٦ کاتژمێر و ٢٩ خولەک ئیسرائیلییەکان لە تاران چییان کرد ؟ 

رۆشنکردنەوەی نهێنییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ناخی تاریکیدا

٦ کاتژمێر و ٢٩ خولەک ئیسرائیلییەکان لە تاران چییان کرد ؟ 

2883 خوێندراوەتەوە

 و: لوقمان فەتاح

شەش کاژێر و ٢٩ خولەک ئەو ماوەیە کە پێویستە بۆ چوونە ناو کۆگایەک کە دەکەوێتە ناوچەیەکی بازرگانی لە تاران و لەکارخستنی ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوە و کونکردنی دوو دەرگا لە دەرگاکانی و کردنەوەی دەیان خەزێنە و دۆڵابی گەورە پێشی دەرچوون لە پایتەختی ئێران لەگەڵ نیو تەن لە بەڵگەنامە نەهێنییەکان.

 ئەمە ئەو پرۆسە نەوعیە بوو سیخوڕەکانی مۆسادی ئیسرائیلی ئەنجامیدا، کە دەرئەنجام نیو تەن لە بەڵگەکانیان دزی، کە  بریتی بوو لە  ٥٠ هەزار لاپەڕە و ١٦٣ هارد، کە پەردە لادەدات لەسەر  مەسەلەی "پرۆژەی عیماد" کە ئامانجەکەی "بەرهەمهێنانی پێنج کڵاوەی ئۆتۆمییە"، هێزی هەر یەکێکیان دەگاتە بەرامبەر هێزی ١٠ کیلۆتۆن لە مادەى تی ئین تی کە بە توندی دەتەقێتەوە.

کیلۆتۆن یەکەیەکە بۆ پێوانەکردنی ئەو ووزەیەی لە تەقینەوەی تی ئێن تی بەکاردێت ( ١ کیلۆتۆن یەکسانە بە ١٠٠ تۆن).

ئەو زانیاریانەش هی گوتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاهۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی کە لە ٣٠ نیسانی رابردوو گرێیدا و پرۆسەکەی ئاشکرا کرد، نەتانیاهۆ وتیشی ئێران پاش واژووکردنی ڕێککەوتن نامە ئۆتۆمیەکەی ساڵی ٢٠١٥، هەوڵەکانی خۆی چڕکردووە بۆ شاردنەوەی دۆسیە نهێنییەکانی و دۆسیەکانی پرۆسەکانی خۆ پرچەککردن بە چەکی ئەتۆمیی و گواستنەوەی بۆ شوێنی تاڕادەیەک نهێنی لەناو تاراندا، بەڵام زۆر لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن لە جیهاندا گرنگییەکی زۆریان نەدا بە ئاشکراکردنەکەی نەتانیاهۆ.

،،

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "ئیسرلئیل چۆن ڕێگەی خۆی ڕۆشن کرد بۆ نهێنیە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ناخی تاریکیدا" کە لە نوسینی دایڤید سانگر و رۆنین بیرگمان بوو. ئەوان درێژەی پرۆسە ئەمنیە هەستیارەکەی مۆساد دەخەنە ڕوو.

 

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتیکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییە هیچ نەبوو جگە لە "شانۆگەرییەک کە هیچ شتێکی نوێی تێدا پێشکەش نەکرا".

ئاماژەشی بەوەدا کە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەتۆمیی دەیزانی بەڕاستی ناوەڕۆکی بەڵگەکان چی تێدایە و هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش چەند ساڵیک لەمەو پێش دەیزانی بە هەموو ئەو زانیاریانە.

 

ووردەکاریی ئۆپراسیۆنەکەی مۆساد

ئەوەی نوێ بێت لەبابەتەکەدا رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "ئیسرلئیل چۆن ڕێگەی خۆی ڕۆشن کرد بۆ نهێنیە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ناخی تاریکیدا" کە لە نوسینی دایڤید سانگر و رۆنین بیرگمان بوو. ئەوان درێژەی پرۆسە ئەمنیە هەستیارەکەی مۆساد دەخەنە ڕوو.

dfd
شاری تاران ـ پایتەختی ئێران

بەپێی زانیاریی ئیسرائیلییەکان کە لە راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا هاتوون، بەشێکی زۆر لەبەڵگەنامەکان گوازراوەتەوە بۆ بۆ ئەو کۆگایەی کە پرۆسەکەی مۆسادی تێدا ئەنجامدرا, پاش واژو کردنی ڕێککەوتن نامە ئۆتۆمییەکەی ساڵی٢٠١٥، کە ئێران بڕیاریدابوو هەندێک لەو بەڵگەنامانە کە پەیوەندییان هەیە بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییە کۆ بکاتەوە و دووری بخاتەوە لە چاوی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئەم کارەش شوێنێکی هەڵبژارد لە ناوچەیەکی بازرگانی پێشووتر پەیوەندی نەبووە بە بەرنامە ئۆتۆمییەکەوە.

