دیپلۆماتیک مەگەزین چەندین بەڵگەنامەی گرنگی دەستکەوتووە کە لە ئەرشیفی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد پارێزراون، کە پەیوەندییان هەیە بە خەباتی بزوتنەوەی رزکاریخوازیی کورد لە عێراقدا لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی رابردوو، دیپلۆماتیک وەک ئەرکێکی پیشەیی خۆی و لە پێناو خزمەتکردن بە مێژووی کوردستان، لێرە بە دواوە بە چەند بەشێک بەڵگەنامەکان وەردەگێرێتە سەر زمانی کوردیی و بڵاویان دەکاتەوە.
له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به پێى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێدراوه مه‌لا مسته‌فا بارزانى چه‌ند جارێك داواى له ئه‌مه‌ریكا كردووه كه پشتگیرى كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئۆتۆنۆمى له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بكه‌ن، به‌ڵام به پێى به‌ڵگه‌نامه‌كانى باڵوێزخانه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و ئێران وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا ئه‌و ده‌مه په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق هه‌بووه و به شێوه‌یه‌كى دیپلۆماسیانه خۆى له‌و داواكاریانه دزیوه‌ته‌وه، تا ئه‌وه‌ى ئاماده نه‌بووه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى و نوسراو وه‌ڵامى داخوازییه‌كانى بارزانى بداته‌وه
بەڵگەنامەی یەکەم
به‌ڵگه‌نامه‌ى یه‌كه‌م له ساڵى 1962 بارزانى له رێگه‌ى كامه‌ران به‌درخان و جه‌مال عه‌بدوڵا وه هه‌وڵیداوه كه سۆزى ئه‌مریكا به‌لاى كوردا رابكێشێت و وا له ئه‌مریكا بكات كه لانى كه‌م ئه‌گه‌ر ناتوانێ پاڵپشتى داخوازیه‌كانى كورد بكات ئه‌وا به‌دژى نه‌وه‌ستێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بوروژێنرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌ى دووه‌م ره‌وانه‌ى باڵویزحانهى ئه‌مریكا له تاران كراوه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێشنیاریكردووه كه كه باڵویزو كونسوڵیهتى ئه‌مریكا له تاران و ته‌برێز به شێوه‌ى زاره‌كى وه‌ڵامى ئه‌و نامه‌یه‌ى مه‌لا مسته‌فا بده‌نه‌وه كه ره‌وانه‌ى جۆن كەنەدى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى كردووه و دوور بكه‌ونه‌وه له زیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق و ئه‌مریكا.
راگهیاندننامهیهك له بریكارى جێبه‌جێكارى سكرتێرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه (مكسۆن) بۆ یاریده‌ده‌رى تایبه‌تى سه‌رۆك بۆ كاروبارى ئاسایشى نیشتمانى (بۆندى)
واشنتۆن، 6ى ئاب، 1963
بابه‌ت/ نامه‌یه‌ك له مه‌لا مسته‌فا بارزانیه‌وه بۆ سه‌رۆك جۆن كێنهدى
بروسكه‌ى باڵوێزخانه‌ى تاران ژماره 67 له 30 حوزه‌یرانى 1963 (كه كۆپیه‌كى بۆ كۆشكى سپى نێردراوه)، كۆپیه‌كى ره‌وانه‌ى سه‌رۆك كراوه، له‌لایه‌ن مسته‌فا بارزانى سه‌رۆكى هێزه كوردییه‌كانى عێراق نێردراوە، كه داواى پاڵپشتى سه‌رۆك بۆ مافى ئۆتۆنۆمى كورد له ناو چوارچێوه‌ى عێراق ده‌كات.
له تێڕوانینى ئێمه‌وه وه‌ڵامى سه‌رۆكایه‌تى بۆ بارزانى ره‌نگه زیان به په‌یوه‌ندیه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نێت، پێشنیارى ئێمه ئه‌وه‌یه كه كونسوڵمان له شاری ته‌برێز به‌پێى رێنماییه ستانداره‌كان سه‌باره‌ت به كورده‌كانى عێراق وه‌ڵامى زاره‌كى نێوهندگیرهكهى بارزانى بده‌نه‌وه، بۆ نمونه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاوسۆزه له‌گه‌ڵ خواسته ره‌واكانى كورد له چوارچێوه‌ى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى عێراق.
به‌ڵام نابێت ئه‌و هاوسۆزیه زیان به په‌یوه‌ندیه دۆستانه‌كانى ئێستامان له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نێت، داخوازى ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌نگاوێكى زیاتر بنێنن له‌وه‌ى كه باڵوێزى ئێمه له تاران پێشنیارى كردبوو له رێگه‌ى كونسوڵخانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه پرسیارى كرد كه نامه‌كه‌ى بارزانى گه‌یشتووه، نامه‌كه هاتووه‌ته وه‌زاره‌ت و كونسوڵخانه له بر ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌و شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه له سه‌ره‌وه روونكراوه‌ته‌وه، وه‌ڵامى ئه‌رێنى نابێت زیان به په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و شێوازه له وه‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى ره‌مزیش بێت ئه‌وه روون بكاته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان به ته‌نگ كورد و داخوزیهكانیهوهیهتى.
کۆپی بەڵگەنامەی یەکەم
بەڵگەنامەی دووەم
بروسكه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ باڵویزخانهى ئه‌مریكا له به‌غداد
واشنتۆن، 22حوزه‌یران، 1962، کاتژمێر 9:17 ئێواره
كامه‌ران به‌درخان كه كوردێكى ناسراوى سوریایه له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدوڵا كوردى عێراقه و له زانكۆى میشیگان كارده‌كات، له‌دواى وتوێژ له‌گه‌ڵ قازى ولیام دوگڵاس له 20ى حوزه‌یران په‌یوه‌ندیان به وه‌زاره‌ته‌وه كردووه و خۆیان وه‌ك نوێنه‌رى مه‌لا مسته‌فا ناساندووه، كه سه‌رۆك خێڵێكه له دژى سوپاى عێراق ده‌جه‌نگێت.
كورده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانجیان راكێشانى سه‌رنجى نێودهوڵەتییه بۆ لای داواكاریه‌كانییان به پێدانى ده‌سه‌ڵاتى ئۆتۆنۆمى و هیواخوازن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوێیان لێبگیرێت.
داواى( هاوكارى مه‌عنه‌وى ) له رووى مرۆییه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه به‌هۆى په‌لاماره‌كانى عێراقه‌وه توشى ئازار و ناڕه‌حه‌تى بوونه‌ته‌وه، داوامان لێده‌كه‌ن كه به ( دژ) نه‌وه‌ستینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوروژێنرێت.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌ت سه‌رنجى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى خستووەتەڕوو، كه پێویسته كورد له رێگه‌ى خۆیانه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وایده‌بینێت كه هاوسۆزى و بایه‌خپێدان چجاى پشتگیریكردن، كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق زیاتر ده‌كات.
میوانه‌كان به دڵشكاوى رۆیشتن به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى دۆستانه، هێشتا بڕوایان وایه كه بارودۆخى كورد له عێراق گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك كه شایه‌نى ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاوڕیلێبداتهوه.
کۆپی بەڵگەنامەی دووەم
وەرگێرانی بەڵگەنامەکان: بەهمەن کەیم
تێبینی/ لە رۆژانی داهاتوو دیپلۆماتیک درێژە بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکان دەدات