عەلی مەعموریی ـ بى بى سى فارسی
و: ئەنوەر حسێن کاکە
مه‌وله‌وى عه‌بدولحه‌مید کە دیارترین کەسایەتی سوننەی ئێرانە و بە رابەری سوننەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، له ڕابردوودا نامه‌ى زۆرى بۆ ڕابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئایه‌توڵا خامهنهى ناردووه كه زۆربه‌یان بێ وه‌ڵام بوون، ناوبراو له نامه‌یه‌كدا بۆ ئایه‌توڵا سیستانى له‌باره‌ى دۆخى سوننه‌كان له ئێران‌دا ناڕه‌زاى پیشان داوه‌و داواى له سیستانى كردووه كه بۆ باشتر بوونى بارودۆخى سونه‌كان نێوه‌ند گیرى بكات، ناوبراو له نامه‌كه‌یدا باس له (گه‌مارۆى توند) له دژى كۆمه‌ڵگه‌ى سوننى له ئێران‌دا و له دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئیسلامى و (نه‌بوونى ئازادی ئاینى) و ڕێگه‌نه‌دان به كه‌سانى شایسته له ئه‌هلى سونه‌ت له به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونى یه‌كسانى ڕێژه‌ى له نێوان شیعه و سوننه له ناوچه سوننه نیشینهكاندا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ناوبراو باس له جێبه‌جێنه‌كردنى داواكارى سوننه‌كان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى ئێرانه‌وه ده‌كات به بیانووى ڕه‌خنه‌گرتن له مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى قوم و داوا له سیستانى ده‌كات سود له هه‌ژموونى خۆى له نێو شیعه‌كاندا وه‌ربگرێت و ڕێگرییه‌كانى به‌رده‌م ئه‌نجام نه‌دانى داواكارى سوننه‌كان نه‌هێڵێت.
مەولەوی عه‌بدولحه‌مید وتارخوێنی مزگەوتی شاری زاهیدانی ناوەندی پارێزگای سیستان و بلوجستانی سوننەنشین له كۆتاى نامه‌كه‌یدا به‌مشێوه‌یه باس له ئه‌نجامه ئهرینیهكانى ڕۆڵى نێوه‌ندگیریی له نه‌هێشتنى نایه‌كسانییه‌كان ده‌كات "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئێران‌دا كه له هه‌موو دونیا و جیهانى ئیسلامی‌دا كاریگه‌ریان هه‌یه نایه‌كسانى نه‌هێڵرێت، جیهان شاهێدى ئه‌وه ده‌بێت كه برایانى شیعه له هه‌ر جێگه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست عه‌داله‌ت ده‌چه‌سپێنن و له نێوان مه‌زهه‌ب و ئاین و دیدگا جیاوازه‌كاندا جیاوازى ناكه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌م نامه‌یه كه بهههڵوێستێكى له پێش نه‌بینراوى په‌یوه‌ندى نێوان سوننه و شیعه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كى گرنگى تێدایه كه ده‌رخه‌رى جیاوازى بۆچوونه فقهیهكانى نێوان فیقهى ده‌سه‌ڵاتدار له كۆمارى ئیسلامى ئێران و ئایه‌توڵا سیستانین له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كاندا.
نامه گۆڕینه‌وه له‌نێوان ڕابه‌رانى سونه و شیعه سونه‌تێكى له پێشینه‌ى نێوان مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌كانه، به‌ڵام ده‌ستبردن بۆ نامه نوسین به زۆرى له‌لایه‌ن ڕابه‌رانى شیعه‌وه بووه و هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ بونیادى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سوننه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه هه‌میشه زۆرینه‌بوون له دونیاى ئیسلامی‌دا بۆیه كه‌متر هه‌ستیان به پێویستى دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ شیعه‌كان كردووه بۆیه زۆرجار ئه‌وه شیعههكان بوون كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى یه‌كسان به داواكارى و یان بانگه‌واز بۆ یه‌كگرتن و نزیك بوونه‌وه په‌نایان بۆ نامه نوسین بردووه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانى ئه‌هلى سوننه.
،،
نامه نوسینه‌كانى ئایه‌توڵا بروجه‌ردی (1875 ـ 1961) و ناردنى شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود شه‌لتوت (1893 ـ 1963) سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌زهه‌ر له میسر بوو به‌هۆى ده‌ركردنى فه‌تواى به‌ناوبانگ و مێژووى شه‌لتوت له باره‌ى به فه‌رمى ناساندنى مه‌زهه‌بى شیعه.
نامه نوسینه‌كانى ئایه‌توڵا بروجه‌ردی (1875 ـ 1961) و ناردنى شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود شه‌لتوت (1893 ـ 1963) سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌زهه‌ر له میسر نمونه‌یه‌كه له‌وانه كه له كۆتایدا بوو به‌هۆى ده‌ركردنى فه‌تواى به‌ناوبانگ و مێژووى شه‌لتوت له باره‌ى به فه‌رمى ناساندنى مه‌زهه‌بى شیعه، فه‌تواى شێخ شه‌لتوت ئه‌مه‌یه كه (كاركردن به مه‌زهه‌بى جه‌عفه‌رى كه به شیعه‌ى دوانزه ئیمامى ناسراوه به هه‌مان شێوه‌ى مه‌زهه‌به‌كانى ئه‌هلى سوننه ڕێگه پێدراووه).
لایه‌نێكى دیكه‌ى گرنگى ئه‌م كاره‌ى مه‌وله‌وى عه‌بدولحه‌مید ڕه‌خنه‌ى ناوبراوه له سیسته‌مى كۆمارى ئیسلامى و یه‌كێك له باشترین ڕابه‌رانى ئاینى شیعه‌كانى جیهان كه ئایه‌توڵا خامنه‌ییه، ئه‌م كاره به‌شێوازێك له شێوازه‌كان خستنه ژێر پرسیارى بنه‌ما دینیهكانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه.
ناوبراو به‌م كاره‌ى ئه‌یه‌وێت ناكۆكیه‌كانى نێوان كه‌مینه‌ى سوننه له ئێران له‌گه‌ڵ سیسته‌مى كۆمارى ئیسلامى كه به‌پێى به‌ندى 12 ده‌ستور پایه‌ى كۆماره‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى شیعه‌یه بكێشێته نێو پانتاى شیعه‌وه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه شێوازى كاردانه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سونه‌كاندا بخاته‌ڕوو، هه‌ربۆیه ناوبراو ئایه‌توڵا سیستانى هه‌ڵبژاردووه بۆ نامه گۆڕینه‌وه نه‌ك مه‌لاكانى قوم.
مەولەوی عەبدولحەمید
عه‌بدولحه‌مید له ڕابردوودا نامه‌ى زۆرى بۆ ڕابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئایه‌توڵا خامنه‌یى نوسیووه كه زۆرێك له‌وانه بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، ساڵى ڕابردوو ئایه‌توڵا خامنه‌ى له كاردانه‌وه‌یه‌كى كه‌م وێنه‌دا وه‌ڵامى نامه‌كانى عه‌بدولحه‌میدى دایه‌وه و به‌شێوازێكى گشتى داواكارییه‌كانى ناوبراوى بۆ یه‌كسانى نێوان سوننه و شیعه له كۆمارى ئیسلامى دوپاتكرده‌وه به‌ڵام ئه‌م دوپات كردنه‌وه‌یه له ڕووى پراكتیكیه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌كى له بارودۆخى سونه‌كاندا نه‌هێنایه كایه‌وه .
دیدگاكانى ئایه‌توڵا سیستانى له‌سه‌ر بنچینه‌ى باوه‌ڕبوون به حكومه‌تى نادینى و جیاكردنه‌وه‌ى ئاین له ده‌وڵه‌ت و په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى هاوڵاتى یه‌كسان دامه‌زراوه كه ئه‌مه‌ش خاڵى پێچه‌وانه و ڕووبه‌ڕووى سیسته‌مى ئاینى كۆمارى ئیسلامیه.
سیستانیی له‌سه‌ره‌تاى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس له ساڵى 2003 به روونى ڕێگرى له دروستبوونى حكومه‌تێكى دینى ده‌كرد له عێراقدا و له‌به‌رامبه‌ردا داواى پێكهێنانى حكومه‌تێكى مه‌ده‌نى ده‌كرد (به واتایه‌ك نادینى و به واتایه‌كى تر سیكۆلار ) ناوبراو هه‌روه‌ها بێ لایه‌نى خۆى له پێكدادانه ئاینى و سیاسیه‌كانى نێوان سوننه و شیعه‌كان پاراستووه و به‌ڵكو زیاد له‌وه‌ش له ڕونكردنهوه و وتارى وته‌بێژه فه‌رمیه‌كانیدا جه‌خت له یه‌كسانى مافى هاوڵاتی بوون له نێوان شیعه و سونه‌كاندا ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵوێسته‌كانى ناوبراو ڕێگرى سه‌ره‌كى بوون له ته‌شه‌نه‌كردنى چالاكى میلشیا شیعه‌كان له جه‌نگى مه‌زهه‌بی له نێوان ساڵانى 2006 و 2007 هه‌روه‌ها به هۆكارى ئازادكردنى ناوچه‌كانى عێراق له ده‌ستى داعش داده‌نرێت به‌تایبه‌ت ڕزگاركردنى موسڵ.
سیستانى به‌درێژاى ساڵانێك وه‌ك ڕابه‌رێكى ئاینى سه‌ركه‌وتوو بووه له خۆ به‌دوور گرتن له كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كانى نێوان ئێران و سعودیه و بێلایه‌نى خۆى پاراستووه، له‌م ڕوه‌وه له نێوان وڵاتانى باشور كه هه‌ڵگرى مه‌زهه‌بى سونین به‌تایبه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودى رێزى تایبه‌تى هه‌یه و تۆمه‌تى فرقهگهراى به‌سه‌ردا نادرێت.
ئایەتوڵا عەلی سیستانی لە نێو ماڵەکەی خۆیدا لە نەجەف
،،
هه‌ڵوێستى ژیرانه‌ى مەولەوی عه‌بدولحه‌مید له هه‌ڵبژاردنى سیستانی‌دا ڕونكهرهوهى ئه‌و په‌یامه‌یه بۆ كاربه‌ده‌ستانى كۆمارى ئیسلامى كه شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتى ئێوه له‌گه‌ڵ سوننه‌كانى ئێران‌دا له نێو مه‌رجه‌عه دینیهكانى خۆشتاندا قورساى نییه.
هه‌ڵوێستى ژیرانه‌ى عه‌بدولحه‌مید له هه‌ڵبژاردنى سیستانی‌دا ڕونكهرهوهى ئه‌و په‌یامه‌یه بۆ كاربه‌ده‌ستانى كۆمارى ئیسلامى كه شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتى ئێوه له‌گه‌ڵ سوننه‌كانى ئێران‌دا له نێو مه‌رجه‌عه دینیهكانى خۆشتاندا قورساى نییه.
له‌كاتێكدا حكومه‌تى كۆمارى ئیسلامى له ده‌سته‌به‌ر كردنى مافى هاوڵاتی بوون بۆ سوننه‌كان كه‌م توانا بووه، سیستانى هه‌میشه جه‌ختى له پێویستى ده‌سته‌به‌ركردنى مافى سوننه‌كانى عێراق و داواكارییه سیاسیه‌كانیان ته‌نانه‌ت له ڕێپێوان و خۆپیشاندانه‌كانى ساڵى 2013 كه له كۆتایدا بوو به هۆى ده‌ركه‌وتنى داعش كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا كه كۆمارى ئیسلامى سوننه‌كان وه‌ك برا ده‌ناسێنێ سیستانى دژى به‌كارهێنانى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه و سونه‌كان وه‌ك خودى شیعه‌كان ده‌ناسێنێ.
له ڕاستیدا جیاوازى سه‌ره‌كى و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ سوننه‌كاندا له دوو شێوه تێڕوانین دا كۆده‌بێته‌وه كه كۆمارى ئیسلامى خاوه‌نى ژێرخانێكى ئایدۆلۆژیه كه ئه‌یه‌وێت به‌ڕێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌ماى سیسته‌مێكى سیاسى ئیسلامى/ شیعى بێت، به‌ڵام سیستانى داواى بهلانانى ئاین و پاشه‌كشه‌ى بۆ نێو ژیانى تاك ده‌كات و بانگه‌شه‌ى بۆ سیسته‌مێكى نا دینى له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات.
ئاریشه‌ى سه‌ره‌كى كۆمارى ئیسلامى له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه‌یه كه كام خوێندنه‌وه‌یه بۆ ئیسلام ده‌بێت بكرێته بنه‌ماى حكومڕانى، له‌ڕاستیدا شتێك به‌ناوى ئیسلام كه له‌سه‌رووى مهزههبهجیاوازهكانهوه بێت بوونى نیه، ئیسلام یان به شێوازى شیعه‌ى دوانزه ئیمامى یان شیعه‌ى ئیسماعیلى یا زه‌یدى و یان به شێوازى سوننه‌ى سۆفى یان سوننه‌ى سه‌له‌فى بوونى هه‌یه.
مەولەوی عەبدولحەمید لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران
له‌م ڕوه‌وه كاتێك ڕابه‌رانى سیاسى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌نیازى بنیاتنانى سیسته‌مى سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پایه‌ى ئیسلامى به‌ناچارى ده‌بێت یه‌كێك له‌م شێوازانه له ئیسلام هه‌ڵبژێرن له‌به‌رئه‌وه‌ى ئیسلامى سه‌روو مه‌زهه‌ب بوونى ده‌ره‌كى نییه یان به واتایه‌كى تر ئیسلام به‌بێ مه‌زهه‌ب بۆخۆى مه‌زهه‌بێكه به ته‌نیشت مه‌زهه‌به‌كانى تره‌وه.
ئه‌م پێكدادانه تیۆرییه له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى كۆمارى ئیسلامیه‌وه یه‌كێكه له خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى ئاریشه‌ى فكرى ئه‌و كۆماره، له‌م ڕوه‌وه له گفتوگۆكانى ده‌ستورى ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى خوبره‌گان له‌ساڵى 1980 سه‌رئه‌نجام و له پاش ناڕه‌زاى مه‌وله‌وى عه‌بدولعه‌زیز خه‌زورى مه‌وله‌وى عه‌بدولحه‌مید مه‌زهه‌بى شیعه وه‌ك مه‌زهه‌بى فه‌رمى و دیاریكراو له ناسنامه‌ى سیسته‌مى سیاسى دا چه‌سپا، له حاڵه‌تى نه چه‌سپاندنى ئه‌و بیرۆكهیهشدا به‌هۆى باڵا ده‌ستى ڕابه‌رانى شیعه به ناچار سیسته‌مى سیاسى به‌ره‌و شیعه گه‌راى ده‌ڕۆیشت.
له ڕاستیدا قه‌یرانى سه‌ره‌كى كۆمارى ئیسلامى له هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ سوننه‌كاندا به‌هۆى بونیادى دینى حكومه‌ته‌وه‌یه كه به‌بێ ده‌رچوون لێى و به‌ره‌و ڕووى سیسته‌مێكى نادینى ناتوانێت مافى ئه‌و هه‌موو گروپ و لایه‌نه جیاوازانه بدات كه هه‌ن . له كۆمه‌ڵگه‌دا.