و: ئامانج نیعمه‌ت
"ئایا توركیا كه‌یسی حه‌له‌ب له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ؟" ئه‌مه ناونیشانى هه‌واڵێكه كه ڕۆژنامه‌ی "یه‌نى شه‌فه‌ق" نزیك له پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵات دار له20 یۆنیۆ بڵاوی كردۆته‌وه، له‌سه‌روبه‌ندی دانوستانه‌كانى نێوان توركیا و ڕوسیا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به رێكه‌وتنێك كه سوپاى ڕژێمی سوریا له حه‌له‌ب بكشێته‌وه و هێزه‌كانى توركیا جێگه‌یان بگرنه‌وه و ببنه ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و شاره.
ڕۆژنامه‌ی ناوبراو له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ڵێت " دانوستانه‌كانى نێوان وه‌فدی توركیا و ڕوسیا به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی توركیا سه‌رپه‌رشتى ئه‌و شاره بكات"،
به‌وته‌ی ڕۆژنامه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌وا دووباره بونیادنانه‌وه‌ی حه‌له‌بی لێ دێته به‌رهه‌م.
رونیشی ده‌كاته‌وه" بڕیار وایه توركیا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتى كردنی دووباره بونیاد نانه‌وه‌ی ئه‌و شاره بگرێته ئه‌ستۆ كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌كێك بووه له‌گه‌وره‌ترین ناوه‌نده پیشه‌سازیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له قوناغی دواتر ده‌سه‌ڵات له‌و شاره له توركیاوه دهدهرێته ده‌ست سوپای ئازاد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نزیكه‌ی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا كه له وڵاته‌كانى توركیا و ئه‌وروپا نیشته‌جێن.
"ڕێڕه‌وی سوننی"
به ڕای فواد عهلیكۆی ئه‌ندامی ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنى سوریا "ڕێگه‌یه‌كی دورودرێژی سیاسیى و سه‌ربازی بڕدراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بهتوركیا بدرێت سه‌رپه‌رشتى حه‌ما و حه‌له‌ب و ئیدلب بكات به‌مه‌رجێك له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا و له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانى ڕژێم و میلیشیا شیعه‌كان، ڕێگه بدرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره مهدهنیهكانى سوریا له ئه‌وروپا و توركیاوه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی باس كران.
،،
"له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ناوچه‌ی هه‌ژموون له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و په‌كه‌كه (مه‌به‌ست یەپەگەیە) ڕۆژهه‌ڵاتى سوریای بۆ دیاری كراوه، توركیا و سوپای ئازادیش له ناوه‌ڕاست، هه‌ریه‌ك له روسیا و سوپاى ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌كانى رۆژئاوا و باشوری سوریا ده‌بن".
عه‌لیكۆ به "یه‌نى شه‌فه‌ق"ی ڕاگه‌یاندوه " شێوازەكانى نه‌خشه‌ی ڕێڕه‌وی سوننى ڕون بۆته‌وه" پێكدێت له حه‌ما و حه‌له‌ب و ئه‌دلب به‌ڵام دوای چۆڵكردنی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی (ئه‌لفوعه و كفریا) له پارێزگای ئیدلب.
ئاماژه‌شی به‌وه داوه"له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ناوچه‌ی هه‌ژموون له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و په‌كه‌كه (مه‌به‌ستى هێزه‌كانى پارستنى گه‌له كه توركیا به به‌شێك له پارتى كرێكارانى كوردسانى ده‌زانێت ) ڕۆژهه‌ڵاتى سوریای بۆ دیاری كراوه، توركیا و سوپای ئازادیش له ناوه‌ڕاست، هه‌ریه‌ك له روسیا و سوپاى ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌كانى رۆژئاوا و باشوری سوریا ده‌بن".
نەخشەکە ناوچەکانی باکوری خۆرئاوای سوریا پیشان دەدات
ئه‌وه‌ی به ڕوونى دیاره " هاوپه‌یمانى سێ لایه‌نه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د – روسیا – ئێران به‌ته‌وای ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر لازقیه و ته‌رتوس و حمس و دیمه‌شق و دێر ئهلزوردا ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و پەیەدەش ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كانى حه‌سه‌كه و ره‌ققه و گونده‌كانى دێر ئه‌لزور ده‌بن له رۆژهه‌ڵاتى فورات، هه‌رچی توركیایه به‌رپرس ده‌بێت له شاره‌كانى حه‌ما و حه‌له‌ب و ئیدلب له ناوه‌ڕاستى سوریا كه زۆرینه‌ی دانشتوانهی سوننه مه‌زهه‌بن".
ڕۆژنامه‌ی ناوبراو هه‌ندێ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه‌كانى سوریا ئه‌نجام داوه سه‌رباره‌ت به‌م هه‌واڵه، له‌وباره‌وه عه‌بدولره‌حمان ددم، پارێزگاری پێشووی حه‌له‌ب ده‌ڵێت " ئه‌و سنوره‌ی له نێوانمان هه‌یه دروست كراوه، ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌ر بهتوركیاین، ئه‌گه‌ر توركیا ئیداره‌ی حه‌له‌ب بكات ئه‌وا ده‌یان و سه‌دان هه‌زار كه‌س بێ دوو دڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵیان، ئێمه به هاوكاری له‌گه‌ڵ توركیا له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌توانین حه‌له‌ب بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ڕۆِژانى رابردووی".
