خۆپیشاندانەکانی باشوری عێراق لە نێوان ململانێکانی ئەمریکا و ئێراندا

خۆپیشاندانەکان سەردەکێشن بۆ دروستبوونی قەیرانێکی گەورە لە ناوچەی کەنداودا ؟

خۆپیشاندانەکانی باشوری عێراق لە نێوان ململانێکانی ئەمریکا و ئێراندا

630 خوێندراوەتەوە

 د.عەبدولناسر مەهداویی

و: لوقمان فەتاح

چەند رۆژێکە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت لە شاری بەسرە بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری وخراپی بژێوی ژیان لەو شارەدا، بەتایبەتی پاش بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆئاستێکی ترسناک لەژێر سایەی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان وەکو کارەبا و ئاو و هەندێکی تر.

ئەوەی سەرنج رادەکێشێت خۆپیشاندانەکانی بەسرە خۆرسکانەبوو لە جەند شوێنێکی جیاواز و نەگەیشتە قۆناغی توندوتیژیی تا هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس بەرەنگاریان بوونەوە، لە ئەنجامیشدا لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەرێک کوژرا و سیانی دیکە بریندارکران، لەوکاتەدا توندوتیژیی دروست بوو کە کۆمەڵێکی چەکدار چوونە ناو خۆپیشاندانەکان و بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان بوونەوە و رێگەیان نەدا ئەو رێگەوبانانە کە خۆپیشاندەرەکان دایانخستبوو بکرێنەوە.

هەروەها پاش ئەوەی خۆپیشاندەرە توڕەکان هێرشیان کردەسەر باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە  بۆ دەربڕینی نارەزاییان دژی ئەوگەندەڵییە کە هەناوی حکومەتە خۆجێیەکەی خواردووە و تەواو ئیفلیج بووە بەرانبەر دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بە درێژایی ئەو ماوەیە کە بەرپرسیارێتی گرتووەتە ئەستۆ، ئیدی پشێوی دروست بوو. 

ئاستی خۆپیشاندانەکان بەرزبوویەوە لە بەسرە داوای خزمەتگوزارییەوە بۆ داوای دەرکردنی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان کە کاردەکەن لە کێڵگەی رومێلە و کێڵگەی رۆژئاوای قورنە و کێڵگەی مەجنون ( ئەم سێ کێڵگە بە گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت ئەژمار دەکرێن لەسەر ئاستی جیهاندا) و کێلگەی سیبە و چەند کێڵگەی دیکە کە بە گرنگترین سەرچاوەی هەناردەکردنی نەوتى عیراقن.

تەنها لەو کیڵگانەى بەسرە ڕۆژانە هەناردەی نزیکەی سێ ملێۆن بەرمیل دەکرێت، واتە بەڕێژەیەک لە هەناردەی ئێران زیاترە کە لە ڕێگەی کەنداوەوە هەناردەی دەکات کە دەخەمڵێنرێت بە ٢.٨ بەرمیلی رۆژانە.

،،

تەنها لە کیڵگە نەوتییەکانی بەسرە ڕۆژانە هەناردەی نزیکەی سێ ملێۆن بەرمیل دەکرێت، واتە بەڕێژەیەک لە هەناردەی ئێران زیاترە کە لە ڕێگەی کەنداوەوە هەناردەی دەکات کە دەخەمڵێنرێت بە ٢.٨ بەرمیلی رۆژانە.

 

ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق مەبەستی ئێرانییەکانە لەم ئاڵۆزییەدا، ئیدی خۆپیشاندانەکان ئەگەر دروستکراوی خۆیان بووبێت یان خۆرسک ئەوان دەیانەوێت بەرەو ئەو ئەنجامەی ببەن، بەتایبەتی بەتایبەتی ئەگەر بزانین کە خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبێت سەرباری بەڵینەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە لۆجیستییەکان وەکو ئاو و خۆراک، ئەوەش هەندێک لە حزبە لایەنگرەکانی ئێران پێی هەڵدەستن، لەگەل پاراستنی خۆپیشاندەران و بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنیەکان کە لەهەوڵدابوون بۆ کردنەوەی رێگاوبانە داخراوەکان لە بەسرە، بە تایبەت ئەو ڕێگەیەی کە دەچوو بە ئاراستەی کیڵگە نەوتیەکان کە ئامانجی یەکەمە بۆ ئێران.

dfd
خۆپیشاندەران لە دروشمێکدا داوا دەکەن نەوتی بەسرە بۆ خەڵکی بەسرە بێت

 

هەوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئێران ئەگەر لەسەر ئاستی قەدەغەکردنی هەناردەی نەوتی ئێرانیش بێت کە تێچووی لەسەر ئاستی جهاندا زیاد ببێت، لەبەر ئەوەی لەگەڵ ڕوداوەکانی بەسرە هەناردەی (٦) ملیۆنن بەرمیل قەدەغە دەکرێت لە جیهاندا، کە ئەمە کارێکە هەڕەشە دروست دەکات لەسەر بازاڕی نەوتی جیهانی، بۆی هەیە نرخی نەوت بەرزببێتەوە کە بەشێوەیەکی نەرێنیانە بشکێتەوە بەسەر ئابوری جهانیدا، بەتایبەتی کە ئەو بڕە بەشێکه ناتوانرێت بەخێرایی پڕ بکرێتەوە، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاری نەوت بەستراوە بە دەرئەنجامی بێبەشکردنی ناوچەکە لە هەناردەکردنی (٦) ملێون بەرمیل ڕۆژانە، کە کاریگەری دەبێت لەسەر ئابوری جیهان.

لێرەدا هەڵوێستی دەوڵەتانی رۆژئاوا پاش ئەم هاوکێشەیە دەبێت بە فشارکارێک بە ئاراستەی ڕێگرتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجامدانی هەڵمەتەکانی دژی ئێران بەلایەنی کەمەوە تا ئایندەیەکی نزیک،

هەڕەشەی ئێران بە داخستنی  گەروی هورمز مەترسیەکە زیاتر دەکات و لەتوانای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش نییە خۆی بخاتە ناو ئەم مەترسییەوە، سەرەڕای ئەو پاڵپشتییە کە هەیەتی لە وڵاتانی ناوچەکە و لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەڵمەتەکەیدا دژی ئێران.

 

رەنگە پرسیارێک بێتە کایەوە ئایا ئێران چۆن ئەم رێگە دەگرێتەبەر کە سەرەڕای ئەوە قوربانییەکە لە رۆڵەی گەلی عیراقی هەژاری بێ دەسەڵات دەدرێت بەتایبەتی رۆڵەکانی باشوری عیراق و کە بە "عەرەبی شیعە" ئەژماردەکرێن و زۆربەیان لایەنگری ئێرانن ؟

لێرەدا پێویستە خاڵەکان بخرینە سەر پیتەکان، ئێران بەرژەوەندی و تێڕوانینی خۆی هەیە و ئەوەی بۆ گرنگ نییە ئەگەر ئەو سوتەمەنییەی بەرژەوەندییەکانی دەهێنێتەدی رۆڵەکانی پارێزگاکانی باشور بێت کە حزبەکانییان و کیانە سیاسییەکانییان بەزۆری لایەنی ئێران دەگرن لەسەر حیسابی عێراق، ئەم تێڕوانینەش زۆر لە سیاسییەکانی شیعە  باسیانکردووە ئەوانەی لە ئێران ژیاون و دڵسۆزییان هەیە بۆی.

ئەو شیعانە سەرەڕای ئەوەش جەنگیان کردووە لەریزەکانی سوپای ئێراندا دژی عێراق، بەڵام هەر جیاکردنەوەی رەگەز پەرستیانەیان بەرامبەر ئەنجامدراوە لەبەر ئەوەی عەرەبن، هەروەها ئازارێکی زۆریان دەچەشت لە مامەڵەی ڕۆژانەی ژیانیاندا سەرەڕای دڵسۆزی تەواویان بۆ ئێران، ئەم بابەتەش بەڵگەی پێویست نییە، چونکە باوە لە نێوان زۆربەی سیاسییەکاندا ئەوانە نەبێت کە پێیان دەوترێت لە پاشا پاشایەتی ترن، هەر بەم هۆیەوە دەبینین زۆربەی چینە سیاسیە ئۆپۆزیسۆنە شیعەکە لە ئەوروپا و ئەمریکا و سوریا دەژیان بەڵام نەک ئێران، سەرەڕای لێکچوونی تێڕوانینە سیاسییەکانیان.

 

لێرەوە دەتوانین هەست بکەین بە دەستە شاراوەکان کە هەوڵ دەدا بۆ بەکارهێنانی خۆپیشاندانەکان، بۆیە پاش ئاڵۆزی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، ئێران هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمزی کرد، تەنانەت ئەگەر هەناردەی نەوتەکەشی ڕاگیرێت، ئەویش هەوڵی قورسکردن و بەربەست و تەنگوچەڵەمە دەدات لە ڕێگەى هەناردەکردننی نەوتی کەنداو بەشێوەیەکی گشتی و هەروەها نەوتی عیراق بەتایبەت.

لێرەدا ستراتیژیی ئێران پشت دەبەستێت بە دروستکردنی قەیرانێکی نزیک لە ناوچەی کەنداو و هەروەها پشت دەبەستێت بە ئاڵۆزیی و شکستهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کۆنترۆڵکردنی ناڕەزاییەکان، لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانیش بەشێوەیەکی لۆژیکی لە ساتێکدا بانگهێشتی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە دەبێتە پێویستییەکی گرنگ کاتێک هێزە  ئەمنییەکان توانایان نەبوو ئەنجامی بدەن.

،،

ستراتیژیی ئێران پشت دەبەستێت بە دروستکردنی قەیرانێکی نزیک لە ناوچەی کەنداو و هەروەها پشت دەبەستێت بە ئاڵۆزیی و شکستهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کۆنترۆڵکردنی ناڕەزاییەکان، لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانیش بەشێوەیەکی لۆژیکی لە ساتێکدا بانگهێشتی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە دەبێتە پێویستییەکی گرنگ.

 

ئاشکرایە بۆ هەمووان کە حەشدی شەعبی هاوشێوەی سوپای پاسدارانی ئێرانە، لەڕاستیدا شوێنکەوتە و دڵسۆزیان بۆ ئێران زیاتر لەو دڵسۆزیەکەی بۆ سەرکردایەتی  هێزە چەکدارەکانی عێراق هەیانە.

ئەو کارە کە کوتوپڕ بوو بۆ ئێران، ئەم خۆپیشاندان و مانگرتنە بەرفراوانانە بوو کە پارێزگاکانی نەجەف و موسەننا و حللە و دیوانییە و کوت و کەربەلای گرتەوە.

دەربڕینی ناڕەزایی لە بڵاوبوونەوەی بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران لە هەندێک لەو پارێزگانە هەستان بە هێرشکردنە سەر شوێنی حکومەتە خۆجێیەکان، بارەگاکانی حزبی دەعوە و حیکمە و فەزیلە و مەجلیسی باڵایان سوتاند لە شارەکانی نەجەف و عەمارە.

ئەم خۆپیشاندانانە هەندێک پێکدادانی بەخۆیەوە بینی کە چەند جارێک دووبارە بوویەوە لە چەند پارێزگایەک لە نێوان خۆپیشاندەرانی ناڕازی و هێزە ئەمنییەکان، کە لەئەنجامدا قوربانی لێکەوتەوە کوشتن و برینداربوون  لە نێو ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کەوتەوە.

dfc
کێڵگەی نەوتی رومێلە لە پارێزگای بەسرە، یەکێکە لە پێنج کێڵگە نەوتییە گەورەکەی جیهان

لێرەدا ماوەتەوە بڵێین ئێران وەڵامی گەلی عێراقی وەرگرت بەپلەیەکی تایبەت؟ یان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قسەی خۆی کرد؟ ئەوەی پێویستبێت دەبێت کرداری ئەمریکا پاڵپشتی کرداری حکومەتی عیراق بیت کە هەوڵ دەدات بارودۆخەکە کۆنترۆڵ یکات بەکەمترین زەرەرو زیان،  ئەمەش ئەو کارەیە کە سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی هەوڵی بۆ دەدات.

حەیدەر عەبادی ٧ بڕیاری دەرکرد سەبارەت بە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، لەنێوانیاندا لابردنی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فرۆکەخانەی نەجەف، لەسەر رۆشنایی پەیوەندی سەرۆک وەزیران حەیدەى عەبادی لەگەڵ هاوڵاتیان و سەرۆک هۆزەکان و گوێگرتن بۆ داواکارییەکانیان و بەدواداچون بۆ لیژنە وەزارییەکان، ئەم حەوت بڕیاری دەرکرد بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرەکان لەنێویاندا دیاریکردنی بڕێک پارەی تایبەت بۆ بەسرە کە یڕی ٣,٥ترلیۆن دینار دەبێت.

بڕیاردرا ئەو بڕە پارە بەکاربێت بۆ پاڵاوتنی ئاو و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە توشی هێلی کارەبا بووە لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێویست.

هەروەها عەبادی بڕیاریدا بە دابینکردنی چەندین پلەی وەزیفی بۆ بەکارخستنی خەڵکە بێکارەکان بەپێی سیستمێکی دادپەروەرانە کە دووربێت لە واستە و خزم خزمێنە.

بڕیاردرا کە بەردانەوەی ئاوی ماڵان زیاد بکرێت بەتایبەت بۆ پارێزگاکانی بەسرە و زیقار و موسەننا و دیوانییە.

لەوەڵامێکی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر هەڵسوکەوتی ئێران؛ چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاندووە ئەو خۆپیشاندانە ئاشتیانەی کە بەڕێوەدەچێت لە پارێزگا باشورییەکانی عێراق و فوراتی ناوەند و بەغداد کە هەندێک دەستی ئاژاوەگێری تێئاخنراوە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی و دروستکردنی فەوزا و پشێوی لە عێراقدا بۆی هەیە پاڵنەرێک بێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە فشار دروست بکات لەسەر کوتلە سیاسییەکان لە عێراق بۆ درێژکردنەوەی ماوەی فەرمانڕەوایی حەیدەر عەبادیی بۆ دوو ساڵی تر "کە ماوەکەی بەسەرچووە".

،،

واشنتۆن لەماوەی داهاتوودا هەوڵ دەدات کە باوەر بە کوتلە سیاسییەکان بهێنێت بۆ درێژکردنەوەی فەرمانڕەواییەکەی عەبادی بۆ دوو ساڵی تر و پێکهێنانی حکومەتێکی کوتوپڕ کە سەرۆک وەزیرانی "ماوەکەی بەسەرچووە" ببێت بە سەرۆکەکەی.

 

واشنتۆن دەستیکردووە بە دروستکردنی کەشوهەوایەکی سیاسی لەسەر پێوانەی لایەنگرانی سیاسەت و بۆچوونەکانی لە عێراقدا، ودەستیکردووە بە ئاگادارکردنەوە سیاسییەکان لە ئەو پشێویەی کە دروست بووە لە بەغداد و پارێزگاکانی باشور  و فوراتی ناوەند بەهۆی ئەو دەستانە کە تێئاخنراون و ڕێڕەوی خۆپیشاندانە ئاشتەواییکانیان گۆری لە ڕێڕەوە ئاساییەکەی خۆی.

واشنتۆن لەماوەی داهاتوودا هەوڵ دەدات کە باوەر بە کوتلە سیاسییەکان بهێنێت بۆ درێژکردنەوەی فەرمانڕەواییەکەی عەبادی بۆ دوو ساڵی تر و پێکهێنانی حکومەتێکی کوتوپڕ کە سەرۆک وەزیرانی "ماوەکەی بەسەرچووە" ببێت بە سەرۆکەکەی، لەکاتێکدا  حزبە تایفییەکان عەبادیان تۆمەتبارکرد پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار بەوەی هەوڵدەدات بۆ درێژکردنەوەی کاری حکومەت بۆ دووساڵی دیکە.

لە بەرامبەردا، ئێران لە ڕێگەی حەشدی شەعبییەوە هەوڵ دەدات جەوهەری خۆپیشاندانەکان و ناڕەزاییەکان پوچەڵ بکاتەوە، هەوڵ دەدات کە ئاراستەی بکات بۆ بەرژەوەندی حزبە تایفییەکان و بۆ بەرژەوەندی ئێران، وەک سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەربەلا پێش ماوەیەک ڕایگەیاند؛ سەرکردایەتی  حەشدی شەعبی ئەندامەکانی ناردووە بۆ نێو ڕێزەکانی خۆپیشاندەران تا رێگەبگرن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سوتاندنی بارەگا حزبیەکان وەک ئەوەی لە شاری نەجەف روویدا، سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد ڕێنمایان هەیە بە بەکارهێنانی بەهێز ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی هاوشێوەی ئەوە ببنەوە و هەروەها کۆنترۆڵکردنی دەرئەنجامەکانی خۆپیشاندانەکان بۆ بەرژەوەندی پرۆژەی ئێران لە ناوچەکەدا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك