دە ڕۆژ لەگەڵ داعش، ناونیشانی کتێبێکی ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی (یورگن تودنهۆفەر)ە، ئهو کە سەرکێشییەکی مەترسیداری ئهنجام داوهو دەکات دە ڕۆژ چووهته ناو داعشو لەلایەن خەلیفەی داعش ( ئەبوبەکر بەغدادی)یهوه ڕێگەی پێدراوه کە بچێته سنوری قەڵەمڕەوی ئهوكاتهی ڕێكخراوی داعشهوه.
لەپاش ئەوەی گەشتە مەترسیدارەکەی تەواو دەبێ (یورگن تودنهۆفەر) گهشتهكهی دەکاته کتێبێکو بهناوی ( ده ڕۆژ لهگهڵ داعش).
کتێبەکە پێکدێت لەچەندە تەوەر کە باسی هۆکاری دروستبوونی داعشو ئامانجەکانی رۆژئاوا له دروستكردنی داعش ئاماژه پێدهدات.
به بڕوای ئهو، لەدایکبوونی دەوڵەتی ئیسلامی"داعش " لەناکاو لەدڵی مێژووەوە سەری دەرنەهێناوەو خەریکی ڕۆڵبینینە لەناوەندی سیاسەتی جیهانیدا، " بەڵام بەم جۆرە نییە، بەڵکو ماوەیەکی زۆر بەسەر دروستبوونی دەگوزەرێت داعش کوڕی جەنگی عێراقە لەساڵی ٢٠٠٣دا، دەرکەوتنی ئەلقاعیدە وەک بەشێک لەگەمەی هێزەکان لەفەزای قەیراناوی عێراقدا لەچوارساڵ لەمەوبەرەوە دەستی پێکردبوو، لەساڵی ٢٠٠٣وە ئەبوموسعەب زەرقاوی سونی مەزهەب دەبێتە کەسی یەکەمی القاعیدە لەعێراق".
وهكو ئهو ڕۆژنامهنووسه ئهڵمانییه باسیكردووهو بەپێی ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان لەئۆگهستی ٢٠٠٣دا پیاوەکانی زەرقاوی مزگەوتی ئیمام عەلییان لەنەجەف تەقاندەوەو شەپۆلی هێرشە خوێناوییەکان یەک لەدوای یەک دەهاتن.
"بەهەرحاڵ، جەنگی ئەلقاعیدەیش درێژەی هەبوو دوای جێگیربوونی گروپە جۆراو جۆرەکانی بەرەنگاری، گروپی ئەلقاعیدە لەعێراق لەئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ ناوی خۆی بۆگروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق" گۆڕی، دوای ئەوەی سەرکردەی گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق ئەلمیسریو ئەلبەغدادی یەکەم، لە ئەپرێلی ٢٠١٠دا بەهۆی هێرشه ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کوژران، ئەبوبەکربەغدادی ڕابەرایەتی پاشماوەی هێزەلاوازەکانی ئەم گروپەی لەئەستۆی گرت، ئەوان هێشتا لقێک بوون سەربەقاعیدە".

،،
ئەورۆژنامەنوسە ئەڵمانیە پێیوایە ئامانجی رۆژئاوایەکان تەنها بۆ نەوتە لەم ناوچانەدا
ئەورۆژنامەنوسە ئەڵمانیە پێیوایە ئامانجی رۆژئاوایەکان تەنها بۆ نەوتە لەم ناوچانەداو دەڵێت:" ڕۆژئاوا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگ بەرێدەخاتو چۆتە نێو جەنگەوە، ئەمە چەندە مین جهنگه لهم ناوچە نەوتییەدا، بیستەمین، سیهەمین ؟ ئەم جارە جەنگ لەبەرامبەر داعشدایە، یان هەر ئەوەی پێیدەگوترێت ( دەوڵەتی ئیسلامی ) کەتوندوتیژییە ئاشکراکانی لەجیهاندا هەژێنەرن، بەلام ئایە دەکرێت رۆژئاوا بتوانێت لەقۆناغی یەکەمدا بەم ئامانجە بگات و ئەم وەحشیگەرییەی سەدەکانی ناوەڕاست بوەستێنێت؟ ئەمریکییەکان هەمیشە بۆلابردنی هەر جۆرە ئاڵۆزییەک لەڕەوتی ئازادانەی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت تێدا ئامادەی جەنگ بوون".
ڕۆژنامەنووس یورگن تودنهۆفەر، سەبارەت بەدیاردەی تیرۆریزم دەڵێت": تیرۆریزم دیاردەیەکی جیهانییەو تەنها تایبەت نییە بە مسوڵمان بەپێی زانیارییەکانی پێگەی گشتی تیرۆرزمی جیهانی، ناوەندێکی گەورەکە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە بونیاد نراوە لەساڵی ٢٠١٣دا لەرۆژئاوا ٢٣٩هێرشی تیرۆرستی رووی داوە، تەنها دوان لەو هێرشانە لەلایەن مسوڵمانانەوە ئەنجام دراون، تیرۆریزم بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بەدینەوە نییە، لەڕاستیدا شتێک بەناوی تیرۆریزمی ئیسلامی بوونی نییە".
یورگن تو دنهۆفەر باس لەوە دەکات کاتێک دەیەوێ بەچاوی خۆی حەقیقەتەکان ببینێو ئەو سەرکێشیە مەترسیدارە بکات، دەڵێت حەوت مانگی ڕەبەق، هەموڕۆژێک چەندو چونم لەگەڵ خۆمدا دەکرد، ئایە بڕیاری ئێمە بۆسەفەر بۆقەڵەم ڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی بڕیارێکی عاقڵانەبوو؟ ڕۆژێک نەبوو شتێک لەبارەی دڵڕەقی دڕندانەی داعشهوە نەبینم، یان نەیخوێنمەوە، لەلایەکیترەوە زۆر کنجۆڵ بووم لەبارەی داعشەوە، تا حهقیقەت بزانم، کونجۆڵی بەشوێن دۆزینەوەی حەقیقەتدا بەدرێژای ژیان پاڵنەری من بووە، بەگفتوگۆ لە لەڕێگەی سکایپو، نامەی دڵنیاییەکەی خەلیفە، هەلومهرجێک فەراهەم بووبوو، بەدیل گرتن و کوشتنی ئێمە دەکرابەزیانی داعش تەواو ببێت".
یورگن تو دنهوفەر، باس لە دیدگای داعش بۆ وشەی کوفر دهكاتو لهزاری ئهوانهوه نوسیوویهتی:" تەواوی کافرەکان جێگەیان دۆزەخە، ئەرکی ئێمە بەئاگا هینانەوەی ئەوانە، چونکە کوفر لەگەورەترین گوناهەکانە".
لەبارەی ئازادیشهوه دیدی داعشی تۆمار كردووهو دەڵێت": ڕۆژئاوا مانای ڕاستەقینەی ئازادی نازانێت، لەبەر ئەوە لەنێوان ئێمەو ئەواندا بەهەڵە تێگەیشتنی زۆرهەن، ئازادی لەڕۆژئاوا، واتاهەر کەسێک هەر کارێک بیهوێت بیکات دەتوانێت ئەنجامی بدات، بێ ئەوەی گوێ بەقسەی کەس بدات، لەبەر ئەوەیە کە ئێمە دەتوانین ژیانێکی سادەمان هەبێت، چونکە بەتاڵین لەخۆشەویستی ماددیات".
لەبارەی شیعەشهوه داعش وایان بهو ڕاگهیاندووه:" شیعە مسوڵمان نین، ئەوان یەکتاپەرست نین، چونکە ئەوان پەنا بۆ ئیمامەکانیان دەبەنو عەلیو ئیمامەکانی خۆیان بەپیرۆز دائەنێن".
یورگن تودنهۆفەر
،،
یورگن تودنهۆفەر، سەبارەت بەدیاردەی تیرۆریزم دەڵێت": تیرۆریزم دیاردەیەکی جیهانییەو تەنها تایبەت نییە بە مسوڵمان بەپێی زانیارییەکانی پێگەی گشتی تیرۆرزمی جیهانی، ناوەندێکی گەورەکە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە بونیاد نراوە لەساڵی ٢٠١٣دا لەرۆژئاوا ٢٣٩هێرشی تیرۆرستی رووی داوە، تەنها دوان لەو هێرشانە لەلایەن مسوڵمانانەوە ئەنجام دراون،
یورگن تودنهۆفەر، باس لەههندێكسزاو یاسای داعش دهكاتو دهنووسێت:" ئەگەر کەسێک دزی بکات بەهای شتە دزراوەکەی لە٤٠دۆلار زیاتر بێت، دەستی دزەکە دەبڕیتەوە، ٤٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١گرام زێڕە، ئەهلی کیتاب واتە مەسیحییەکان دەبێ جزیە بدەن، کەبڕەکەی ٣٠٠ دۆلای ئەمریکییە بۆهەژاران، بەڵام بۆ دەوڵەمەندان ٦٠٠ دۆلار، وە لە دەسەلاتی داعش دەبێ مسولمان زەکات بدات بە دەسەڵات، جگەرەکێشان لەدەوڵەتی داعش قەدەغەیە، لەشوێنە گشتییەکان، بەڵام لەماڵەوە ئاساییە هەرکەسێک لەشوێنی گشتی جگەرە بکێشێ سزاکەی لێدانی ٣٠شەلاقە، وە لەژیر قەڵەم ڕەوی دەسەڵاتی داعش مۆسیقاش قەدەغەیە، گەورەترین سەرچاوەی دارایی داعش داهاتی نەوتە، هەربەرمیلێک بەنرخی ١٢دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشێ، وه لهڕێگهی وەرگرتنی باجەوە سهرچاوهی دارایی خۆی دابین دەکات، چوار لەسەر پێنجی دەست کەوتەکانی جەنگ بۆ چەکدارانی داعش و یەک لەسەر پێنجی دەوڵەت وەری دەگرێت، موچەی جێگیری مانگانەی چەکدارێکی داعش ٥٠ دۆلاربووه".
ئهو باس لەوەدەکات کە بازاڕی بەندە فرۆشی، بەو شێوەیەی ئێمە وێنامان دەکرد بوونی نییە، بەندەکان بەدەستکەوتی جەنگ ئەژمار دەکرێن، یان دەبنە بەشی چەکدارەکان، یاخود ئەوان دەیفرۆشنەوە. ئورگن تو دنهۆفەر، دەڵێت:" بەهای ئێزیدیەک ١٥٠ دۆلاری ئەمریکییە، ڕێک بەبەهای کڵاشین کۆفێک".
"لەسەر پرسی بەخشندەی لەقورئان قسەدەکەم لەگەڵ داعشێک بەناوی ئەبو قەتادە، چیرۆکی سەلاحەدین دەگێڕمەوە ، بەڵام ئەبوقەتادە ، گومانی لەڕاستبوونی مێژوو هەیە، ڕەنگە لەبەر هەڵە لەوەرگێڕانی هێندێک شتدا بێت، لەوەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەوەی ئایە خەلیفە لەگەڵ ئێوە دێن بۆشەڕ" قهتادهپێیووتووه" هەڵبەتە، لەهەندێک لەبەرەکانی جەنگ، ئەبوبەکربەغدادی لەگەڵ ئێمە دەجەنگێت، واتە هەمووجەنگە کان نایهت".
وهكو ئهو ڕۆژنامهنووسه باسیلهوه كردووه، ئەوان پێیان وابووه كه دەبێ ترس بکەیتە دڵی مرۆڤە بێباوەڕەکانهوهو لهزاری قهتاده نووسیوویهتی:" بەردەوام لەگەردنی مرۆڤەکان دەدەین، جیاوازی نییە لای ئێمە لەنێوان مەسیحیەک لەگەل شیعەیەک".
،،
یورگن تودنهۆفەر نامەیەک دەنوسێ بۆخەلیفەی داعش ئەبوبەکرد بەغدادی کە حەقیقەتی داعش هیچ پەیوەندی بەئیسلامەوە نییەو دەڵێت:" دەستدرێژی چەندە پەیوەندی بەعیشقەوە هەیە، تیرۆریش هێندە پەیوەندی بەئیسلامەوه هەیە، هەرلەبەر ئەمەیە ئێوە چەکدارەکانتان جەنگاوەری خودانین، هیچ وەسفێكی خودا لەقورئاندا بەئەندازەی وشەی (بەخشندەیی) نەهاتوە
" کاتێک ویستمان بچین بۆ ئەو مزگەوتەی کە یەکەم ئیعلانی خەلافەتەکەی داعش کراو ئەبوبەکر بەغدادی وتاریدا، بەڵام نەیان هێشت بچینە ژورەوە، وتیان:" ئێوە موشریکن، موشیریکش نابێ بێتە ناو مزگەوتەوە، من وتم چوومەته مزگەوتی حەرەمی مەکە، بەڵام وتیان ئەوانە تاغوت بەرێوەی دەبات، بۆیە هێشتوویانە".
لەدوا بهشی كتێبهكهیدا، یورگن تودنهۆفەر نامەیەک دەنوسێ بۆخەلیفەی داعش ئەبوبەکرد بەغدادی کە حەقیقەتی داعش هیچ پەیوەندی بەئیسلامەوە نییەو دەڵێت:" دەستدرێژی چەندە پەیوەندی بەعیشقەوە هەیە، تیرۆریش هێندە پەیوەندی بەئیسلامەوه هەیە، هەرلەبەر ئەمەیە ئێوە چەکدارەکانتان جەنگاوەری خودانین، هیچ وەسفێكی خودا لەقورئاندا بەئەندازەی وشەی (بەخشندەیی) نەهاتوە، ١١٣جار قورئان بەم ڕستەیە دەست پێدەکات، شەر خوازی ئێوە هیچ پەیوەندیەکی بە بەخشندەییەوەنیە، لەئیسلامدا هیچ زۆرە ملێیەک لەدیندا نییە، لەئیسلامدا کوشتنی منداڵو خەڵکی سیڤیل حەرامە، ئێوە هیچ پەیوەندییەکتان نییە لەگەل ئیسلام، وەئیسلام زۆر لەئێوە دوورە".