فازیل هەورامی ـ ئەلمۆنیتۆر
وەرگێرانی بەهمەن کەریم
عه‌بدوڵا بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌و گه‌رما تاقه‌ت پڕوكێنهى رۆژ به دوور بگرێت، له ئێواره‌ى 2ى ته‌موز له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه و كاتژمێر 9:30 له به‌رزاییه‌كانى تاسڵوجه له رۆژئاواى سلێمانى نزیك ده‌بێته‌وه و ئاگرێكى هه‌ڵچوو به ئاسماندا ده‌بینێت، گوێى له ده‌نگى موشه‌ك و گوله‌هاوه‌ن ده‌بێت كه له ئاسماندا ده‌ته‌قنه‌وه و ئاسمان رووناك ده‌كه‌نه‌وه،خه‌ڵكى تاسڵوجه بۆ پاراستنى ژیانیان ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن، عه‌بدوڵا كه ناوێكى خوازراوه ئه‌وه‌ى زانیبوو كه ئه‌مه چه‌ك و كۆگاى ته‌قه‌مه‌نیه و ئاگرى گرتووه.
دوو رۆژ پێشتر كۆگایهكى دیكه‌ى چهكوتهقهمهنى له به‌حركه ى نزیك هه‌ولێر ته‌قیه‌وه و به‌رپرسان هۆكاره‌كه‌یان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و كه‌مى شاره‌زایى پێشمه‌رگه له هه‌ڵگرتنى چهكوتهقهمهنى گه‌ڕانده‌وه.
عه‌بدوڵا كه شاره‌زایى باشى له هه‌ڵگرتنى چهكوتهقهمهنى و كۆگاكاندا هه‌یه و له نێوان ساڵانى 1981 تا 1988 له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و كاته‌ى رژێمى به‌عس له‌گه‌ڵ چه‌ند شۆفێرێكى تر‌ى ئوتۆمبێلى بارهه‌ڵگر ناچار به گواستنه‌وه‌ى شمه‌كى سه‌ربازى و گوله‌هاوه‌ن له بنكه‌ى سه‌ربازى ره‌شید له باشورى به‌غداوه بۆ سلێمانى كرابوون ده‌ڵێت جگه له ته‌نها جارێك كه كۆگایهكى چه‌ك له كه لایه‌ن هێزى هه‌وایى ئێرانه‌وه بۆردومان كراوه و ئاگرى گرتووه هیچ رووداوێكى تر‌ى له‌م جۆره‌ى نه‌بینیووه.
ئه‌فسه‌رێكى پله باڵاى هێزى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌رچى كۆگاكه كۆنه، به‌ڵام زۆر به باشى و به‌هێزى و به‌پێى ستانداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بنیاتنراوه، بۆیه بڕواكردن به‌وه‌ى به ته‌نها به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌یه گرانه.
،،
ئه‌فسه‌رێكى پله باڵاى هێزى پێشمه‌رگه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌رچى كۆگاكه كۆنه، به‌ڵام زۆر به باشى و به‌هێزى و به‌پێى ستانداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بنیاتنراوه، بۆیه بڕواكردن به‌وه‌ى به ته‌نها به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌یه گرانه.
له دواى ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكه‌ى سلێمانى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى تر له كۆگایهكى چهكوتهقهمهنى له دهۆك له 3ى حوزه‌یراندا روویدا، دوو رۆژ دواتر له شارۆچكه‌ى چوارقوڕنه‌ى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى كۆگایهكى بازرگانى چهكوتهقهمهنى ئاگریگرت،له ساڵى رابردووش دوو كۆگاى تر‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له هه‌ولێر ته‌قینه‌وه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه گوماناویانه بێمتمانه‌ى قوڵى له نێوان پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه حزبیه‌كان دروستكردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵى یارمه‌تیدان و چاكسازیكردنن له نێو هێزه كوردییه‌كان كه پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كین له هاوپهوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
تەقینەوەی کۆکایەکی چەک لە فێرگەی سەربازی کانی قرژاڵە ـ هەولێر ـ ٢٠١٨.٥.٨
ئه‌فسه‌رێكه پله نزمى لیواى تۆپهاوێژی هێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه روونه كه فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه بۆ په‌رده‌پۆشكردنى دزینى ئه‌و چه‌كانه‌ى له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه پێماندراوه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن ئاماژه‌یان به دیارنه‌مانى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازی ده‌كرد.
مه‌حمود حاجى عومه‌ر كه فهرماندهیهكى دێرینى پێشمه‌رگه‌یه و ئێستا ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستانه له‌سه‌ر لیستى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامه له لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌یه ده‌ڵێت: "لیژنه‌كه‌مان بانگهێشتى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى بۆ ناو په‌ڕله‌مان كردووه و داواى لێكردووه كه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانمان بداته‌وه به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بووه ".
له رۆژه‌كانى سه‌ره‌تاى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2014 زۆرێك له وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى دژى داعش شمه‌كى سه‌ربازى و راهێنان و چه‌كیان پێشكه‌شى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد، له نێوشیاندا به نمونه له ساڵى 2014 ئه‌ڵمانیا راهێنان و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و سیستمى دژه تانك و 500 موشه‌كى پێشكه‌ش به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كردووه، به‌ڵام هه‌ر بهزویى چه‌كه ئه‌ڵمانیه‌كان له بازاڕه‌كانى چه‌ك له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌ست ده‌كه‌وتن.
فه‌رمانده‌كان، پێشمه‌رگه پله نزمهكانیان به فرۆشتنى ئه‌و چه‌كانه تۆمه‌تبار ده‌كرد و پێشمه‌رگه‌كانیش لۆمه‌ى فه‌رمانده‌كانیان ده‌كرد بۆ ئه‌م كاره.
كاتێك به درێژایى هه‌رێمى كوردستان له زاخۆوه بۆ هه‌ڵه‌بجه گه‌ڕام و له هه‌ر یه‌كێك له بازاڕه‌كانى چه‌ك كه سه‌ردانم ده‌كردن پێیان ده‌وتم كه چه‌كى ئه‌ڵمانى له جۆرى G36 و G3 و ده‌مانچه به نرخى گونجاو ده‌ست ده‌كه‌وێت، یه‌كێك له دهڵاڵهكانى چه‌ك پێكه‌نى كاتێك باسى ئه‌وه‌م بۆكرد كه فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه لۆمه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن به فرۆشتنى چه‌كه‌كانیان، هه‌ندێك له ده‌ڵاڵه‌كان ده‌یانگوت كه ده‌توانن چه‌كى میلان په‌یدا بكه‌ن ئه‌گه‌ر كڕیارى هه‌بێت .
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین و بەرگری ئەڵمانیا هێزەکانی پێشمەرگە بەسەردەکاتەوە ـ ٢٠١٥.٦.٢٢
كه‌لوپه‌له سه‌ربازیه وونبوه‌كان ته‌نها له چه‌كى بچوكدا كورتنابێته‌وه، ئێمه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمیمان ده‌ستكه‌وتووه كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكه‌ى سلێمانى له لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه كه‌ریم سنجارى (به‌وه‌كاله‌ت) یه‌وه له 26ى حوزه‌یراندا واژۆكراوه، كه فه‌رمانى به لیژنه‌یه‌ك كردووه كه له پێنج ئه‌فسه‌ر پێكهاتووه بۆ لێكۆلینه‌وه له دیارنه‌مانى چه‌كى میلان له لیواى یه‌كى پیاده‌ى پێشمه‌رگه.
،،
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمیمان ده‌ستكه‌وتووه كه پێش ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكه‌ى سلێمانى کە له لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت له 26ى حوزه‌یراندا واژۆكراوه، فه‌رمانى به لیژنه‌یه‌ك كردووه كه له پێنج ئه‌فسه‌ر پێكهاتووه بۆ لێكۆلینه‌وه له دیارنه‌مانى چه‌كى میلان له لیواى یه‌كى پیاده‌ى پێشمه‌رگه.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه لیواى یه‌ك و دووى پیاده له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه راهێنانیان پێكراوه و پڕچه‌ك كراون، جگه له سیستمى میلان كه ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شى كردوون، ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت:"بیستومه كه چه‌كى میلان دیارنه‌ماوه باڵام بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێ له چه‌كه ئه‌مریكییه‌كان له نێویشیاندا M16 له لیواى ئه‌مریكا دیارنه‌ماوه و 12 ئه‌فسه‌ر به پله‌ى عه‌قید به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیركراون".
ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزەکانی پێشمەگە ـ تاسڵوجە / سلێمانی ـ ٢٠١٨.٧.٣
ئه‌میندارى گستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ره‌تیكرده‌وه كه هیچ چه‌كێكى میلان دیارنه‌مابێت، ده‌ڵێت:" چه‌كى میلان ئه‌وه‌نده بچوك نییه تا به ئاسانى دیارنه‌مێنێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كانه‌ى وون بوون به گشتى ده‌مانچه یان چه‌كى بچوكن كه له شه‌ڕه‌كاندا فه‌وتاون كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك چوارده‌ورى گیراوه یان كوژرا و برینداركراوه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چه‌كى میلان ناتوانرێت بشاردرێته‌وه و هیچ حاڵه‌تێكى دیارنه‌مانى چه‌كى میلانمان نییه".
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان به دڵشاد مه‌ولود به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى فه‌رمانده‌یى زێره‌ڤانى كرد سه‌باره‌ت به دیارنه‌مانى چهكهكهكان، ئه‌ویش ره‌وانه‌ى لاى عه‌زیز وه‌یسى فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كردین، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بوو لێدوان بدات.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دوپاتی ده‌كاته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكان به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه بووه و داواى دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى بۆ لێكۆلینه‌وه له هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كان كردووه، ئه‌فسه‌رێكى پله مام ناوه‌ند بێهیواى خۆى سه‌باره‌ت به لیژنه‌كه و لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ربڕى و ده‌ڵێت: "ئه‌ڵمانه‌كان به به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌یان وتووه كه ده‌بێت یان چاكسازى بكه‌ن یاخود ئێمه چیدیكه كارتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین"، هه‌مان ئه‌فسه‌ر ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر فشارى ده‌ره‌كى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام نه‌بێت، ئه‌نجامه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه به شاراوه‌ى ده‌مێنێته‌وه".