ ـ فینلەندا ـ ٢٠١٨.٧.١٦


تاكه‌ پێشنیاری ئەمریکا بۆ روسیا بریتی بوو له‌ فشارخسته‌ سه‌ر ئێران بۆ سنوردانان بۆ باڵاده‌ستى ئێران له‌ سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌م جوڵه‌یه‌ ڕێگه‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بدات بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ له‌مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌یه‌كی تری سه‌ربازی له‌ وڵاتى سوریادا، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ تره‌مپ له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا به‌ خه‌ڵكی دابوو.

هه‌ندێك له‌ راپۆرته‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاوپه‌یمانه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست واته‌ هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌ و ئیمارات و ئیسرائیل به‌م ئاراسته‌یه‌ هانى تره‌مپیان دابێت له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌وه‌ى ئۆكرانیایان به‌ قه‌ڵغان داناوه‌.


سێیه‌م : ڕوسیا لیستێكی دریژی زۆرداری دژ به‌ ڕۆژئاوا هه‌یه‌، تره‌مپ له‌كاتى ڕه‌خنه‌كانى بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:"  ئه‌و و سه‌رۆك پۆتین له‌سه‌ر كۆمه‌لێك پرس هاوڕان".
پۆتین لیستێك ئاواتی: وه‌ستاندنی سیاسه‌تى "ده‌رگاری كراوه‌ "ی هاوپه‌یمانى ناتۆ و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌وروپاى رۆژئاوا و كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ وڵاتانى ده‌ریاى به‌ڵتیك و ڕاوه‌ستانى هه‌موو هاوكاریه‌كانى ئه‌مریكا بۆ وڵاتى ئۆكرانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داننان به‌ نیمچه‌ دورگه‌ی قرم و لابردنی هه‌موو سزا ئابورییه‌كانى رۆژاوا له‌سه‌ر روسیا، تره‌مپ رایگه‌یاند" ره‌نگه‌ له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆتین رێكبه‌كه‌ون".

 

df
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێوان ترەمپ و پۆتین ـ فینلەندا ـ ٢٠١٨.٧.١٦


له‌ كۆتاییدا ڕه‌نگه‌ پۆتین توانیبێتی تره‌مپ رازی بكات به‌ گرنگی ئاماده‌یی ڕوسیا له‌ ده‌سه‌ڵاتى بڕیار دروستكردن ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت " ده‌ره‌وه‌ی نزیك"،  له‌ كۆتایدا ڕه‌نگه‌ پۆتین پرسیاری هه‌ست و هه‌ڵوێستى تره‌مپی کردبێت له‌كاتى ناردنی هاوكاری سه‌ربازی روسیا بۆ مه‌كسیك، ئه‌گه‌ر تره‌مپ به‌مه‌ رازی بێت ئه‌وان ئه‌و ئامانجه‌ی ڕوسیا به‌دی دێت كه‌ له‌كاتى ڕوخانى یه‌كێتى سۆڤێته‌وه‌ بۆی تێ ده‌كۆشێت ئەویش "فراوانبوونى بازنه‌ی هه‌ژمونی ڕوسیا به‌ ڕه‌زامه‌ندی رۆژئاوا".

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ره‌نجامی مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا له‌ ئاسیای ناوه‌ڕاست و به‌لقان و ناوچه‌كانى دیكه‌ !. هه‌روه‌ها پۆتین چه‌ند هیوایه‌كی تایبه‌تى هه‌بووه‌ له‌ دیداری له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپدا له‌وانه‌: بیستنی وته‌ی نه‌رم له‌ ترەمپ و گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سوریا .

پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بدرێت كه‌ پۆتین له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا چاوی به‌هه‌ریه‌ك له‌ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژكاری باڵای رێبەری ئێران كه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دیداری نێوان پۆتین و تره‌مپ مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست باسی سه‌ره‌كی بوو، ته‌نانه‌ت له‌ خراپترین دۆخدا ئه‌مریكا دانده‌نێت به‌ نیمچه‌ دورگه‌ی قرم و زیادبوونى بازنه‌ی هه‌ژموونی ڕوسیا له‌ ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ دڵڕه‌نجانى تره‌مپ له‌ هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ڕوسیادایه‌.

سەرچاوە : 

ئالینا پۆڵیاکۆڤا /  معهد بروكنجز

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك