خورمای بەسرە، چیرۆكی وێرانبوونی شارێك

خورمای بەسرە، چیرۆكی وێرانبوونی شارێك

722 خوێندراوەتەوە

ن.عەلی مەحموود
.
وەرگێران و داڕشتنەوەی
رەزوان زەڵمی

 

 

 ئەوەی وڵاتی عێراقی بەرەو وێرانی بردووە شتێكی قەزاو قەدەر و خۆرسك نییە، بەڵكو خراپی لایەنی كارگێری و بەرێوەبەردنییەتی لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەوە، كە گەورەترین زیانیشی لە خورما و بەرهەكانی داوە وەك سەرچاوەیەكی سروشتی و گرنگ لە عێراق. كە دواتر كاریگەریشی لەسەر پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان داناوە.

 

عێراق یەكەمین وڵاتی بەرهەمهێنانی خورما:


عێراق لەسەروبەندی شەڕی كەنداوی یەكەم، بەنزیكەی 500 هەزار تۆن خورمای رەوانەی دەرەوەی دەكرد، كە ئەمەش رێژەیەكی زۆرە و عێراق بەتاكە وڵاتی بەرهەمهێنانی خورما ئەژماركراوە لە جیهاندا، تەنانەت پێش وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاش دەكەوێت كە رێژەی هەناردەكردن و بەرهەمهێنانی خورمایان لە 100 هەزار تۆن تێ پەری نەكردووە.

 

،،

ە ساڵانی شەستەكان ریكخراوێك بۆ كۆكردنەوە و بەرهەمهێنانی خورما لە عێراق پێكهێنرا بەناوی (مصلحە التمور العراقیە) كە هەموو خورماكانی كۆر دەكردەوە و دابەشی دەكردن بەسەر پارێزگاكاندا جگە لەوەش كە خورماكانی لە پاكەت و زەرفدا كەپس دەكرد و رەوانەی شوێنە جیاجیاكانی دەكردن.

 

 
بەسرە، كە دەكەوێتە خوارووی عێراق، پشكی شێری بەركەوتووە لەم رێژە زۆرەی دارخورما لە وڵات، چونكە لە ساڵانی پەنجاكاندا نزیكەی 32 ملیۆن دار خورمای تێدا بووە كە 600 جۆر خورمای جۆراو جۆر بوون. و بەهۆكاری شوێنەكەی لەرووی ستراتیژی و نزیكی لە كەنداوی عەرەب دوور بووە لە زۆرێك لەو جەنگ و كێشانەی كە لە عێراق روویانداوە و كەمتر رووبەرووی كاولكاری بووەتەوە.

 
لە ساڵانی شەستەكان ریكخراوێك بۆ كۆكردنەوە و بەرهەمهێنانی خورما لە عێراق پێكهێنرا بەناوی (مصلحە التمور العراقیە) كە هەموو خورماكانی كۆر دەكردەوە و دابەشی دەكردن بەسەر پارێزگاكاندا جگە لەوەش كە خورماكانی لە پاكەت و زەرفدا كەپس دەكرد و رەوانەی شوێنە جیاجیاكانی دەكردن ئەمەش كاری جوتیارەكانی ئاسان كردو بووە هۆی گەشەسەندنی بەرهەمێهنانی خورما لە عێراق.

 

 
چیرۆكی خورما، چیرۆكێكی تراژیدی و وێرانبوونی وڵات:


لەدوای ئەو بەروارەوە كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێكردن، خورمای بەسرە وەك زۆرترین بەرهەمی خورما لە عێراق رووبەرووی چەندین مەترسی و لەناوچونی جدی بوویەوە كە لەخوارەوە گرنگترنیان باس دەكەین ئەوانیش:

 
یەكەم: ئاوبردنی دارخورماكان


ئەو دارخورمایانەی كە دەكەوتنە كەناراوەكانی كەنداوی عەرەب بەهۆی دەركەوتنی رەگ و ریشەكەیانەوە ئاو دەیبردن و رووبەرووی لەناوچوون دەبوونەوە.

 

 

 

،،

هۆكاری دیكەش كە بووە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی دارخورما و لەناوچوونیان بەرز بوونەوەی كرێی دەستی بەرهەم هێنانی دارخورماكان كە هەموو كەس ئەنجامی نەئەدا چونكە دارخورماكان چاودێرییەكی وردیان دەویست.

 

 دووەم: رووبەرووبونەوەی دەردە كشتوكاڵییەكان


خراپی مامەڵە كردن لەكاتی رووبەرووبنەوەی ئەو دەردو بەڵایانەی كە روویان دەكردە دارخورماكان چونكە خزمەت و كاری پێویستیان بۆ دارخورماكان ئەنجام نەئەدا بۆ ئەوەی لەناو نەچن.