بەڵام مۆساد هەرلە سەرەتاوە لەسەنگەردابوو بۆ دۆزینەوەی بەڵگەنامەکان و هەستا بە وێنەگرتنی هەنگاوەکانی بە درێژایی دووساڵ، لە شوباتی ٢٠١٦وە، دیاریکردنی کاتی جێبەجێکردنی پرۆسەکە کەوتە پاش نزیکەی ساڵێک لە چاودێریکردنی کۆگاکە لەل ایەن سیخوڕەکانی مۆسادەوە.

سیخورە جێبەجێکارەکان گەیشتن و زۆربەیان یاخود هەموویان ئێرانی بوون، لە شەوی ٣١ ی کانونی دووەم، هەندێک پێداویستی پێویست بۆ کردنەوەی ٣٢ خەزێنە کە دەیانزانی بوونیان هەیە لەو شوێنەدا.

پێویست بوو شوێنەکە کاتژێر پێنجی سەر لە بەیانی جێبهێڵن، پێش گەیشتنی پاسەوانە ئێرانییەکان، بۆ ئەوەی کاتی هەڵهاتنیان هەبێت، لەبەر ئەوەی بەگەیشتنی پاسەوانەکان خێرا دەردەکەوێت کەسێک هەندێک نهێنی بەرنامە ئەتۆمییەکی وڵاتەکەی دزیووە.

پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە سیخوڕەکان زانیارییان کۆکردەوە دەربارەی هەر خەزێنەیەک لە ٣٢ خەزێنەکە کە گرنگترین زانیاری تێدابوو، چاودێری هەڵسوکەوت و نەریتی کرێکارەکانیان کرد، دیراسەی سیستمی ئاگادارکردنەوەی کۆگاکەیان کرد و پلانیان دانا دەربارەی چۆنێتی کارکردنی سیستمەکە بە شێوەیەک لەبەرچاوی ئێرانییەکان وادەرکەوێت کە بەبێ کێشە کاربکات سەرەڕای چوونە ژوورەوەی سیخوڕەکان بۆ شوێنەکە لەکاتژێر ١٠ و ٣٠ خولەکی شەو.

،،

لە زۆربەی پرۆسەکانی بێشووی مۆساد، سیخوڕەکان دەچوونە ژورەوە بۆ شوێنەکە و ئەو بەڵگانەی کە ئارەزوویان هەبوو زانیاری لێوەرگرن وێنەیان دەگرت، بەڵام لەم پرۆسەدا سەرۆکی مۆساد یوسی کۆهێن بڕیاریدا بە دزینی ئەو بەڵگانە بۆ کورتکردنەوەی کاتی پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.

 

پاش چوونە ژوورەوەیان، دەستیان نەدا لە زۆر لە خەزێنەکان، بەڵکو سەرەتا چوون بە ئاڕاستەی ئەو خەزێنانە کە "بەرگدارە ڕەشەکانی" تێدابوو کە "دیزانە هەستیارەکانی لەخۆ دەگرت".

لەزۆربەی پرۆسەکانی بێشووی مۆساد، سیخوڕەکان دەچوونە ژورەوە بۆ شوێنەکە و ئەو بەڵگانەی کە ئارەزوویان هەبوو زانیاری لێوەرگرن وێنەیان دەگرت، بەڵام لەم پرۆسەدا سەرۆکی مۆساد یوسی کۆهێن بڕیاریدا بە دزینی ئەو بەڵگانە بۆ کورتکردنەوەی کاتی پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.

erd
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

کاتژێر ٧ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکەمی شوبات، وەک مۆساد پێشبینی کرد، پاسەوانێکی ئێرانی گەیشت و بۆی دەرکەوت کە دەرگا و قفڵەکان شکێنراون،  لەوکاتەدا دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی ئێرانی دەستپێبکات بۆ گەران بەشوێن سیخوڕەکاندا، کە دەیان هەزار لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان تێداکرد بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.

ئێران کارەکانی "پرۆژەی عیماد"ی وەستاندبوو ساڵی ٢٠٠٣، واتە پێش ١٥ ساڵ لە دزینی هەندێک لە ئەو بەڵگانە کە پەیوەندییان هەیە بە پرۆژەکەوە، و بەپێی ئەو پرۆژە کە هاوکاریکران لە لایەن زانا ئەتۆمییەکانی پاکستان و وڵاتانی دیکە، رەنگە بەبێ زانینی حکومەتەکانیان، ئێران هەوڵی دەدا بۆ دروستکردنی چەند کڵاوەیەکی ئەتۆمیی تا ببسترێت لە موشەکی بالیستی "شیهاب٣".

یەکێک لە بەڵگە دزراوەکان زانیاری تێدابوو دەربارەی هەندێک پێشنیازی شوێنی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان، بەڵام بێ گومان هیچ لەمانە دروست نەکرا.

ئیسرائیلیش هەوڵی بە بازارکردن و بانگەشە دەدات بۆ بیرۆکەکەی بەوەی کە هەوڵوتەقەلای ئێران بۆ بە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمیی لە ساڵی ٢٠٠٣ نەوەستاوە، نەتەنیاهۆش دەڵێت شاردنەوەی بەڵگەنامەکان لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی واژوکراوە لەگەڵ ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ ، بۆخۆی بەڵگەیەکە لەسەر نیازەکانی ئایندەی ئێران بۆ دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمیی..