فازیل هەورامی ـ ئەلمۆنیتۆر
وەرگێرانی بەهمەن کەریم
ئیداره‌ى دوناڵد تره‌مپ له ریگه‌ى دامه‌زراندنى پسپۆڕێكى بوارى ئێران بۆ سه‌ركونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر هه‌نگاو به‌ره‌و زیادكردنى فشاره‌كانى له‌سه‌ر ئێران ده‌نێت، ئه‌م هه‌نگاوه له كاتێكدایه كه هێزه كوردیه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سوپای پاسدارانی كۆمارى ئیسلامى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان چڕكردۆته‌وه.
واشنتۆن له‌دواى ته‌واوبونى ئه‌ركه‌كانى "ستیڤن ڤاگن" كه پێشتر به‌رپرسى ئۆفیسى كاروبارى ئێران له نوسینگه‌ى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه وه‌ك سه‌ركونسوڵى نوێى ئه‌مریكا له هه‌ولێر لە بری "كین گروس" دامه‌زراند، پێده‌چێت دامه‌زراندى ستیڤن ڤاگن به‌شێك بێت له هه‌وڵه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا "مایك پۆمپیۆ"بۆ لاوازكردنى تواناكانى ئێران له ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ى سزا نوێیه‌كانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران.
به پێى دوایین نامه‌ى پۆمپیۆ كه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى خهزانهى ئه‌مریكا نوسیویانه‌و ره‌وانه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپایان كردووه، ئه‌مریكا له هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى سزاى ئابورى توندایه به‌سه‌ر ئێران‌دا تا ناچارى بكات گۆڕانكارى له سیاسه‌ته‌كانى خۆیدا بكات، هه‌روه‌ها پۆمپیۆ له وتارێكدا له ناو ئاپۆڕایى جه‌ماوه‌ردا له كالیفۆڕنیا كه به‌شێك له ئێرانییه‌كانى دانیشتوى ئه‌مریكا تێیدا به شداربوون هێرشى توندى كرده سه‌ر سه‌ركرده‌كانى ئێران و به مافیا ناوزه‌ندی كردن.
ئه‌مریكا فشارى توند له وڵاته دراوسێكانى ئێران ده‌كات به‌وه‌ى كه ده‌بێت ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران رابگرن، له‌م چواچێوه‌یه‌دا یاریده‌ده‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا "مارشاڵ بیلینگسیا" له 20ى حوزه‌یرانى ٢٠١٨ به رووى روژنامهنوسهكاندا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند ئه‌مجاره‌یان سزاكانى خهزانهى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كى فراوان و توند ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و پێمانوایه كه توركیا له‌و روه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانمان تێده‌گات.
،،
پێده‌چێت دامه‌زراندى ستیڤن ڤاگن وەک سەرکونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان به‌شێك بێت له هه‌وڵه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا "مایك پۆمپیۆ"بۆ لاوازكردنى تواناكانى ئێران له ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ى سزا نوێیه‌كانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران.
ستیڤن ڤاگن سه‌ركونسوڵى نوێى ئه‌مریكا له هەرێمی کوردستان به‌و سیفه‌ته‌ى كه به‌رپرسى كاروبارى ئێران بووه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و چه‌ندین پۆستى تر‌ى هه‌بووه له نێویشیاندا له ئه‌سته‌مبوڵ و دوبه‌ى رۆڵى هه‌بووه له په‌ره‌پێدانى سیاسه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا له راسپارده و جێبه‌جێكردن و هه‌ماهه‌نگى ده‌رباره‌ى كاروبارى ئێران، هه‌روه‌ها له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا له ساڵى 2015 به‌پرسى به‌گژاچونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه .
عێراق و هه‌رێمى كوردستان رێڕه‌وێكى بازرگانى گرنگن بۆ ئێران كه ده‌ستى باڵاى هه‌یه له به‌گژاچونه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رووى سیاسى و سه‌ربازى و ئابووریه‌وه، بوونى ستیڤن ڤاگن له هه‌رێمى كوردستان به‌و پێیه‌ى كه هێزه كوردیهكانى رۆژهه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه‌ن كارێكى گرنگه و مانگى پێشوو ڤاگن له‌گه‌ڵ سكرتێرى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان مسته‌فا هیجرى كۆبونه‌ته‌وه.
له 11 تا 17 ى مانگى حوزه‌یرانى ٢٠١٨ ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمى بانگهێشتى مسته‌فا هیجرى بۆ واشنتۆن كرد و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناوه‌نده لێكۆڵه‌ره خاوه‌ن دەسەڵاتەکان ئه‌نجامدا، حزبى دیموكرات و ئه‌و ناوه‌ندانه باسیان له‌وه كردووه كه چۆن بتوانن هاوكارى یه‌كترى بكه‌ن، جارى یه‌كه‌م هیجرى له‌گه‌ڵ ستیڤن ڤاگن كه ئه‌وكات به‌رپرسى كاروبارى ئێران بوو له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه یه‌كتریان بینیوه‌وه باسیان له هێرشه‌كانى ئه‌م دوایانه‌ى حزبى دیموكرات بۆ سه‌ر سوپاى ئێران كردووه.
ستیڤن ڤاگن، سەرکونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
به‌رپرسێكى باڵاى حزبی دیموكرات ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت بزانن كه ئایا هێزه‌کانیان یه‌كگرتوون، له‌لایه‌كى تره‌وه حزبى دیموكرات ده‌یه‌وێت ئه‌وه بزانێت كه ئایا ئه‌مریكا مكوڕه له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنى ئێران، حزبى دیموكرات له ئێستادا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانى سوپاى ئێران زیادكردوه و ههوڵەكانیان چڕكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه كوردییه جیاوازه‌كان له‌ژێر چه‌ترى سه‌ركردایه‌تییه‌كى یه‌كگرتوو كۆبكاته‌وه تا بتوانن رۆڵى گه‌وره‌تر بگێڕن
.
له ماوه‌ى پێشوو پارتى ژیانى ئازاد "پژاك" كه گرێدراوى پارتى كرێكارانى كوردستانه رایگه‌یاند كه پانزه سه‌ربازى ئێرانیان له نزیك مه‌ریوان كوشتوه و به‌رپرسانى ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكردووەتەوە و دانیان ناوه به كوژرانى یانزه سه‌ربازی بەسیج و برینداربوونى زیاتر له هه‌شت سه‌ربازى تر، له 23 ى حوزه‌یراندا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌و هێزه كوردیانهى كردووه كه له هه‌رێمى كوردستانن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ركه‌توو نه‌بێت له وه‌ستاندنیاندا، نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند كه پێویسته هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات كه له هه‌رێمى كوردستانن نه‌بنه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى بۆسه‌ر هه‌رێم و ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وه‌ێت خه‌بات له دژى ئێران بكه‌ن پێویسته بچنه‌وه ناو خاكى ئێران.
ئێران هه‌رێمى كوردستان به باخچه‌ى دواوه‌ى خۆى ده‌بینێت و له‌ساڵانى هه‌شتاكانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ پارته كوردیهكانى باشور هه‌یه، به‌ڵام بوونى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا بووه به جێگه‌ى مه‌ترسى بۆ ئێران و به‌رپرسێكى سوپاى ئێران ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هانى هێزه كوردییه‌كان ده‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى پێشوو دۆگلاس سلیمان باڵوێزى ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ردى بناغه‌ى كونسوڵیهتى نوێى ئه‌مریكاى له ناوچەیەکی نزیک لە شارى هه‌ولێر دانا، كه گه‌وره‌ترین كونسوڵیهتى ئه‌مریكایه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌م پرۆژه‌یه ئاماژه‌یه‌كى به‌هێزه به په‌یوه‌ندیه پتهوهكانى ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند ده‌یه‌ى داهاتوودا، له لایه‌كى تره‌وه هێزه ئه‌مریكییه‌كان له 21 ى ته‌موزدا هه‌ستان به فراوانكردنى بنكه‌ى ئاسمانی باشور كه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ى هه‌ریر كه كه‌متر له 40 میل له حاجى هۆمه‌ران ى هاو سنورى ئێران دووره.
،،
ئێران هه‌رێمى كوردستان به باخچه‌ى دواوه‌ى خۆى ده‌بینێت و په‌یوه‌ندیه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ حزبەکانیدا هه‌یه، به‌ڵام بوونى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا بووه به جێگه‌ى مه‌ترسى بۆی و به‌رپرسێكى سوپاى ئێران ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هانى هێزه كوردییه‌كان ده‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران .
گه‌وره‌ترین كارێك كه ستیڤن ڤاگن شانی دەداتە بەر فشاركردنە بۆ سه‌ر ئێران له رێگه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه له نێویشیاندا رێگریكردنه له سوپاى پاسداران به به‌كارهێنانى بازاره‌كانى هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ شكاندنى سزا ئابوریه‌كان، هه‌رچه‌نده رێگریكردن له‌م كاره له رێگه‌ى ئه‌سته‌مبوڵ و دوبهیهوە كارێكى قورس و گرانه.
چه‌ندین بازرگانى كورد و گه‌وره بزنسمانى ئێرانى له‌و كاره‌وه گلاون، گه‌وره ملیاردێرى ئێران "باباك زنجانى" كه ئێستا به تۆمه‌تى سپیكردنه‌وه ملیۆنان دۆلار له پاره‌ى نه‌وت لایه‌ن ئێرانه‌وه سزاى له سێداره‌دانى به سه‌ردا سه‌پێنراوه و له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى به بازرگانى گه‌وره‌ى ئاڵتون" ره‌زا زه‌ڕاب" كه‌له بوارى نه‌وتدا له هه‌ولێر كاریكردووه له جیاتى حكومه‌تى ئێران مامه‌ڵه‌یان به ملیونان دولار كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنى سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر ئێران.
نێچیرفان بارزانی و دۆگلاس سلیمان و کین کرۆس بەشداری دانانی بناغەی کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکەن ـ هەولێر ـ ٢٠١٨.٧.٦
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى ئابورییه‌وه ئێران بڕوخێنێت، تاهیر كه كارى بازرگانى دراو ده‌كات له سلێمانى ده‌ڵێت ئێستا كه‌س توخنى دراوى ئێرانى ناكه‌وێت وه‌كو چۆن خه‌ڵكى له ساڵى 2002 پێش روخاندنى سه‌دام خۆیان له دراوى عێراقى دوورده‌خسته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كه له ساڵى 1979 په‌یوه‌ندى به ئێرانه‌وه پچڕاوه و وه هیچ زانیارییه‌كى راسته‌وخۆى له ئێرانه‌وه ده‌ستناكه‌وێت له دواى ساڵى 2006 و له رێگه‌ى دامه‌زراندنى نوسینگه‌ى كاروبارى ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هیواخوازه له رووى مه‌یدانییه‌وه په‌ره به چالاكییه‌كانى بدات، ساڵى 2006 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا "گۆندۆلیزا رایس "بڕى 75 ملیۆن دۆلارى بۆ په‌ره پێدانى دیموكراسى له ئێران له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ئیداره‌ى جۆرج بوش بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى ئێران ته‌رخانكرد.
دواى 12 ساڵ ئێستا جارێكى تر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ته‌كانێكى تر بدات به رووى روخاندنى كۆمارى ئیسلامى ئێران، دامه‌زراندنى نه‌وه‌یه‌كى نوێ له دیپلۆماتكار و پسپۆڕانى بوارى ئێران له لایه‌ن ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپه‌وه ههنگاویكى تر‌ى تونده دژى ئێران وه‌ك چۆن ئێستا یه‌كێك له‌و كادیرانه له كونسوڵهیهتى ئه‌مریكایه له هه‌ولێری پایتەختی کوردستانی عێراق.
ته‌نها كات ده‌توانێت ئه‌وه دیاریب كات كه ئایا ئه‌مریكا جه‌نگ یان ئاشتى به‌رپا ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێران و هێزه كوردییه‌كان به په‌رۆشه‌وه ده‌یانه‌وێت ببن به به شێك له‌م كاره ؟