بۆچی ڕوسیا بانگێشتی نوێنەری بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات بۆ مۆسکۆ؟

بۆچی ڕوسیا بانگێشتی نوێنەری بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات بۆ مۆسکۆ؟

981 خوێندراوەتەوە

نووسین : سامیۆل ڕامانی
وەرگێڕان: هەڵۆ ساڵح


لە 16\7/2018 , نوێنەری تایبەتی سەروەکی ڕوسیا بۆ ئەفغانستان (زامیر کابلۆڤ) ڕایگەیاند حوکمەتی ڕوسیا بەنیازە بانگێشتی نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی تالیبان بکات بۆ گفتوگۆیەکی ڕەسمی پێش تەواوبونی وەرزی هاوین لە مۆسکۆ.


کابلۆڤ ئەوەی ئاشکراکرد بانگێشتکردنی فەرمی نوێنەری تالیبان دوای ئەوەدێت کە "تالیبان نیوە خاکی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکردوە" دەکرێت ڕوسیا ڕۆڵی هەبێت لە جێگیرکردنی ڕەوشی ئاشتی لە ئەفغانستاندا. مۆسکۆ بەنیازە تواناکانی ئەمریکا قەتیز و سنوورداربکات و کۆششبکات بۆ هەڵکشانی کاریگەری خۆی بەسەر ئاڕاستەی ناکۆکێکانی ئەفغانستانەوە، ئەم بانگێشتنامەیەی حوکمەتی ڕوسیا بەرژەوەندێکانی مۆسکۆ لە سێ ڕێگەی گرنگەوە بەرەوپێشەوە دەبات.


یەکەم : ڕوسیا دەیەوێت لەڕێگەی لینکی گفتوگۆکانەوە کار بکات بۆ دۆزینەوەی کەلێنێک بۆ ئەوەی ڕۆڵی بەدیاربخات لە ناوبژیوانیکردنی بزوتنەوەی تالیبان و حوکمەتی ئەفغانستان بە سەروەکایەتی ئەشرەف غانی،و هەروەها ئەمە نمایشێکی گرنگە بۆ" ناوەندی سیاسەت دروسکەرانی" ڕوسیا بۆ دەرخستنی سروشتی دروسکەری مۆسکۆ بە بەشداربوونی لە ڕەوشی ئاڵۆز و ململانێکاندا.

،،

سکرتێری یاردەدەری ئەمریکا "ئەلیس وێڵس" مەحکومی ستراتیژێکانی ڕوسیا کرد بەوەی کە ڕوسیا تالیبانی پڕچەکردوە دژ بە داعش، هەروەها دەڵێت گەر ڕوسیا ئاشتی دەوێت دەکرێت پێگەی حوکمەتی شەرعی ئەفغانستان بەهێزبکات نەک گروپە توندئاژۆکان. بەڵام هەرزوو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا "ماریا زاغرۆڤ" بەتوندی سەرجەم وتەکانی سکرتێری یاردەدەری ئەمریکا ڕەتکردەوە .


لە پاش ئەوەی هەریەک لە ئەمریکا و حوکمەتی ڕەسمی ئەفغانستان ڕوسیایان تاوانبارکرد بە پڕچەکردنی بزوتنەوەی چەکداری تالیبان. لە 20\6، سکرتێری یاردەدەری ئەمریکا "ئەلیس وێڵس" مەحکومی ستراتیژێکانی ڕوسیا کرد بەوەی کە ڕوسیا تالیبانی پڕچەکردوە دژ بە داعش، هەروەها دەڵێت گەر ڕوسیا ئاشتی دەوێت دەکرێت پێگەی حوکمەتی شەرعی ئەفغانستان بەهێزبکات نەک گروپە توندئاژۆکان. بەڵام هەرزوو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا "ماریا زاغرۆڤ" بەتوندی سەرجەم وتەکانی سکرتێری یاردەدەری ئەمریکا ڕەتکردەوە .

 سەرباری وەڵامدانەوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا و ڕەتکردنەوەی هەنگاوێکی لەم شێوەیە لەلایەن ڕوسیا، هەرزوو جارێکی دیکە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان "جەنەراڵ لیتوانت سکۆت میلەر" بە تۆڕی گەورە میدیا ئەفغانستان "خاما نیوس" ڕاگەیاند ،کە ڕوسیا تۆمەتبارە بەوەی کە بە درێژی سنورەکانی پاکستان و ئێران کاری لەسەر پێدانی پشتیوانی سەربازی و پێڕچەکردنی چەکدارانی تالیبانکردوە. ئەم تەوژمە لێدوانەی ئەمریکا دژبە پلانگێڕێکانی ڕوسیا "هەستی دژە ڕوسیا" هەڵکشاندوە لە ئەفغانستاندا.


