بریاری داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه .. بیره‌وه‌رییه‌كانی تاریق عه‌زیز
وه‌رگـێرانی: دانا ساڵح
ئه‌مه به‌شیكی ئه‌و چاوپێکهوتنهیە عه‌لی ده‌باغ وته‌بیژی پێشووی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ تاریق عه‌زیز له كۆتایی 2010 له نێو زینداندا ئه‌نجامیداوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی تۆماری كردووه، كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ش له ئه‌پریلی 2013 بڵاویكرده‌وه.
تاریق عه‌زیز (١٩٣٣ تلکێف ـ ٢٠١٥ ناسریە) ده‌ڵیت " من ده‌زانم له چه‌ند رۆژیك پێش 2ی ئابی 1990وه سه‌دام حسێن زۆر پێداگیری له‌سه‌ر داگیركردنی كوه‌یت دەکردەوە، پێموایه سه‌دام له‌و ماوه‌یه‌ی کە بریاری داگیرکردنی كوه‌یتی تێدا داوە له‌رووی جه‌سته‌یی یان ده‌رونییه‌وه نه‌خۆش بوو، هه‌رچه‌نده من پزیشك نیم و نازانم، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیه كاری تێكردووه تاوه‌كو بریارێكی نائاسایی بدات، كاتێكیش سه‌رۆكی وڵاتیك بریارێكی وەها بدات، به‌و شێوەیەی كه سه‌دام حسین بریاریدا بۆ داگیركردنی كوه‌یت، مانای وایه له دۆخیكی ئاسایی‌دا نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه، من ئه‌ركی خۆمم جێبه‌جێ ده‌كرد و پێویست بوو له‌سه‌رم به‌رگری له هه‌ڵوێستی عێراق بكه‌م".
تاریق عه‌زیز ده‌شڵیت " كوه‌یت به‌شێكه له خاكی عێراق و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عێراق له فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م و مه‌لیك غازی و عه‌بدولكه‌ریم قاسم و هه‌تا سه‌دام داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی كوه‌یتیان كردووه". دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كوه‌یت به‌شێكه له عێراق و عێراقیه‌كان له سالی 1990 وه‌ریان گرته‌وه به‌ڵام ئه‌مریكا گهراندیهوه بۆیان.
له باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه كه سه‌دام كردی به بیانویه‌ك بۆ داگیركردنی كوه‌یت، تاریق عه‌زیز ده‌ڵیت " ئێمه وڵاتیكی خاوەن نه‌وتین نرخی ئاسایی نه‌وت 25 بۆ 35 دۆلار بوو، بۆچی نرخی نه‌وت دابه‌زی ؟ ناكرێت ده‌وڵه‌تیك هه‌ستیت به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی، ئه‌وه مانای وایه پیلانێكی كوه‌یتی له ئارادا بوو، چونكه كاتێك نرخی نه‌وت بۆ 7 دۆلار دابه‌زی عێراق زه‌ره‌ری گه‌وه‌ری به‌ركه‌وت و له‌كاتێكدا قه‌رزێكی زۆریشی له‌سه‌ر بوو". تاریق عه‌زیز ئه‌وه به‌و جۆره وه‌سف ده‌كات كه شه‌ڕیكی ئابوری بوو دژی عێراق و به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌دام كاردانه‌وه‌ی نواند.
هەروەها ده‌ڵیت " پێویست بوو سه‌دام ئارام بگرێت و ته‌حه‌مول بكات، چونكه عێراق تاكه ده‌وڵه‌ت نه‌بوو له دابه‌زینی نرخی نه‌وت زه‌ره‌رمه‌ند بوو، به‌ڵكو هه‌موو ده‌وڵه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت زه‌ره‌رمه‌ند بوون، بۆیه كاردانه‌وه‌ی عێراق به‌وه‌ی كوه‌یت داگیر بكات و ئه‌وه‌ش بێتە مایه‌ی هه‌ڵایسانی جه‌نگ له‌گه‌ل ئه‌مریكا، كاركیكی راست نه‌بوو، پێویست بوو عێراق هه‌وڵی دیپلۆماسی بخاته‌گه‌ر، به‌ڵام سه‌دام حسین به نه‌خۆشیه‌وه ئه‌و بریاره‌یدا، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عس کە لە ده‌وری سه‌دام بوون خۆپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندیخواز بوون و هانی سه‌دامیاندا بۆ ئه‌و بریاره، عیزه‌ت دووری تاكه كه‌سی ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عس بوو لە کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەدا بێده‌نگ بوو وه سه‌دامی هان نه‌دا بۆ داگیركردنی كوه‌یت، منیش تاكه كه‌س بووم ئه‌وه‌م لای سه‌دام وروژاند كه داگیركردنی كوه‌یت شه‌ری ئه‌مریكای لێده‌كه‌ویته‌وه، سه‌دام حسین رێزی ئه‌و رایه‌ی منی گرت، له‌گه‌ل ئه‌وانه‌شدا من هه‌ر وه‌ك شوینكهوتهیهكی سه‌دام مامه‌وه و كاتیكیش بوشی باوك شه‌ری هه‌ڵگیرساند، هه‌موو ههوڵیكم خسته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به كه‌مترین زیانه‌وه رزگاری بێت".
تیبیینی:
ـ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عس رۆژی 18 یۆلیۆی 1990 بووە.
ـ تاریق عه‌زیز له كاتی داگیركردنی كوه‌یت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو.
ـ تاریق عەزیز لە ٢٤ ئەپریلی ٢٠٠٣ خۆی رادەستی ئەمریکییەکان کرد، رۆژێک پێشتر گۆڤارێکی فەرەنسی دەنوسێت (بەمزوانە تاریق عەزیز خۆی تەسلیم دەکات)، ئەو پیاوەی دەبێتە وەڵامی زیاتر لە پرسیارێک دەربارەی نیزامی عێراقیی سەدام.
دانا ساڵح ملا محمد ـ ٢ ئابی ٢٠١٧