بۆ یەکەمجار دایکی ئوسامە بن لادن باسی کورەکەی دەکات 

دایکی بن لادن شیعەی عەلەوییە و خەڵکی سوریایە

بۆ یەکەمجار دایکی ئوسامە بن لادن باسی کورەکەی دەکات 

674 خوێندراوەتەوە

و: لوقمان فەتاح

پاش نزیکەی ١٧ ساڵ لە ڕوداوەکانی یانزەی ئەیلول، خانەوادەکەی ئوسامە بن لادن، پێشەوای ڕێکخراوی قاعیدە، نیشانەیەکی جیاکەرەوەیە لە کۆمەڵگای سعودی، چونکە یەکێک لە تاکەکانی ئەم خانەوادەیە وایکرد زۆربەی خەڵکی وڵاتانی جیهانی بەچاوی توڕەییەوە بۆ سعودیە بڕوانن، چونکە بە سەرچاوەی توندرەویی دادەنرێت.

لە وتووێژێکی بڵاوکراو لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی کە لایەنی نەزانراو دەربارەی کەسایەتی ئوسامە بن لادن دەردەخات، کە جیهانی ئێمەی گۆڕی و گرنگییە لەڕادەبەدەرەکەی لەوەدا دەبینێت کە لە عەلیاء غانیمی دایکی ئوسامە وەرگیراوە، لە جلەکانی غانیم وەک لە وێنەکان کە لەگەڵ وتووێژەکەدا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، کە غانیم حەزی لە ژیانە، بە پێچەوانەی کوڕەکەی، چونکە لەسەر قەنەفە دانیشتووە لە ژورێکی گەورەدا، بە جلێکی ئاڵا و واڵاوە و لەچکێکی سوورەوە.

سەبارەت بەم دایکە، ئوسامە هیشا هەر کوڕێکی خۆشەویستە، لای ئەم "کوڕەکەی تەها ڕێگاکەی وونکردووە بە شێوەیەک لەشێوەکان" دەشڵێت ژیانی زۆر قورسبووە چونکە لێیەوە دووربووە لە ساڵانی دوایی ژیانیدا، ئەم دایکە کە کە تەمەنی لە نیوەی حەفتاکانە  باسی کوڕەکەی دەکات کە"منداڵێکی زۆر چاکبووە"، دەشڵێت"منی زۆر خۆشدەویست".

دایکەکە وێنەیەکی ئوسامەی هەڵگرتووە کە تێدا جلی شەری پۆشیووە، وەکو ئەوەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بڵێت ئەوەیە کوڕەکەی و خۆی هێشتا خۆشیدەوێت، هەرچەند بیروڕای جیهان جیاوازبێت، لە هەمان ژووردا کە وتووێژەکەی تێدا ئەنجامدراوە، دوو کوڕی تری ئەحمد و حەسەن دانیشتبوون لەگەڵ مێردە دووەمەکەی، محمد ئەلعەتتاس، کە هەستا بە پەروەردەکردنی هەرسێ براکە.

،،

دایکەکە وێنەیەکی ئوسامەی هەڵگرتووە کە تێدا جلی شەری پۆشیووە، وەکو ئەوەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بڵێت ئەوەیە کوڕەکەی و خۆی هێشتا خۆشیدەوێت، هەرچەند بیروڕای جیهان جیاوازبێت

 

خێزانەکە ئێستا لە کۆشکەکەیان لە جەددە دەژین، شارە سعودیەکە کە نیشتیمانی هۆزەکەی ئوسامە بن لادنە بۆ چەند نەوەیەک، تا ئێستا ئەم خێزانە یەکێکە لە دوڵەمەندترین خێزانانەکانی شانشینی سعودیە.

غانیم بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕەتیدەکردەوە کە باسێک بکات دەربارەی ئوسامەی کوڕی، هەروەک هەڵوێستی زۆربەی تاکەکانی خێزانەکەی، بەتایبەتی ئەو ماوmیە کە پێشەوای ڕێکخراوی ئەلقاعیدە بوو، ئەویش ئەو ماوە بوو کە کۆتاییهات بە کوشتنی لە پاکستان, گاردیان دەڵێت سەرکردایەتی نوێی سعودییە ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەنجامدانی وتوێژەکە، ئاماژەش بەوە دەدات کە سەرەڕای ئەوەی خێزانەکە زۆر دەسترۆdشووە لە وڵاتەکەدا بەڵام جوڵەی تاکەکانی و پەیوەندییەکانیان هێشتا لەژیر چاودێرییەکی ووردایە.

 

df
ئوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی قاعیدە (١٩٥٧ ـ ٢٠١١)

غانیم باسی کوڕەکەی دەکات کە لە قۆناغی منداڵی و هەرزەکاریدا زۆر بە شەرم بووە بەڵام کاسایەتییەکەی لە بیستەکانی تەمەنیدا زۆر بەهێز بووە، لەکاتی خوێندنی ئابوری لە زانکۆی (شا عەبدولعەزیز) لە جەددە، لەوکاتە بووبە توندرەو بەپێی وتەی دایکی.

،،

دایکی ئوسامە باسی کوڕەکەی دەکات کە لە قۆناغی منداڵی و هەرزەکاریدا زۆر بە شەرم بووە بەڵام کاسایەتییەکەی لە بیستەکانی تەمەنیدا زۆر بەهێز بووە، لەکاتی خوێندنی ئابوری لە زانکۆی (شا عەبدولعەزیز) لە جەددە، لەوکاتە بووبە توندرەو بەپێی وتەی دایکی.

 

غانم لەو بڕوادایە کە کوڕەکەی خەڵکی تر لە زانکۆ گۆڕیویانە و کردیان بە پیاوێکی جیاواز،  درێژەی پێ دەدات و دەڵێت:"یەکێک لەو پیاوانەی کە لەوێ بینیویەتی عەبدوڵا عەزام" بووە،  کە یەکێک بووە لە ئەندامەکانی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین، کە پاشان دوورخرایەوە لە شانشینی عەرەبی سعودی و بووبە ڕاوێژکارێکی ڕوحی بۆ ئوسامە.

دەشڵێت بەوپەڕی دڵنیایەوە: "منداڵێکی باش بووە تائەوکاتەی دیداری لەگەڵ هەندێک کەس کرد و هەستان بە شۆردنەوەی مێشکی لە سەرەتای بیستەکانی تەمەنیدا، دەستیکرد بە ڕۆیشتن بەرەو ئاین بە قوڵی، ئەوان پارەیان هەبوو بۆ بابەتەکەیان، هەمیشە داوام لێ دەکرد لێیان دوورکەوێتەوە، بەڵام ئەو کاتە قسەی بۆ نەدەکردم دەربارەی کردارەکانی، چونکە منی زۆر خۆشدویست".

لێرەدا حەسەن کە لە دایکەوە برای ئوسامەیە دێتە ناو باسەکە و دەڵێت: هەرکەسێک چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ ئوسامە ڕێزی لێگرتووە، هەموومان شانازیمان پێوە دەکرد، تەنانەت حکومەتی سعودیش بەشێوەیەکی جوامێرانە و بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرد، تا روخساری ئوسامە موجاهید دەرکەوت"، حەسەن تەواوی دەکات و دەڵێت: "من زۆر شانازی پێوەدەکەم وەکو برای گەورەم، چونکە زۆر شتی فێرکردم، بەڵام بڕوام نییە کە شانازی پێوە بکەم وەکو پیاوێک گەیشتە ئاستی ئەستێرەکان لەسەر سەکۆی جیهاندا، لە پێناوی هیچ"، وەک ئاماژەیەک بۆ توندرەوییەکەی.

 

df
دایکی ئوسامە بن لادن

 

غانیم بەگرنگییەوە گوێی دەگرت بۆ وتەکانی حەسەنی کوڕی، وەکو ئەوەی بابەتەکە ساڵەکانی پێگەیشتنی ئوسامەی بیربخاتەوە، دەڵێت: "کەسێکی زۆر ڕێک و پێک بوو،  لەقوتابخانەدا زۆر باشبوو، بەڕاستی حەزی لە خوێندن بوو ". ئەوان وتیان "دواینجار چاومانکەوتووە بە ئوسامە لە ئەفغانستان بوو ساڵی ١٩٩٩، کاتێک سەردانی بنکەکەیمان کرد لە قەندەهار" دایکەکەش باسی ئەوە دەکات: "شوێنێک بوو نزیکی فرۆکەخانەکە"، تەواوی دەکات: "زۆر دڵخۆشبوو بە پێشوازیمان، لەبەرئەوەی گرنگیمان پێبدات مەڕێکی سەربری، و خوانێکی بۆ سازکردین".

وتووێژەکە ئاماژە دەدات بە قۆناغی منداڵی خودی غانیم لە شاری لازیقیەی کناراوی سوری، کە لە خێزانێکی عەلەوی پەروەردە بووە، هەندێک جیاوازی بیردێتەوە لەنێوان سوریا و سعودیە، لەوانە پێشکەوتنی چێشتخانەی سوری لەسەر سعودی، هەروەها کەشوهەوای دەریای سپی ناوڕاست، کە خاوەنی هەوایەکی مامناوەند و شێدارە وزۆر جیاوازە لەگەڵ کەشوهەوای جەددە. 

غانیم لە ناوەڕاستى ساڵی پەنجاکاندا گواسترایەوە بۆ سعودیە، پاش سێ ساڵ لەوەی ئوسامە هاتە دونیاوە لە ڕیاز ساڵی ١٩٥٧، لە باوکی جیابووەوە، شویکرد بە ئەلعەتتاس کە ئەوکاتە بەرپرسێک بوو لە ئیمراتۆریەتی کۆمپانیاکانی بن لادن، لە سەرەتای شەستەکان، سەبارەت بە باوکی ئوسامەش ئەو جێیهێشتن تا ٥٤ منداڵی بوو لە ١١ ژنی بەلایەنی کەمەوە.

لەو کاتەی غانیم ژوورەکەی بەجێدەهێشت کە وتووێژەکەی تێدا ئەنجام دەدرا، براکانی ئوسامە لە دایکەوە قسەیان دەکرد، وایاندادەنا کە وتەکانی دایکیان دەربارەی کوڕەکەی ڕەنگە بابەتیانە نەبێت بەهۆی ئەو خۆشەویستیە کە هەیەتی بەرامبەری، دەڵێن: "زۆر خۆشیدەویست و حەزی نەدەکرد سەرزەنشتی بکات، لەبری ئەو سەرزەنشتی دەوروبەرەکەی دەکرد، سەبارەت بە لایەنە جیهادیەکەشی ئێمە ئەوەمان تێدا نەبینیووە کاتێک لەنێوانماندا بوو".

،،

خانەوادە روداوەکانی ١١ى ئەیلولیان بیردێتەوە: "ئێمە تووشی شۆک بووین کە بەدواداچوونی هەواڵەکانمان دەکرد کە لە نیویۆرکەوە دەهات لەو کاتەدا، هەستێکی زۆر نامۆ بوو، هەر لە سەرەتاوە زانیمان ئەوەی پێی هەستاوە ئوسامە بووە، هەموومان هەستمان بە شەرمەزاری دەکرد.

 

خانەوادە روداوەکانی ١١ى ئەیلولیان بیردێتەوە: "ئێمە تووشی شۆک بووین کە بەدواداچوونی هەواڵەکانمان دەکرد کە لە نیویۆرکەوە دەهات لەو کاتەدا، هەستێکی زۆر نامۆ بوو، هەر لە سەرەتاوە زانیمان ئەوەی پێی هەستاوە ئوسامە بووە، هەموومان هەستمان بە شەرمەزاری دەکرد، دەمانزانی کە رووبەڕووی ئەنجامێکی مەترسیدار دەبینەوە، تاکەکانی خێزانەکەمان هەموویان لە دەرەوەی وڵات بوون گەڕانەوە بۆ سعودیە".

 

drd
بن لادن و خوشک و براکانی لە گەشتێکیان بۆ وڵاتی سوید ــ ١٩٧١

 

لە سعودیە گەشت لە هەموو تاکەکانی خێزانەکە قەدەغەکرا، هەروەها دەسەڵات هەستا بە لێپرسینەوەی هەموویان، بەڵام پاش نزیکەی بیست ساڵ مافدرا بە تاکەکانی خێزانەکە بە ئازادی تا ڕادەیەک لە ناو شانشینەکە و هەروها لە دەرەوەشیدا.

ساڵەکانی گەورەبوون و پێگەیشتنی ئوسامە لە جەددە لە حەفتاکاندا هێشتا ئازادیەکی ڕێژەیی هەبووە، ئەوە پێشی شۆڕشەکەی ئێران بوو کە دەیانویست هەناردەی بیرۆکە شیعیەکانی بکات بۆ جیهانی عەرەبی سوننی، لەو کاتەوە فەرمانڕەواکانی سعودیە هەستان بە جێبەجێکردنی تەفسیرە توندەکان بۆ ئیسلامی سوننی.

ڕێگەپێدانی دەسەڵاتی سعودیە بۆ گاردیان کە ئەم وتووێژە ئەنجامب دات لەم کاتەدا چەند پرسیارێک دەهێنێتەکایەوە دەربارەی هۆکارەکانی ئەمکارە و ئامانجەکانیشی، ڕەنگە هۆکارەکە ئەوەبێت ئارەزووی شانشینەکە کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک تۆمەتبارکرا بە هەناردەکردنی توندرەویی بۆ جیهان، پەیامێکی نوێ بنێرێت بۆ جیهان، تێیدا بڵێت، "ئێمە وامان لێهاتووە کە دان بە هەڵەکانی خۆماندا دەنێین".

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك