ئێران لە کوێی خۆپیشاندانەکانی باشوری عێراقدایە ؟

خۆپیشاندانەکان دژی ئەو سیاسیە عێراقیانەیە کە بەرهەمی ئێرانن

ئێران لە کوێی خۆپیشاندانەکانی باشوری عێراقدایە ؟

577 خوێندراوەتەوە

 سەرەڕای پێداگری زۆر لە عێراقییەکان و جەختکردنەوەیان کەوا ئەو ڕاپەڕینەی شار و پارێزگا عێراقییەکان بەخۆیانەوە دەیبینت دژی ئیران نییە و تەنها بۆ ڕوخاندنی گەندەڵییە، بەڵام ئێران ئامادەبوونێکی بەهێزی هەیە لەناو خۆپیشاندانەکاندا، تا ئەو ڕادەیە کە هەندێک لە خۆپیشاندانەکانی پاریزگاکانی باشور لە "میسان و عەممارە"، چەندین دروشمیان بەرزکردەوە دژی ئێران، کە هەمان دروشمەکانی ناو ئەو خۆپیشاندانانەی بەغداد بووە لە ساڵانی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی "ئێران برابرا ـ ئێران بۆ دەرەوە".

 

پێداگری عێراقییەکان لەسەر ئەوەی کە خۆپیشاندانەکانیان دژی ئێران نییە، پەیوەستە بە تێگەیشتنێکی عێراقی قوڵ بۆ ئەوەی لە ئەگەری بەرزکردنەوەی دروشمی ڕاستەوخۆ دژ بە ئێران لەناو خۆپیشاندانەکاندا، وادەکات ئێران خۆی تێهەڵقورتێنێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ دامرکاندنی لە لایەن یەکەکانی سوپای پاسدارانەوە، یان بەکارهێنانی ئامرازەکانی ئێران لە عێراقدا، بەتایبەتی حەشدی شەعبی، بەهەمان شێوازەکانی ئێران بۆ دامرکاندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە تاران و لە شارەکانی ئێرانی دیکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧.

هەروەها ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەو ناوچانەی عێراق کە زۆری دانیشتوانی شیعەن، دژی سیمبولی حوکمڕانی شیعەکان لە ٢٠٠٣وە، پەیامێکی ڕوون دەگەیەنێت، کە خۆپیشاندانەکان دژی ئەو سەرکردایەتیە عێراقیەیە کە بەرهەمی ئێرانن، بەناوی پارتە ئیسلامییە شیعییەکان، لەبەرئەوەش هێرشکردنە سەر و سوتاندنی بارەگاکانیان پەیامێکی ڕوون بوو بۆ سەرکردایەتییە عیراقییەکان و بۆ ئیرانیش.   

سەرەڕای کەمی لێدوانی بەرپرسە ئێرانییەکان دەربارەی حۆپیشاندانەکانی عێراق، بەڵام کاردانەوەی حکومەتی عێراقی و پارتە لایەنگرەکانی ئێران، کەوتنە نێوان دژوارییەکی تیژەوە، کە قەبارەی شڵەژان لە مامەڵەکردنیاندا تێیدا رەنگیدەدایەوە؛ چونکە لەکاتێکدا ئەو پارتانە پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ خۆپیشاندانەکان و بە مافێکی ڕەوایان دەزانی دژی بە بەرزبونەوەی رێژەی گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، کەچی هەوڵەکانیان چڕکردەوە لەسەر تۆمەتبارکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی گوایە پشتگیری خۆپیشاندانەکان دەکەن.

،،

ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەو ناوچانەی عێراق کە زۆری دانیشتوانی شیعەن، پەیامێکی ڕوون دەگەیەنێت، کە خۆپیشاندانەکان دژی ئەو سەرکردایەتیە عێراقیەیە کە بەرهەمی ئێرانن، بەناوی پارتە ئیسلامییە شیعییەکان، لەبەرئەوەش هێرشکردنە سەر و سوتاندنی بارەگاکانیان پەیامێکی ڕوون بوو بۆ سەرکردایەتییە عیراقییەکان و بۆ ئیرانیش

 

هەروەها دەیانوت کە خۆپیشاندەرەکان بەکرێگیراوی ئەمریکان و ئامانجیان روخاندنی شۆرشی ئیسلامییە، ئەمەش دووبارەکردنەوەی مامەڵەی سەرکردایەتی ئێران بوو بەرامبەر گەلی ئێران لە تاران و شار و پارێزگاکانی دیکەی ئێران، بە هەمان ناوەڕۆک و هەمان دروشمەکان، بەمشێوە سرکردە عێراقییەکان لێدوانەکانیان دەربارەی خۆپیشاندانەکان بەهەمان شێوازە ئێرانییەکە بونیادنا.

بەدڵنیاییەوە بژارەکانی ئێران بەرفراوانە بۆ دامرکاندنی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەڵام کۆتای ئەو  بژارانە ئەوە دەبێت کە ڕاستەوخۆ خۆی توشی دامرکاندنیان بکات، بەتایبەتی ڕەنگە پێویستی بەو دەستێوەردانە نەبێت، لەژێر سایەی بوونی "حەشدی شەعبی"، و هێزە عیراقییە "متمانەپێکراوەکان" سەبارەت بە ئێران، کە بۆ بەرژەوەندی ئێران کاردەکەن نەک بۆ بەرژەوەندی عێراق.