لە 27\6، وەزارەتی بەرگیری ئەفغانستان سەرزەنشتی ڕوسیا کرد بەوەی کە مۆسکۆ بانگەشەی بۆ ئەوەکردوە "داعش" چەندی بنکەی گرنگی لە "نۆ" هەرێمی ئەفغانستان دامەزراندوە ، هەوەها پێداگری لەسەر ئەوەکردوە نزیکەی ۲۰۰۰ هەزار چەکدار داعش درێژەی بە چالاکی تودڕەوی خۆیاندەدەن لە ئەفغانستاندا ، بۆیە ئەمەش وایکرد کە گروپەکانی چالاکوانی مەدەنی لەبەردەم باڵوێزخانەی ڕوسیا لە کابوڵ دروشمی "دژە دەستێوەردانی ڕوسیا" بەرزکەنەوە. بەهۆی هەڵکشانی دەنگی ناڕەزایەکان دژ بە ڕوسیا و دڵنیای پێدانی ڕوسیا بە حوکمەتی ئەفغانستان کە وەک ناوبژیوانێکی متمانەپێکراو دەمێنێتەوە ، مۆسکۆ داڕێژانەوە بە پەیوەندێکانی خۆیداکرد لەگەڵ تاڵیبان، بۆیە بۆ ئەم مەبەستەش لە 17/7 ڕوسیا بە هاوکاری حوکمەتی تاجاکستان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ڕاگەیاندن دژبە هێرش و پەلامارەکانی تاڵیبان لە ناوچە سنوورێکانی تاجاکستان و ئەفغانستان بە مەبەستی بەهێزکردنی توانی سەربازی تاجاکستان لەژێر ناوی "درێڵی دژە تاڵیبان" .

،،

 گەر مۆسکۆ بتوانێت لەژێر ناوی گفتوگۆی ئاشتی کەلێنک بدۆزنەوە بۆ سەقامگیری سیاسی لە ئەفغانستان ئەوا ناوەندی بڕیاری سیاسی ڕوسیا دەتوان هاوکێشەی دژایەتێکەکردن هەڵبگێڕنەوە بۆ بنیاندنانی پەیوەندی سیاسی لەنێوان ئەفغانستان و ڕوسیا و ڕۆڵیان هەبێت لەدواین قۆناغی ناکۆکێکان و پرسی ئاشتی لە ئەفغانستان.

ئەم ئۆپراسیۆنە ئامانج لێ ڕواندنەوەی خەمی حوکمەتی ئەفغانی بوو بەوەی کە ڕوسیا بەهچ شێوەیەک پەیوەندێکانی لەگەڵ تاڵیبان ناگەیەنێت بە خاڵی هاوپەیمانی و گەر کارێکی لەمشێوەیە بکات تەنها لەپێناو گێڕاندنەوەی سەقامگیری سیاسیە بۆ ئەفغانستان . گەر مۆسکۆ بتوانێت لەژێر ناوی گفتوگۆی ئاشتی کەلێنک بدۆزنەوە بۆ سەقامگیری سیاسی لە ئەفغانستان ئەوا ناوەندی بڕیاری سیاسی ڕوسیا دەتوان هاوکێشەی دژایەتێکەکردن هەڵبگێڕنەوە بۆ بنیاندنانی پەیوەندی سیاسی لەنێوان ئەفغانستان و ڕوسیا و ڕۆڵیان هەبێت لەدواین قۆناغی ناکۆکێکان و پرسی ئاشتی لە ئەفغانستان.


دووەم : ڕوسیا ئەم فۆڕمە لە گفتوگۆی ئاشتی بەکاردێنێت بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ئاشتیخوازی "ڕێخراوی هاریکاری شەنگهای" کە وەک هەوڵێکە بۆ دروستکردنی ئاسانکاری لەپێناو جێگیری دۆخی سیاسی ئەفغانستان و پێگەی ڕێخراوەکە لای حوکمەتی ئەفغانستان بەرزببێتەوە.لە مانگی ڕابردودا ڕێخراوی هاریکاری شەنگاهی دانیشتنێکیان ئەنجامدا لە ویلایەتی "قینگدۆ" وڵاتی چین سەروەکی چین "ئیکس جیپین" چەندین ستراتیژی خستەڕوو سەبارەت بەپرسی چارەسەکردنی گرژی و ناکۆکێکانی ئەفغانستان لەڕێگای نەخشەڕێگای گروپە پەیوەندیدارەکانی "ڕێخراوی هاریکاری شەنگەهای" ، لەم دانیشتنەدا سەروەکی جێبەجێکاری ئەفغانستان ئەعبدوڵا ئەعبدوڵا و غانی تێیدا ئامادەبوون ، تێدا هەردوو بەرپرسی ئەفغانستان لێدوانیدا سەبارەت بەم هەوڵەی "ڕێخراوی هاریکاری شەنگاهی" و نەخشەڕێگاکانی سەبارەت چەسپاندنی هەوڵەکانی لەژێر دروشمی "دژە تیرۆریزم" لە سایەی یەک ئاڵادا لە ئەفغانستان و هەروەها ئەم هەوڵانە لە کابوڵدا بە پۆزەتیڤی وەسفکرا .

"ئیکس جیپین" خوازیارە کە دەستی هەژموونی ڕێخراوی هاریکاری شەنگاهای بکێشێت بەسەر دەوڵەتی ئەفغانستان ، و ڕوسیا ڕاسپێردراوە بۆ ئەم ئەرکە وە ڕوسیاش پێشوەزای لەم ئەرکە کرد ، و ئەم هەوڵە لەگەڵ بژاردە ستراتیژیەکانی ڕوسیا گونجاوە.لەم مانگانەی دوایدا حوکمەتی ڕوسیا بەو پەڕی هەستیاری دیبلۆماسی و سەرنجە میدیایەکانی سەرقاڵە ڕاکێشانی سۆزی ئەفغانستانە ڕوەو ڕێخراوی هاریکاری شەنگاهای . هەروەک یاسا دروسکەری ئەفغانی "جافر مەهداوی" دەڵێت ڕوسیا بەشدارێکی چالاکە لە کۆبونەوە هەواڵگیرێکانی ئەم دوایە لە چین و ڕوسیا و ئێران و پاکستان بۆ گەڵاڵەکردنی ستراتیژیەک دژ بە ڕێخراوی توندڕەوخوازی داعش لە ئەفغانستان.

،،

 لە زۆرترین ئەو گفتوکۆ ئاشتیانە لەدەرەوەی ئەفغانستان کراوە ڕوسیا بەشێوەیەکی ڕەسمی هەوڵی نمایشیکردنی ئەو هێزەیداوە کە باشترین دانوسانکاری نێو ڕێخراوی هاریکاری شانگەهایە و ڕوسیا بەرچاوترین هێزی ڕێخراوی ئاسایشی بەکۆمەڵە


سەرباری هەموو ئەمان ڕوسیا دەیەوێت ئەو ئەرکە ڕاسپێرداوەی کە لەلایەن ڕێخراوی هاریکاری شەنگەهایەوە پێیبەخشراوە بەباشی بەجێبێنێت و وانیشانبدات کە ڕوسیا تەنها دووەمین هێزی گرێدراوی ڕێخراوی هاریکاری شەنگاهای کە دوای ڕێبەریەکانی چین کەوتووە. لە زۆرترین ئەو گفتوکۆ ئاشتیانە لەدەرەوەی ئەفغانستان کراوە ڕوسیا بەشێوەیەکی ڕەسمی هەوڵی نمایشیکردنی ئەو هێزەیداوە کە باشترین دانوسانکاری نێو ڕێخراوی هاریکاری شانگەهایە و ڕوسیا بەرچاوترین هێزی ڕێخراوی ئاسایشی بەکۆمەڵە ..


سێیەم : حوکمەتی ڕوسیا توانەکانی خۆی بەکاردێنێت بۆ دۆزینەوەی پردێکی گرنگی دانوستان لەنێوان ئەمریکا و تاڵیبان، هەروەک واشنتۆن خوازیارە کۆتایبێنێت بەو هەڵمەتە سەربازیەی کە 17 ساڵە پێیەوە سەرقاڵە لە ئەفغانستاندا. لەم دوایەدا کابلۆڤ ئەوەی ڕاگەیاند تالیبان خوازیاربووە کە دانوسانێکی ڕاستەوخۆبکات لەگەڵ ئەمریکا , و هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ پشتیوانی خۆی دوپاتکردەوە بۆ دەسپێکردنەوەی سەرلەونێ دانوسانە ئاشتێکان لەنێوان حوکمەتەکەی غانی و تالیباندا ،ئەمش بە دواین سەردانی پۆمپیۆ بۆ کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان . و هەروەها مۆسکۆ بڕوایوایە و کە لەکۆتایدا واشینگتۆن پێویستی بە دامەزراندنەوەی هێڵێکی پەیوەندیە لەنێوان خۆی و تالیباندا. هەوڵە لەپێشینەیە سەرکەوتویەکانی ڕوسیا لە 9\2013 , سەبارەت بە مامەڵەی داماڵی چەکی کیمیا لە سووریا لەنێوان حوکمەتەکەی بەشار ئەسەد و ئەمریکا هیوایەکی متمانەپێکراو دەبەخشێت ئەمریکا،

بەوەی کە ڕوسیا سەرکەوتوانە دەتوانێت نێوەندگیرێکی یارمەتیدەران ئەنجامبدات ، تەنانەت لەسەروبەندی گرژێکانی مۆسکۆ و واشینگتۆن ، ڕوسیا هەمیشە ڕۆڵی "پردێکی دیبلۆماسی" گێڕاوە لەنێوان حوکمەتەکەی بەشارئەسەد و ئەمریکا لەپاش وێرانکردنی جبەخانەی چەکە کیمیایەکان لە دیمەشق، بۆیە سیاسەت دروسکەرانی ڕوسیا بڕوای وایە لەپاش ئەم هەوڵانەی مۆسکۆ بۆ سەقامگیری سیاسی لەنێوان حوکمەتی ئەفغانستان و تالیبان دەیدات ، واشینگتۆن دەهێنتە ژێرباری پەیوەندی بەستنێکی توندوتۆڵ لەگەڵ مۆسکۆ. بۆیە ڕوسیا بۆ ئەوەی بەم سیناریەۆیەوە لەدەرەوە کاربکات و ببێتە کارتێکی فشار بە دەستی ڕوسیا ئەوا پێویستە بەوپەڕی توانایەوە کار لەسەر ڕاکێشتنی نوێنەرانی تالیبان بکات بۆسەر مێزی دانوستانەکانی داهاتووی مۆسکۆ.

،،

بۆیە ئەم هەوڵەی ڕوسیا لە ئەگەری سەرگرتنی دەبێتە "کانیاوی دیبلۆماسی" بۆ ڕێبوارە تینۆکانی حوکمەتی ئەفغانستان و ئەمریکا ، بزوتنەوەی چەکداری تالیبان، و لە داهاتوودا مۆسکۆ پێگەیەکی ئاشتیخوازی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدەستدێنێت.


بۆیە ئەم هەوڵەی ڕوسیا لە ئەگەری سەرگرتنی دەبێتە "کانیاوی دیبلۆماسی" بۆ ڕێبوارە تینۆکانی حوکمەتی ئەفغانستان و ئەمریکا ، بزوتنەوەی چەکداری تالیبان، و لە داهاتوودا مۆسکۆ پێگەیەکی ئاشتیخوازی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدەستدێنێت.


هەرچەندە ڕوسیا بە بەردەوامی کار لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی ڕەخنەکانی دەکات کە لە لایەن ئەفغانستان و ئەمریکا لێدەگیرێت سەبارەت بەو لینکە نهێنیەی کە هەیەتی لەگەڵ تالیبان، بەڵام دانسوتانە ئاشتێکانی داهاتوو مۆسکۆ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ڕوسیا، بۆ سەلماندنی ئەوەی سەرجەم لینکەکانی نێوان مۆسکۆ و تالیبان سروشتێکی ئاشتیخوازی زاڵبووە بەسەریدا و لەپێناو جێگیریکردنی ڕەوشی سیاسی ئەفغانستان بووە ، و ئەگەر گفتوگۆ ئاشتێکانی مۆسکۆ ئەنجامی بەشداریکردنی نوێنەرانی تالیبانی لێکەوتەوە ئەوا تواناکانی ڕوسیا تیشکیدەخرێتە سەر لەنێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەپرسی جێگیریکردنی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی، و پۆتین دەبێتە ئاڵایەکی هەڵکراوی نێو زەینێتی وێنانی گشتی نێوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتێکان و پێگەی ڕوسیا دەباتە پێگەی گونجاو.