ته‌مام بارودی سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووری سوریا ده‌ڵێت" له‌ئه‌ستۆگرتنى كه‌یسی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن توركیاوه واتای ڕزگار كردنی 30 ملیار دۆلاری وه‌به‌رهێنان دێت، ئه‌مه‌ش بێ گومان گه‌وره‌ترین ڕووداو ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی دواییدا"
بریتا حاجی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێی پێشوی حه‌له‌ب ڕایده‌گه‌یه‌نێت" توركیا تاكه ده‌رگای سوریایه به‌ڕوی جیهاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیازه سهربهگرێت، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كرێته‌وه".
گفتوگۆی لابه‌لا
توركیا له‌گفتوگۆی چڕوپڕدایه بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنى ئیداره‌ی شارۆچكه‌ی تهلڕهفعهتى سه‌ربه حه‌له‌ب، هه‌وه‌ها به‌شداره له جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه‌ی كه پێشتر له‌گه‌ڵ واشنتۆن لەسەری رێكه‌وتووه له‌پێناو گۆڕینى بارودۆخی منبه‌ج كه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین شاره‌كانى حه‌له‌ب.
،،
توركه‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له دانوستاندان بۆ چاره‌سه‌ری گرفتى هه‌ردوو شاری نه‌بل و زه‌هرا، كه میلیشیای شیعه‌ی نزیك له ئیرانیان تێدایه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر مه‌سه‌له‌ی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كفریا و ئه‌ل فوعهی له ئیدلب چاره كرد و له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چۆڵ كران.
له‌لایه‌كی تره‌وه، توركه‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له دانوستاندان بۆ چاره‌سه‌ری گرفتى هه‌ردوو شاری نه‌بل و زه‌هرا، كه میلیشیای شیعه‌ی نزیك له ئیرانیان تێدایه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر مه‌سه‌له‌ی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كفریا و ئه‌ل فوعهی له ئیدلب چاره كرد و له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چۆڵ كران.
سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ـ خۆرئاوای کوردستان
ڤلادیمێر پۆتینى سه‌رۆكی روسیا له دیداره‌كه‌یدا له گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هێلسینكی پایتەختی فینلەندا پلانى گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سورییهكانى بۆ وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به وورده‌كاری پلانه‌كه بكات.
به وته‌ی وه‌زاره‌تى به‌رگری روسیا، هه‌ندێک گفتوگۆی هاوبه‌ش له ئارادایه له نێوان هه‌ریه‌ك لە ڕوسیا و رژێمی ئه‌سه‌د بۆ پێكهێنانى گروپێكی چاودێری روسی و ئه‌مریكی و ئوردنى له عه‌ممانی پایته‌خت ئورده‌ن و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی گروپێكی هاوشێوه له لوبنان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی 890 هه‌زار په‌نابه‌ر له لوبنان و 300 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه له توركیا و 200 هه‌زاری دیكه له وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ وڵاته‌كه‌یان.
به‌ڵام تائێستاش قسه كردن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتى حه‌له‌ب بۆ ئه‌نقه‌ره به‌لای توركه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ره و نازانرێت ڕوسیا چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تى به‌لاى ڕوسیا و رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه بریتیه له گۆڕینی بارودۆخی پاریزگای ئیدلب، چونكه تا ئێستاش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌ندێ گروپی ئۆپۆزسیۆنی وه‌ك قاعیده و ئه‌حرار شامدایە.
محمود عوسمان توێژه‌ری سیاسی له وتارێكدا له پێگه‌ی " تورك پرێس" به‌ناونیشانى "ئایا توركیا سه‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیدلب توشی هه‌مان چاره‌نوسی درعا نه‌یه‌ت؟" ده‌ڵێت " ئیدلب ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌زموونی جدی په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و روسیا، پۆتینى سه‌رۆكی روسیا له‌به‌رده‌م بژاره‌یه‌كی قورسدایه، یان ئه‌وه‌تا وه‌ڵامی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكی توركیا ده‌داته‌وه ڕێگر ده‌بێت له هێرشی ڕژێمی ئه‌سه‌د و ئێرانیه‌كان بۆ ئیدلب، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچونهكانێتى له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌ربازییدا، چونكه نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆنی سوریا به به‌كارهێنانی رێگه‌ی سه‌ربازی بشكێنێت، یان ده‌یه‌وێت تاسه‌ر له‌گه‌ڵ تاران بڕوات و دووباره ڕژێمی ئه‌سه‌د بونیاد بینێته‌وه و به‌زه‌بری هێز بیسه‌پێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئهمریكیەکان ڕێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر داهاتووی سوریا.