ڕێواس فایەق: قوباد تاڵەبانی قبوڵی ناكات بەبێ ئاگاداری ئەو نێچیرڤان بارزانی سەردانی دەرەوە بكات

كاردانەوەكانی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد

ڕێواس فایەق: قوباد تاڵەبانی قبوڵی ناكات بەبێ ئاگاداری ئەو نێچیرڤان بارزانی سەردانی دەرەوە بكات

842 خوێندراوەتەوە

سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا بەبێ جێگرەكەی كە قوباد تاڵەبانییە، یەكێتی نیگەران دەكات و ئەندامێكی پەرلەمانی ئەو حزبەش دەڵێت: "پارتی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بۆ خۆی كۆنتڕۆڵ كردووە و مافی یەكێتی خواردووە"

 

 رێواز فایەق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز لەبارەی سەردانەكەی دوێنێی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا، بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەدوێت و دەڵێت: سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بەبێ قوباد تاڵەبانی دەكرێت لە دوو روەوە باسی بكەین، یەكەمین لە رووی حزبییەوە بێ گومان یەكێتییەكانی نیگەران كردووەو دەبوو جێگری سەرۆكی حكومەتی لەگەڵدا بوایە كە پشكی یەكێتییە، دووەم لەرووی حكومی و دامەزراوەییەوە دەكرێت قوباد تاڵەبانی ئاگاداری ئەم بابەتەبێت و وا رێك كەوتبن.

 

رێواس فایەق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز

 

 

،،

هەندێ كات رێك كەوتووە قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆكی حكومەت بەتەنها سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووە وەك نوێنەری حكومەت بەتایبەت لەكاتی سەرەتای قەیرانی دارایی لە هەرێم.

 

 
"هەندێ كاتیش قوباد تاڵەبانی بەتەنها رۆشتووە"

 ئەو ئەندامەی یەكێتی ئەوەش ناشارێتەوە دەكرێت هەندێ سەردان بۆ دەرەوەی هەرێم سەرۆكوەزیرانی هەرێم بەتەنها بروات یاخودا هەردووكیان هەم سەرۆك و هەم جێگر پێكەوە برۆن رەنگە وا پێویستیش بكات جێگر بەتەنها بروات.

 
رێواز فایەق دەشڵێت:" هەندێ كات رێك كەوتووە قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆكی حكومەت بەتەنها سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووە وەك نوێنەری حكومەت بەتایبەت لەكاتی سەرەتای قەیرانی دارایی لە هەرێم."

 

،،

حكومەتی هەرێم دەبێت حكومەتی یەكێتی و پارتی نەبێت بەتەنها و دەبێـت حكومەت هاوڵاتی بێت هەموو لایەنەكان بتوانن نوێنەرایەتی كورد بكەن لەدەرەوە.

 

  


ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەو قوباد تاڵەبانی باش دەناسێت و بەهیچ شێوەیەك ئەوە قبوڵ ناكات كە نێچیرڤان بارزانی سەردانی دەرەەوەی هەرێم بكات و ئەم ئاگادار نەبێت یاخود نەیبات لەگەڵ خۆی.

 
بۆیە ئەم سەردانەی چەند رۆژی پێشووش دەكرێت تاڵەبانی ئاگاداری بابەتەكە بووبێت وە هەردووكیان لەسەر ئەوە رێك كەوتبن كە حكومەتی هەرێم چۆن بچێتە بەغدا.
بەڵام رێواز فایە ئەوەش ناشارێتەوە كە حكومەتی هەرێم دەبێت حكومەتی یەكێتی و پارتی نەبێت بەتەنها و دەبێـت حكومەت هاوڵاتی بێت هەموو لایەنەكان بتوانن نوێنەرایەتی كورد بكەن لەدەرەوە.

 

،،

پارتی مافی یەكێتی و لایەنەكانی دیكەشی خواردووە، بەتەنها دەیەوێ پەیوەندییەكانی دەرەوە كۆنترۆڵ بكات و هەر خۆی وەك نوێنەری كورد دەر بكەوێت ئەمەش شتێكە شایەنی قبوڵ كردن نییە. چونكە كورد بەتەنها پارتی نییە لەهەرێمی كوردستان، یەكێتیشەو لایەنەكانی دیكەش بە ئیسلامی و عەلمانییەوە.

 

 

 "هەژموونی پارتی ئاسایی نییە"

 
ئەندام پەرلەمانەكەی یەكێتی ئەوەش ناشارێتەوە كە پارتی كۆنترۆڵی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كردووە، بۆیە هەركاتێك بیەوێ لەرێگەی سەرۆكی حكومەت یاخود بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم كە پارتییە، نوێنەرایەتی كورد دەكات و پەیوەندییەكان رێك دەخات.


ریواز فایەق دەشڵێت: پارتی مافی یەكێتی و لایەنەكانی دیكەشی خواردووە، چونكە بەتەنها دەیەوێ پەیوەندییەكانی دەرەوە كۆنترۆڵ بكات و هەر خۆی وەك نوێنەری كورد دەر بكەوێت ئەمەش شتێكە شایەنی قبوڵ كردن نییە. چونكە كورد بەتەنها پارتی نییە لەهەرێمی كوردستان، یەكێتیشەو لایەنەكانی دیكەش بە ئیسلامی و عەلمانییەوە.

،،

پارتی هاوسەنگی نوێنەرایەتی كردنی حكومەتی لەدەرەوە لاسەنگ كردووە و رەچاوی پشكی یەكێتی نەكردووە، ئەمەش هێشتا كێشەیەكە و لەنێوان یەكێتی و پارتی هێشتا چارەسەر نەكراوە.

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی

 

 

 

"هاوبەشی یەكێتی لەگەڵ پارتی زۆر لاسەنگە"

 

سەبارەت بە رێكەوتنی نێوان پارتی یەكێتی لەسەر نوێنەرایەتی كردنی حكومەتی هەرێم لە پەیوەندییەكانی دەرەوە، رێواز فایەق دەڵێت: هەموو كاتێك یەكێتی لە كۆبوونەوەكاندا داوای ئەوەی كردووە كە نوێنەرایەتی كردن لەدەرەوە بەهاوبەشی بێت كە هاوسەنگی تیایدا بەرقەرار بێت.

 
بەڵام ئەندام پەرلەمانەكەی یەكێتی گلەی دەكات و دەڵێت: " پارتی هاوسەنگی نوێنەرایەتی كردنی حكومەتی لەدەرەوە لاسەنگ كردووە و رەچاوی پشكی یەكێتی نەكردووە، ئەمەش هێشتا كێشەیەكە و لەنێوان یەكێتی و پارتی هێشتا چارەسەر نەكراوە."

 
ئەو ئەندام پەرمانە لەكۆتایشدا باس لە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكات و داوا دەكات حكومەتێك بێت حكومەت هاوڵاتی بێت و پارتی بەتەنها نوێنەرایەتی پەیوەندییەكان نەكات.


رۆژی 30ی تەموز نێچیرڤان بارزانی بەبێ جێگرەكەی سەردانی بەغدای كرد بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، وەك لە ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێمدا هاتووە: " سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبووەتەوە و باسیان لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق كردووە"

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان