بۆچی هەواڵگریی ئەمریکا پشکنینی ووردی بۆ ئەو تۆپە کرد پۆتین بە دیاری بەخشی بە ترەمپ ؟

لە کاتی بەخشنی تۆپەکە پۆتین چی بە ترەمپ وتووە ؟

بۆچی هەواڵگریی ئەمریکا پشکنینی ووردی بۆ ئەو تۆپە کرد پۆتین بە دیاری بەخشی بە ترەمپ ؟

2183 خوێندراوەتەوە

س: الخلیج اونلاین

و: ڕێژین کوێخا 

دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی سەر بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پشکنینێکی وورد و ئەمنیی ئەنجامدا بۆ ئەو تۆپەی کە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا وەک دیاری بەخشی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەش دوای ئەوەی هەندێک گومان دروست بوون کە رەنگە ئەو تۆپە تەڵەیەک بێت و ئامێری گوێگرتنی تێدا دانرابێت بۆ سیخوریکردن بەسەر ترەمپ و کاروبارەکانی ناو کۆشکی سپی یەوە.

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی ئەمریکیی دانێڵ کۆتس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە ئێوارەی رۆژی شەممە (٢١ی تەموزی ٢٠١٨) رایگەیاند، تۆپەکە بە شێوەیەکی وورد پشکنینی بۆ کراوە، وتیشی پشکنینەکە رێوشوێنێکی رۆتینیە و بۆ هەموو ئەو دیاریانەش ئەنجام دەدرێن کە دەنێردرێن بۆ سەرۆکی ئەمریکا.

دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی، سەر بە سەرۆکایەتی ئەمریکایە و بەپێی یاسای چاکسازیی هەواڵگریی و روبەروبوونەوەی تیرۆر لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزاروە لە سەردەمی بوشی کور، دەزگاکە ١٥٠٠ کارمەندی هەیە، جۆن نیگرۆپۆتی یەکەم بەرێوەبەری بووە کە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٠٥ پۆستەکەی وەرگرت تا ١٣ی شوباتی ٢٠٠٧، لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ شەوە دانێل کۆتس بەڕێوەبەریەتی.

،،

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی ئەمریکی: تۆپەکە بە شێوەیەکی وورد پشکنینی بۆ کراوە و هەموو ئەو دیاریانەش کە دەدرێن بە سەرۆکی ئەمریکا پشکنینی ووردیان بۆ دەکرێت.

 

DFF
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێوان پۆتین و ترەمپ ـ هێلسنکی ـ فینلەندا ـ ٢٠١٨.٧.١٦

 

لە کاتی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی نێوان  ڤلادیمێر پۆتین و دۆناڵد ترەمپ پاش لوتکەی هێلسنکی لە فینلەندا لە رۆژی دووشەممەی رابردوو (١٦ی تەموزی ٢٠١٧)، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا تۆپێکی بە دیاری بەخشی بە دۆناڵد ترەمپ، کە یەکێک بوو لەو تۆپانەی کە لە میانی یارییەکانی مۆندیالی روسیا یاریی پێکرابوو، پۆتین لەو ساتەدا بە پێکەنینەوە وتی: ئێستا تۆپەکە لە گۆرەپاتی سەرۆکی ئەمریکادایە

ترەمپیش وەڵامی ڤلادیمێر پۆتینی دایەوە و وتی : منیش ئەم تۆپە بە دیاری دەدەم بە بارۆنی کورە بچوکم، هەروەها ترەمپیش دیاریەکی بەخشی بە پۆتین کە بریتی بوو لە لەسەر شێوەی درێسی یاریزانی هۆکی روسیی ئەلیکساندەر ئۆڤیچکین کە بۆ یانەی واشنتۆن کابیلتزی ئەمریکی یاری دەکات.

دوای ٥٤ ساڵ بارۆن بووە بچوکترین منداڵی سەرۆکێک کە بچێتە ناو کۆشکی سپی، دوای منداڵەکەی جۆن کەنەدی کە هەمان ئەو ساڵە لە دایکبوو باوکی بووە سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٠ و سێ ساڵ دواتریش جۆن کەنەدی سەرۆک تیرۆ کرا

 

DFC
بارۆن ترەمپ لەگەڵ باوک و دایکی

،،

ترەمپ رایگەیاند تۆپەکەی ڤلادیمێر پۆتین بە دیاری دەبەخشێت  بە بارۆنی کورە بچوکی، کە یەکێک بوو لەو تۆپانەی لە مۆندیالی روسیا یاری پێکرابوو.

 

لە دوای پێدانی تۆپەکە بە ترەمپ، هەندێک دەنگ و داواکاریی بەرزبووەتەوە لە ئەمریکاوە، کە داوایان دەکرد ئەو دیاریە نابێت بهێنرێتە کۆشکی سپی، لە ترسی ئەوەی کە ئامێری گوێگرتنی تێدا دانرابێت، ئەوەش پێش ئەوەی دانێڵ کۆتس ئەو گومانانە برەوێنێتەوە و پاش ئەوەی رایگەیاند بە ووردی پکنینیان بۆ تۆپەکە کردووە.