راپۆرتی ئەلمۆنیتۆر
و: ئەنوەر حسێن کاکە
له ناوبردنى كۆنترۆلی كورده‌كان به‌سه‌ر باكورى سوریادا بۆ توركیا ده‌توانێت ده‌رگاى كرانهوهبێت بۆ جۆرێك هاریكارى له نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق ) له‌وكاته‌وه هه‌نگاوه‌كانى ئێران و ڕوسیا بۆ نێوه‌ندگیرى له نێوان په‌یه‌ده و حكومه‌تى سوریا به‌شێوازێك كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه قبوڵ كراوبێت خراوه‌ته ڕوو .
ڕێكهوتنى نێوان توركیا و ئه‌مریكا له باره‌ى مه‌نبه‌ج بوو به‌هۆى بوژانه‌وه‌ى گفتوگۆكانى نێوان دیمه‌شق و كورد له سوریا، هه‌فته‌ى ڕابردوو فه‌هیم تاستهكین نوسیویهتى ( له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د هاوكارى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG) یان له جه‌نگى عه‌فرین له دژى توركیا كرد، كاردانه‌وه‌یه‌كى ڕووكه‌شانه بوو كه له كۆتایدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر جه‌نگه‌كه نه‌بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا كورده‌كان ڕوو له ده‌وڵه‌تى سوریا وه‌رگێڕن نابێت توشى سه‌رسوڕمان بین، ئه‌سه‌د ڕۆژى 31 مانگى مایس به ته‌له‌فزیۆنى ئاڕ تى ڕوسى ڕاگه‌یاند ( ئێمه ده‌رگامان بۆ گفت‌و گۆ كردن به‌ڕووى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (SDF) كه زۆرینه‌یان له ئه‌ندامانى به‌رگیرى نیشتمانى پێك هاتوون كراوه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه سورین و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌وان نیشتمانیان خۆش ده‌وێت و نایانه‌وێت دارده‌ستى بێگانه‌بن ).
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى تاستهكین په‌یه‌ده ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ى كه ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یراندا بۆ كوردستانى سوریاى ڕه‌وانه كردبوو نه‌یگه‌ڕاندۆته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى كوردى نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به ئه‌لمۆنیتۆری ڕاگه‌یاند ( كورده‌كان له ئێستا دا پێشنیارى دابه‌شكردنى سوریا ناخه‌نه ڕوو به‌ڵكو پێشنیاره‌كانى دیمه‌شق به گرنگ ده‌زانن ).
تاستهكین نوسیویهتى ( ڕوسیا ده‌ستى توركیاى بۆ ده‌ستوه‌ردان له سوریادا واڵا كردووه، ئاره‌زووى توركه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنى زیاتر له عه‌فریندا و هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ڕازیكردنى توركیا و گریمانه‌ى له ده‌ستدانى مه‌نبه‌ج له ده‌ست كورده‌كان به‌رپرسانى كوردى له سوریا ناچاركردووه كه هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق دا په‌ره پێ بده‌ن.
،،
كورده‌كان هیچ مه‌رجێكى پێش وه‌خته‌یان له‌وانه پرۆژه‌ى فیدراسیۆنى دیمو‌كراتى له سوریا یان ئاینده‌ى یه‌كینه‌كانی پاراستنى گه‌ل دانه‌ناوه، خواستى كورده‌كان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا گوێیان له پێشنیاره‌كانى سوریا بێت و تاوتوێى بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانى سیسته‌مى دیمو‌كراتى له سوریادا له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه په‌ره‌پێ بده‌ن.
به وته‌ى ئایدار خه‌لیل یه‌كێك له ڕابه‌رانى (بزوتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كورد) له دیداریدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ڕ‌ژێمى سوریا ده‌ڵێت ( كورده‌كان هیچ مه‌رجێكى پێش وه‌خته‌یان له‌وانه پرۆژه‌ى فیدراسیۆنى دیمو‌كراتى له سوریا یان ئاینده‌ى هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل دانه‌ناوه، خواستى كورده‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌تادا گوێیان له پێشنیاره‌كانى سوریا بێت و تاوتوێى بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانى سیسته‌مى دیمو‌كراتى له سوریادا له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه په‌ره‌پێ بده‌ن ).
تاستهكین به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نوسێت (گۆڕانكاری تر ڕوویان داوه كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌خشه ڕێگه‌ى كورده‌كان ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانى سعودیه‌و ئیمارات و ئوردن له به‌روارى 29 مایس سه‌ردانى ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى دیمو‌كراتى سوریایان كردووه به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان ئه‌و شانده له قامیشلۆ چاویان به نوێنه‌رى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه‌وتووه له پاشان له‌گه‌ڵ گروپه عه‌ره‌به‌كانى وه‌ك ( سه‌نادید و ئه‌ل نه‌خبه و شۆڕشگێڕانى ڕه‌قه له بنكه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له گوندى حه‌رب ئیسك له نزیك كۆبانێ دیدار و گفتوگۆیان كردووه له باره‌ى پێكهێنانى هێزێكى عه‌ره‌بى سونى له ناوچه‌كه‌دا.
ئاوارەبوونی دانیشتوانی عەفرین دوای داگیرکردنی شارەکەیان ـ ٢٠١٨.٣.١٨
به وته‌ى ئاژانسی هه‌واڵى ئه‌نادۆڵی توركیا نوسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له حه‌سه‌كه و قامیشلۆ بۆ ناونوس كردنى ئاره‌زوومه‌ندان پێكهێنراون كه مانگانه 200 دۆلارى ئه‌مریكى ده‌درێت به ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و هێزانه‌دا به‌شدار ده‌بن.
ئێران پێشنیارى توركیا له باره‌ى هێرش كردنه‌سه‌ر په‌كه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان سه‌رۆك كۆمارى توركیا چاوى له هاوكارییه‌كانى ئێرانه بۆ هێرش كردنه سه‌ر پێگه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (pkk) له چیاى قه‌ندیل كه ده‌كه‌وێته سنورى نێوان ئێران و عێراقه‌وه، به‌رفراوانى هێرشه‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌ندازه‌ى هاوكارى ئێران له‌م هه‌نگاوه‌دا هێشتا ڕوون نیه.
به وته‌ى سه‌میح ئه‌یدز ( دواى ئه‌وه‌ى ئێران و توركیا ئه‌نجامى ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان كه له ئه‌یلولى 2017 ئه‌نجامدرا ڕه‌تكرده‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه ئه‌و ئومێده دروست بووه كه هه‌ردوولا بتوانن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كورده‌كان هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌بو فه‌زلى شكارچى وته‌بێژى سوپاى ئێران له وه‌ڵامێكى ڕه‌خنه ئامێزدا به ئۆردوگان و وه‌زیره‌كانى كه باسیان له هاوكارى ئێران له شه‌ڕى قه‌ندیل كردبوو ڕایگه‌یاند:"كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌شكركێشى بۆناو سنوره‌كانى واَتێكى دراوسێى به‌بیانووى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌بێ ڕوخسه‌ت له‌و ده‌وڵه‌ته سهربهخۆو خاوه‌ن یاسایه به كارێكى نایاسایى ده‌زانێت، ئێران هیچ كات پشتگیرى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ناكات كه سه‌روه‌ریی وڵاتانى دراوسێ بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌یان بخاته مه‌ترسیه‌وه".
ئهیدیز به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نوسێت (هه‌روه‌ك ڕوسیاى هاوپه‌یمانى توركیا له ڕه‌وشى ئاستانه‌دا ئێرانیش له‌و بڕوایه دایه كه ته‌نها ئه‌و هێزه دهرهكیانهى كه له‌سه‌ر داواكارى په‌رله‌مانى عێراق و سوریا له‌و دوو وڵاته‌دان هێزى یاساین، وه‌ڵامى ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌یه كه به‌غداد و دیمه‌شق كۆنترۆڵى به‌شێك له خاكى وڵاته‌كانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌و به‌شانه‌ش له ژێر ده‌ستى په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌دان.
له‌م ڕوه‌وه توركیا چاره‌یه‌كى تر‌ى نییه جگه له‌وه‌ى تاك لایه‌نه هه‌وڵى كپ كردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه بدات كه ئه‌و هێزانه بۆسه‌ر ئاسایشى توركیا دروستى ده‌كه‌ن، شه‌ڕى ئێران له‌گه‌ڵ پژاك كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكه ئه‌و ئومێده‌ى بۆ توركیا دروست كردبوو كه ئێران پاڵپشتى توركیا بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى ناكۆكى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا (پژاك ) نه‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئێران مه‌سه‌له‌ى په‌كه‌كه و یه‌په‌گه سیاسه‌تێكى جیاواز له توركیا چاوه‌ڕوان بكات.
،،
شه‌ڕى ئێران له‌گه‌ڵ پژاك كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكه ئه‌و ئومێده‌ى بۆ توركیا دروست كردبوو كه ئێران پاڵپشتى توركیا بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى ناكۆكى ئێران له‌گه‌ڵ (پژاك ) نه‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئێران مه‌سه‌له‌ى په‌كه‌كه و یه‌په‌گه سیاسه‌تێكى جیاواز له توركیا چاوه‌ڕوان بكات.
به ووته‌ى ئه‌یدز:" ئه‌نقه‌ره و به‌غداد له باره‌ى مانه‌وه‌ى هیزه‌كانى سوپاى توركیا له به‌عشیقه له نزیك موسل ناكۆكیان هه‌یه عێراق چه‌ندین جار داواى له توركیا كردووه هێزه‌كانى له‌و ناوچه‌یه بكشێنێته‌وه به‌ڵام توركیا هه‌میشه به پاساوى مه‌ترسى په‌كه‌كه ئه‌و داوایه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، له‌كۆتایدا ده‌نوسێت:"نه‌بوونى هاوهه‌ڵوێستى و په‌یوه‌ست نه‌بوون به ڕۆژئاواوه ڕه‌نگه بێته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران په‌یوه‌ندى ڕووكهشانهى نێوانیان په‌ره‌پێ بده‌ن، له‌م ڕووه‌وه زۆرێك له شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له باره‌ى ڕه‌وشى سوریا و عێراق زیاتر ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا به‌به‌رده‌وامى به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى گروپى جیاوازه‌وه ڕووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌بنه‌وه".
یەکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ـ خۆرئاوای کوردستان
ڕوسیا له هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى نێوان تاران و ڕیاز دایه، یورى بارمین نوسیوویه‌تى ( وا ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندى نێوان عه‌ره‌بستان و ڕوسیا بووه‌ته چه‌ند بهشیًكهوه، هه‌ردوو وڵات لیستێكیان له‌و بابه‌تانه هه‌یه كه به ئاسانى ده‌توانرێت له‌سه‌رى ڕێك بكه‌ون، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى هه‌ردوولا زۆر گرنگه ئاماژه‌ى پێ نه‌كراوه، تاران له گفتوگۆى ئه‌م دواییانه‌دا له نێوان ڕوسیا و سعودییهكاندا ئاماده‌یه‌كى جدى نه‌بووه، به‌مشێوه‌ش بۆچوونى ئه‌وه‌ى كه ڕیاز له باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى كه جدیترین مه‌ترسى بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هیچ شتێكى نه‌وتبێت زۆر مه‌حاڵه.
هه‌یمه‌نه‌ى به‌رده‌وامى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕه‌نگه بابه‌تى سه‌ره‌كى دیدارى نێوان شا سه‌لمان و پۆتین نه‌بووبێت، به‌ڵام كلیلى ڕێگیرى كردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى هه‌یمه‌نه‌ى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له ده‌ستى مۆسكۆ دایه و ڕیازیش ئه‌م بابه‌ته به باشى ده‌زانێت، له‌م ڕوه‌وه مۆسكۆ ڕۆڵى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به‌مه‌ترسى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه نازانێت له‌ڕاستیدا به‌رپرسانى باڵاى ڕوسیا له هه‌وڵى دروست كردنى ناوه‌ندێكى ئه‌منى ناوچه‌ین كه به‌رپرسانى ئه‌و دوو ووڵاته (سعودیه و ئێران ) تێدا به‌شداربن.