 
سێیەم: بەرزبونەوەی كرێی دەستی


هۆكاری دیكەش كە بووە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی دارخورما و لەناوچوونیان بەرز بوونەوەی كرێی دەستی بەرهەم هێنانی دارخورماكان كە هەموو كەس ئەنجامی نەئەدا چونكە دارخورماكان چاودێرییەكی وردیان دەویست.

 

 

،،

چیرۆكی لەناوچوونی دارخورماكان لە عێراق درێژەی كێشا هەتا دوای ساڵی 2003 و پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، كە بەهۆی جەنگ و بۆردومانكردنی شوێنەوەكانەوە زۆرێك لە دارخورماكان سوتان.

 

 

 
هەر بۆیە ئەم هۆكارانەی پێشەوە وایكرد كە بەرهەمهێنانی خورما لە ساڵی 1989 بەرێژەیەكی بەرچاو نزم بوویەوە تا گەشتە ئەوەی لە 32 هەزار جۆر دار خورما لە بەسرە تەنها 16 هەزار بمێنێتەوە كە ئەمەش كاریگەرییەكی زۆری كردە سەر ئابوری عێراق وە لەرووی كۆمەڵایەتیشەوە خەڵكی رووبەروی هەژاری بوونەوە وە بووە هۆی تێكچوونی پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان.

 


خوێی كوشندە:


چیرۆكی لەناوچوونی دارخورماكان لە عێراق درێژەی كێشا هەتا دوای ساڵی 2003 و پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، كە بەهۆی جەنگ و بۆردومانكردنی شوێنەوەكانەوە زۆرێك لە دارخورماكان سوتان.

 
هەروەها بەهۆی گرتنی ئاوەوە لەلایەن توركیاو ئێرانەوە كە لەرێگەی بەنداوەكانیانەوە رێیان لە رێژیەكی زۆر ئاو گرت بێتە خاكی عێراق، بووە هۆی ئەوەی ئاوی دەرچاو روبارەكانی عێراق سوێربێت بەرێژەیەك كە بۆ ئاودانی دارخورماكان نەشێت، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەت و نەیتدەواتی كۆنترۆڵی ئەم كێشەیە بكات، هەربۆیە عێراق زۆر دواكەوت لەرووی بەرهەمێهانی خورماوە كە شارەزایانی بوارەكە ئاماژە بەوە دەكەن عێراق ناتوانێ لەسەر ئاستی جیهان ئەو پلەو پایە بگەرێنێتەوە كە لەبواری بەرهەمێهانی دارخورما هەیبوو.

 

،،

بەڵام ئەم یاسایەش نەبووە فریاد رەسێك بۆ دارخوماكانی بەسرە و تا دێت ئەم چیرۆكە تراژیدییە بەردەوامی هەیە و عێراق پاشەكشەی تەواو دەكات لە بەرهەمهێنانی ئەم سامانە نیشتمانییە گرنگەدا.

 

 

گرتنەبەری رێوشوێنی بەرژەوەندیخوازی:

لەكۆتایدا، لە 9ی نیسانی ساڵی 2014 ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە یاسایەكی ناوخۆی دەركرد لەبەرژەوەندی دار خورماو خاوەن رەزەكان، بۆ ئەوەی ئەو دارخورمایانەی كە ماون زیاتر لەناو نەچن، گرنگترین بڕگەكانی یاسەكەش:


یەكەم: هەر كەسێك بیەوێت خورما بەرهەم بهێنێت حكومەت هاوكاری دەكات و هەموو باجێكی لەسەر سووك دەكات.


دووەم: حكومەت قەرز دەدات بەو خاوەن رەزانەی كە لەبەر بێ پارەیی ناتوانن خورما بەرهەم بهێنن.


سێیەم: نابێت هیچ رەزێكی دارخورما بكرێت بە شوێنی گەشتیاری و باڵەخانە.

بەڵام ئەم یاسایەش نەبووە فریاد رەسێك بۆ دارخوماكانی بەسرە و تا دێت ئەم چیرۆكە تراژیدییە بەردەوامی هەیە و عێراق پاشەكشەی تەواو دەكات لە بەرهەمهێنانی ئەم سامانە نیشتمانییە گرنگەدا.


چونكە زۆرێك لە رەزەكان لە لایەن بازرگانەكانەوە كرا بە شوێنی گەشتیار و مۆڵ و بازار و كۆگای گەورە، و بەرێكەوتن لەگەڵ هەندێ لە سیاسییە نزیكەكانیان رێیان لەوە گرت كە یاساكە لە بەرژەوەندی دارخورماكان كاری خۆی بكات.