عادیلە خانم، ژنێک لە لوتکەی دەسەڵاتی هۆزی گەورەی جافدا

بۆچی عادیلە خانم پشتیوانی شێخ مەحمودی نەکردووە ؟

عادیلە خانم، ژنێک لە لوتکەی دەسەڵاتی هۆزی گەورەی جافدا

1944 خوێندراوەتەوە

عادیله‌خانم وبه‌ڕێوه‌بردنى هۆز
عادیله‌خانم، كچى (عبدلقادر به‌گى ساحێبقرانه‌) ساڵى 1859ز له‌شارى سنه‌ له‌دایكبوه‌و خانه‌واده‌كه‌ى به‌هۆى تێكچونى بارودۆخى (میرنشینى بابان)و كۆتایهاتن به‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م میرنشینه‌ روویان له‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ناوچه‌ى ئه‌رده‌ڵان كردووه‌، له‌ساڵى 1895ز له‌گه‌ڵ (وه‌سمان پاشاى جاف) هاوسه‌رگیرى كردووه‌و بووه‌ به‌دووه‌م هاوسه‌رى، دایكى دوو شاعیرى ناودار (ئه‌حمه‌د موختار جاف و تاهیر به‌گى جاف)ه‌.


ئه‌م ژنه‌ له‌كۆتاى سه‌ده‌ى نۆزده‌و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیستدا رۆڵێكى گرنگ له‌مێژووى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ئه‌و سه‌رده‌مه‌و به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ورامان ده‌بینێت.

له‌دواى كۆچى دوایى(محمود پاشاى جاف)و گرتنه‌ده‌ستى كاروباره‌كانى هۆزه‌كه‌ له‌لایه‌ن (وه‌سمان پاشا)ى هاوسه‌رى، له‌زۆربه‌ى كاروباره‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى هۆزه‌كه‌دا كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر وه‌سمان پاشا ده‌بێت به‌جۆرێك له‌دواى كۆچى دوایى وه‌سمان پاشا كاروبارى هۆزى جاف ده‌گرێته‌ ده‌ست، به‌رده‌وام هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌ سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى و ئابووریه‌كان ده‌دات.

له‌وكاته‌ى وه‌سمان پاشا قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌ده‌بێت و زۆربه‌ى كات له‌هاتوچۆى نێوان كه‌ركوك و موسڵ و سلێمانى ده‌بێت، كاروباره‌كانى هۆزه‌كه‌و ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن عادیله‌خانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هاوسه‌نگى و یه‌كڕیزى هۆزه‌كه‌ ده‌پارێزێت.

هه‌ڵه‌بجه‌، گوندێكى له‌بیركراوى عوسمانیی بۆ ناوه‌ندێكى بازرگانى
گه‌ڕیده‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن عادیله‌خانم توانیویه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گوندێكى له‌بیركراوى عوسمانیه‌وه‌ بكات به‌ناوه‌ندێكى سیاسى و بازرگانى كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانى عوسمانى به‌چاوى ته‌ماحه‌وه‌ لێیان روانیووه‌. ئه‌م شاژنه‌ به‌شێوه‌ك هه‌وڵیداوه‌و توانیویه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ناوچه‌یه‌كى تاڕاده‌یه‌كى زۆر بچوك به‌ره‌و پێشببات به‌كردنه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و قه‌یسه‌رى و خوێندنگه‌و مزگه‌وت و دروستكردنى سێ كۆشكى گه‌وره‌ له‌سه‌ر شێوازى كۆشكه‌كانى شارى سنه‌ كه‌وێنه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دابوونى نه‌بوه‌و دیمه‌نێكى سه‌رنج راكێشى داوه‌ به‌ناوچه‌كه‌، گه‌شه‌پێدانى بازرگانى له‌گه‌ڵ سنه‌ى پایته‌ختى میرنشینى ئه‌رده‌ڵان و ده‌وروبه‌ریداو به‌هۆیه‌وه‌ گه‌شه‌كردنێكى به‌رچاو له‌ناوچه‌كه‌دا دروستبوو هه‌رچه‌نده‌ عوسمانیه‌كان دژى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى عادیله‌خانم بوون، به‌ڵام ناوبراو به‌هۆى لێهاتوویى و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ باش و پێگه‌ به‌هێزه‌ى هه‌یبووه‌ به‌جۆرێك له‌ناو جاف و له‌هه‌ردوو دیوى سنورى عیراق و ئێران فه‌رمانه‌كانى به‌سه‌ر هۆزى جاف و نفوزى ژێرده‌ستى له‌وناوچانه‌دا جێبه‌جێكراوه‌.

 

SDF
عادیلە خانم لەگەڵ ژمارەیەک لە بەگزادەکانی جاف

،،

شێخ مەحمود له‌كاتى ده‌ستپێكى شۆڕش و بۆ پشتیوانى و به‌هێزى خۆى رووى له‌ چه‌ندین ناوچه‌ كردووه‌ به‌تایبه‌ت دواى تێكچوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ (نۆئێل و سۆن) و له‌كاتى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان، به‌ڵام عادیله‌ خانم په‌یوه‌ندى تاراده‌یه‌ك باشبووه‌ له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان.

 

عادیله‌خانم و شۆڕشى شێخ محمود
شێخ محمود له‌كاتى ده‌ستپێكى شۆڕش و بۆ پشتیوانى و به‌هێزى خۆى رووى له‌ چه‌ندین ناوچه‌ كردووه‌ به‌تایبه‌ت دواى تێكچوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ (نۆئێل و سۆن) و له‌كاتى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان، به‌ڵام عادیله‌ خانم په‌یوه‌ندى تاراده‌یه‌ك باشبووه‌ له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان و ته‌نانه‌ت ئینگلیزه‌كان خۆیان سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌یانكردووە و رۆیبشتوون بۆ لای.

 

DFD
شێخ مەحمودی نەمر  ١٨٨١ ـ ١٩٥٦

 

كاتێك شێخ له‌ دژى ئینگلیزه‌كان وه‌ستاوه‌ عادیله‌ خانم هیچ هه‌ڵوێستێكى دژى ئینگلیزه‌كان نه‌بووه‌، لۆنگریك له‌كتێبى (عێراق له‌ نێوان 1900-1950) له‌باره‌ى عادیله‌خانمه‌وه‌ ده‌نوسێت"كاتێك شێخ محمودى حفید له‌مایسى 1919ز له‌دژى به‌ریتانیا راپه‌ڕى، حاكمى سیاسى به‌ریتانیا به‌هۆى عادیله‌خانمه‌وه‌ توانى رابكات"، شێخ محمود له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شۆرشى بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كرد به‌ڵام تاراده‌یه‌ك لایه‌نگرى عوسمانیه‌كان بوو به‌پێچه‌وانه‌ى عادیله‌خانمه‌وه‌ کە لە ئینگلیزەکانەوە نزیک بوو، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاربوبێت بۆئه‌وه‌ى عادیله‌خانم هیچ هاوكارێكى شێخ نه‌كات.

 

شاژنى بێ تاج-ى شاره‌زوور
ئه‌م ژنه‌ هه‌ڵكه‌وتوه‌ى كورد به‌ته‌نها جێگه‌ى سه‌رنجى ناوچه‌ى شاره‌زوورو هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌رده‌ڵان نه‌بووه‌، به‌ڵكو جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕوانینى بیانیه‌كان بووه‌، هه‌روه‌ك (ئه‌دمۆندز) ده‌نوسێت"عادیله‌خانم شاژنى تاج له‌سه‌رنه‌نراوى شاره‌زووره‌، چونكه‌ وه‌ك شاژنێكى راسته‌قینه‌ حوكمڕانى ناوچه‌كه‌ى و هۆزه‌ گه‌وره‌و گرانه‌كه‌ى جافى ده‌كردو خه‌ڵكیش ملكه‌چى فه‌رمانره‌واییه‌كه‌ى بوون".

،،

(مینۆرسكى) ده‌رباره‌ى عادیله‌خانم كه‌له‌ساڵى 1914ز دا بینیویه‌تى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، فه‌رمانڕه‌وای راسته‌قینه‌ى ناوچه‌كه‌ عادیله‌خانم بوه‌و كه‌سێكى به‌هێزو میواندارێكى زۆرباشبووه‌و خاوه‌نى پێگه‌ى به‌هێزبووە.


(مینۆرسكى)ش ده‌رباره‌ى عادیله‌خانم كه‌له‌ساڵى 1914ز دا بینیویه‌تى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، فه‌رمانڕه‌وای راسته‌قینه‌ى ناوچه‌كه‌ عادیله‌خانم بوه‌و كه‌سێكى به‌هێزو میواندارێكى زۆرباشبووه‌و خاوه‌نى پێگه‌ى به‌هێزبووه‌.

 

DFD
گۆری عادیلە خانم


مێجه‌رسۆن، له‌(گه‌شتنامه‌كه‌ى)دا، زیاتر له‌شه‌ش مانگ له‌ساڵى 1909ز له‌ماڵى عوسمان پاشاى جاف و نزیك له‌عادیله‌خان بووه‌ باس له‌به‌هێزى و پێگه‌ى ئه‌م ژنه‌ده‌كات و ده‌نوسێت"ژنێكى بێ هاوتاو تێگه‌یشتو خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێزبووه‌، فه‌رمانڕه‌واى راسته‌قینه‌ى شاره‌زووربوو نه‌ك ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتى سیاسى دا، به‌ڵكو دادگاى خۆى هه‌بووكه‌خۆى سه‌رپه‌رشتى ده‌كردو زیندانى دروستكردبوو بۆ تاوانباران"


كۆچى دوایى عادیلە خانم
عادیله‌خانم له‌ته‌مه‌نى 65 ساڵى و له‌ 19-7-1924ز كۆچى دوایده‌كات و له‌گۆڕستانى عه‌بابه‌یلێ نزیك له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێت و گۆڕى هه‌ردوو كوڕه‌كه‌شى تاهیربه‌گ و ئه‌حمه‌د موختار له‌ته‌نیشتى و له‌هه‌مان گۆڕستانن.

 

author photo

رۆژنامەنووس

بەکالۆریۆس لە راگەیاندن

بەکالۆریۆس لە زانستە سیایییەکان