ن: مسته‌فا فه‌تحی
و: ئامانج نیعمه‌ت
"ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتى ئێران بۆ ئاستی سفر دابه‌زێنێت وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری لهههڵسوكهوتهكانى بكات له‌ناوچه‌كه‌دا" ... ئه‌مه وته‌ی براین هۆكی گه‌وره ڕاویژكاری سیاسی وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ی ئه‌مریكایه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌نێوان جه‌نگی ئابوری و سه‌ربازی له‌دژی ئێران جه‌نگی ئابووری هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌وه‌شمان بۆ ڕون ده‌كاته‌وه ئه‌و نه‌وته‌ی كه ئێران سێیه‌م گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری رێكخراوی (ئۆپێك)ه ، ڕۆژانه نزیكه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاو به‌رهه‌م ده‌هێنیت، ئه‌م نه‌وته ده‌بێته "سوته‌مه‌نی" جه‌نگی داهاتوو.
له سێی یۆلیۆدا له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكی ئێران ڕایگه‌یاند" ئه‌مریكا ناتوانێت به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاستى سفر دابه‌زێنێت "ئاماژه‌شی به‌وه‌دا" ئێران هاتوچۆی نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی وڵاتانى درواسێی ده‌وه‌ستێنێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا داوا له هه‌موو وڵاتان بكات له كڕینى نه‌وتى ئێران بوه‌ستن"، وتیشی" مانای نییه ڕێگه به‌ناردنی نه‌وتى وڵاتانى دراوسێ بدرێت و ڕێگه به ئێران نه‌درێت".
له‌ماوه‌ی پێشووشدا به‌رپرسانى ئێران هه‌ره‌شه‌ی داخستنى "گه‌روی هورمز"یان كرد، كه رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ناردنی نه‌وته، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ر پرؤسهیهكی دوژمنكاری ئه‌مریكی دژبه ئێران، ئه‌م گه‌رووه به گرنگترین ڕێڕه‌وی جیهانى نه‌وت داده‌نرێت .
ئه‌وه‌ی ڕوحانى به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی پێدا له 4ی یۆلیۆ بووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى ئێران له زاری قاسم سوله‌یمانى سه‌رۆكی" فه‌یله‌قی قودس" له هێزه‌كانى پاسه‌وانى شۆرشی ئێرانى ده‌ڵێت " پاسه‌وانانى شۆڕش هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تى ڕێگه‌گرتن له ناردنى نه‌وتى هه‌رێمیی ئه‌گه‌ر بێت‌و رێگه به فرۆشتنى نه‌وتى خاوی ئێرانی نه‌درێت".
،،
قاسم سوله‌یمانى سه‌رۆكی" فه‌یله‌قی قودس" له هێزه‌كانى پاسه‌وانى شۆرشی ئێرانى ده‌ڵێت " پاسه‌وانانى شۆڕش هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تى ڕێگه‌گرتن له ناردنى نه‌وتى هه‌رێمیی ئه‌گه‌ر بێت‌و رێگه به فرۆشتنى نه‌وتى خاوی ئێرانی نه‌درێت".
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی سوله‌یمانی له‌كاتێكدا بوو كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له گفتوگۆدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پاسه‌وانى شۆڕش بخه‌نه لیسیتى گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه.
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی نزیك له بازنه‌ی بڕیاردان له كۆشكی سپی ده‌ڵێن" كۆشكی سپی چه‌ندین مانگه له‌گفتوگۆدان بۆ ئه‌م بڕیاره و ته‌نانه‌ت خودی مایك بۆمبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتى ئه‌و بڕیاره‌یه،به‌ڵام تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌ون بڕیاری له‌وجۆره ناده‌ن.
بریاری ناساندنی پاسه‌وانى شۆرشیی ئێران به تیرۆر ده‌رفه‌تى زۆر ده‌خاته به‌رده‌م كۆشكی بۆ سڕكردنی سه‌رچاوه‌كانى نزیك له هێزی پاسه‌وانى شۆڕشی ئێران و ته‌نانه‌ت ڕێگه گرتن له سه‌فه‌ری هه‌ندێك له به‌رپرسانى ئه‌م ڕێكخراوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌پاندنی هه‌ندێك سزای تاوانكاری له‌سه‌ریان، هاوكات له‌گه‌ڵ سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر ئێران كه ئێستا هه‌یه.
گه‌روی هورمز كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی كه‌نداو له‌نێوان هه‌ریه‌ك له عوممان و ئێران و خاوه‌ن گرنگیه‌كی زۆری ستراتیژیه ،بۆیه داخستنى كاره‌سات ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى وڵاتانى جیهان، به‌پێی ئاماره‌كانى ئیداره‌ی زانیاری وزه له ئه‌مریكا: ڕۆژانه نزیكه‌ی بیست بۆ سی كه‌شتى نه‌وتى ئه‌م گه‌روه تێ ده‌په‌ڕێنن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 17 ملیۆن به‌رمیلى رۆِژانه و نزیكه‌ی 40% بازرگانى نه‌وتی جیهانى له‌خۆده‌گرێت.
به پێی یاسا نێودهولهَتیهكان گه‌روی هورمز به ده‌ریا به‌نرخه كان داده‌نرێت و هه‌موو كه‌شتیه‌ك ماف و ئازادی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێیدا تێپه‌ڕ بێت،گه‌شت كردن به‌م گه‌روه له‌ژێر چاودێری سیسته‌می ترانزێت دایه"ئه‌مه‌ش واتا نابێت هیچ مه‌رجێك به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه بسه‌پێنرێت كه پێیدا تیپهردهبن ئه‌گه‌ر تیپهربوونهكه خێرا بێت و نه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانى ده‌وروبه‌ری گه‌روه‌ی ناوبراو.
گه‌روی هورمز، چه‌كێكی جه‌نگی نه‌وت
هورمز گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ وڵاتانى كه‌نداو هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 90% نه‌وتیان به كه‌شتیه نه‌وتیه‌كان له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌نێرنه ده‌ره‌وه و له‌هه‌مان كاتدا هاورده‌ی وڵاتانى كه‌نداویش هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه دێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له چین و ژاپۆن و كۆریای باشور و سه‌نگافووره و تایوانه‌وه دێن.
،،
هورمز گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ وڵاتانى كه‌نداو هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 90% نه‌وتیان به كه‌شتیه نه‌وتیه‌كان له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌نێرنه ده‌ره‌وه و هاورده‌ی وڵاتانى كه‌نداویش هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه دێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له چین و ژاپۆن و كۆریای باشور و سه‌نگافووره و تایوانه‌وه دێن.
له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری ئێران ده‌توانێت نیوه‌ی گه‌روی هورمز به شیوه‌ی به‌ش به‌ش دابخات، ئه‌مه‌ش به‌جێگیری كردنی كه‌شتی گه‌لیه سه‌ربازی و بۆمبه ده‌ریایی و موشه‌ك و ته‌نانه‌ت به كه‌شتى بچوكی جه‌نگییش.
به‌ڵام له‌ڕووى پراكتیكه‌وه، ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی دور و درێژ ئه‌م كاره به‌رده‌وامی پێ بدات،به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتان دژی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئێرانن كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌وتیه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا ته‌نانه‌ت به زه‌بری هێزیش بێت.
سفركردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران
لێدوانه‌كانى هۆك سه‌باره‌ت به سفركردنه‌وه‌ی نه‌وتى ئێران ته‌نها لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانى نییه به‌ڵكو وڵاته‌كه‌ی هه‌ندێ هه‌نگاوی كرداری ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانى.
پلانى ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه بتوانێت وا له زۆرینه‌ی وڵاتان بكات نه‌وتى ئێران نه‌كڕن و هه‌نارده‌ی ئه‌و ئه‌و وڵاته له نزیك كاتدا بگه‌یه‌نێته سفر، ئه‌مریكا فشاره‌كانى بۆسه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانى چڕتر كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ستانى كڕینى نه‌وتى ئێرانى دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێكهوتنى ئه‌تۆمی وڵاتانى جیهان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، واشنتۆن هاوپه‌یمانه‌كانى ئاگادار كردۆته‌وه له دوای 4ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه ڕازی نابێت هاوپه‌یمانه‌كانى نه‌وتى ئێران هاورده بكه‌ن.