 

vhk
ژنێکی خۆپیشاندەر دروشمی (نا بۆ دزینی سامانی گەل) بەرزکردووەتەوە ـ عێراق

ئەو مەترسیانەی کە لە لای عێراقییەکان هەن لە دەستێوەردانی ئێران بۆ هەوڵدانی لە باربردنی خۆپیشاندانەکە لە دوو ئاراستەدا چڕدەبێتەوە:

یەکەم:  جێبەجێکردنی چەند پرۆسەیەکی تیرۆرستی نەوعی لە عێراق، پاشان بخرێتە پاڵ قاعیدە و داعش، ئەنجا دەرکردنی بەیانی "ڕاستەقینە" لە لایەن داعش و قاعیدەوە لەژێر سایەی ئەو پەیوەندییە کە ڕێکخراوە لە نێوان پاسەوانانی شۆرش و داعش، هاوشێوەی ئەو کردەوەیەی کە مەزارە پیرۆزەکانی کردە ئامانج  لە سامەرا، لە سەردەمی داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە،  چونکە هاوشێوەی ئەم کردەوانە ئەوە دەچەسپێنی کە هێشتا عێراق لەژێر مەترسی  داعشدایە، بۆیە  پێویستی یەکەم و گرنگ بۆ عێراقییەکان لەناوبردنی تیرۆرە، نەک چارەسەرکردنی گەندەڵی.

دووەم: پەیوەستە بە بۆچوونی جێبەجێکردنی کردەوەکانی  تەسفیە دژی سیمبولە حزبییەکان ئەوانەی هەڵویستی دژایەتییان هەیە بەرامبەر "داگیرکردن"ی عێراق لە لایەن ئێرانەوە، دەبێتە هۆی تێکەڵکردنی پرسەکان و لابردنی سەرنجەکان لەسەر خۆپیشاندانەکان و داواکاری خۆپیشاندەرەکان، دووریش نییە مەرجەعی ئاینی "موقتەدا سەدر" تۆمەتباری یەکەمین لە لیستی دژ بە "داگیرکردن"ی عێراق، لە سەرەتای لیستی ئەو کەسایەتییانە نەبێت کە کە بەئامانج دانراون.

 

ئەمە تەنها پەیوەست نییە بە ململانێ لەسەر لایەنگیریی، بەڵکو لەسەر بنەمای نەتەوەیی ئامانجی کەسایەتییە شیعە عەرەبەکانە کە داوای گەڕانەوەی مەرجیعییەتی شیعیی دەکەن بۆ عەرەب لە نەجەفدا، نەک لە قوم.

 

،،

سەرکردایەتی ئێران لەوە تێدەگەن کە خۆپیشاندانی عێراقییەکان  دژی سیمبولە ئێرانییەکانە لە عێراقدا، دژی بوونی ئێرانە لە عێراقدا، هاوکاتە لەگەڵ پلان و کۆششەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگرتن لە ئێران و باڵەکانی لە عێراق و سوریا و لوبنان.

 

dff
خۆپیشاندەران دروشمی (نەوتی بەسرە بۆ بەسرە) یان بەرزکردووەتەوە ـ عێراق

 

سەرکردایەتی ئێران لەوە تێدەگەن کە خۆپیشاندانی عێراقییەکان  دژی سیمبولە ئێرانییەکانە لە عێراقدا، دژی بوونی ئێرانە لە عێراقدا، هاوکاتە لەگەڵ پلان و کۆششەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگرتن لە ئێران و باڵەکانی لە عێراق و سوریا و لوبنان.

هەروەها لەوەش تێدەگات عێراق ئەو دەروازەیە کە لە نێوانییەوە دەردەچێت لە ڕێگەی دروستکردنی فێل و تەڵەکە لەسەر سزا توندەکان کە ئەمریکا لە لایەکی دیکەوە سەپاندویەتی بەسەریدا، بەڵام عێراق ناخی برۆژەکەی ئێرانە و گۆرەپانی یەکەمی پرۆژەکەیەتی لە ناوچەکەدا و گرنگترینیانە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕنەگە شکستهێنان لە پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق تا ئەم چرکە ساتە، بەڵگەیەک پێشکەش بکات سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە عێراقدا، لەژێر سایەی ئەو سنورانەی کە قاسم سولەیمانی "فەرماندەی فەیلەقی قودوس" دیاریکردوون کە بە پێویستی دەزانێت حکومەتە نوێکە شیعی بێت بە هاوکاری هەندێک لە کورد و لە سوننەکان، بۆیە لێرەدا پێشبینی ناکرێت ئێران بە شێنەیی واز لە عێراق بهێنێت.

ن: عمر الرداد ـ نوسەری ئوردنی، شارەزایی کاروبارە ئەمنیی و ستراتیژییەکان

سەرچاوە : www.hafryat.com/ar

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك