و: ئامانج نیعمه‌ت
جه‌نگ له یه‌مه‌ن.. ناكۆكی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر .. دوژمنكاری له‌گه‌ڵ ئێران .. به‌رژه‌وه‌ندی له سوریا.. هه‌ندی كه‌یسی تر باری سه‌ر شانى سعودیه‌ی قورس كردوه و پێویستى به ڕاگه‌یاندنێكی به‌هێز و كاریگه‌ر هه‌یه به‌رگری له سیاسه‌ته نوێیه‌كانى بكات، بۆیه شتێكی نامۆ نیه كه سعودیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی خاوهندهراێتی ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی گرنگی نێوده‌وڵه‌تى، بۆئه‌وه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه پەیامە سیاسیه‌كانى بڵاوبكاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه.
سعودیه بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانى له ڕۆژنامه‌ی"ئیندیپێندت"به‌ریتانى باشتری ده‌ست نه‌كه‌وت كه خاوه‌ن ناوبانگێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیه، ماوه‌یه‌كه گفتوگۆ ده‌ستى پێكردوه، ملیۆنان دۆلار له پاره‌ی سعودیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج كراوه، تا له كۆتاییدا ڕۆژنامه‌ی"ئیندیپێندت"سه‌فقه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ گروپی سعودی بۆ توێژینه‌وه و به‌بازاڕ كردن SRMG ڕاگه‌یاند كه گروپێكی نزیكه له بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودی دەسەڵاتداری سعودیە.
ئامانجی ئه‌م گرێبەستە بریتیه له بڵاوكردنه‌وه‌ی چوار ژماره‌ی نوێی پێگه‌ی دایک به زمانه‌كانى عه‌ره‌بی و توركی و فارسی و ئۆردۆیی.
ئه‌م گروپه سعودیه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی به‌ناوبانگ به‌ڕێوه ده‌بات، وه‌ك رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ئاراب نیوز، سهیدهتى، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پێگه‌ی تر به‌زمانه‌كانى ئۆردۆ و مالیالامی ( یه‌كێك له زمانه‌كانى باشوری هیند).
به وته‌ی ڕۆژنامه ئینگلیزیەکە بەناوبانگەکە ئامانجی سه‌ره‌كی ئاشكرای ئه‌م سه‌فقه‌یه بریتیه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و شیكردنه‌وه‌ی ڕوداوه گه‌رمه‌كانى ئێستا و په‌یوه‌ندیه نێودهوڵهتیهكا، .ئه‌مه جگه‌له بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و ڕاپۆرتى وه‌رگێڕدراو له چاپی ڕۆژنامه‌ی"ئیندیپێندت".
،،
ڕۆژنامه‌ی"ئیندیپێندت"سه‌فقه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ گروپی سعودی بۆ توێژینه‌وه و به‌بازاڕ كردن SRMG ڕاگه‌یاند كه گروپێكی نزیكه له بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود، ئامانجی ئه‌م گرێبەستە بریتیه له بڵاوكردنه‌وه‌ی چوار ژماره‌ی نوێی پێگه‌ی دایک به زمانه‌كانى عه‌ره‌بی و توركی و فارسی و ئۆردۆیی.
به‌ڵام به‌تاكید ئامانجی شاراوه‌ش هه‌یه، گرنگترینیان سعودیه ده‌بێته خاوه‌ن چه‌كێكی ڕاگه‌یاندنی نوێ له ڕێگه‌یه‌وه پاساو بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌م دواییانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌هێنێته‌وه.
چوار پرۆژه نوێیه‌كه چین؟
ئه‌و چوار پرۆژه‌یه‌ی كه گروپی سعودی خاوهندراێتی و به‌رێوبه‌رایه‌تى ده‌كات ناوی ڕه‌سمی “Independent Arabia” ده‌بێت ئه‌م پێگه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تى ئامانجی قسهكهرانى زمانى عه‌ره‌بیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهان.
پرۆژه‌ی دووه‌م بریتیه له “Independent Turkish” ئامانجی موخاته‌به كردنی قسهكهرانى زمانى توركیه..
هه‌رچی سێیه‌مه“Independent Persian “ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بڵاوكراوه‌كانى ئاراسته‌ی قسه‌كه‌ران به زمانى فارسی ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ئێران چونكه سعودیه ئه‌م وڵاته به دوژمنى گه‌وره‌ی خۆی ده‌زانێت و ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌ش ئێرانه.
هه‌رچی پرۆژه‌ی چوارەمە بریتییە لە “Independent urdu” سعودیه به‌شیوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا ده‌یه‌وێ خه‌ونه گه‌روه‌كه‌ی له كاریگه‌ری دروست كردن له وڵاتى پاكستان بهێنێته دی.
بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ساڵی 2018 به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمى كاری پرۆژه ڕاگه‌یاندنه نوێیه‌كان ده‌ست پێ بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاگهیانددنی سه‌فقه‌ی ناوبراو ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشكرابوون، به‌ڵام وێپ سایتى تایبه‌تى ئه‌م چوار برۆژه نوێیه بریتى ده‌بێت له :
• independentarabia.com
• independenturdu.com
• independentturkish.com
• independentpersian.com
هه‌موو ئه‌م پێگانه له مانگی نوڤه‌مبه‌ردا تومار كراون و ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌نجام دانى كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌فقه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان به‌دوور گرتووه له چاوی ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن.
میدیای بەریتانی خزمەتی ئەو لایەنە دەکات پارەی زیاتر بدات
ڕاپۆرته‌كانى رۆژنامه‌ی گاردیانى به‌ریتانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م سه‌فقه نوێیه، بووەتە جێی پرسیاری زۆر سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه شاراوه‌كانى یارمه‌تیه داراییه‌كانى كه‌نداو له‌سه‌ر ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانى به‌ریتانیا.
ناوه‌رۆكی چوار پرۆژه نوێهكه له‌گه‌ڵ "ئهندیپیدندت" به‌زۆری له لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه ده‌كرێت كه گرێ به‌ستیان له‌گه‌ڵ گروپی سعودیه بۆ توێژینه‌وه و به‌بازاڕ كردن (SRMG) ئه‌نجام داوه و له له‌نده‌ن و ئیسلام ئاباد و ئه‌سته‌نبوڵ و نیویۆرك نیشته‌جێن.
سیاسه‌تى نوسینى ئه‌م پڕۆژانه‌ش له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى گروپه سعودیه‌كه له ڕیاز و دهوبهیهوه داده‌ڕێژرێت.
گروپی سعودی بۆ توێژینه‌وه و به بازاڕكردن كۆمپانیایه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌یه و تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا میر به‌در كوڕی عه‌بدوڵا كوڕی محمد كوری فه‌رحان ئال سعود سه‌رۆكی بوو، ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا ناوبراو ده‌ستى له‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م گروپه هه‌ڵگرت و بووه وه‌زیری نوێی ڕۆشنبیری له وڵاتى سعودیه.
میر به‌در له كۆتاى ساڵى ڕابردوو بووه مانشێتى هه‌واڵه‌كان دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 450 ملیۆن دۆلاری به‌خشی له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى تابلۆیه‌كی لیۆناردۆ دافینشی كه بۆ مه‌سیح كێشابووی، ئه‌م تابلۆیه بووه گرانترین كاری هونه‌ری ئه‌م وێنهكێشە كه ناوبانگێكی هونه‌ری مه‌زنى هه‌یه له ئه‌وروپا و جیهاندا.
،،
هاوینى ڕابردوو پشكێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیای "ئیندیپێندت دیجیتال نیوز ئه‌ند میدیا" سەر بە ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت" فرۆشرایه سه‌رمایه‌دارێكی سعودی به‌ناوی سوڵتان محەمەد ئه‌بو جدایل.
ناوی تابلۆكه "سالفاتۆر مندی"یه مانای " دڵسۆزی جیهان"دێت. ده‌زگا میدیایهكانى جیهان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد له پرۆسه‌ی كڕینى تابلۆكه میر به‌در ته‌نها بریكارێك بووه كڕیاری سه‌ره‌كی جێنشینی پادشای سعودیە محەمەد بن سه‌لمان بووه.
له هاوینى ڕابردوو پشكێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیای "ئیندیپێندت دیجیتال نیوز ئه‌ند میدیا" سەر بە ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت" فرۆشرایه سه‌رمایه‌دارێكی سعودی به‌ناوی سوڵتان محەمەد ئه‌بو جدایل.
ئه‌بو جدایلی 42 ساڵ له سعودیه ده‌ژی و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داری ناسراوی شاری مه‌دیینه منوهرهیه، به‌ڵام به‌گشتى له ڕابردوودا گرنگی به‌بواری ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانى نه‌داوه.
ده‌كرێت پرۆژه نویێهكه سه‌ربه‌خۆی بێت ؟
ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت" كه له‌دوای ساڵی 2016 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاوده‌كرێته‌وه بڵاویکردەوە:" پرۆژه نوێیه‌كه‌یان ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و شیكردنه‌وه‌ی كاروباره‌كانى جیهان و ڕووداوه ناوخۆییه‌كانه بۆ خوێنه‌ره تازه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ".
به‌ڵام ئایا ده‌كرێت ئه‌م پێگه میدیاییه نوێیانه به‌ڕاستى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بن؟ كه‌س ناتوانێت له‌وه دڵنیا بێت به‌تایبه‌ت چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی گرنگ هه‌یه، بۆ نمونه هاوبه‌شیكردنی "ئیندیپێندت" له‌گه‌ڵ بڵاوكه‌ره‌وه بووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و تۆكهمیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سعودیدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها سعودیه به‌وه ناسراوه كه دووره له مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ، به‌شێوه‌یه‌ك له‌مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌وانى تۆڕی"په‌یامنێرانى بێ‌سنور" سعودیه‌ی له‌پله‌ی 169 داناوه له كۆی 180 وڵات‌دا. به‌جۆرێك وڵاتى سعودیه خاوه‌ن" راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ" نییه و "ئاستى چاودێری ناوخۆیی زۆر به‌رزه".
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه له راپۆرتی ساڵانه‌یدا سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاگه‌یاندن ئاماژه به‌وه ده‌دات" سه‌ره‌ڕای باسكردنی چاكسازیی له سعودیه، به‌ڵام دانانى محەمەد بن سه‌لمان به جێنشینی پاشا له مانگی یۆنیۆی 2017 هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنى نه‌بووه له‌سه‌ر ئازادی ڕاگه‌یاندن".
،،
سعودیه به‌وه ناسراوه كه دووره له مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ، به‌شێوه‌یه‌ك له‌مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌وانى تۆڕی"په‌یامنێرانى بێ‌سنور" سعودیه‌ی له‌پله‌ی 169 داناوه له كۆی 180 وڵات‌دا.به‌جۆرێك وڵاتى سعودیه خاوه‌ن" راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ" نییه و "ئاستى چاودێری ناوخۆیی زۆر به‌رزه".
"ئیندیپێندت" یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ڕۆژئاوایی نییه كه هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپی توێژینه‌وه‌كانى سعودیه كردبێت، بۆ نمونه له ساڵى ڕابردووش‌دا كۆمپانیاى "بلومبێرگ " سه‌فقه‌یه‌كی تری هاوشیوه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه واژوو كرد بۆ ده‌ركردنی كۆپیه‌ك به زمانى عه‌ره‌بی له خزمه‌تگوزاریی هه‌واڵه ئابوریی و داراییەکان.
"ئیندیپێندت" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ناوه‌ڕۆكی ڕۆژنامه‌وانى ئه‌م پێگه نوێیانه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى ناوبانگی جیهانى یه‌ك ده‌گرنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی كارده‌كه‌ن هه‌روه‌ك چۆن ئێستا له كۆپیه ئینگلیزیه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت.
ئایا به‌ڕاستى ئه‌مه ڕووده‌دات؟ ئه‌وه‌ی ڕوویدا له ئه‌زمونى كهنداویی هاوشێوه‌ی ئه‌م كاره ده‌توانین پێشبینى وه‌ڵامێك بكه‌ین، ساڵى 2015 كۆمپانیا "ئینتیگراڵ میدیا" قه‌ته‌ری كۆپیه‌كی به‌زمانى عه‌ره‌بی له پێگه‌ی "هاف بۆست"ی ئه‌مریكی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان ساڵدا ئه‌م سه‌فقه‌یه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
بۆیه چاودێران پێیانوایه كاتێك وڵاتانى كه‌نداو به پاره‌ی خۆیان ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ده‌كڕن، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى وه‌ك پیشه‌یی و بابه‌تى بوون له‌لایه‌كی تره‌وه دابنێین.