بۆیه كڕیاره‌كان له ئه‌وروپا و هیند هاورده‌ی نه‌وتى ئێرانیان كه‌م كردۆته‌وه پیش هاتنى سزاكانى ئه‌مریكا له 4ی نۆڤه‌مبه‌ر.
هه‌روه‌ها كۆریاى باشور هاورده‌ی نه‌وتى ئێرانى گه‌یاندۆته نزمترین ئاست له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا، له‌كاتێكدا له ڕابردوودا كۆریای باشور یه‌كێك بوو له چوار كڕیاره گه‌وره‌كه‌ی نه‌وتى خاوی ئێران له‌كاتى گه‌ڕی سزاكانى ئه‌م دوایه‌ی ئیران ،هه‌روه‌ها زۆرترین شمه‌كی كاره‌بایی ئێرانى هاورده كردوه ،به‌ڵام دوركه‌تنه‌وه‌ی كۆریاى باشور فشار له ئێران ده‌كات به‌دوای كڕیاری نوێ‌دا بگه‌ڕێت.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌نده وزه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری یه‌ده‌كی جیهانى له بازاڕی نه‌وت دا هه‌یه ده‌توانێت ڕوماڵی كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌وتى خاوی ئێرانى بكات"
له لایه‌كی تره‌وه ته‌مپ داوای له سعودیه كردوه كه به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو زیاد بكات بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ی كه‌م بونه‌وه‌ی نه‌وتى خاوی ئێران و له چاوپێكه‌وتنێكدا له به‌رنامه‌ی" سه‌نده‌ی مۆرنینگ فیوچه‌ر وز ماریا بارتیرۆمۆ" كه كه‌نالی فۆكس به‌خشی ده‌كات ،تره‌مپ داوای له سعودیه كرد ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زۆر زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌مریكا بكه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی نرخی نزمی سوته‌مه‌نی وه‌ك خۆی،له‌كاتێكدا كه واشنتۆن له ململانێی سعودیه و ئێران پاڵپشتى سعودیه‌یه.
،،
كۆریاى باشور هاورده‌ی نه‌وتى ئێرانى گه‌یاندۆته نزمترین ئاست له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا، له‌كاتێكدا له ڕابردوودا كۆریای باشور یه‌كێك بوو له چوار كڕیاره گه‌وره‌كه‌ی نه‌وتى خاوی ئێران.
تره‌مپ وتیشی" نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه‌ته‌نها لایه‌نى خراپی كشانه‌وه له ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وه‌یه كه ئێمه بڕێكی زۆر نه‌وت له‌ده‌ست ده‌ده‌ین بۆیه پێویسته سعودیه قه‌ره‌بوی ئه‌وه‌مان بۆ بكاته‌وه،دوژمنی گه‌وره‌ی سعودیه كێیه؟به‌تاكید ئێرانه.به‌ڵێ . بیر له‌و كاره بكه‌نه‌وه.ئێران دوژمنه گه‌وره‌كه‌یه .بۆیه پێویسته ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن"
وتیشی" په‌یوه‌ندیه‌كی زۆرباشی" له‌گه‌ڵ شاى سعودیه و وه‌لى عه‌هدی ئه‌و وڵاته‌و ده‌وربه‌ریان هه‌یه ،بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان بڕێكی زۆرتر نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن.
ئه‌م وتانه‌ی تره‌مپ واته ده‌یه‌وێ رۆژانه سعودیه به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى بۆ 12 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات ئه‌مه‌ش كارێكه كه سعودیه له ڕابردوودا ئه‌نجامی نه‌داوه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا سعودیه رۆژانه نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌م هێناوه،هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نزیك له سیاسه‌تی نه‌وتى سعودیه ده‌ڵێن ڕه‌نگه سعودیه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت بۆ 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌ژانسی فه‌رمی سعودیه "واس" به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی بڵاو كرده‌وه باس له‌وه ده‌كات كه سعودیهلهكاتى پێویستدا بۆ هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و گۆرانكاریه‌كی داهاتوو له ئاستى خواست و خستنه‌ڕووی پیترۆڵ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌م هێن ئاماده‌ی به‌كارهێنانى وزه‌ی یه‌ده‌گی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وته "
له ڕوپێوێكی ئاژانسی رۆیته‌رزدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتى ڕێكخراوی ئۆپێك له مانگی یۆلیۆ به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستى به‌رهه‌مهێنانى سعودیه‌وه زۆر به‌رز بۆته‌وه،ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی كه سعودیه گه‌وره‌ترین وڵاته كه وه‌ڵامی داواكاریه‌كانى ئه‌مریكاى داوه‌ته‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت له‌چاو وڵاتانى دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتدا.
له مانگی یۆلیۆدا ئۆپێك 32.32 میلیرن به‌رمیل ڕۆژانه نه‌وتى به‌هه‌م هێناوه و به پێی ڕوپێوهكهی ڕۆیتهۆز ڕۆژانه نزیكه‌ی 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتری به‌رهه‌م هێناوه و ته‌نانه‌ت به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانه له‌ساڵی 2018 دا.
هه‌روه‌ها ڕوپێوهكه ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ده‌كاته‌وه هاوپه‌یمانه‌كانى كه‌نداو "كوێت و ئیمارات" وه‌كو سعودیه‌یان نه‌كردوه و تائیستا ئاستى به‌هه‌مهێنانى نه‌وتیان وه‌ك خۆیه‌تى له‌م مانگه‌دا به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام له سێی یۆلیۆدا سوهێل مه‌زروعی وه‌زیری وزه‌ی ئیماره‌ت وتویهتى " ئۆپیك له‌ماوه‌ی داهاتوی ساڵی2018 به‌نیازی زیادكردنی به‌رهه‌م هێنانه له‌لایه‌ن هه‌موو وڵاته ئه‌ندامه‌كانه‌وه و ئیماراتیش ئاماده‌یه بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك له‌كاتى ئه‌گه‌ری كه‌م بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتیی.
هه‌وڵى ئهوورپیهكان بۆ رزگار كردنی رێكه‌وتنى ئه‌تۆمی
له هه‌شتى مانگی مایۆی ڕابردوو تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ڕێكهوتنى ئه‌تۆمی تایبه‌ت به به‌رنامه ئهتۆمیهكانى ئێران ڕاگه‌یاند " پێشتر هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ڕوسیا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و چین و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێران له‌ساڵى 2015سه‌ری پێكهاتبوون،هه‌روه‌ها تره‌مپ دووباره كاركردنه‌وه‌ی به‌هه‌موو سزاكان راگه‌یاند كه پێشتر به‌هۆی ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه هه‌ڵپه‌سێردرابوو.
،،
حه‌سه‌ن ڕوحانی: تاران ته‌نها له‌كاتێكدا له‌م ڕێكه‌وتنه ده‌مێنێته‌وه كه وڵاتانى دیكه گرهتنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن " وتیشی" ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكه‌ش سودمه‌ند نابن له بریاری كشانه‌وه له رێكه‌وتنى ئه‌تۆمی.
له سێی مانگی یۆلیۆدا حه‌سه‌ن ڕوحانی وتى " تاران ته‌نها له‌كاتێكدا له‌م ڕێكه‌وتنه ده‌مێنێته‌وه كه وڵاتانى دیكه گرهتنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن " وتیشی" ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكه‌ش سودمه‌ند نابن له بریاری كشانه‌وه له رێكه‌وتنى ئه‌تۆمی راگه‌یاندراو".
له‌سه‌ر داوای ئێران وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانى به‌شدار بوو له ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئیران له له 6ی یۆلیۆ له ڤێنا كۆبونه‌وه بۆ ئاگادار بوون له پێشنیازی ئه‌وروپیه‌كان سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوانیان.