حوكمی تاكرەوی ئەردۆغان هۆكاری ئاڵۆزییەكانە لە توركیا

حوكمی تاكرەوی ئەردۆغان هۆكاری ئاڵۆزییەكانە لە توركیا

2932 خوێندراوەتەوە


و: ره‌زوان حه‌سه‌ن

توركیا كۆمارێكی مۆدێرنه‌ و له‌نێو جه‌رگه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی پێشووی عوسمانییه‌وه‌، له‌سه‌ده‌ی 14 لە دایک بووەو دامه‌زراوە‌. دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2016 دۆخی سیاسی وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ململانێی نێوان كورد و تورك به‌ره‌و خراپتر رۆیشتووه‌. ره‌خنه‌گرانی حكومه‌تی توركیا پێیان وایه‌ شێوازی حوكمڕانی تاكڕه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان هۆكاری ئه‌و ئاڵۆزیه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌. ره‌خنه‌كه‌ش له‌و بڕیاره‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ ده‌ستكاریكردنی ده‌ستور و به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌خۆی ده‌ریكرد. به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ سیستمی په‌رله‌مانی وڵات له‌ڕێگه‌ی گشتپرسییه‌كه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ سیستی سه‌رۆكایه‌تی. سیستمی په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیبوویه‌ په‌رله‌مانی توركیا به‌ڵام سیستمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ په‌رله‌مان سه‌نده‌وه‌ و به‌خشییه‌ سه‌رۆك كۆمار.

كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك بوو له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی حكومه‌ته‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوێكی تاكڕه‌وانه‌ ناوبرا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ په‌له‌كردن له‌ نزیكخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می 2019 و ئه‌نجامدانی له‌ حوزه‌یرانی 2018 گومانی دروست كرد و بووه‌ ده‌رخه‌ری خواست و مه‌یله‌ دیكتاتۆرییه‌كانی ئه‌ردۆغان.

،،

هاوكات حكومه‌ته‌ ئیسلامگه‌راكه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی نفوزی عوسمانیه‌تی نوێوه‌ كاریگه‌ر له‌سه‌ر‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێت: كه‌ هه‌نگاوێكه‌ ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو له‌دژین. ناوچه‌ دژی گروپی ئیخوان موسلیمینه‌ چونكه‌ نیازی ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی تیرۆره‌وه‌ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دابمه‌زرێنێت.


هاوكات حكومه‌ته‌ ئیسلامگه‌راكه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی نفوزی عوسمانیه‌تی نوێوه‌ كاریگه‌ر له‌سه‌ر‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێت: كه‌ هه‌نگاوێكه‌ ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو دەوربەر ‌دژێیەتی پلانی ئەردۆغان روونە‌ نیازی ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی تیرۆره‌وه‌ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دابمه‌زرێنێت. توركیا وابه‌سته‌یه‌ به‌ ئیخوان موسلیمینه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی هه‌ركاتێك وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی ناوزه‌ند كرابێت ئه‌ردۆغان به‌توندی به‌رگری لێكردووه‌. توركیا وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ فراوانكردنی نفوزی خۆی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ قه‌ته‌ر و سۆماڵ كردۆته‌وه‌ و ره‌نگه‌ بنكه‌ی ده‌ریاییشی له‌ سودان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه‌ ده‌كرێت توركیا به‌ ته‌نیشت ئێران و توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ ببێته‌ به‌شێك له‌ سێكوچكه‌ی زوڵم و زۆرداری.

په‌یوه‌ندی توركیا به‌ تیرۆره‌وه‌

توركیا وه‌ك نه‌ته‌وه‌ به‌ره‌وڕووی یاخیبوونی چه‌كداریی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆته‌وه‌. په‌كه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ی هاوڵاتیانی كورد له‌ توركیا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌ شه‌ڕی پارتیزانی هه‌ڵگیرساندووه‌. ئه‌مه‌ پاساو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا و ئه‌مریكا په‌كه‌كه‌ وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی بناسێنن.

نابێت بوترێت په‌كه‌كه‌ گروپێكی تیرۆریستیه‌. په‌كه‌كه‌ ته‌نها به‌رپه‌رچی هه‌مان ئه‌و تاكتیكه‌ تیرۆریستیانه ده‌داته‌وه‌ كه‌ توركیا له‌دژی هاوڵاتیه‌كانی به‌كاریان ده‌هێنێت.


به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌وه‌ توركیایه‌ تاوانباره‌ به‌ پشتیوانیكردنی لایه‌نه‌ تیرۆریستیه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یە كاتێك توركیا رێگه‌ی به‌ هێزه‌كانی ناتۆ نه‌دا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی گورزی سه‌ربازی بوه‌شێنێن. هه‌روه‌ها كاتێكیش داعش گه‌مارۆی شاری كۆبانی دا سوپای توركیا خۆی بێئاگا كرد لێی و لە پشتەوە ده‌ستێوه‌ردانی دەكرد تا کۆبانی بکەویتە دەست داعش. له‌وه‌ خراپتر، توركیا له‌ ساڵی 2013 چل و نۆ توركی له‌لای ئه‌و رێخراوه‌ تیرۆریستیه‌ ئازاد كرد و له‌ به‌رامبه‌ردا 180 شه‌ڕكه‌ری داعشی به‌ره‌ڵا كرد و هه‌مووشیان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ. توركیا له‌ پشتیوانیكردنی داعش تاوه‌كو ئه‌و راده‌یه‌ رۆیشت كه‌ بووه‌ كه‌ناڵێك له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و چه‌كه‌ كیمیاییانه‌ی له‌ سوریا به‌كارده‌هێنران به‌ قاچاغ ده‌گوێزرانه‌وه‌

،،،

چەن ووتەیەکی بە نرخ لێرە دەبێتنابێت بوترێت په‌كه‌كه‌ گروپێكی تیرۆریستیه‌. په‌كه‌كه‌ ته‌نها به‌رپه‌رچی هه‌مان ئه‌و تاكتیكه‌ تیرۆریستیانه ده‌داته‌وه‌ كه‌ توركیا له‌دژی هاوڵاتیه‌كانی به‌كاریان ده‌هێنێت.


دواتر ھەموو بریندارەکانی داعش لە ناو جەرگەی تورکیا چارەسەریان دەکرد. له‌م دواییانه‌شدا پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سزای قورسیان به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پاند، توركیا به‌ یارمه‌تیدانی وڵاته‌كه‌ رۆڵی نه‌رێنی خۆی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر ده‌رخست. دواتر توركیا به‌ ناردنی شمه‌ك و كاڵا بۆ وڵاته‌كه‌ پشتیوانی له‌ قه‌ته‌ر كرد.توركیا كه‌ هاوپه‌یمانێكی ناتۆیه‌، بۆچی وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كان و به‌تایبه‌ته‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌نگاوێك له‌دژی نانێن؟ بۆیه‌ ره‌نگه‌ توركیا ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رفه‌تێكی بۆ هه‌ڵكه‌وێت ئه‌وا به‌ ئاشكرا له‌ شه‌ڕی تیرۆر دژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

 

 
ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له‌ عێراق

نەوەی سەردەمی شەڕی کۆمەنیزم کە لەناو ئەنجومەنی پیران بونیان ھەیە ، ئێستاش بڕوایان وایە کەتورکیا دیوارێکە لەبەردەم گواستنەوەی کۆمەنیزم بۆ ڕۆژئاوا ، بۆیە چاوپۆشی لەهەڵەکانی تورکیا دەکەن و ، مانەوەی بەزەروور دەزانن ، بەڵام نەوە تازەکە دژی ھەموو ھەڵسوکەوتێکە لەگەڵ تورک و بە دایکی داعش و تیرۆری دەزانن ، ئەو نەوەیە کەتازە پێیان دەچێتە کۆنگرس و ئەنجومەنی پیران ، پێیان وایە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەوەدایە پەکەکە بمێنێت و دۆستایەتی کورد لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھاوشیوەی ئیسرائیل کاری لەپێشینەی ئیدارەبێت بوچونی تریش ھەیە نابیت پیی وایە نابیت دۆستایەتی خەلکی تورکیا لەبەر ئەرفۆغان پەراوێزبخرێت...

ئێستا بە روونی ئەردۆغان ده‌ستی خستۆته‌ ئیشی ناوخۆی سوریاو عیراق یه‌ك له‌ نمونه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رەھا حكومه‌تی توركیا سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ به‌لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ڕایبكێشێت. و لەو ریگاوە دەستیکی بالای لە بریارەکانی عیراق ھەبیت کێشە دروست بکات نه‌وت سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌. ئه‌گه‌ر عێراق بیه‌وێت هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت بۆ پشتگیریكردنی كوردانی توركیا ده‌بێت سزای زیانپێگه‌یه‌نه‌ر به‌سه‌ر بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كوردی عێراق بسه‌پێنێت. نفوزی توركیا له‌ عێراق له‌ڕێی‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ نه‌وت به‌رده‌وام بڕوات.

،،

په‌یوه‌ندی دوولایه‌نی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان بریتی بووه‌ له‌ هێڵی بۆری نه‌وت كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ توركیا یارمه‌تی ئه‌م هه‌رێمی داخراوه‌ی داوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكات. نفوز و ده‌ستێوه‌ردانی توركیان به‌رده‌وام سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ خراپتر ده‌كات و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دێنێته‌ كایه‌وه‌.

لێره‌وه‌ توركیا وه‌ك دۆست و دوژمن سه‌یری سه‌ركردایه‌تی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی توركیا وا دەریخستوە کە‌ دژی ریفراندۆمی كوردستانی عێراق بووه‌ بەلام ئەندازیارو ھاندەری بارزانی بووە لە بریاری کردنی و دوای جێھێشتنی.په‌یوه‌ندی دوولایه‌نی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان بریتی بووه‌ له‌ هێڵی بۆری نه‌وت كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ توركیا یارمه‌تی ئه‌م هه‌رێمی داخراوه‌ی داوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكات. نفوز و ده‌ستێوه‌ردانی توركیان به‌رده‌وام سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ خراپتر ده‌كات و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دێنێته‌ كایه‌وه‌.

ده‌رئەنجام

گشتپرسیه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان وه‌ك به‌رنامه‌یه‌ك به‌س بوو بۆی تاوه‌كو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بكات و دوو خولی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت. ئامانجی ئه‌و به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكات كه‌ ئه‌ویش خۆی له‌ سه‌ركوتكردنی دانیشتوانی كورد و بێبه‌شكردنیان له‌ ئۆتۆنۆمی ده‌بینێته‌وه‌. هه‌روه‌ها گه‌وره‌كردنی ئه‌و نفوزه‌یه‌كی كه‌ له‌ شێوازی حوكمڕانی عوسمانییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.


پێوسته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆی بیر له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ كورددا بكاته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی توركیا زیاتر پاڵنه‌ری شوم و خراپ ده‌یجوڵێنێت تاوه‌كو نیازی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌دژی تیرۆریزم. ده‌كرێت كوردی توركیا له‌ پاش ئه‌و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ چه‌ندان ساڵه‌یه‌ی بینیویه‌تی وه‌ك هاوپه‌یمانێكی دڵسۆزی راسته‌قینه‌ سه‌یربكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به‌پێی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ر خولی یه‌كه‌می به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ دواتر مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات.

 

author photo

نوسەر و شرۆڤەكاری سیاسی