بۆچی ژاپۆن سه‌ركرده‌ی رێكخراوى ئه‌وم شیرینكۆى له‌ سێداره‌دا ؟

ئه‌وم شیرینكۆ، ئه‌و رێكخراوه‌ ژاپۆنیه‌ی بانگه‌شه‌ی كۆتاییهاتنی دنیا ده‌كه‌ن

بۆچی ژاپۆن سه‌ركرده‌ی رێكخراوى ئه‌وم شیرینكۆى له‌ سێداره‌دا ؟

1069 خوێندراوەتەوە

و: ئامانج نیعمه‌ت
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانى وڵاتى ژاپۆن باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ركرده‌ی پێشوی گروپی ئه‌وم شینرنكۆ و ژماره‌یه‌كی تر له‌ ئه‌ندامانى له‌سێداره‌ دراون به‌تۆمه‌تى هێرشى گازی سارین بۆسه‌ر میترۆی تۆكیۆ له‌ساڵی 199، شوكو ئاساهارا له‌سه‌روی لیستێكی سیانزه‌ كه‌سیدا بوو كه‌ 6ی ته‌موزی 2018 له‌سێداره‌ دران به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی 1995 كه‌ بوه‌ هۆی گیان له‌ده‌ست دانى 13 كه‌س و بریندار بونى 5800 كه‌سی دیكه‌.


ئه‌م خێڵه‌ زنجیره‌یه‌ك تاوانى ئه‌نجام داوه‌ له‌نێوانیاندا چه‌ند هێرشێك به‌ گازی سارین بۆسه‌ر میترۆی تۆكیۆ له‌ساڵى 1995 و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى هێرشی تر به‌ گازی هایدرۆجینی.


ئه‌م خێله‌ ساڵی 1994 گازی سارینى له‌ شاری ماتسۆمۆتۆی ناوه‌ندی ژاپۆن له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ شه‌وانه‌كان به‌كارهێناوه‌ به‌مه‌به‌ستى كوشتنى سێ دادوه‌ر كه‌ بریاربوو هه‌ندێ حوكمی دادوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م خێله‌ ده‌ربكه‌ن.


هێرشی ئه‌م خێڵه‌ نه‌یتوانی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، چونكه‌ ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگریان به‌كارهینا بوو بۆ بڵاوه‌پێكردنی گازه‌ ژه‌هراویه‌كه‌، به‌لام هه‌وا له‌ شوێنێكی نیشته‌جیبون بڵاوه‌ی پێكرد و بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانى 8 كه‌س و بریندار بوونى 6000 هه‌زاری دیكه‌.

 

شوكو ئاساهاری دامه‌زرێنه‌ریان كێیه‌؟
ئاساهارا ته‌مه‌نی 63 ساڵه‌ و مامۆستاى یۆگایه‌ و به‌شێك له‌چاوی له‌ده‌ست داوه‌ و له‌ساڵى 2004 فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رچوه‌ به‌هۆی تێوه‌گلانى له‌ 13 تاوان له‌ناویاندا تاوانى هێرش كردنه‌ سه‌ر میترۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و تاوانى كوشتن.

،،

ئه‌وم شینریكۆ ساڵى 1987 دامه‌زراوه‌ بیروباوه‌رێكی تێكه‌ڵ له‌ بودایى و هیندۆسی هه‌یه‌ پیشبینى خۆیان هه‌یه‌ به‌ ڕۆژی دوایی، بڕوایان وایه‌ كه‌ كۆتایى ژیان نزیكه‌ و هه‌ركه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خیڵه‌ بێت ده‌چێته‌ دۆزه‌خ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌م خێله‌ ده‌كوژرێن.


خێلى ئه‌وم شینریكۆ له‌ساڵى 1987 دامه‌زراوه‌ بیروباوه‌رێكی تێكه‌ڵ له‌ بودایى و هیندۆسی هه‌یه‌ پیشبینى خۆیان هه‌یه‌ به‌ ڕۆژی دوایی، ئه‌م خێڵه‌ بڕوایان وایه‌ كه‌ كۆتایى ژیان نزیكه‌ و هه‌ركه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خیڵه‌ بێت ده‌چێته‌ دۆزه‌خ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌م خێله‌ ده‌كوژرێن.


ڕۆژنامه‌ "جاپان تایمز" باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌ركرده‌ی ئه‌م خێله‌ پێی وایه‌ "هێرشه‌كان هه‌وڵێكی پیرۆزه‌ بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ڕوحه‌ خراپه‌كان له‌م جیهانه‌دا"، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی ئاساهارا به‌ شوێنه‌كه‌وته‌كانى ده‌وتةوة ئه‌وه‌یه‌ "ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ژاپۆن و ده‌یكات به‌ عه‌مباری پاشه‌ڕۆی ئه‌تۆمی".

 

dfc
شوكو ئاساهاری، سه‌ركرده‌ی له‌ سێداره‌دراوی رێكخراوی ئه‌وم شینرنكۆ 


ئه‌م خێڵه‌ له‌ساڵی 1989 مۆله‌تى ئایینى ره‌سمیان وه‌رگرتوه‌ و ئاساهارا توانیویه‌تى له‌ ڕێگه‌ی كتێب و وتاره‌كانى له‌ زانكۆكان ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگر له‌ خۆی كۆبكاته‌وه‌ و ژماره‌ی په‌یڕه‌وكه‌رانی ئایینه‌كه‌ی گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له‌ ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن.


زۆرینه‌ی لایه‌نگرانى بریتى بوون له‌ خوێندكارانی زانكۆ ناوداره‌كانى ژاپۆن، زۆرشت وتراوه‌ گوایه‌ ئه‌م خێله‌ به‌ڵینى ژێانێكی شایسته‌ی به‌و خوێندكارانه‌ داوه‌ كه‌ كه‌له‌ژیر فشاری خوێندن و و ته‌نانه‌ت دوای ته‌واو كردنی زانكۆش فشاره‌كانی سه‌ریان زیاتر ده‌بن.


ئه‌م گروپه‌ به‌چه‌ند قۆناغێك بونه‌ته‌ گروپێكی "ڕه‌ش بینی" و پێیان وایه‌ جیهان له‌ پێشوازی جه‌نگی جیهانى سێهه‌مدایه‌ و ته‌نها ئه‌وان ده‌توانن له‌م جه‌نگه‌ ڕزگاریان بێت، هه‌روه‌ها ئه‌م گروپه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستى داوه‌ته‌ توندوتیژی و ڕفاندن و ده‌ست درێژی كردنه‌ سه‌ر نه‌یاره‌كان و كوشتنیان. ته‌نانه‌ت واى لێهاتووه‌ چه‌كی ژه‌هراوی و كۆمه‌ڵكوژ به‌كار ئه‌هێنن.


چی روویدا له‌تۆكیۆ ؟
له‌ بیستى مانگى ئازاری ساڵی 1995 له‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر لایه‌نگرانى ئه‌م خێڵه‌ به‌ چه‌ند كیسه‌یه‌ك ده‌ستیان كرد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی سارینى ژه‌هراوی و له‌ناو شوێنێكی تایبه‌ت به‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تێپه‌ربوو له‌ گه‌ره‌كێكی سیاسیه‌كانى تۆكیۆی پایته‌خت، ئه‌م ڕوداوه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانى 13 كه‌س و بریندار بونی هه‌زاران كه‌سی دیكه‌.


له‌چه‌ند مانگی دواتردا لایه‌نگرانى ئه‌م خێڵه‌ ده‌ستیان دایه‌ چه‌ند هه‌وڵێكی شكست خواردوو بۆ بڵاوه‌پێكردنی گازی سیانینى هایدرۆجینى له‌ هه‌ندێك له‌ ویسته‌گانى میترۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ژاپۆن.

،،

له‌ ئازاری ساڵی 1995 له‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر لایه‌نگرانى ئه‌م خێڵه‌ به‌ چه‌ند كیسه‌یه‌ك ده‌ستیان كرد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی سارینى ژه‌هراوی و له‌ناو شوێنێكی تایبه‌ت به‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ له‌  تۆكیۆ، بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانى 13 كه‌س و بریندار بونی هه‌زاران كه‌سی دیكه‌.


ئه‌م ڕوداوه‌ی ساڵی 1995 بوه‌ هۆی شۆككردنی ژاپۆنيیه‌كان، چونكه‌ له‌ پێشدا شانازیان به‌ توندوتۆڵی لایه‌نى ئه‌منی و كه‌می تاوان ده‌كرد له‌وڵاته‌كه‌یان ،لێره‌وه‌ ده‌زگاكانى پۆلیس كه‌وتنه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ چونكه‌ هه‌ندێك زانیاریان پێدرابوو له‌سه‌ر چالاكیه‌كانى پێشوتری خێڵى ئه‌وم شینریكۆ، له‌ئه‌نجامدا ده‌یان كه‌س به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌ له‌م خێله‌ حوكم دران كه‌ 13كه‌س به‌ سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه‌ حومكی له‌سێداره‌ دان بوو.


دواین كه‌س به‌هۆی بڵاوه‌پێكردنی گازی سارین له‌ساڵى 1995 حوكمی هه‌تا هه‌تاى درا كاتسۆیا تاكاهاشی بوو، ناوبراو ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵ خۆی شاردبوه‌وه‌ و هه‌ڵهاتبو به‌ڵام دواجار له‌ساڵى 2012 ده‌ستگیر كرا و خرایه‌ زیندانه‌وه‌، هه‌روه‌ها پیاوێكی تریان له‌ سالى 2014 ده‌ستگیر كرا به‌تۆمه‌تى ڕفاندنی پیاوێكی 68 ساڵ و تیوه‌گلان له‌كرده‌وه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌دا خرایه‌ به‌ندیخانه‌وه‌.


ئالیف
دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر میترۆ ئه‌م خێله‌ خۆیان نه‌شارده‌و به‌ڵكو ناویان گۆری بۆ "ئالیف" له‌ساڵى 2007 وته‌بێژی پیشوی ئه‌وم شینریكۆ و جیگره‌وه‌ی ئاساهار به‌ناوی " فۆمیهیرۆ جۆیۆ" گروپێكی بچوكی به‌ناوی هیكاری نوا وا ( بازنه‌ی ڕوناكی په‌لكه‌ زێڕینه‌) دامه‌زراند، جۆیۆ ڕایگه‌یاند" خۆی و گروپه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ په‌رستنى ئاساهارا".

 

dfc
چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌وم شینرنكۆ له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی رێوره‌سمێكی گروپه‌كه‌دا

 

ئه‌م گروپه‌ كۆمه‌لێك پرۆسه‌ی له‌ دژی ده‌وڵه‌تانى یه‌كێتى سۆڤێت ئه‌نجام دا دوابه‌دوای ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی له‌دوای روخانی سۆڤێت توشی بوبون، به‌ڵام ئه‌م ناوچانه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رده‌وام جێی بایه‌خ بوون به‌لایانه‌وه‌.


له‌ساڵی 2016 كۆماری مۆتینیگرۆ 58 بیانى له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد به‌ بیانوی په‌یوه‌ندیان به‌ "ئه‌وم شینریكۆ" ئه‌و بیانیانه‌ هه‌موویان له‌ ئوتێلێكی ئه‌و وڵاته‌ نیشته‌جێبونبون كه‌ به‌ كرێ تیایدا بوون.

،،

گروپی ئه‌وم شینریكۆ له‌ روسیا به‌ نا شه‌رعی داده‌نرێن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ڕوسیا ده‌ڵین" ژماره‌ی شوێنكه‌وتوانى ده‌گه‌نه‌ نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س و خه‌ڵك ناچار ده‌كه‌ن به‌ پێدانى پاره‌ بۆ ئه‌م گروپه‌.


به‌ پێی وته‌ی وه‌زاره‌تى ناوخۆی كۆماری مۆنتینیگرۆ چوار له‌و بیانیانه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ژاپۆنى بون و 43كه‌سیان روسی بون و 7 كه‌سیان خه‌ڵكى روسیای سپی بون و سێ كه‌سیان ئۆكرانى و ته‌نها یه‌ك كه‌سیشیان ئۆزباكستانى بووه‌.


گروپی ئه‌وم شینریكۆ له‌ روسیا به‌ نا شه‌رعی داده‌نرێن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ڕوسیا ده‌ڵین" ژماره‌ی شوێنكه‌وتوانى ده‌گه‌نه‌ نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س و خه‌ڵك ناچار ده‌كه‌ن به‌ پێدانى پاره‌ بۆ ئه‌م گروپه‌.


به‌رپرسان لیكۆڵینه‌وه‌ی یاساییان ده‌ست پێكردوه‌ و ده‌ڵێن چالاكیه‌كانى ئه‌وم شینریكۆ توندوتیژی دژبه‌ هاوڵاتیان و زیانگه‌یاندن به‌ ته‌ندروستیان ده‌گرێته‌وه‌.


ئه‌وم شینریكۆ له‌ ئه‌مریكا و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانى تر وه‌ك ڕێخراوێكی تیرۆرستى سه‌یر ده‌كرێن ،به‌ڵام ئالیف و هیكاری نو وا خاوه‌ن پاڵپشتیه‌كی یاسایین له‌ وڵاتى ژاپۆندا و به‌ڵام وه‌ك "دوو ئایینى مه‌ترسیدار " پۆلێن كراون و له‌ژێر چاودێری ورد دان.