محەمەد زەغول
و: ئامانج نیعمه‌ت
بارودۆخی ئێران له چه‌ند لایه‌كه‌وه گه‌شتۆته خاڵى په‌شێوی و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه به‌رگری له ڕژێمی ئێران ده‌كه‌ن به‌ئاشكرا دان به‌و ڕاستیه‌دا ئه‌نێن وڵات له‌ژێر فشاری توندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدایه،پێده‌چێت حه‌سه‌ن ڕوحانى له‌م ڕۆژانه‌دا ڕوبه‌ڕوی هه‌ندێ كاری قورس و بێ ئه‌نجام ببێته‌وه، له‌ناوخۆدا توشی قشاری جه‌ماوه‌ری بۆته‌وه، مه‌ترسی داڕوخانی ته‌واوه‌تى ئابوری ئێران له ئارادایه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مریكا بكه‌وێته جێبه‌جێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌باره‌ت به ڕێگری كردن له هه‌نارده كردنی نه‌وتى خاوی ئێرانى له مانگی تشرینى دووه‌می ئه‌مساڵدا.
ئێستا ئێران له‌نێوان ڕێگای جیاوازی مێژوویی دایه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش پێویستى به هه‌بوونى سه‌ركردایه‌تى مێژوویی یان هیچ نه‌بێت سه‌ركردایه‌تیه‌كی نا ته‌قلیدی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆك ڕوحانی له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانێت ببێته سه‌رۆكێكی نێوه‌ندیی ئاسایی.
ڕوحانی لهقوتابخانهیهكی ئه‌منی ڕژێمی ئه‌و وڵاته په‌روه‌رده كراوه،له‌وێ زۆر شتی له‌باره‌ی وریا بون و سودوه‌رگرتن له كارته‌كانى فشاركردن فێر بووه، دوای چه‌ند مانگێك له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێكهوتنى ئه‌تۆمی، ڕوحانى هه‌وڵیداوه قه‌ره‌بوی نه‌مانى لایه‌نگریی جه‌ماوه‌ر بكات، به نزیك بونه‌وه‌ی له ڕه‌وتى پاریزگاران ده‌یه‌وێت كشانه‌وه‌ی له "نه‌خشه‌ی دابه‌ش كردنی هێز"ی ناوخۆیی په‌رده‌پۆش بكات.
هه‌روه‌ها ڕوحانی له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندی خامه‌نیی له‌كاتى وته‌كانیدا به‌زمانى نزیك له خامه‌نیی قسه ده‌كات،به‌ته‌واوه‌تیش دوركهوتۆته له ڕه‌خنه گرتن له " سوپای پاسداران" ته‌نانه‌ت كه‌وتۆته پیاهه‌ڵدانیان به هه‌ڕه‌شه‌كردن به داخستنى "گه‌روی هورمز" ئه‌مه‌ش وای كردوه قاسم سوله‌یمانى هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕوحانی پێ خۆش بێت،له به‌رانبه‌ردا سه‌ركرده‌كانى "پاسه‌وانى نیشتیمانى "كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك" یه‌كێتى نیشتیمانى" و" ئێرانى یه‌كگرتوو" له پێناو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆبه‌زل زانینه‌كانى ئه‌مریكا.
نزیكبونه‌وه‌ی ڕوحانی له رهِوته توند ڕه‌وه‌كانی رژێمی ئه‌و وڵاته زیانه‌كانى قوڵتر كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌نێوه‌نده جه‌ماوه‌ریه‌كان حكومه‌ت زیانى زۆری پێگه‌یشتوه، ته‌نانه‌ت به‌پێی هه‌ندێ ڕاپرسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی پاڵپشتى جه‌ماوه‌ری بۆ حكومه‌ت گه‌شتۆته خراپترین و نزمترین ئاست له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا،به‌جۆرێك ڕوحانى له توڕه‌كردنی جه‌ماوه‌ردا پێش ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی پێشوی ئێران كه‌وتووه و مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه سه‌ره‌ڕای سروشتى باردۆخهكانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه و كارێزمایی هه‌ردوو سه‌رۆك،ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوێسته‌كانى روحانى به‌رانبه‌ر به ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌داخستنى گه‌روی هورمز بۆته جێی خوشحاڵی توندڕه‌وه‌كان به‌ڵام جه‌ماوه‌ری به راده‌یه‌كی زۆر بێ هیوا كردوه و چونكه زۆر گه‌شبین بون به كرانه‌وه‌ی ئابووری ئێران كه حكومه‌ت به‌ڵێنی پی دابوون دوای ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانى رۆِژائاوا.
رۆحانی لەناو گەردەلولی تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا
هه‌روه‌ها توڕِهبوونى جه‌ماوه‌ر له حكومه‌ته‌كه‌ی ڕوحانی هه‌ندێ هۆكاری دیكه‌شی هه‌یه وه‌ك بێده‌نگبوونى حه‌سه‌ن ڕوحانى به‌رانبه‌ر ته‌نگ پێهه‌ڵچنین و دهسیتگیركردنی چالاكوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئێران له‌م دواییانه‌دا، ته‌نانه‌ت گه‌نجان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕوحانیان ره‌خنه باران كرد و تۆمه‌تباریان كرد به ساخته‌چی و هه‌لپه‌رست و ترسنۆك و فێلباز.
چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێیانوایه دوو جار هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ڕوحانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و به‌ڵێنانه‌بوو كه ناوبراو داویه‌تی بۆ زیاتر كردنی پانتایی ئازادیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ڵام بێ به‌ڵێن ده‌رچووه.
ڕوحانى لای ڕون بووه‌ته‌وه كه داهاتووی سیاسی په‌یوه‌سته به جۆرێك له‌باش كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئوسوڵگه‌راكان نه‌ك به كێشانی هێلى سیاسی داهاتوویی خۆی و نزیك بونه‌وه له ڕه‌وته ڕاستره و و نه‌رمه‌كان.
،،
ڕوحانى لای ڕون بووه‌ته‌وه كه داهاتووی سیاسی په‌یوه‌سته به جۆرێك له‌باش كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئوسوڵگه‌راكان نه‌ك به كێشانی هێڵى سیاسی داهاتووی خۆی و نزیك بونه‌وه له ڕه‌وته ڕاستره و و نه‌رمه‌كان.
له‌م رهوانگهشهوه، خامنه‌یی سه‌ركرده‌ی شۆڕشی ئێران به‌ته‌واوی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه به‌هۆی وته دژ به‌یه‌كه‌كانى حه‌سه‌ن ڕوحانى و دوناڵد تره‌مپ ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناجێگری و دوو دڵی له‌نێو به‌رزترین ئاستى ڕژێمی سیاسی ئێران، ته‌نانه‌ت ڕابه‌ری باڵا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌ڵوێستى نه‌رێنى ئاشكرای نه‌بووه و بێ ده‌نگ بووه، ئه‌م بێده‌نگیه‌ش به‌بێ هۆ نییه به‌ڵكو به‌مه‌به‌ست بووه، ڕاسته خامه‌نیی ناتوانێ زۆر شت بڵێت و بكات له‌سایه‌ی ئه‌و فشاره زۆره‌ی سه‌ر ڕژێمی ئێران، به‌ڵام خامنهنیی ڕێگر نییه له‌وه‌ی كهحهسهن ڕوحانی بكه‌وێته نێو بازنه‌ی توڕه‌بونى جه‌ماوه‌ر، ئه‌م ڕه‌فتاره ته‌قلیدیه‌ی خامنه‌یی كه زۆرجار به‌خێرایی له هه‌وڵدایه بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كانى حكومه‌ت به‌ڵام له‌كاتى ئاڵۆزی و گۆرانكاریه سیاسیه‌كان خۆی ون ده‌كات.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران
له‌جیاتى هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاو له‌گه‌ڵ خراپبوونى دۆخی ئابوری داروخاودا له وڵات، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌وتونه‌ته ده‌ستگیر كردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ما ده‌كه‌ن و دژی سه‌پاندنی حیجابن، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه بۆشایی نێوان كرده‌وه‌كانى حكومه‌ت و پێشبینى هاوڵاتیانى ئاسایی هێشتا به به‌رفراوانى ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای بێ ئاگایی حكومه‌ت نییه له‌م ڕاستیه بنه‌ره‌تیانه، به‌ڵكو وه‌ڵامی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات دژی چالاكوانانى دژه حیجاب، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌سته به پاراستنى مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتى سیاسی ڕژێمی ئێران ئه‌مه‌ش كاری له پێشینه‌ی هێزه شۆرَشگێریهكانه. نیزامی ئێرانی بڕوای وایه به نه‌رمی وڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕۆشنبیری ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستى داواكاریه‌كان بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ندێ گۆڕانكاری سیاسی دیكه.
به‌م هۆیه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه سازش له مه‌سه‌له‌ی به‌زۆر سه‌پاندنی حیجاب بكات، هه‌روه‌ك ئێران ئاماده‌یه باجی زۆر بدات له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه ناوبانگی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى له‌كه‌دار ده‌كات به‌هۆی مه‌سه‌له‌كانى حیجابه‌وه، له‌مباره‌وه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فارس زمان چالاكیه‌كیان ئه‌نجام داوه به‌ناوی"سه‌ما كردن له پێناو ئازادی" ئه‌مه دیارده‌یه‌كی جێی بایه‌خه و ڕه‌نگه ده‌سكه‌وت و سروشتى سیاسى به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته ئامێری دژایه‌تى كردنی ڕژێم،له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌رۆك حه‌سه‌ن ڕوحانى بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سه‌رپشك كردوه له هه‌ڵسوكه‌وت كردن به پێی تێروانینه‌كانى خامه‌نیی – پاسه‌وانى شۆڕشی ده‌سه‌ڵاتدار و ته‌نانه‌ت لایه‌نگری و دژایه‌تیشی نه‌كردوه.
تاكتیكه‌كانى حكومه‌ت بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تورەبوونى جه‌ماوه‌ریی
ڕوحانى ناتوانێ هیچ شتێك بكات به‌رانبه‌ر گرفته ههیكهلیهكانى ڕژێمی وڵاته‌كه‌ی، له‌بری ئه‌وه ده‌یه‌وێ فێل و خودزینه‌وه له لایه‌نه‌كان بكات وا پیشان بدات كه هه‌ندی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تى له سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌ی له جێبه‌جێكردندایه و یان ته‌نانه‌ت خه‌ریكی دیراسه كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ن، ئه‌مه‌ش به كورتى واته ستراتیژی كڕینی كاته به‌و هیوایه‌ی ئه‌م گه‌رده‌لوله‌ی ئێستا به خێرایی ئارام بێته‌وه، بۆنمونه ڕوحانى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئاماژه به ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كات له حكومه‌ته‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ئابوریی (وه‌زیری ئابوری و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی) به‌دیاری كراوی، به‌ڵام هیچ كام له‌م گۆڕانكاریانه تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجام نه‌دراون.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گۆڕانكاریه‌كانى داهاتوو باسی گۆڕینى هه‌ندێ له راوێژكاره‌كانى خودی ڕوحانى ده‌كرێت به‌تایبه‌ت "مه‌سعودی نیلى "گه‌وره راوێژكاری ڕوحانی بۆ كاروباری ئابووری، به دیوێكی تردا سه‌ره‌ڕاى وتار و ئاماژه زۆره‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى گۆڕانكاری به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌بونى پلانێكی ڕێكخراو بۆ هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی بوونه‌ته هۆی توڕه‌بوونى جه‌ماوه‌ر، ڕژێم ته‌نها سیاسه‌تى به‌رگری و سنوردانان بۆ زیانه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئایا پلانێك هه‌یه بۆ هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ جه‌نگی ئابوریی ئه‌مریكا ؟
ئاشكرایه دانانى ئیسحاق جه‌هانگیری به جێگری سه‌رۆكی ئێران بۆ به‌رگری كردنه له پاشماوه‌كانى متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به ئابوری ئێران، دڵ نهواییه به‌رده‌وامه‌كانى وه‌ك "ئێران سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر فشاره ئابورییه‌كانى ئه‌مریكا" بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له كاره‌كانى.
هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه راستبێژی و هه‌مه‌لایه‌نه‌كه‌ی وای كردوه ده‌نگێكی گونجاو بێت بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه جه‌هانگیری جێی متمانه‌یه (سه‌ره‌ڕاى تێوه‌گلانى براكه‌ی به گه‌نده‌ڵى ئابڕوبه‌رانه‌ی گه‌وره)، ئێستا نه‌وتى ئێران ته‌نها له لایه‌ن " كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى ئێرانه‌وه" ده‌فرۆشرێت،ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌ك ئاسانكاری ده‌كات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر پرۆسه‌ی كڕینى نه‌وتى ئێران،له ئه‌گه‌ری سزا كانى ئه‌مریكا ئه‌وا ئێران كه‌رتى تایبه‌تیش به‌شدار ده‌كات له پرۆسه‌ی كڕیندا بۆ ئه‌وه‌ی تواناى ئیداره‌ی ئه‌مریكا لاوهتاران ده‌توانێت سزای ئه‌مریكیه‌كان دیاری بكات،جه‌هانگیری داوا له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانى ئێران ده‌كات كه نه‌وتى خاوی ئێران بكڕن و بیفرۆشنه‌وه به كڕیارهكاز بكات له زاڵبون به‌سه‌ر پرۆسه‌ی فرشتنى نه‌وتى ئێران و ده‌ست گرتن به‌سه‌ریدا، هه‌روه‌ها نه‌توانێت سزای كریارهكانیش بدات.
،،
ده‌ركه‌وتووه به‌شداریپێكردنی كه‌رتى تایبه‌ت له بازرگانى نه‌وتدا ئاستى گه‌نده‌ڵی له كڕین و فرۆشتن زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی سزاكانى 2012 – 2015 ڕویدا و زۆرێك له‌و كۆمپانیا تایبه‌تانه‌ی ڕوحانى ده‌یه‌وێ به‌كاریانبهێنێ به‌جۆرێك له جۆره‌كان به چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاواز په‌یوه‌ندیان به "پاسداران " هه‌یه
"له ئه‌زمونه‌كانى ڕابردودا ده‌ركه‌وتووه به‌شداری پێكردنی كه‌رتى تایبه‌ت له پرۆسه‌ی بازرگانى نه‌وتدا ئه‌وا ئاستى گه‌نده‌ڵی له كڕین و فرۆشتندا زیاد ده‌كات" ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی سزاكانى 2012 – 2015 ڕویدا و له‌وباره‌وه زۆرێك له‌و كۆمپانیا تایبه‌تانه‌ی ڕوحانى ده‌یه‌وێ به‌كاریان بهێنێ به‌جۆرێك له جۆره‌كان به چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاواز په‌یوه‌ندیان به "پاسداران " هه‌یه به دیوێكی تر له‌كاتێكدا ڕوحانى به‌دوای رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سزاكاندا ده‌گه‌ڕێت له‌هه‌مان كاتدابه ناڕاسته‌وخۆ هاوكاریه‌كی دارایی گه‌وره‌ی "سوپای پاسداران"ی ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌واتاى ئه‌وه دێت روحانى به‌م تاكتیكانه‌ی دایناوه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سزاكانى ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه وایه فیشه‌ك به قاچه‌كانى خۆیه‌وه بنێت.
ئایا روحانى دهتوانێكت كۆتایى به قه‌یرانه‌كانى ئاو و كاره‌با بهێنێت؟
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌هه‌ندێ له پارێزگاكانى ئێران و خراپ دابه‌ش كردنی سامانه ئاوییه‌كان بۆته هۆی ناڕه‌زایی فراوان و مه‌ترسی كۆچ كردنی به كۆمه‌ڵ و پرۆسه‌ی كۆچكرن له پارێزگایانه‌ی توشی قه‌یرانى توندی بێ ئاوی بونه‌وته‌وه.
له هاوینی ئه‌مساڵدا له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوردا هه‌ندێ خوپیشاندنى ناڕه‌زایی ئه‌نجام درا به‌هۆی كه‌می ئاو و پیسبوونى ژینگه‌وه،به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و خێرا پوچه‌ل بوه‌وه به‌هۆی پچڕانى ئه‌م كه‌یسه و كه‌یسی مافی كه‌مینه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایی پیسبوونى ژینگه له‌و پارێزگایانه‌ی بۆ نمونه كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌بن گۆڕا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توند به فیشه‌ك له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ئه‌نجامیشدا ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
خۆپیشاندان دژی گرانی بازار ـ ئەسفەهان ـ ٢٠١٨.٧.٣١
هه‌روه‌ها كه‌می كاره‌با له به‌شێكی زۆری ئێران لایه‌نێكی تری توڕه‌بونى جه‌ماوه‌ره،به‌تایبه‌ت دوای به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و زیاتر بهكارهێناى كاره‌با له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگربن له‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگۆڕێ بۆ قه‌یران هه‌روه‌ك چۆن له كێشه‌ی ئاودا ڕوویدا، به بیانوی ئه‌وه‌ی عێراق قه‌رزی پاره‌ی به ئێران نه‌داوه فرۆشتنى كاره‌با به عێراق ڕاوه‌ستاند،ڕه‌نگه له وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵدا ئێران پێویستى به كڕین و هاورده‌كرنی كاره‌با بكات بۆ ناوخۆ.
له كۆی ئه‌م قه‌یرانانه‌وه جارێكی تر ده‌رده‌كه‌وێت كه سامانه‌كانى وڵات له‌ده‌ست ئیداره‌یه‌كی لاوازی ئابوریه‌وه و حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن و ڕوحانی و ویلایه‌ته‌كه‌ی پشكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیارێتیان به‌رانبه‌ر گه‌لى توڕه‌ی ئێران به‌ر ده‌كه‌وێت، هه‌ر بۆیه له ئه‌مرۆدا حكومه‌تى روحانى توشی مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی زیادبونى توڕه‌بوونى جه‌ماوه‌ریی بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌موو حكومه‌تی خستۆته حاڵه‌تى مه‌ترسیه‌وه به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبونه‌وه‌ی داواكاری تونڕهوهكان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی سه‌ربازی، به‌ڵام رۆحانى له جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانى شه‌قام ڕا ده‌كات و پێی باشه به‌نزیكی له خامه‌نه‌یی و پاسدران بمێنیته‌وه،به‌و هیوای هه‌ندێ پاڵپشتى له هه‌ردوو جه‌مسه‌ری هێزی ڕژێمه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت،به‌ڵام ئایا خامه‌نه‌یی تینویه‌تى ده‌شكێنیت و دهیژیهنێتهوه؟، یان پشتى تێ ده‌كات؟
ڕوحانى په‌نا ده‌باته به‌ر حكومه‌تى یه‌كبوونى نیشتیمانى به‌سه‌رۆكایه‌تى خۆی؟
له ڕۆژانى ڕابردوودا، هه‌ندێ ئه‌گه‌ری به‌رفراون له نێو ناوه‌نده سیاسیه‌كانى ئێران بڵاوكرایه‌وه، به‌وه‌ی ڕوحانى ئیساحق جه‌هانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك ده‌گۆڕێت و یه‌كێك له ڕكابهرهكانى كورسی سه‌رۆكایه‌تى به‌ناوی "محممد باقر قالیباف" سه‌رۆكی پێشوی شاره‌وانى تاران له جێگه‌ی داده‌نێت، به‌ڵام دواتر ئه‌م سیناریۆیه ڕه‌ت كرایه‌وه، ئه‌م پێشبینى و ئه‌گه‌رانه یه‌ك ڕاستى گرنگ ده‌رباره‌ی ئێران له‌م كاتى قه‌یرانانه ئاشكرا ده‌كات.
بۆ نمونه به‌هۆی فشاره سیاسیه ده‌ره‌كییه‌كانى سه‌ر ئێرانه‌وه، بیرۆكه‌ی پێكهێنانى "حكومه‌تى یه‌كبوونى نشتیمانى " پێكهاتوو له میانره‌و و توندڕوهكانی وه‌ك: محمد باقر قالیباف،پێویسته به وردی لێی بڕوانرێت،چونكه ڕودانى دابه‌ش كاری قوڵی له‌نێو رژێمدا دوایین شته كه سه‌ركردایه‌تى باڵا ئاره‌زووی بكات، هه‌ربۆیه له هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا "حكومه‌تى یه‌كبوونى نیشتیمانى " هه‌لێك ده‌دات به ڕوحانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفت و به‌رپرسیارێتیانه‌ی ئێستا به‌رۆكی ئێرانى گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا دابهشس بكات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌سته به ڕوبهڕوبونهوی كێشه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى توندره‌وی ناو ڕژێم.
هه‌روه‌ها ئه‌م گۆڕنكارییه ئه‌گه‌ر ڕوو بدات بۆ كه‌سێكی وه‌ك قالیباف زۆر به‌سوود ده‌بێت و هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2021 بگاته پۆستى سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌به‌رانبه‌ریشدا ده‌بێت له بیرمان نه‌چێت "پیكهێنانى حكومه‌تى یه‌كبوونى نیشتیمانى " ده‌بێته هۆی زیاد بونى فشاره‌كانى سه‌ر ئه‌و وڵاته له چه‌ند مانگی داهاتوودا، دواجار ئاڵۆزی باڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كییه‌كانى ئێران‌دا ده‌كێشێت و ئه‌گه‌ری ڕِوبهڕوبونهوه له گه‌ڵ ئه‌مریكا زیاتر ده‌كات.